ده‌بوو شاعیر بایه ….نوری حه‌مه ئه‌مین
ده‌بوو شاعیر بایه
نوری حه‌مه ئهمینله دواین سه‌ردانی تاڵه‌بانی بۆ تورکیا چه‌ند ڕۆژی ڕابوردو رۆژنامه‌ی حورییه‌ت ده‌یلی نیوز چاوپێکه‌وتنێکی له گه‌ڵدا ساز ده‌کات که تاڵه‌بانی وه‌ک میوانێکی ڕۆح سوك دان به‌وه‌دا ده‌نێت “یه‌كخستنی هه‌موو كورد له ده‌وڵه‌تێكی كوردیدا ته‌نها خه‌ونێكی شاعیرانه‌یه”، رونیشیكردۆته‌وه “چۆن ده‌كرێت توركیا یان ئێران یان عێراق دابه‌ش بكرێت؟ ته‌نها بیركردنه‌وه له‌مه مه‌حاڵه‌و مه‌گه‌ر به جه‌نگێكی جیهانی به‌دی بهێنرێت.”
به ڕای من ئه‌وه‌ی ڕوونه له‌م قسانه‌دا تاڵه‌بانی وه‌ك یاری نه‌زانێک، شه‌قێك هه‌ڵده‌داته تۆپی خه‌باتی نیو سه‌ده‌ی خۆی که‌وا له ژێر چه‌ندان ناوی جۆراو جۆردا کردویه‌تی، که دواینی (یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانه).
هه‌ڵبه‌ته ووته‌ی له‌م شێوه‌یه هه‌موو لایه‌کی توشی شۆك کردوو، ئه‌وه‌شی ئاشکرا کرد که باوه‌ڕ نه‌بونێکی قووڵ هه‌یه له نێو ئاراسته‌ی ئایدۆلۆژی ڕابه‌ره‌کانی کوردا سه‌باره‌ت به ئامانجی سیاسی و جوگرافییای نه‌ته‌وه‌یی، ئه‌مه وێڕایی ڕه‌تکردنه‌وه‌ی خوێنی ئه‌و هه‌مه شه‌هیده‌ش که ڕۆژێک له ڕۆژان ڕه‌نگه خه‌باتیان کردبێ له‌و پێناوه‌دا، دواتر په‌ک خستنی هه‌ر ئومێدێکیشه، که تا ئێستا ناوبراو به‌خشیویه‌تی. ئه‌گه‌ر بنواڕین له قه‌باره‌ی ئه‌و خه‌ونه‌ی که یه‌کسانه به خه‌ونی ده‌وڵه‌تی کوردی نه‌ک خه‌ونی شاعیرانه ڕه‌نگه ئاسان نه‌یه‌ته پێش چاو به‌ڵام ئه‌زمونه‌کان له مێژودا ئه‌وه نیشان ده‌ده‌ن که‌وا هیچ شتێک مه‌حاڵ نییه، ته‌نانت خه‌ونی شاعیران‌یش. پێم خۆشه لێره‌وه سه‌رنجێک بخه‌مه سه‌ر چه‌مکی (خه‌ون) بۆیه ده‌ڵێم چه‌مک، چونکه ئه‌م ووشه‌یه هه‌ر به ته‌واوی مه‌فهومه‌و مانایه‌ک له خۆی زیاتر هه‌ڵده‌گرێ، هیچ شتێک ناگاته نێو ده‌ستی واقیع ئه‌گه‌ر پێشتر به خه‌وندا ڕه‌ت نه‌بوبێ. بۆیه هه‌رگیز ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی کوردیش له هه‌ر زه‌مه‌نێکدا ببێته دیفاکتۆ ده‌کرێ پێشتر به قۆناغی خه‌وندا تێپه‌ڕی کردبێ، ئیتر لێره‌وه به‌های