بیره‌وه‌ریه‌كانم ….به‌غدا – 1-… فایق جه‌میل
بیره‌وه‌ریه‌كانم
به‌غدا – 1-
فایق جهمیلتهواوكردنی پێویستی یه‌كانی خوێندنی قۆناخی ئاماده‌ییم له هه‌ولێر گۆرانكارێكی زۆر گرینگ بو له ژیانم ، ده‌رگایه‌كی فره‌وانی بۆ دوا رۆژم كرده‌وه ، هه‌ستم به كیان وده‌روونم زۆربه‌رز بۆوه ، له هه‌مان كات چاوه‌روانی هه‌لێكی پێشكه‌وتوبوم له ژیانی داهاتوم .
بۆ یه‌كه‌مین جار له هه‌ولێره‌وه به ( شه‌مه‌ندوفه‌ر )- پله‌ی سێ یه‌م – رووم كرده به‌غدا ، هه‌ڵبه‌ته پله‌ی دووه‌میش هه‌بو، هه‌روها له رۆژانی كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عیراقی له به‌غدا فارگۆنی پله‌ی یه‌كه‌میش بۆ نوێنه‌رانی لیوای هه‌ولێر له په‌رله‌مانی عیراقی وه‌ك { عه‌لی ئاغا‌و برای قادر ئاغا ، خدری پاشا، عوسمان میرانی شه‌قلاوه ، حه‌ویزائاغاو حه‌مه‌زیادئاغای كۆێی، فه‌تاح هه‌ركی و چه‌ندانی دی } ئاماده ده‌كرا ، هه‌ڵبه‌ته نرخی پلێتی هه‌ر یه‌ك له‌مان جیا بو . گشت رۆژ له چێشتان شه‌مه‌ندوفه‌ری به‌غدا له كه‌ركوكه‌وه ئه‌گه‌یشت به هه‌ولێر پاش نیوه‌رۆ دیسان ده‌گه‌رایه‌وه ئه‌م شاره له‌وێشه‌وه بۆ به‌غدا به‌یانی له مه‌یانی سه‌عات شه‌ش ونیو حه‌فت له رۆژی دوایی ئه‌گه‌یشت ، ئه‌وه‌ی راست بێ شه‌مه‌ندوفه‌ر له‌م ده‌وره رۆلێكی زۆر گرنگی نواند له گه‌ڵێ رووی ژیانی خه‌ڵكانی هه‌ردو لیوا به تایبه‌تی ژیانی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی له هه‌مان كات خودی ئیستگه‌ی شه‌مه‌ندوفه‌ر شوێنی سه‌یرانگاو رابواردنی خێزانان بو به تایبه‌تی له وه‌رزی به‌هار جگه له گازینۆو چێشتخانه‌و خانوی پشودان (دار الاستراحه )وباخچه بۆ مناڵان .
له نێو شه‌مه‌ندوفه‌ر به ( جلال مدحت ) – جه‌لال مدحه‌ت خۆشناو – له ده‌رچوانی به‌شی زانستی هه‌مان ساڵا گه‌یشتم ، ئه‌میش نیازی كۆلێجی ئه‌ندازه‌ی بو به یه‌كه‌وه له‌سه‌ر كورسیه ره‌قه ته‌خته‌كان نه‌مانزانی شه‌وێ دورودرێژمان چۆن بری ، به‌یانی خۆمان گه‌یانده ئوتێلی ( شعبه الفرح )- شوعبه‌ت ئه‌لفه‌ره‌ح – له شه‌قامی ( رشید )- ره‌شید – له گه‌ره‌كی ( حیدرخانه )- حه‌یده‌رخانه – . ئه‌م ئوتێله له به‌ر نێزیكی له بازاری ( شۆریجه ) شوێنی دابه‌زینی عه‌تارو كوتاڵفرۆش و كاسبكه‌رانی كورده‌كان بو به تایبه‌تی هه‌ولێریه‌كان ، زۆر نابوت و ناخۆش وبێ خزمه‌ت و هه‌رزان ، به‌چ حاڵا خۆمان تێدا حه‌وانده‌وه به‌ڵام له گه‌ڵا وه‌ش ئه‌مه‌نده به زه‌وق و به ئومێد بوین ( شعبه الفرح )- شوعبه‌ت فه‌ره‌ح – مان لێ بوبوه به‌هه‌شت …! .
