هێڵی سور: پاره !….دوکتۆر هه‌ژار مه‌عروف
هێڵی سور: پاره !
دوکتۆر هه‌ژار مه‌عروف
له‌م نوسینه‌مدا مه‌به‌ستم له پاره هه‌ر (دراو یا پول )ی نه‌خت نیه، به‌ڵکو مه‌به‌ستم له هه‌مو به‌ها و قیمه‌ته مادیه‌کانه، وه‌ک خشڵ(ئاڵتون و…)، کانزا‌کان(نه‌وت..)، خانوبه‌ره و زه‌وی و پرۆژه ئابوریه‌کان و….. هه‌روه‌ها مه‌به‌ستم له هه‌مو ئه‌وشته نه‌بینراو و نابه‌رجه‌سته و نامادی و مه‌عنه‌ویانه‌شه ،له پێش هه‌مویانه‌وه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی، که به‌ها و قیمه‌تێکی شاراوه‌ی وای تێدایه، ڕاسته‌وخۆ یا ناڕاستوخۆ ده‌توانی پاره ی پێ په‌یدا بکه‌یت یا بیکڕیت و پاشان پاره‌ی له نرخی کڕینه‌که زۆرتری پێ په‌یدا بکه‌یت: نوسینێک یا چامه‌یه‌کی شیعری په‌سن و پیاهه‌ڵدان به ده‌سه‌ڵاتدارێکدا، یا شیعری جنێوفرۆشی له‌سه‌ر دوژمنی یا ناحه‌زی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتداره، کارمه‌ندبونی ساده‌ی که‌سێکی ده‌سپیس له شوێنێکی حه‌ساس وه‌ک له بانک یا فه‌رمانگه‌ی تاپۆ یا شاره‌وانی. ئه‌م به‌ها مه‌عنه‌ویانه و زۆری تریش له‌م بابه‌ته هه‌ر پاره و سه‌رمایه ن به‌ڵام پاره‌یه‌کی نه‌بینراو و سڕ و خه‌ولێکه‌وتو و به‌ستو ، که له‌کات و شوێنی خۆیدا له بانک ی سازش و موعامه‌له جۆربه‌جۆره کانی ژیانا، به تایبه‌تی موعامه‌له سیاسیه‌کانا ژیان ده‌کرێت به به‌ریاندا وده‌گۆڕدرێنه‌وه به دراو و پولی نه‌خت و به به‌ها مادیه‌کانی تر ….
(1908-1970 ) Abraham Maslow ئه‌و ده‌رونناسه ئه‌مریکیه‌یه که به باوکی (ده‌رونناسیی هیومانیستی) ده‌ژمێردرێت. Maslowبه (قووچه ک یا هه‌ره‌می pyramid (maslow له دونیا ناوبانگی ده‌رکرد، ئه‌م قووچه‌که باس و شرۆڤه‌ی پێویستیه‌کانی مرۆڤ ده‌کات، به‌شی خواریخواره‌وی ئه‌م قووچه‌که پێویستیه سه‌ره‌تایی و به‌رجه‌سته و ماتیریالیستیه‌کانی مر‌ۆڤه وه‌ک هه‌وا و ئاو و خۆراکی پاک و پۆشاک و ڕایه‌خ و خانوبه‌ره بۆ حه‌وانه‌وه و پێویستیه پزیشکیه‌کان و سێکس .. هه‌مو پێویستیه شکۆمه‌ند و باڵاکانی تری مرۆڤ وه‌ک ئازادی و شه‌ره‌ف و حه‌یا و حورمه‌ت و به‌خۆشانازیکردن و خۆشکۆیی (نارسیزم) و پێویستیه ئاینی و ڕۆحیه‌کان و چێژی ئه‌ده‌بی و هونه‌ری و جوانی و… پله به پله له‌سه‌ر پێویستیه سه‌ره‌تایی و به‌رجه‌سته و ماتیریالیستیه‌کان هه‌ڵده‌چنرێ و داده‌نرێت. له شۆڕشی ئه‌یلول له ناوچه‌ی (نه‌ورۆلی) لای (هه‌ڵه‌بجه) که پێشمه‌رگه‌کانی (حه‌مه شه‌مێرانی) سواری جێبه لاندرۆڤه‌ره‌که‌ی (ئه‌حمه‌دی حاجی) ده‌بون و پاش گه‌یشتنه شوێنی مه‌به‌ست داده‌به‌زین و له بری (پاره) هه‌موجارێ پێیان ده‌وت کاک ئه‌حمه‌د "سوپاس" ، جارێک کاک ئه‌حمه‌د ده‌گاته تینی و له‌وه‌ڵامدا پێیان ده‌ڵێ " براده‌ران ئاخر "سوپاس" بده‌م به نان، به شه‌کروچا، به شیر‌و جلوبه‌رگ و ده‌رمان بۆ مناڵه‌کانم، به به‌نزین و مه‌سره‌فی تری سه‌یاره‌که‌م، به…."
