تاكی كورد و نالێبوورده‌یی
تاكی كورد و نالێبوورده‌یی
حه‌مه‌ی ئه‌حمه‌د رهسوڵله كۆمه‌ڵگاكه‌ماندا، كولتوری نه‌ریتخوازی، خێڵه‌كی، ئایینی سه‌رده‌ستن و به‌درێژایی مێژوو كوشت و بڕ به‌ركه‌ماڵ بووه‌و ده‌ره‌نجام رۆحی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له هزرو ده‌روونی تاكی كورددا زاڵبووه. دیارده‌یه‌ك سه‌روه‌ر بووه كه لێبوردن له به‌رامبه‌ری نه‌یار و زاڵم ترسنۆكی و ته‌سلیمبوونی به بكه‌ره‌كه‌ی به‌خشیوه، بۆیه تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه و فه‌رهه‌نگی نالێبورده‌یی به كرده‌وه‌یه‌كی پاڵه‌وانانه‌و پیاوانه حسێبی بۆ كراوه! به پێی بۆچوونی هه‌ریه‌ك له بیرمه‌ندان (جۆن لۆك و كانت) لێبورده‌یی- كۆمه‌ڵایه‌تی نێوان تاكه‌كان به‌ستراوه‌ته‌وه به لێبوردنی ئایینیه‌وه، به‌و واتایه‌ی هه‌ر ئاینێك له گوتاره‌كانیدا لێكبوردن و پێكه‌وه‌ژیانی له‌گه‌ڵ جیاواز و ناكۆكه‌كاندا قبوڵكرد و به ئه‌رك و فه‌رزێكی ئایینی له قه‌ڵه‌مدا، ئه‌وا رۆحی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌و شه‌ڕانگێزی كهمترو كاڵتر ده‌بێته‌وه‌و ئاشتیخوازی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌و یه‌كترقبوڵكردن فه‌راهه‌م ده‌بێت!
به‌ڵام با بزانین هۆكاره هه‌ره گرنگه‌كانی كولتوری نالێبورده‌یی له‌نێو كۆمه‌ڵگای كوردیدا بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و فاكته‌ره‌كان چین؟ گرنگترین هۆكار بۆ نه‌بوونی گیانی لێبورده‌یی و پێكه‌وه‌ژیان، خۆشه‌ویستی و په‌ره‌ستنی ده‌سه‌ڵاته، ئه‌وانه‌ی كه تینووی ده‌سه‌ڵاتن، ئاماده نین له‌گه‌ڵ لایه‌ن و كه‌سانی تردا بهشیبكهن، ئه‌وانه له هاوبه‌شكردن بێزارن، له‌كاتێكدا یه‌كێك له پێویستیه‌كانی لێبورده‌یی ئه‌وه‌یه كه به‌شێك له ده‌سه‌ڵات به ئۆپۆزسیۆن و ركابه‌ره‌كانیان بدرێت. هه‌روه‌ها ئایدۆلۆژیا‌و دیماگۆگییه‌ت هۆكارێكی دیكه‌یه‌و هه‌واداره‌كانیان ده‌ڵێن: لێبورده‌یی ده‌بێته هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی نائارامی و بێسه‌روبه‌ره‌یی، ئیتر به‌م بیانووه‌وه دژی لێبورده‌ین، ئه‌م گروپ و چین و توێژانه، بۆ سه‌رده‌ستكردنی مه‌زهه‌بێك یان نهژادو ئیتینیهك یان پیاوانی ئایینی یان ده‌سته‌بژێرێك له سیاسه‌تمه‌داران و حیزبێك ده‌یانه‌وێت ئیراده‌ی خۆیان به‌سه‌ر زۆرینه‌دا بسه‌پێنن، ده‌یانه‌وێت كۆمه‌ڵگا هاوڕه‌نگ و هاوده‌نگ و چوونیه‌ك بێت، نایانه‌وێ به‌پێچه‌وانه‌ی خه‌ڵكی دیكه بیر بكه‌نه‌وه، وه‌ك چۆن نایانه‌وێ خه‌ڵكیش به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌وه كار بكاته‌وه. واده‌زانن هیچكه‌س ده‌ستی نه‌گه‌یشتوه‌ته هه‌موو حه‌قیقه‌ت و راستییه‌كان و ره‌خنه‌گرتن له راستی و حه‌قیقه‌ته‌كانی خۆیان به دژ‌و دوژمنی خۆیان و میلله‌ت ده‌زانن! له كۆمه‌ڵگایه‌كدا كه حیزبی شمولی حوكمی ده‌سه‌ڵات ده‌كات، لێبورده‌یی به له ده‌ستدانی بنچینه‌كانی بیروباوه‌ڕو به ده‌ستشۆرین له به‌ها و بنه‌ما بیروباوهڕییهكان له قه‌ڵه‌مده‌ده‌ن، به له ده‌ستدانی به‌های ئه‌خلاقی و ناپیاوی و سه‌رشۆڕی داده‌نێن. بۆیه مرۆڤی عه‌قائیدی و ئایدۆلۆژی و دیماگۆگی و په‌ڕگیر (ئوسوڵی)و خێڵه‌كی هه‌رگیز ناتوانن پابه‌ند بن به چه‌مكی لێبوردهییهوهو له بورجی عاجی دانیشتوون و سازش له گه‌ڵ چهمكێكیتردا ده‌كه‌ن كه بریتییه له تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌و یه‌كتر سڕینه‌وه‌و به‌رامبه‌ری جیاواز كوشتن.
شاعیری مه‌كسیكی ناودار (ئۆكتاڤیۆپاز) زۆر راشكاوانه رایده‌گه‌یه‌نێ كه (خۆ به‌گه‌وره زانین و خۆپه‌رستی) هۆكاری هه‌ره گرنگن بۆ ده‌سته‌به‌رنه‌كردنی چه‌مكی لێبورده‌یی و رۆحی پێكه‌وه‌ژیانی جیاوازه‌كان له‌ڕووی ئایین و نه‌ته‌وه‌و زمان و ئایدۆلۆژیاوه له یه‌ك كۆمه‌ڵگادا. داخی‌گرانم، بۆ ئێمه‌ی كوردیش كه زه‌مینه زۆر خۆشه‌و ئاماده‌كراوه كه تاكه‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه، ئاڕاسته‌كانی هه‌لومه‌رجی كولتوری و ئایینی و سیاسی بگاته نێو چه‌قی خێزانه‌كانیان و رۆژانه ئه‌و دروشمه ژه‌هراویانه بڵێینه‌وه كه ده‌ڵێت "تۆڵه به‌سه‌بره ئه‌مما به زه‌بره) یان یاسا شڕو خراپه‌كه‌ی حاموڕابی كه ده‌یگووت: "چاوێ به چاوێ، ددانێ به ددانێ"بۆیه ئاماده نین تاقه یه‌ك قسه له‌یه‌كتر قبوڵ بكه‌ین چ جای زللهكهی حه‌زره‌تی عیسا.! به‌ڵام ده‌بێت گه‌شبینانه بڵێین "ئێمه‌ش پێویسته هه‌وادارو قوتابی سپینۆزای فه‌یله‌سوف بین كه وتوویه: ده‌بێ گه‌شبین بین به‌رامبه‌ر به ئاده‌میزادو هه‌رگیز له بیرمان نه‌چێت كه مرۆڤه‌كان رۆڵه‌ی یه‌ك دایك و باوك ئه‌گه‌ر ئێمه بتوانین به چاوی هاوڕه‌گه‌زه‌كانی خۆمان ته‌ماشای دونیا بكه‌ین، ئه‌وه‌نده‌ی دیكه كوشتار‌و خوێنڕێژی كه‌متر ده‌بێته‌وه. ده‌بێت چۆن ژیاندۆستین و خۆمان خۆشده‌وێت، ئاوه‌هاش ژیان و خودی مرۆڤه‌كانی هاوڕه‌گه‌زی خۆمان خۆش‌بووێت. به‌و ئاواته‌وه‌ی كه تاقه یه‌ك رۆژی ساڵ ته‌رخان بكه‌ین بۆ لێكبووردن له نه‌یارو دوژمنه‌كانمان و ئه‌وانیش داوای گه‌ردن ئازادی و لێبووردنمان لێبكه‌ن..!