خه‌ون ده‌رده‌که‌وێت، که‌وا ناکرێت هه‌رگیز به‌های واقیع به بێ به‌های خه‌ون لێک بده‌ینه‌وه. ئه‌گه‌ر دوو جۆر خه‌ونیش هه‌بن لای شاعیر چه‌شنێک و لای خه‌ڵکی عه‌وامیش چه‌شنێکی تر، ئه‌وا به ته‌نها له‌و جێگایه‌دا ده‌رده‌که‌وێت که‌وا شاعیر له خه‌ڵکی تر ڕوون تر هه‌ست به شته‌کان ده‌کات و زیاتر توانای تێبینی و گوزارشتی هه‌یه. له لایه‌ک ئه‌گه‌ر جه‌نگی جیهانی سێهه‌میش به بۆنه‌ی دروست بوونی ده‌وڵه‌تی کوردیوه بێت ئه‌وا من ده‌ڵێم جه‌نگێکی ڕه‌وا ده‌بێت، چونکه گه‌ر جه‌نگه‌کانی پێش‌و هیچ ڕه‌وایه‌تییه‌کیان تیادا نه‌بوبێ و ئه‌وا له ئه‌مه‌دا به‌دی ده‌کرێت. جه‌نگه‌کان له مێژودا هه‌میشه له نێوان دوو ته‌ره‌ف یان زیاتردا ڕویداوه، که‌وا ته‌ره‌فێک له هه‌وڵی داگیر کردن و ته‌ره‌فێکیش له به‌رگری، لێره‌دا هه‌قمان به سه‌ر ئه‌وه‌وه نییه که بزانین چه‌ند حه‌جمی ئه‌و قه‌یران و نه‌هامه‌تییا‌نه گه‌وره ده‌بێت گه‌ر ده‌وڵه‌تی کوردی له خه‌ونه‌وه بپه‌ڕێته‌وه بۆ واقیع، چونکه گه‌یاندنی پرۆژه‌یه‌کی وا هه‌ڵبه‌ت به بێ قوربانی و ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه نابێت، هه‌ر بۆیه زاڵ بوون به سه‌ریاندا ده‌کرێت ببێت به پرۆژه‌ی سبه‌ی.
له لایه‌ک ئه‌گه‌ری هه‌ر پاڵه‌په‌ستۆو قه‌یرانێکیش له لایه‌ن ووڵاتانی ده‌وروبه‌ره‌وه دروست ببێت، ئه‌مه مه‌ترسی له‌وه که‌متر نییه که کۆمه‌ڵگایه‌کی ئه‌وه‌نده ملیۆنی به شێوه‌یه‌کی نێو ده‌وڵه‌تی، له سه‌ر زه‌وییه‌کی دیاری کراو، یان له سه‌ر ئاستی جۆگرافیای جیهان دانی پیادا نه‌نرێت. هه‌روه‌ها هیچ ووڵاتێک له جیهاندا به شێوه‌یه‌کی ڕه‌ها کۆک نیه له گه‌ڵ دراوسێکانیدا، ئیتر ئه‌وه به‌رژه‌وه‌ندییه که‌لتوری و سیاسی و ئابوریه‌کانه دواتر ده‌بێته زه‌مینه‌ی یه‌کترقبووڵ کردن و له یه‌کتر نزیک بوونه‌وه، که دوا جار زۆر ڕێکه‌وتنی گه‌وره به دوای خۆیاندا ده‌هێنن، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هیچ ووڵاتێکی بێ دراوسێ له جیهاندا نییه و بگره زۆر ووڵاتیش هه‌ن له رووی خاک و ئاوه‌وه سنووریان ده‌که‌وێته سه‌ر چه‌ندان ووڵاتی تر.
