کچى ئاگر بەسەر بەرماڵى بەفرەوە…حەمە سەعید کەلارى
Closed
کە شەو ئەنوێ
روەو قیبلە ،
چەن چرکەیەک
رائەمێنم ،
لە شەبەقى برینەوە
برینى رۆح ،
بە چاوى دڵ
لێى ئەڕوانم ،
عاشقێکە
تاک و تەنیا
بێکەس وەک خوا
سپى وێنەى دڵى عیسا
لە داوێنى چیایەکا
دسنوێژ بە خوێنى خۆى ئەشواو
ئەسپى هەنگاو
سەنگین سەنگین
هەڵى ئەگرێ ،
کە هەنگاو ئەژنۆى شل ئەبێ
کچى ئاگر
بە سەر بەرماڵى بەفرەوە
بەروە لوتکە
سوەژدە ئەبا ،
سوژدەیەک و
چاو لێک ئەنێ .