له ساڵانی برسێتیی دوای ڕاپه‌رین دیداری ژنێکی کوردم له رۆژنامه‌یه‌کدا خوێنده‌وه که هاوڕێیه‌کم له سله‌یمانی له‌گه‌ڵیدا سازیکردبو، ئه‌و ژنه به وردی باس له‌وه ده‌کات چۆن برسێتی ناچاری ده‌کات له به‌رانبه‌ر ئارد بۆ یه‌که‌م جار له ژیانیدا جه‌سته‌ی خۆی بفرۆشێ.
له ماڵپه‌ڕی(کوردوستانپۆست) په‌شیماننامه و دانپیانانی ژنێکی کوردی که‌رکوکیم بینی ، به‌وردی و به به‌ڵگه باسی ئه‌وه‌ده‌کات چۆن له کاتی براکوژیی ساڵانی 1994 و دواتر، بێ‌کاری و برسێتی(بێپاره یی!) ده‌یخاته داوی چڵێسیی جنسیی 2 لێپرسراوی هه‌ره‌به‌رزی پارتی له هه‌ولێر، ئه و دو ده‌سه‌ڵاتداره (پاره‌داره) ی پارتی بۆ ئازادی وه‌رگرتنی ته‌واو بۆ ڕابواردن له‌گه‌ڵ ژنه‌که، به‌په‌له په‌ساپۆرت و پاره له ڕێی ژنه‌که‌وه ده‌ده‌نه مێرده‌که‌ی و له‌کۆڵ خۆیانی ده‌که‌نه‌وه به ناردنی بۆ سوید. له کتێبی (ئۆقیانوسێک له تاوان ـــ خه‌ندان محه‌مه‌د جه‌زا) هاتوه: هۆی خزانی زۆربه‌ی ژنه له‌شفرۆشه‌کانی کوردوستان بۆ ناو کۆڵانه کڕێش و چه‌په‌ڵه‌کانی له‌شفرۆشی هه‌ر نه‌داری (بێپاره یی) و خه‌پاندن و فریوخواردنه‌کانه به (پاره). هه‌ر له‌و کتێبه‌دا هاتوه که به که‌فاله‌تی که‌سێکی (پاره‌دار!) ژنه له‌شفرۆشه‌کان و ده‌ڵاڵه‌کانیان به ئاسانی له زیندان ئازادده‌کرێن. کڕینی کاتی جه‌سته‌ی ژ ن بۆ سێکس،کڕینی درێژخایه‌نی ژنی گه‌نجی نه‌دار(بێپاره!) له لایه‌ن پیاوی(پاره‌دار) به‌ناوی ماره‌کردن و ژنهێنانه‌وه… ده‌توانین هه‌زاران نمونه بێنینه‌وه بۆ سه‌لماندنی ئه‌و ڕاستیه‌ی که ئه‌گه‌ر مرۆڤ پێویستیه بنچینه‌ییه‌کانی (قوچه‌ک ی ( maslow ی بۆ دابین نه‌کرا، ئه‌وا ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی سازش له‌سه‌ر به‌ها ڕۆحی و ئه‌خلاقی ومه‌عنه‌ویه‌کان بکات گه‌لێک به هێزه. که‌واته ئه‌و که‌س و حیزب ولایه‌نه‌ی (پاره)ی زۆری هه‌یه ده‌توانێت ــ ئه‌گه‌ر بیه‌وێت ــ گه‌مه و گاڵته به ناموس و شه‌ره‌ف و هه‌مو به‌ها مه‌عنه‌ویه‌کانی مر‌ۆڤه نه‌دار و هه‌ژاره‌کانی ده‌وروپشتی بکات و پێشێلیان بکات: ئه‌ونه‌دارانه‌ی (بێپارانه‌ی) که بۆ دابینکردنی (پێویستیه بنچینه‌ییه‌کانی قوچه‌کی maslow) به ناچاری ڕویتێده‌که‌ن. ده‌سه‌ڵاتداران (پاره‌داران) ده‌توانن هه‌ندێک له داوه‌ران و نوسه‌ران و مێژونوسان و هونه‌رمه‌ندان و رۆژنامه‌نوسان و… بکڕن یا بێده‌نگیان بکه‌ن یا لانی که‌م ده‌سته‌مۆ یا ده‌مچه‌وریان بکه‌ن. لێپرسراوی به‌ڕێز و پاکی ماڵپه‌ڕی ئینته‌رنێتی سه‌ربه‌خۆ و ئاستبه‌رز ده‌ناسم،له ئه‌وروپا به هۆی بێ‌کاری له‌سه‌ر سۆشیال ده‌ژی، پارتی له ڕێی لێبوک و ده‌ڵاله‌کانیه‌وه