
فه‌ره‌یدون حه‌مه‌ڕه‌شید… PKK تورکیا له‌به‌رده‌م دیفاکتۆی کۆپیه‌که‌ی
PKK تورکیا له‌به‌رده‌م دیفاکتۆی کۆپیه‌که‌ی
فه‌ره‌یدون حه‌مه‌ڕه‌شید سویسرا
Faraidun_73@hotmail.comهه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیه‌کانی 29/3/2009 له‌تورکیا گره‌وی گه‌وره‌ی سیاسی له‌سه‌رکرا،له‌کۆی ده‌رئه‌نجامه‌کانی ئهوههڵبژاردنهدا پارتی کۆمه‌ڵگای دیموکراتی ناسراو به (ده،ته،په ) توانی به‌ڕێژه‌یه‌کی دڵخۆشکه‌ر گوزارشت له‌نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵکی کورد له تورکیا بۆڕای گشتی جیهان نمایش بکات.؛
ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی تورک به‌هاوته‌ریبی مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی که‌مالیزم لهنکوڵیکردن و سڕینه‌وه‌ی شوناسی نه‌ته‌وه‌ی کورد که‌زیاتر له%20 ڕیژه‌ی دانیشتوان و نزیکه‌ی 200 هه‌زار کیلۆمه‌ترچوارگۆشه له‌جوگرافیای تورکیا پێک ده‌هێنێت هه‌مووشێوازه‌کانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بۆسڕینه‌وه‌ی کورد پیاده‌کرد.؛؛
پارتی کۆمه‌ڵگای دیموکراسی له‌وهه‌ڵبژاردنه‌دا نزیکه‌ی 98 شاره‌وانی به‌ده‌ستهێناوه، له‌کاتێکدا( ده،ته،په) ئه‌م سه‌رکه‌وتنه به‌دست ده‌هێنێت ،ده‌وڵه‌تی تورک له‌هه‌وڵی پیلانی ئیقلیمی وجیهانیدایه بۆداوای چه‌ک فڕێدان له گه‌ریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان.؛
ئهگهڕبگهڕێنهوه بۆلێدوانهڕۆژنامهوانیهکان هه‌میشه چاودێرهسیاسییه تورک وئیقلیمییهکان لهسهرئهوخاڵه کۆک و هاوڕابوون که‌پارتی کۆمه‌ڵگای دیموکراتی کۆپیه‌کی ڕێکخستنهجهماوهرییهکانی (په،که،که)یه لهناوشارهکوردنشینهکانی تورکیا .؛؛
له‌مێژووی ململانێکانی ده‌وڵه‌تی تورک وخه‌ڵکی کوردستان له‌باکوور ده‌سه‌ڵاتی تورک هه‌موو ڕێگاکانی به‌رده‌م خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی گه‌یاندووه به‌بنبه‌ستی سیاسی، جگه لهفڕاندنی تیرۆریستیانه‌ی عه‌بدووڵا ئۆج ئالان له15/2/1999 له‌ووڵاتی کینیا وهێرشی زه‌به‌لاحی تورک بۆسه‌ر چه‌کداره‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستان،دادگای ده‌ستووری تورکیا چه‌ندین جارئهوپارتهکوردیانهی ده‌ستیان بۆخه‌باتی مه‌ده‌نیانه بردووه خستۆته به‌رده‌م لێپیچینه‌وه‌و کڵۆم دان له ده‌رگای باره‌گاکانیان ولێپێچینه‌وه‌ی تووند بۆنموونه .؛
پارتی کاری میلی ساڵی 1991 ،پارتی کاری دیموکراتی،ساڵی 1993، پارتی دیموکراتی گه‌ل 1995 ،پارتی گه‌لی دیمکرات 2001، و دواتر ئه‌م پارته‌ش له‌ژێرفشاردا له 25/10/2005 بووه پارتی کۆماڵگای دیموکراتی (ده،ته،په)، که‌له هه‌ڵبژاردنه شاره‌وانییه‌کانی 29/3/2009 دا بووهنوێنهری شه‌رعی داوکارییهسیاسیهکانی خه‌ڵکی کوردستان له‌تورکیادا.؛
ههمووئاماژهکان ئه‌وه به‌ڕای گشتی جیهانی ده‌بێژن که‌ده‌وڵه‌تی تورک به‌نزیکه‌ی ده‌یان ساڵ له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سه‌ربازی لهناوشاخ و دۆڵه‌کانی کوردستان و گه‌مه‌کردن بهدیموکراسییهتی کارتۆنی لهناوشارهکوردنشینهکان دا نه‌یتوانی ڕای گشتی جیهان و خودی هاوڵاتیانی تورکیا به‌و قه‌ناعه‌ته بگه‌یه‌نێت که‌تورکیا خاڵی یه له‌کێشه‌یه‌ک به‌ناوی شوناسی کوردبوون.؛؛