له‌م مه‌یانه چاووم به – مام جه‌لال – كه‌ت كه ئه‌میش له كه‌ركوك به‌كه‌لۆریای پێنجی زانستی بڕی بو ، لێی حاڵی بوم كه بۆ كۆلیجی (حقوق )- مافه‌كان – خۆی ئاماده كردوه ، وتم له‌م بروایه بووم نییه‌تان كۆلیجه‌كانی زانستی بێت . له وڵام دا وتی بۆ سیاسه‌ت كۆلیجی حقوق – مافه‌كان – باشه …
له بنه‌ره‌تا حه‌زم ده‌كرد كۆلیجی ( حقوق ) ته‌واوكه‌م به‌ڵام له‌به‌رنه‌بوونی به‌شی ناوخۆ ، خۆم به‌م حه‌زه نه‌به‌سته‌وه دووه‌مین كۆلیج به ته‌مای بوم ، كۆلیجی ( اقتصاد )- ئابوری – به تایبه‌تی ئابوری سیاسی بو ، له هه‌مان كات داوای كۆلیجی ( دار المعلمین العالیه ) – خانه‌ی مامۆستایانی باڵا –شم كردبو واته ( كۆلیجی په‌روه‌رده )ی ئه‌م ده‌وره ، وابو له هه‌ردو كۆلیج ناووم ده‌رچو ، به‌ڵام له‌به‌ر نه‌بونی – به‌شی ناوخۆ – له كۆلیجی – ئابوری – به ناچاری وازم له م كۆلیجه هینا .
گه‌رچی وه‌رگرتنم له به‌ر به‌رزی نمره‌كانی ده‌رچونم له به‌شی ناوخۆی ( خانه‌ی مامۆستایانی باڵا) له‌سه‌ر حیسابی لیوای هه‌ولێر ئاسایی بو به‌ڵام دامه‌زراندم له‌م به‌شه ته‌گه‌ره‌ی تێكه‌ت ، بۆ یه‌كه‌م جار داوا كرا له گشت وه‌رگیراوی ئه‌م به‌شه كه ( كفاله)- كه‌فاله‌ی به بڕی 25 دینار پێشكه‌ش بكه‌ن ، منیش له به‌غدا كه‌س نه‌بو بۆ ئه‌م كه‌فاله‌یه به‌ناچاری گه‌رامه‌وه شاری رانیه له‌وی براگه‌وره‌م جێبه‌جێكرد . له گه‌ڵ وه‌ش – جێگری راگڕی كۆلیج به ناو – د .( را‌شد عبد اللگیف )- راشید عبدولله‌تیف – ره‌خنه‌ی له كه‌فاله‌كه‌م گرت كه به گوێره‌ی دوا ئاگاداری كه‌فاله بوته75 دینار .به‌راستی زۆر شێوام له‌مه دانه‌بووم بگه‌رێمه‌وه رانیه‌و له ئوتێلانیش حاڵم زۆر شڕ بو له‌م كاته بو گوازبومه‌وه ئوتێلی ( شعبه عدنان )- شوعبه‌ت عه‌دنان – ئه‌میش هه‌رله هه‌مان ناوچه ، هه‌نده‌ی نه‌برد بۆ ( فندق الشمال ) – ئوتێلی شیمال _ كه‌وتوبوه ئه‌م به‌ری – ( شارع الرشید )- شه‌قامی ره‌شید – هه‌ر له حه‌یده‌رخانه ، خاوه‌نه‌كه‌ی كورد بو هه‌روها گشت شاگرده‌كانی به- بۆی – شیان ناوده‌بردن له‌مان (حسن )-حه‌سه‌ن – ناوێك . به‌هه‌رحاڵا له به‌غدا به هیمه‌تی دۆستان وا رێكه‌وت كه‌فاله‌كه‌م ته‌واو كه‌م به بڕی 75 دینار – ئیدی رزگارم بو له ژیانی ناله‌بار و زه‌حمه‌ت گه‌رچی نیزیكه‌ی مانگێ له وه‌رگیراوان له به‌شی ناوخۆ دوا كه‌وتم .
ئه‌م حه‌سه‌ن ناوه– كورێ گه‌نجی په‌نابه‌ری كوردی ئێران , وه‌ك زۆربه‌ی ئه‌مان كاسبیه‌كه‌ی پێڵاو بۆیه كردن بو تا له ئوتێلی شیمال وه‌ك شاگرد – بۆی – دامه‌زرا و وازی له بۆیه كردن هینا, زۆرجار له‌مه‌یان جموجۆلی وكاره‌كه‌ی له‌ناو ئوتێل به ئاواز‌و ده‌نگی ناسكی نه‌رم ونۆڵ گۆرانیه كۆنه‌كانی كوردی ده‌گۆته‌وه , هه‌ر ئه‌م حه‌سه‌نه بو كه‌له دوا رۆژ بو به گۆرانبێژێ ناسراوو خاوه‌ن سه‌دان گۆرانی كۆن ونوێ له ئیستگه‌ی كوردی به‌غدا و ئێران و ده‌م وزاری رۆڵانی كورد به ناو( حه‌سه‌ن زیره‌ك ) ئه‌بیسترا .