ده‌یبه‌نه تا لای نێچیروان و سه‌رۆک با‌رزانی ، پاشان (لێپ تۆپ) ێک و چه‌ند هه‌زار دۆلاری ده درێتێ، ئیتر له‌وه به‌دواوه تا ئیمڕۆ له ژێر به‌هانه‌ی جۆرواجۆری بریقه‌دار به‌ڵام به‌تاڵ و مونافیقدا بڵاو‌کردنه‌وه‌ی نوسین و هه‌واڵی ڕه‌خنه له پارتی له ماڵپه‌ڕه‌که‌یدا که‌متر و که‌متر بۆوه، تا چۆڕبڕبو . شاعیری ڕه‌خنه‌گری ئاگرین ده‌ناسم له‌وه‌ته‌ی بارگه‌ی له ئه‌وروپاوه بۆ هه‌ولێر گواستۆته‌وه و له سایه‌ی (پاره)ی پارتیدا حه‌ساوه‌ته‌وه، به‌رانبه‌ر به‌و هه‌موه گه‌نده‌ڵییه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی و ته‌نانه‌ت له‌مه‌ڕ خوێنی به‌ناحه‌ق ڕژاوی رۆژنامه‌وانێکی وه‌ک شه‌هیدی ڕۆژنامه‌گه‌ری (سۆرانی مامه حه‌مه) یه‌ک وشه‌ی ناڕه‌زایی ڕه‌پ و ڕه‌وانی پێنه‌وترا. به‌ڕاست ده‌بێت بۆ کوشتنی سیاسی ( سۆرانی مامه حه‌مه و شێخ ستار) چه‌ند پاره و ئیمتیازات درابێت به بکوژه‌کان؟ ئه‌ی بۆ کوشتنی ڕۆژنامه‌نوسی ئه‌ڵمانی ئازا و ئازاد و کورددۆست که له نزیکه‌وه ده‌مناسی خاتو Lissy Schmidtله نزیک سله‌یمانی له 3 April 1994 ده‌بێت چه‌ند پاره درابێت؟ خاتو Lissy Schmidt: به ڕۆحه پاک و بێگه‌رده‌که‌ت سوێند ده‌خۆم : له به‌رده‌می تۆ و که‌سوکاره‌که‌تدا من وه‌ک کوردێک شه‌رمه‌نده و خه‌جاڵه‌تم.
ئه‌گه‌ر یه‌کێ له ئه‌ندامه گرنگه‌کانی له‌شت له‌کارکه‌وتوه، ئیمڕۆ له بازاڕه‌کانی سه‌رمایه‌داریدا به (پاره) ده‌توانیت ته‌مه‌نی خۆت درێژبکه‌یته‌وه به کڕینی ئه‌و ئه‌ندامه :گورچیله ،مۆخی ئێسقان، جگه‌ری ساغ و ته‌ندروستی ئه‌و هه‌ژارانه‌ی (بێپارانه ی) نه‌داری ناچاری کردون بهێڵن له جه‌سته‌یان ئه‌ندامێک ده‌ربێنن و بیفرۆشن. ئه‌گه‌ر نه‌زۆکێکی (پاره‌دار)یت ده‌توانی له ماوه‌ی چه‌ند مانگێکدا زارۆک له باوک و دایکێکی (بێپاره) بۆ خۆت بکڕیت. نه‌خۆشی Aids و سه‌ره‌تان ڕۆژانه ژیانی ده‌یانهه‌زار مرۆڤی (بێپاره)ی ئه‌فریقی و و‌ڵاتانی تر ده‌دورێته‌وه، به‌ڵام هاوده‌رده ئه‌وروپیه‌کانیان به هۆی بونی سیستمی دابینکردنی ته‌ندروستی(ته‌ئمین)، به هۆی (پاره‌داری)یه‌وه ده‌توانرێت ده‌رمانه زۆر گرانه‌کانیان بۆ بکڕرێ، به‌مه گه‌لێک ته‌مه‌نیان درێژتر ده‌بیت و ئێش و ئازاریشان که‌متر. ئیمڕۆ له کوردوستانی عێراقی خڵتان و نوقومبووی ناو نه‌وتا ئه‌گه‌ر پاره‌که‌ت به‌شی تێچونی عه‌مه‌لیاتی دڵه نه‌خۆشه‌که‌ت له نه‌خۆشخانه‌یه‌کی پله یه‌کی ناو عێراق یا ئێران یا تورکیا یا ئه‌رده‌ن یا ئه‌روپا، نه‌کات ، ئه‌وا دڵنیابه زووتر ده‌مریت. ئه‌گه‌ر پاره‌ی کڕینی ده‌رمانی باشت نه‌بێت ،ئه‌وا به ئێش و ئازاری نه‌خۆشیه‌که‌ته‌وه، هه‌ر