مارکیز به‌رده‌وامه له نوسین….نوری حه‌مه ئه‌مین
مارکیز به‌رده‌وامه له نوسین
به‌ڵام هێشتا مه‌زاجی وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌کانی نی یهگابریل گاریسیا مارکیز ئه‌و که‌سه‌ی که به (ئۆکتۆگینهرییان تیتان)*ی نێو دونیای ئه‌ده‌بی کۆڵۆمبیا ناسراوه ، له نێو ڕۆژنامه‌ی ووڵاته‌که‌یدا ئاشکرای کرد ، که هێشتا به‌رده‌وامه له نوسین و وا چاوه‌ڕوان ده‌کرێت به‌م زوانه به‌رهه‌می تری بڵاو ببێته‌وه.
نوسه‌ری (سه‌د ساڵ له ته‌ریکی)دا ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند بوو ، که “جگه له نوسین هیچ شتێکی تر ناکات” . ئه‌مه دوای ئه‌وه دێت که له وه‌ڵامی په‌یوه‌ندی یه‌کی ته‌له‌فۆنیدا له گه‌ڵ یه‌کێک له ڕۆژنامه‌کاندا به‌س ئه‌وه‌نده‌ی ووتبوو که “ئێستا سه‌ر قاڵی نوسینم دوایی په‌یوه‌ندیم پێوه بکه‌ره‌وه” . هه‌رچه‌نده ماوه‌یه‌که مارکیز مه‌زاجی وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌کانی نی یه ، به‌ڵام دواجار قایل ده‌بێ و وه‌ڵامی دوو پرسیار ده‌داته‌وه.
مارکیزی ته‌مه‌ن هه‌شتاو دوو ساڵه‌ی ئه‌مریکای لاتین ، که به ریالیزمی ئهفسوونگهرا ناسراوه له وه‌ڵامی پرسیارێکدا ده‌ڵێ : “ئیشی من له‌م کاته‌دا نوسینه نه‌ک بڵاو کردنه‌وه” . هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی گووتبوو “خۆم ده‌زانم ئه‌و کولێره به قیمه‌یه‌ی ، له ناو تهنورم ناوه ، که‌ی ئاماده‌یه بۆ خواردن” .
شایه‌نی باسه ئه‌ده‌بی مارکیز خاوه‌نی خه‌ڵاتی نۆبڵی ساڵی 1982 ی ئهدهبهو ده‌یان ساڵیش به‌شێک له نوسینه‌کانی قه‌ده‌غه کرابوو له ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکادا ، چونکه به‌وه تاوانبار کرابوو ، که پاڵنه‌ری بیری کۆمۆنیسته‌و، ڕێبه‌ری گه‌ریلا چه‌پ ڕهوهکانیشه له ماڵه‌وه.*ئۆکتۆگینهرییان تیتان، له ئه‌فسانه کۆنه‌کانی گریک دا هاتووه که‌وا چۆن تیتان ڕووبه‌ڕووی زیۆسی خودا ده‌بێته‌وه.
نوری حه‌مه ئه‌مین