
شێرپه‌نجه‌ی یاقوت…. صلاح جلال
شێرپه‌نجه‌ی یاقوت
صلاح جلال
چی هێمایه‌ك خوێن جمانی تێزابه بۆ یاقوتی رۆح(…)؟
زمانی به‌رد له (نه‌بون) ده‌خوێنێته‌وه
سونبوڵی مه‌رگ زێڕی عه‌زایی ئه‌وه(…)
تێزابی عیشق یاقوتی (بون)ی توانده‌وه ..
زمانی خه‌ففه‌ی رۆح له مه‌رگا نوسرا(…)
***
زمانی (من) و (ئه‌و)له چی دوڕێكا نه‌خشاوه (…)؟!
له زه‌ریای چی (نه‌بون) ێكا ون بوه (…)؟!
ئاسمان شوێنه‌واری تۆوی (بون)ی باراند..!!
هه‌تاو له بانگه‌شه‌ی مانگ و ئه‌ستێره‌یا ون بو
گه‌ردون به‌گێژه‌نگی عیشقی ئه‌تۆمه‌وه له‌رزی!!
(بون)بێ رایه‌خ ئێمه‌ی خسته‌وه شیلاوگ
له مه‌رگێكی یاقوتیا له دایك بوینه‌وه بۆ مه‌رگ(…)!!
***
زایه‌ڵه‌ی خوێن چڕانی عیشق چی مه‌رگێكه (…)؟
به گڕكانی شێرپه‌نجه‌یی (رۆح)ی (بون)ه‌وه(…)!!
گزنگی له مه‌رگا داگیرساند(…)!!
چرۆ نیشانه‌ی بانگه‌شه‌ی تۆ‌و بارنه
گێژه‌ڵوكه‌ی شاردنه‌وه‌ی رۆح (بون)ی پۆشی !!
له مه‌رگا بوینه عاشقی ناوه‌خت (…)!
***
چاوم فرمێسكی عیشقی دو سه‌ده‌ی گرتوه(…)!!
دۆژه‌ی فیلمی گه‌ردون ده‌نوسێته‌وه
چی ساتێكه وێنه له رۆحا ده‌سوتێت..
چاو له به‌ردی ئه‌هریمه‌نا ده‌كوژێته‌وه
پزوی عیشقی زه‌وی پچڕا(..)!!
له بانگه‌شه‌ی پروسكی خه‌ففه‌ی جیهانا؟!
دڵێك له به‌رد وێنای كردوم
هه‌ناسه‌م خۆڵی خوێناوی تێزابی پیرۆزه‌یه
چی بارانێك بێنم بۆ چاوانی (بون)؟!!
مێژوی عیشقی به‌ردتان بۆ بنوسێته‌وه!(…)
28/2/2009
له ژماره(627)ی 19/3/2009 ی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر ی كوردستانی نوێ لا2 دا بڵاو بۆته‌وه.