نه‌خۆشیه‌ک بێت! ده‌بێت زۆرتر بناڵێنیت. ده‌سه‌ڵاتدارانی( پاره‌دار) ده‌توانن به پاره باشترین پارێزه‌ر بگرن و ڕۆژنامه ئازا و ئازاد و سرکه‌کان به سزای پاره (که ئه‌و ڕۆژنامانه نیانه بیده‌ن) به داخستنی قانونیی بده‌ن. قانونێکی هه‌ڵبژاردنی وا تێده‌په‌ڕێنن به‌سه‌ر خه‌ڵکا ــ وه‌ک لیستی داخراوی حوکومه‌ته‌که‌ی پارتی و یه‌کێتی ــ که ئه‌گه‌ر (غاندی) و (نیلسن ماندێلا) یش بیت،به‌ڵام دۆلارملوێنێر نه‌بیت، نه‌توانیت وه‌ک تاکێکی سه ر‌به‌خۆ و ئازاد خۆت کاندید بکه‌یت(بپاڵێویت).
یه‌کێ له هۆ گرنگه‌کانی ناکۆکی نێوان نه‌وشیروان مسته‌فا و هاوڕێکانی له‌گه‌ل جه‌لال تاڵه‌بانی مه‌سه‌له‌ی پاره‌ی یه‌کێتی یه،که گوایه جگه له مام جه‌لال خۆی هیچ ئه‌ندامێکی تری سه‌رکردایه‌تی نا‌زانێ یه‌کێتی چی و چه‌ندی هه‌یه و پاره‌ی یه‌کێتی له کوێیه و لای کێیه و چۆن خه‌رجده‌کرێ. ده‌ڵێن (جه‌وهه‌ر نامیق) ی سکرتێری پێشوی پارتی و یه‌که‌م سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردوستان به‌وه به‌ر غه‌زه‌بی بنه‌ماڵه‌ی با‌رزانی (به‌تایبه‌تی هی نێچیروان) که‌وتوه، کاتێک له یه‌کێک له کۆبونه‌وه‌کانی پارتیدا، جورئه‌تی کردوه پرسیار بکات پارتی چه‌ند پاره‌ی هه‌یه و چۆن سه‌رفده‌کرێت و لای کێ دانراوه و...
ڕۆژی 06.04.2009 هه‌ردو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ناوخۆ یه‌کیانگرته‌وه، دوا دو وه‌زاره‌تی یه‌کێتی و پارتی که هیشتا هه‌ر یه‌کیان نه‌گرتۆته‌وه وه‌زاره‌تی دارایی (وه‌زاره‌تی پاره) یه، ئه‌میشیان به‌ڵگه‌یه‌کی تری گرنگیی پاره!
ئایا کادیر و ئه‌ندامانی حیزبه ئیسلامیه‌کانی کوردوستان ، به‌تایبه‌تی هی یه‌کگرتوی ئیسلامی هیچ شتێکی وا ده‌زانن ده‌رباره‌ی پاره و سامانی حیزبه‌که‌یان و ڕابه‌ره‌کانیان، به‌تایبه‌تی (شێخ عه‌لی قه‌ره‌داخی) ڕابه‌ری یه‌کگرتو که په‌یوه‌ندیه‌کی به‌هێزی هه‌یه له‌گه‌ڵ سعودیه‌کان و قه‌ته‌ریه‌کان؟
به (پاره) ی مانگانه و به‌رده‌وام به‌خشراوی مرۆڤی کارگه‌ر و دڵسۆزی کوردی تورکیا، به تایبه‌تی پاره‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له ئه‌وروپا ده‌ژین، پارتی کرێکارانی کوردوستان توانیوێتی سه‌دان ده‌سگای ڕۆشنبیری و کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕاگه‌یاندن و په‌خش و چاپ و حیزبی دروستبکا و پێک‌بێنێ.
ئێستا له زۆربه‌ی ده‌وڵه‌ته مۆدێرنه‌کانی دونیادا لقی ڕێکخراوی (Transparency international ) هه‌یه که دژی گه‌نده‌ڵی و دزی و ده‌سپیسی و به‌رتیلخۆری(پاره خۆری) له ده‌سگاکانی ده‌وڵه‌ت و له به‌شی ئابوریی تایبه‌ت خه‌بات ده‌کات.