ئهمڕۆدوای بانگه‌وازه دووفاقی یه‌که‌ی ده‌وڵه‌تی تورک له‌لایه‌ک بۆ چه‌ک فڕێدانی گه‌ریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان له‌شاخه سه‌خته‌کان وله‌لایه‌کیش بانگه‌وازکردنی تورکیا بۆدیموکراسی به‌کردنه‌وه‌ی که‌ناڵ وده‌زگای ڕاگه‌یاندنی کوردی. پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان ده‌خاته ژێرپرسیار و لێپرسراویه‌تی سیاسی،؛ چوون دوای هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیه‌کان له 29.3.2009 ده‌رکه‌ووتنی ڕێژه‌ی ده‌نگی پارته سیاسییه‌کانی تورکیا. ده‌رکه‌وت که پارتی (ده،ته،په) له‌ناو گه‌مه‌ی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کان دا نوێنه‌رایه‌تی و متمانه‌ی زۆربه‌ی هاوڵاتیانی کوردی له‌کوردستانی تورکیا به‌ده‌ست هێناوه،ئیدی لێره‌وه به‌قه‌ولی جارانی زۆربه‌ی چاودێرهسیاسییهکانی تورک و ناوچه‌که کۆپی یهشاراوهکهی پارتی کرێکاران،خاوه‌نی نفوس ومتمانه‌ی جه‌ماوه‌ری کورده له‌تورکیا..؛
که‌واته ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتی تورک و خودی پارتی دادوگه‌شه‌پێدان لهودیفاکتۆسیاسییه بگه‌ن کهدهستبردن بۆڕیفۆرمی کاتی ونیمچهپێدانی مافهکلتووری وڕۆشنبیرییهکان بۆ خه‌ڵکی کوردستان به‌س نیه‌و گه‌ره‌نتی پێکه‌وه‌ژیان و تورکیایه‌ک بۆ هه‌موان نایهنێتهدی جگه لهتاکتیکی سیاسی به‌ئاراسته‌ی دوورکه‌وتنه‌وه‌ی ڕێگهچارهڕهواکان..؛
به‌وپێیه‌ی پارتی دادوگه‌شه‌پێدان زۆرترین ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه و ده‌نگه‌کانی ئه‌وپارته ته‌واوی گۆشهوناوچهکانی جوگرافیای تورکیای داگیرکردووه، ئێستا گه‌مه‌ی ئاشتی ودیموکراسی ڕاسته‌قینه بۆههنگاوهێنان ڕووهوڕێگهچارهی سیاسی عادیلانهوتهندروست به‌ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد له‌تورکیا له‌گۆڕه‌پانی پارتی دادوگه‌شه‌پێدان و ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان دایه.تامانۆری سیاسی بگوازێته‌وه بۆپلاتفۆرمێکی سیاسی ته‌ندروست تاکێشه‌ی ده‌یان ساڵه‌ی کورد له‌تورکیادا له‌قۆناغی جه‌نگ وخه‌باتی چه‌کدارییه‌وه بچێته سه‌رمێزی گفتوگۆ،هه‌موو ئه‌م بڕیارانه‌ش پێویستی به‌ئازایه‌تی و لێبوورده‌ی سیاسی وهه ڵتهکاندنی ڕۆحی نه‌ته‌وه‌په‌رستی یه.؛ که‌واته ئیتر ده‌کرێت بانگه‌وازی شه‌ڕو بۆردوومانی بۆمبی هێشووی پارتی کرێکارانی کوردستان کۆتایی پێبێت و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی تورک و پارته تووندڕه‌وه‌کانی تورکیا دیفاکتۆی ده‌نگه‌کانی کۆپیه‌که‌ی (په،که،که) له‌به‌رچاوبگرن و بهوقهناعهتهبگهن که(په،که،که) نوێنه‌ری ئۆرگیناڵی ده‌یان ملێۆن کوردی تورکیایه لهچیاسهختهکان ،بۆیه پێویستی به‌ده‌ست ڕاکێشانی ئاشتی و دیموکراسی ڕاسته‌قینه‌ی ده‌سه‌ڵاتی تورکه بۆگهڕاونهوه ی متمانه و ژیانی هاوبه‌ش وئینتیمای هاوبه‌ش له‌کۆمه‌ڵگای تورکیادا .لهههرههنگاوێکی ئه‌وها پۆزه‌تیف دا.گاریگه‌ری ئهوفاکتهرانه ده‌بێته به‌رقه‌رابوونی ئاسایش و ئارامی سیاسی له‌دڵی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین دا، که‌ده‌وڵه‌تی تورک زۆرترین سه‌رمایه‌ی سیاسی ومه‌عنه‌وی لێده‌چنێته‌وه ،،؛؛؛؛