هاتنه ده‌ره‌وه‌ی چه‌ند ووته‌یه‌کی له‌و شێوه‌یه له زاری که‌سایه‌تییه‌کی وه‌ک جه‌لال تاڵه‌بانی که نیو سه‌ده‌یه خه‌بات ده‌کات بۆ مه‌سه‌له ڕه‌واکه‌ی گه‌ل! که به درێژای ناسینم بۆی وای له باره‌وه باس ده‌که‌ن، ئه‌و گومانه دروست ده‌کات ، دیاره مه‌سه‌له‌ی ڕه‌وا لای ناوبراو مانه‌وه‌مانه له دۆخێکی هه‌ڵپه‌سێراودا که هیچ مانایه‌ک نه به ئاسمان ده‌به‌خشین و نه به زه‌وی ، ئه‌گه‌ر ئه‌م بۆچونانه‌ی من و چه‌ندانی تر، بۆچونی شاعیرانه بن دیاره جه‌نابی سه‌رۆک به درێژای خه‌باتی خۆی له شیعردا نه‌ژیاوه‌و خابات گێڕانی پێش خۆشی به شاعیر له قه‌ڵه‌م نه‌داوه، که ئه‌مه بۆچونێکی ئه‌پستراکتی ئاینیانه‌یه بۆ شاعیر، بۆیه شیعر و شاعیر به‌و شێوه‌یه ناوزه‌د ده‌که‌م، چونکه پێش هه‌مو شتێک شیعر له‌حزه‌یه‌که که په‌یوه‌نی هه‌یه به ئاگاهی و نائاگاهی مرۆڤه‌وه، جا بۆیه ده‌کرێت ئێمه‌ش ئه‌گه‌ر چی شیعر بنوسین یان نه‌ینووسین، سات هه‌یه له شیعر داین، ئیتر ئه‌گه‌ر له به‌رده‌م جوانییه‌کدا بین یان ناشرینی یه‌ک، له به‌رده‌م چاکه‌یه‌ک یان خراپه‌یک و هتدا.. له هه‌ردوو حاڵه‌ته‌که‌دا ئه‌وه هه‌سته‌و پێت ڕاده‌گه‌یه‌نێت که‌وا چۆن کاردانه‌وه‌ت بۆی هه‌بێت، ئیتر کێ له شیعری بێ باوکی و بێ ده‌وڵه‌تیدا ناژی؟ دیاره من له‌م حاڵه‌ته له هه‌ستێک دام ئه‌و شعوره ده‌به‌خشێت، ووته گه‌لێکی وا هاوکاته له گه‌ڵ که‌م نواڕین بۆ شعوری شاعیران‌یش، که پێم وایه زۆر شاعیرمان هه‌بووه‌و هه‌یه، ئه‌رک و ماندوبوون و خاباتیان له نوکی پێنوسه‌کانیانه‌وه هیچیان که‌متر نه بووه له خه‌باتی ڕابه‌ره‌کان!.
به‌ڕێز جه‌لال تاڵه‌بانی نه‌ده‌بوو وای گوتبا له کاتێکدا که وه‌ک نوێنه‌رێکی کورد سه‌رۆکی عێراقه‌و سکرتێری گشتی یه‌کێک له دوو حیزبه زل هێزه‌که‌ی هه‌رێمی کوردستانیشه، که زۆرێک له هه‌وادارانی به کاریزما و (ماندێلا)ی کوردی ده‌زانن ئه‌مه به پێچه‌وانه‌ی (ماندێلا) که بۆ ساتێکیش سازشی نه‌کردو هه‌رگیز له هه‌ڵوێستی خۆی په‌شیمان نه‌بوویه‌وه. ئه‌و نه‌ده‌بو وای گوتبا! چونکه ئه‌گه‌ر له ته‌مه‌ن و ته‌ندروستی خۆی به گومانه ئه‌وا ئه‌مه حاڵه‌تێکی ڕووتی (نارسیزم)ه(خوود شه‌یدا)ییه‌و باوه‌ڕ نه‌بوونیشه به‌و جیله‌ی که له داهاتودا دێن و ده‌کرێت به هه‌مان ئه‌رک هه‌ستن، هه‌ر وه‌کو چۆن ئه‌ویش نه‌وه‌ی جیلێکی دوای چه‌ندان ڕابه‌ری پێشی خۆی بووه، ئه‌وا جیلێک هه‌ن و نه‌وه‌ی دوای ئه‌ون. هه‌ر وه‌کو چۆن ئه‌و پێی وابوده‌بێت به ئه‌ڵته‌رناتیڤ ئه‌وا به هه‌مان شێوه، ئه‌وا به هه‌مان شێوه له پشتییه‌وه ئه‌ڵته‌رناتیڤ هه‌یه بۆ ته‌واو کردنی ئه‌و پرۆژه‌یه که خۆی له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی کوردی‌دا ده‌بینێته‌وه.(نوری حه‌مه ئه‌مین)