له حوکومه‌تی هه‌رێمی کوردوستانا که‌م ده‌سکه‌وتی مادی و مه‌عنه‌وی هه‌یه که پارتی و یه‌کێتی ده‌ستی پۆڵاینیان به‌سه‌را نه‌گرتبێت و قۆرخیان نه‌کردبێت. له پێدان و ده‌سنیشانکردنی پله‌و پایه‌ی ئیداری و حیزبی و په‌رله‌مانی و ڕێکخراوه‌یی و ده‌سگایی تا ده‌گاته ناو شوێنه‌کانی زانین و زانست و هونه‌ر و ڕۆشنبیری له خوێندنگا و په‌یمانگه و زانکۆکانا. له‌مانه هه‌موی ئه‌م دو حیزبه ده و‌ری بڕیارده‌ر ده بینن. هاوڕێیه‌کی مامۆستای زانکۆم ئه‌ندام ده‌بێت له وه‌فدێکی حوکومه‌تی هه‌رێمی کوردوستان بۆ وتووێژ له‌مه‌ڕ بوارێکی گرنگی ژیانی خه ڵك، له‌گه‌ڵ لێپرسراوانی وڵاتێکی درواسێ. سه‌رۆکی وه‌فده‌که (پارتیه‌کی با‌رزانی) ده‌بێت که هیچ شتێکی ئه‌وتۆی زانستی نازانێت هه‌تا له‌گه‌ڵ لێپرسراوانی به‌رانبه‌ر له‌سه‌ر مێزی گفت و گۆ باسی بکات. کاتێک ده‌بینێت که هاوڕێکه‌م شتی زانستیی پێیه و ده‌توانێت به به‌ڵگه و فاکت ی زاستی قسه له‌سه‌ر بابه‌ته‌کانی گفت و گۆ بکات، سه‌رۆک وه‌فده‌که‌مان ڕێگه به هاوڕێکه‌م ده‌دات که ئیتر ئه‌م جڵه‌وی گفت وگۆکه بگرێته ده‌ست ، ماڵی سه‌رۆک! ئاوابێت. له پێدانی ته‌نده‌ر بۆ ئه‌نجامدانی پرۆژه جۆراوجۆره‌کان، له وه‌رگرتن له زانکۆکانا، له خوێندن له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌سه‌ر حیسابی حوکومه‌تی هه‌رێم یا ده‌وڵه‌تی میواندار، له ناردنی فه‌رمانبه‌ران بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ خولی فێربون و ڕاهێنان، له ناردنی نه‌خۆش بۆ چا‌ره‌کردن له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، له دامه‌زران و پله و پایه‌پێدان له ده‌سگاکانی حوکومه‌ت دا، له پێدانی زه‌وی و خانوبه‌ره دا و له……له‌مانه هه‌موی پارتی و یه‌کێتی به پێی باندۆر و ده‌سه‌ڵاتیان له‌و شوێن و له‌و جێیه ده‌وری بڕیارده‌ریان هه‌یه و له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌کاندا به نائومێدی و شکست و زیانی ئه‌و هاوڵاتیانه ته‌واو ده‌بێت که له بازنه‌ی ته‌نگی ئه‌و دو حیزبه دا نین. ئه‌گه‌ر ئه‌م حوکومه‌ته 2 حیزبییه‌ی هه‌رێمی کوردوستان شمولی و هه‌مه‌گیرنه‌بێت ، ده‌بێت حوکومه‌تی شمولی چۆن بێت؟
کار و پراکتیک و ڕه‌فتاره نهێنی و ژێربه‌ژێریه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیمڕۆی کورد له پشتی په‌رله‌مان و ڕاگه‌یاندن و ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و ده‌سگا ڕه‌سمیه‌کانی حوکومه‌تی هه‌رێمی کوردوستان زۆرتر له کاری ئاڵ و گۆڕ و موعامه‌له‌ی بازرگان و کاسبکاری بازاڕ ده‌کات نه‌ک له ڕه‌فتاری لێپرسراوانی گه‌لێکی سته‌مدیده وکاره‌ساتدیده‌ی وه‌ک کورد. کام ده‌سگای کۆنترۆلی په‌رله‌مانی کوردوستان ئاگای له گرێبه‌سته‌کانی نه‌وتی کوردوستانه که نێچیروان با‌رزانی واژوی کردون؟ به‌شی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیمڕۆی یه‌کێتی هه‌ربۆ نمونه له (گروپی نۆکان) و (ئاسیا سێڵ) و(پرۆژه تایبه‌تیه‌کان)… چه‌نده؟ ئه‌ی به‌شی ده‌سه‌ڵاتدارانی پارتی له (کۆره‌ک تێلکۆم) و ئه‌و هه‌موه پرۆژه گه‌ورانه‌ی خانوبه‌ره …چه‌نده؟ کێن ئه‌و نه‌هه‌نگه تێرنه‌خۆرانه‌ی ناو ده‌سه ڵاتی کوردی؟ ئایا سامانی ژێرزه‌مینی کوردوستان هه‌ر نه‌وته، یان کانزا به‌نرخه‌کانی تریش وه‌ک زێڕ و پلاتین و یۆرانێوم و….ده‌گرێته‌وه؟ کێ ده‌زانێ چین و چه‌ندن و له کوێن؟
که له ڕۆژی 23 ی ئازاری 1988 ، 16 په‌نابه‌ری کورد ــ كێوان ی ته‌مه‌ن 4 ساڵی کوڕم و په‌یمان ی دایکی و منیش له ناویاندابوین ــ بنکه‌ی (هێڵی ئاسمانی) عێراقی سه‌دامیان له فرانکفۆرت گرت و بۆ 2 سه‌عات کۆنترۆلیان کرد، وه‌ک ناڕه‌زایی و پرۆتێست به‌رانبه‌ر کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، گریان و زریکه‌ی ( کێوان)ی بێگوناهیش ئێمه‌ی له غه‌زه‌بی پۆلیسه ئه‌ڵمانیه‌کان نه‌پاراست، سه‌گه دڕه‌کانیان (Schaeferhund) تێبه‌رداین، که‌چی وه ز‌یری ده‌ره‌وه و پاڵێوراوی داهاتوی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌ڵمانیا (Frank Walter Steinmeyer) ئێستا 2009 بۆخۆی دێت کونسولخانه‌ی ئه‌ڵمانیا له هه‌ولێر ده‌کاته‌وه. له ئازاری 1988 ئێمه ی کورد(بێپاره) بوین و له سیاسه‌تی نێونه‌ته‌وه‌ییدا له (هه‌ڵه‌بجه) به نرخ و به‌های مێش و مه‌گه‌ز فرۆشتیانین ، ئێمه ئه‌وێ ده‌م که دژی ئه‌و تاوانه ناڕه‌زایی خۆمان ده‌ربڕی ــ بێ ئه‌وه‌ی ئازاری یه‌کێ له کارمه‌نده‌کانمان دابێت، بێئه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت وێنه‌که‌ی سه‌دامیشمان دڕاندبێت وه‌ک پابه‌ندبونێک به قانونی ئه‌ڵمانی ــ به تاوانبار دانراین. به‌ڵام له ساڵه‌کانی 2006 وه، به تایبه‌تی له 2009 وه ئێمه‌ی کورد بۆ دونیای سه‌رمایه‌داری ئه‌و مانگا گوان پڕ له شیرانه‌ین که ده‌سه‌ڵاتداره‌کانمان بێ گوێدانه هیچ ئیعتیبارێکی ئابوری، ئاینده‌یی (نه‌وه‌کانی دوای ئێمه)، ئه‌خلاقی، به بێ ئاگاداری و به بێگه‌ڕانه‌وه بۆ ڕای کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک ، له بازاڕی (سه‌رمایه‌داری کولله و سونه) ئاسای ئیمڕۆی جیهان تاڵانفرۆشمان ده‌که‌ن.که سه‌رۆک مه‌سعود با‌رزانی له سه‌فه‌ره‌که‌ی ئازاری ئیمساڵ دا له ئه‌وروپاــ بۆ نمونه له له‌نده‌ن ــ داوه‌تی کۆمپانیا ئه‌وروپیه‌کانی ده‌کرد بێنه کوردوستان بۆ سه‌رمایه‌گوزاری و وه‌به‌رهێنان، و‌ێنه‌ی (چێڵ فرۆش) ێکی گوندیی کوردم ده‌هاته پێشچاو که ده‌یه‌وێت مانگا پڕشیره‌که‌ی له بازاڕی بێ‌ئامان و پڕ له فڕ و فێڵ و ده‌سبڕینی شارێکی گه‌وه‌ره‌دا بفرۆشێت ، له‌گه‌ڵ جیاوازیی ئه‌وه‌ی کابرای گوندی به‌هۆی نه‌داریه‌وه ناچاره مانگاکه‌ی بفرۆشێت ! ده‌بوایه سه‌رۆک با‌رزانی له گه‌شته‌که‌ی ئه‌وروپایدا