![کورته یادێکی کۆڕه‌و….به‌ندی عه‌لی کورته یادێکی کۆڕه‌و….به‌ندی عه‌لی](https://dengekan.ca/wp-content/uploads/gcMigration/bandiAli_701456290.jpg)
کورته یادێکی کۆڕه‌و….به‌ندی عه‌لی
Closed
به‌ندی عه‌لی .. ئه‌پریلی 2009
کورته یادێکی کۆڕه‌و
شه‌وه‌کانی له‌شه‌وانی
هه‌زارو یه‌ک شه‌وه ده‌چوون
درێژ ، درێژ
تاریک ، تاریک
وه‌کو ڕه‌شمار
قه‌ف قه‌ف ده‌ئاڵانه شان و
ملی چیا‌و
ئێمه‌ش وورد ، وورد
به‌ئه‌سپایی
پێمان ده‌نا بهپشتیداو
هه‌گبه‌مان پڕ
نانه‌ورده‌ی ووردوخاشی
زڕ ئومێد‌و
ده‌ست له‌سه‌ر دڵ
ڕه‌ومان ئه‌کرد
به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵاتی عه‌ده‌م
به‌ره‌و چاره‌نووسێک ، خڕتر
له‌هه‌ڵماتی قه‌زاو قه‌ده‌ر
به‌رو پێکی ئایینده‌یه‌ک
لێواولێوی وههم و زه‌ره‌ر