ده‌رهێنه‌ریی شانۆیی هارون سوكایه‌تیی به بینه‌ران كرد….كـــــاردۆ
ده‌رهێنه‌ریی شانۆیی هارون سوكایه‌تیی به بینه‌ران كرد
كـــــاردۆگومان له‌وه‌دانییه كه هه‌ر كارێكی هونه‌ریی ره‌نگدانه‌وه‌ی ئاستی ووشیاریی هونه‌رمه‌نده‌كه‌یه ،ده‌كرێت هه‌ندێ جار منی وه‌رگر به تێڕامانم له گفتوگۆ و هه‌ڵچوون و داچوون و ته‌واوی سلوكیاتی هونه‌رمه‌نده‌كه پێشوه‌خت له زه‌ینی خۆم كاره‌كه‌ی وێنا بكه‌م له راستیشدا دۆزینه‌وه‌و گه‌یشتن به دۆخی سایكۆلۆژیی هونه‌رمه‌ند هێنده‌ش ئاسان نییه واتا هه‌موو وه‌رگرێك ئهوتوانستهی تێدا نییه گه‌ر له بواری ده‌روونناسیدا شاره‌زاییه‌كی باشی نه‌بێت ،به‌ڵام ته‌واوی ئه‌و بینه‌ره به‌ڕێزانه‌ی ئاماده‌ی بینینی نمایشتی هاروون بوون كه له شاری كه‌ركوك نمایشكرا و به‌ر له نمایشتهكه له‌لایه‌ن دهرهێنهرهكهیهوه سووكایه‌تیان پێكرا ، هه‌ر زوو دركیان به كڕۆكی شانۆییه‌كه كرد كه هاوشێوه‌ی كاره‌كانی تری له‌میانی گوتاره‌كانیدا به‌رامبه‌ر به بینه‌ر چه‌ند به ئاگاییه‌وه دێته‌گۆ ، له راستیدا هاواركردنی ده‌رهێنه‌ر به‌سه‌ر ئاماده‌بواندا و پابه‌ند نه‌بوونی به كاتی دیاریكراو بۆ ده‌ستپێكردنی نمایشتهكه،كه نزیكه‌ی نیو سه‌عات لهكاتهكه لای دابوو، هیچ باساوێكی بۆ نییه ته‌نها ئه‌وه‌ده‌سه‌لمێنێت كه ئه‌و خۆی به‌كسێكی جیاواز ده‌خوێنێته‌وه و به‌رده‌وام له‌سه‌رووی خهڵكییهوهیه ،ئه‌م (سوپهرئارتیست)ه و ئه‌وانیش لاسارن و له‌نێو هۆڵه‌كه‌دا ده‌نگه‌ده‌نگ ده‌كه‌ن ، بۆیه له بری ئه‌وه‌ی داوای لێبوردن بكات وسوپاسیان بكات كه هۆڵه‌كه‌یان بۆ چۆڵا نه‌كرد ، ده‌بێ هاواریان بهسهردابكات تا به‌رامبه‌ر به فه‌وزای ئه‌تمۆسفێری نمایشتهكهی و پابه‌ند نه‌بوونی خۆی به‌كاته‌وه بێده‌نگیان بكات.
*شانۆگه‌ریی هاروون له لایه‌ن گرووپێكی شاری سلێمانییه‌وه رۆژی 5/4/2009له‌كه‌ركوك نمایشتكرا.