به شێوه‌یه‌کی دیپلۆماسی و به زمانی گوڵ به‌شێک له به‌رپرسیارێتی قوربانیانی کیمیاوی کوردوستانی بخستایه‌ته ئه‌ستۆی ئه‌وروپا، به‌تایبه‌تی ئه‌ڵمانیا که ده‌وڵه‌تێکی دواکه‌وتوی وه‌ک عێراقی سه‌دامیان به فرۆشتنی ته‌کنیکی غازی کیمیاوی (بۆ پاره) وا کۆمه‌ککرد که بتوانێ بۆخۆی ئه‌و غازه دروستبکا و به‌کاری بێنێ، هه‌روه‌ها فه‌ره‌نساش که به ته‌یاره میراجه‌کانی ئه‌وانیش گازی کیمیاوی به‌سه‌ر خه‌ڵکی کوروستانا بارێنرا. سه‌رۆک مه‌سعود به‌رزانی ده‌بوایه کۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و کۆڕوکۆمه‌ڵ و که‌سیایه‌تیه ئه‌وروپیانه‌شدا بکردایه که له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ئابوریی وڵاته‌کانیانن، ئه‌وانه‌ی که نوێنه‌ری فه‌رهه‌نگ وکولتوری مرۆڤدۆستی و به‌ها ڕه‌وشتیه به‌رزه‌کانن، بۆ نمونه amnesty international و Human right watch و….، ئه‌و ڕێکخراو و که‌سایه‌تیه ئه‌وروپیانه‌ی له کاتی ته‌نگانه‌دا و بێ هیچ مه‌به‌ستێکی ماددی (پاره) له ئێش و ئازاره‌کانماندا له‌گه‌ڵمانبون ، هاوغه‌ممان بوون.
(فریدریش ئینگلیس) ی هاوڕێ و هاوخه‌باتی (کارل مارکس) ڕای وابو که جه‌وهه‌ر و ناوکرۆکی میژوی مرۆڤایه‌تی ، خه‌باتی چینایه‌تیه. جه‌وهه‌ری خه‌باتی چینایه‌تیش بریتیه له دابه‌شکردنی ڕه‌وا و یه‌کسانی (پاره) و سامانه مه تیریالیه‌کان ( که‌ل و په‌ک و شت ومه‌ک) بۆ ژیانێکی خۆش و به‌ختیار بۆ هه‌مو مرۆڤه‌کان، نه‌ک هه‌ر بۆ چینی پاره‌دار و ده‌سه‌ڵاتداران. شه‌ڕی جیهانیی یه‌که‌م له سه‌ر دابه‌شکردنی موسته‌عمه‌ره‌کان بو، بۆ ڕوتاندنه‌وه‌ی مادیان. ئه‌گه‌ر کاتی خۆی توێژی سه‌رمایه‌دارانی (پاره‌دارانی) ئه‌ڵمانی پشتگیریی (هێتله‌ر) یان نه‌کردایه، هه‌رگیز نه‌ده‌بو به‌و (هێتله‌ر)ه. سه‌یرکه‌ن چۆن (چین)ی کۆمۆنیستی (نه‌وت)ی سودان کوێری کردوه له ئاست تراژیدیای جینۆساید (قڕکردن) ی( دارفور) یه‌کانی ڕۆژاوای سودان. یه‌کێتی سۆڤێتی جاران سه‌رکۆمار و ڕابه‌ری ڕۆحیی هه‌مو نه‌ته‌وه‌ی کورد (پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د)ی نه‌مری کرد به قوربانی له به‌رانبه‌ر ئیمتیازی به‌شێکی نه‌وتی باکوری ئێران. ئیمڕۆ له هه‌مو و‌ڵاتانی گرنگ و پێشکه‌و‌توی دونیادا سه‌رتۆپ و سه‌رده‌قی هه‌واڵه هه‌ره گرنگه‌کان هه‌واڵه ئابورییه‌کانه.
(پاره) ئاوا و ئه‌وه‌نده و له هه‌مو دونیا و له هه‌مو سه‌رده‌مه‌کانی مێژوی مرۆڤایه‌تیدا گرنگ و بڕیارده‌ره و ده‌توانرێت بکرێته بناغه و بنچینه‌ی بته‌و و مکومی ژیانێکی شه‌رافه‌تمه‌ندانه و ئاسوده (کاسه‌ی پڕ ئاشتی ماڵه) بۆ مرۆڤایه‌تی ، یان دروست به پێچه‌و انه‌وه، پاره ده‌شتوانرێت له لایه‌ن ئه‌وانه‌ی له‌لایان که‌ڵه‌که‌بوه بکرێته ده‌سگا و ئاله‌تی په‌ستان و گوشین و چه و‌ساندنه‌وه و وێرانکردنی مرۆڤ به هه‌مو جۆره‌کانی وێرانکردنه‌وه.