كۆلیج كه‌وتوبوه باكوری رۆژهه‌ڵاتی به‌غدا زۆر نزیك به ئیستگه‌ی شه‌مه‌ندوفه‌ری به‌ره‌و كه‌ركوك وابزانم به ره‌سمی ناوده‌بردرا به ( المحگه الشرقیه ) واته – ئیستگه‌ی رۆژهه‌ڵات – خه‌ڵكانی به‌غدا به محگه الباب المعڤم ) یش- ناویان ده‌برد چونكه زۆر نیزك بو له‌م مه‌یدانه , وا رێكه‌وت بو سكه‌ی مه‌یانی به‌ری ( رصافه )–ره‌سافه – و كرخ – كه‌رخ – له به‌غدا له سه‌ر سه‌ده‌یه‌كی دروستكراو به‌ناو كۆلێج تێده‌په‌ری و یانه‌ی قوتابیانی كۆلیجیش كه‌وتوبووه ئه‌م به‌ری سكه .
كولیج پێكهاتبو له دوبینایه‌ی گه‌وره‌ی دو نهۆم ، جگه له قاوشێكی گه‌وره له نهومی سه‌ره‌وه له بینایه‌ی یه‌كه‌م بۆ قوتابیانی به‌شی ناوخۆ ته‌رخان كرابو ، به‌شی خواره‌وه‌ی بریتی بو له ئیداره‌ی كۆلیج- واته راگروجێگریه‌كانی له گه‌ڵ چه‌ند پۆڵ بۆ خوێندنی به شه‌كانی ئه‌ده‌بی و ئاده‌میزادی له‌مان به‌شی ( العلوم الاجتماعیه ) واته – زانسته‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی – كه خۆم یه‌ك له قوتابیانی بووم , بینایه‌ی دووه‌م بریتی له نهومی سه‌ره‌وه بو هه‌ندێ به شه‌كانی ( علمی ) واته – زانستی – وه‌ك فیزیا، ماتماتیك وكیمیا له خواره‌وه‌ش كتێبخانه‌یكی گه‌وره‌ی تایبه‌ت به كۆلیج ، له باڵه‌كه‌ی دی هه‌ر له‌م بینایه چێشتخانه و هۆلی نانخواردن و گه‌رماو . له مه‌یان هه‌ردو بینایه‌ش باخچه‌یه‌كی مامناوه‌ندی هه‌ڵكه‌وتوبو .
له به‌شی ناوخۆ كه‌وتمه قاوشێ دورو درێژ له نهومی سه‌ره‌وه‌ی بینایه‌ی یه‌كه‌م , بومه ( 24 )- بیستوچاره‌مین قوتابی ، بۆ هه‌ر قوتابیه‌ك گشت پێویستیه‌كانی تێدا ئاماده‌كرابو ( نوین و قه‌ریوله‌و دۆلابی جلكان و مێز ) . هه‌ر له یه‌كه‌م رۆژم له‌م به‌شه فه‌راشه‌كه‌ی قاوش پێی وتم : استاژ ( الغدا الساعه الواحده )… لا تنسی … واته له بیرت نه‌چی نانی نیوه‌رو سه‌عات یه‌كه ، زۆر سه‌یرم هات ناوی بردم به استاژ …! له دڵی خۆم وتم ئاگام له خۆ نیه وابویمه‌ته (استاژ ) …!! له‌قوتابیانی كورد له‌م قاوشه هه‌ر ( كمال توتنچی )- كه‌مال توتنچی – كه له‌م رۆژگاره دكتۆری له‌شه له هه‌ولێر – و( جلیل عبدالله )-جه‌لیل عه‌بدوڵا – خانه نشینه له هه‌ولێر له یاده .له ساڵانی پاشتر خوالێخۆش بوان ( صدیق صادق )- سدیق سادق و ( كمال صدیق)- كه‌مال سدیق له هه‌مان قاوش دامه‌زران .
رۆژانه سێ جه‌م خواردن زۆر به رێك وپێك له هۆلی نانخواردن ئاماده‌ده‌كرا ، هه‌روها حه‌فته‌ی سێ رۆژ گه‌رماو ئاماده ده‌بو له‌گه‌ڵ مانگانه 4 چوار قالب سابونی هێل و حه‌فته‌ی دو جار جڵ شۆرین . بۆ گه‌رانه‌وه‌مان – له پشوه‌كان بۆ شاره‌كانمان ته‌نانه‌ت – پشوه‌كانی سیاسی- خه‌رجی ته‌واو و زیاده وه‌رده‌گیردرا بۆ سه‌فه‌ر ، كتێبی وانه‌كانمان به عه‌ره‌بی وئینگلیزی له كۆگای كتێبخانه‌ی كۆلیج به خۆرای وه‌رده‌گرت ،وا ئه‌بو هه‌ندێ له كتێبه ئینگلیزیه‌كان له كورتی ده‌دا به دو قوتابی دانه‌یه‌كیان به‌ر ده‌كه‌وت ، ساڵانه یان – له دوا كۆرسه‌كان – ئه‌مان گه‌رانده‌وه كۆگا . هه‌ڵبه‌ته دختۆرو عیاده‌كه‌شی به‌رده‌وام بو.
ئه‌مه‌بو خزمه‌ت و رێزگرتن له قوتابیان له ده‌وری ( ملكی )- مه‌له‌كی – شاهنشاهی بێ منه‌ت وخۆ هه‌ڵكێشان . گه‌رچی ئه‌م رژیمه دیموكراسی یه‌مان به‌گشت شیوه ناوزه‌ند ده‌كردو هه‌وڵی روخانیمان ده‌دا .وا له‌م ده‌وره‌ش قوتابی ناوخۆ له به‌ربێ كاره‌بای ، رونایه‌ك نیه وانه‌كانی له‌به‌ر ده‌ور كاته‌وه ، ته‌نانه‌ت چۆری نه‌وت به درێژای شه‌وورۆژ شك نابات بۆ تۆزێ گه‌رمایی , جگه له كه‌م وكوریه‌كانی دی ، كاتێ لێپسراوان به‌زمانی دیموكراسی وخزمه‌تی میلله‌ت ده‌خوێنن گۆیه شه‌و رۆژ له غه‌می میلله‌تن ….! .
زۆربه‌ی قوتابیانی ناوخۆ به كتێبێه‌كه‌وه له‌عه‌سره‌وه به رۆیشتن كۆلیجی به جێ ده‌هێشت بۆچایخانه‌ی ( ابراهیم عرب ) – ئیبراهیم عاره‌ب – له گه‌ره‌كی ( عیواچیه )-عیوازیه – دور نه‌بو له كۆلیج ، هه‌ندێ دی یه‌كسه‌ر بۆ حه‌یده‌رخانه ، به‌زۆری بۆ چایخانه‌ی (كوردان ) .له هه‌مان كات قوتابیه كورده‌كانی كۆلیجه‌كانی دیش ئێواره‌و شه‌وییان هه‌ر له‌م شوێنانه ده‌برده سه‌ر جگه له شه‌وی پێنج شه‌موان نه‌بێ له سینماو شه‌قامی ( أبونواس و سعدون )- ئه‌بونواس و سه‌عدون – رایان ده‌بوارد .
ئیبراهیم عاره‌ب له خێزانه كۆنانی به‌غدا خه‌ڵكی ( الاعڤمیه ) – ئه‌لئه‌عزمیه – پیاوێ به گوێره‌ی كاره‌كه‌ی روشنبیر و نشتمانپه‌روه‌ر ، په‌یوه‌ندی هه‌بو له گه‌ڵا حزبی ( كامل چادرچی ) – الوگنی الدیمقراگی – ئه‌لوه‌ته‌نی ئه‌لدیموكراتی – له یادمه له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی به‌رله‌مانی عیراق سالّی 954/955 – واته ده‌وری مه‌له‌كی – چایخانه‌كه‌ی مه‌ڵبه‌ندی جموجۆلی ئه‌م حزبه بو گه‌ڵێ كۆبونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری له باره‌ی ( هه‌ڵبژاردن ) له‌م چایخانه سازدرا هه‌ر له‌م مه‌یانه‌ش خودی كامل چادرچی – له‌م كۆبونه‌وه جه‌ماوه‌ریه وتارێ پێشكه‌ش كرد به‌ر له‌وه‌ی پۆلیس په‌رتوبڵاوه‌مان پێ بكات و ئیبراهیم عاره‌بیش بۆ ماوه‌یه‌ك به‌ند كرا .وابو له دوا ساڵانی په‌نجاكان له‌به‌ر كۆنی بیناكه‌ی چایخانه‌كه روخاندرا كوری به ناو (بكر) – به‌كر- هه‌وڵی دا شوێنی باوكی بگرێته‌وه له گه‌ره‌كی ( راغبه خاتون ) – راغیبه خاتون – چایخانه‌یه‌كی دامه‌زراند به هه‌مان ناو به‌ڵام سه‌ری نه‌گرت .
شایانی باسه كه ئه‌م ساڵ ( 951/952 ) ژماره‌ی قوتابیانی كۆلیچ بریتی بو له 1150 قوتابی له مان 350 قوتابی كیژ بوون ، هه‌روها ژماره‌ی قوتابیانی ناو خۆ گه‌یی بو به 600 قوتابی له‌مان 150 قوتابی كیژ ، هه‌ڵبه‌ته زۆربه‌ی قوتابیانی ناو خۆ هی ده‌ره‌وه‌ی شاری به‌غدا بوون .—————————
نیسان 2009
سدنی / ئوسترالیا
Alifaieq08@yahoo.com