بۆیه یه‌کێک له ڕونترین و زه‌قترین و گرنگترین و ڕاستترین پێوه‌ره‌کانی ( ڕاسته و ترازو) من بۆ پاکی و دڵسۆزیی هه‌ر ده‌سه‌ڵاتدار و لێپرسراوێک و فه‌رمانبه‌رێکی حوکومه‌ت یا هه‌ر ده‌سگایه‌کی گشتیی تر که په‌یوه‌ندیی به ژیانی خه‌ڵکه‌وه هه‌یه ، ڕه‌فتاری ئه‌و که‌سه‌یه به‌رانبه‌ر به (پاره) ی حوکومه‌ت که پاره‌ی هه‌مو گه‌له، یا پاره‌ی ئه‌و ده‌سگا و دامه‌زراوه گشتیه (حیزب،…).
که به‌شی هه‌ره زۆری پاره‌ی گه‌لی باشوری کوردوستان لای پارتیی بنه‌ماڵه‌ی با‌رزانی و یه‌کێتیی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی کۆبوبێته‌وه و کۆمه‌ڵانی خه‌کی کوردوستانیان له‌م پاره‌یه بێبه‌ری و بێبه‌ش کردبێت ، که‌واته ئه‌م دوو لایه‌نه ده‌سه‌ڵاتداره بۆخۆیان له‌مێژه (هێڵی سوور) یان به‌زاندوه و تێپه‌ڕاندوه . به‌مه‌ش ڕه‌وایه‌تی و شه‌رعیه‌تی ده‌سه‌ڵاتداریان له‌ده‌ستداوه و ده‌بێت ڕێگه بۆ هه‌ڵبژاردنێکی ئازاد خۆش بکه‌ن که په‌رله‌مانێک و له‌میشه‌وه حوکومه‌تێکی نوێ هه‌ڵبژێردرێ . من هیچ به‌لامه‌وه سه‌یر نیه، کاتێک لایه‌نگران و پارێزه‌رانی ئه‌م دو حیزبه = ئه‌م دوبنه‌ماڵه‌یه ،که پشکێکی ئه‌وپاره‌یه‌یان به‌رده‌که‌وێت ، به‌هه‌مو به‌هانه‌و فڕوفیڵێک هه‌وڵده‌ده‌ن هیچ گۆڕانێکی ڕاسته‌قینه و هیچ چاکسازیه‌کی کارا و ڕیشه‌یی له تان و پۆی سیستمی پڕله گه‌نده‌ڵیی حوکومه‌تی هه‌ریمی کوردوستان نه‌کرێت، چونکه زیانی مادیی ڕاسته وخۆ به‌رخۆیان ده‌که‌وێت . دژایه‌تی کردن و پیلانگێڕی له دژی ئه‌و لیسته سه‌ربه‌خۆیانه‌ی نیازوایه له‌ده‌ره‌وه‌ی پارتی و یه‌کێتی پێکبهێنرێن، به به‌هانه‌ی (تێپه‌ڕاندنی هێڵه سووره‌کان) و مه‌ترسی له‌سه‌ر (ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی)و (خه‌ته‌ری ستراتیجی له سه‌ر کورد) و ( هه‌ڕه‌شه‌ی شه ڕی عه‌ره‌ب و کورد) و (خه‌ته‌ری هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی براکوژی) و.. هه‌موی بۆ مه‌شغوڵکردن و ترساندن و له‌بیربردنه‌وه‌ی کێشه قوڵ و گه‌وره‌و حه‌یاتیه‌کانی حوکومه‌ته فاشیله‌که‌ی پارتی و یه‌کێتیه. هه‌میشه له مێژوی گه‌لانی دونیاشدا هه‌ر ئاوا بوه، که ده‌سه‌ڵاتداران چیدی نه‌یانتوانی وه‌ک سه‌ر‌ده‌می به‌سه‌رچو حوکم بکه‌ن و کورسیه‌که‌یان که‌وته له‌قین ، هه و‌ڵده‌ده‌ن سه‌رنج و تێڕوانینی گه‌له‌کانیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌که‌یان ڕابکێشن بۆ نمونه به ئاقاری نانه‌وه‌ی ترس له گه‌لانی دراوسێ و بیرهێنانه‌وه‌ی شه‌ڕ و کاره‌ساته‌کانی ڕابوردوی نێوانیان. به‌ڕاستی مرۆڤ قێز و بێز ده‌کاته‌وه له‌م جۆره سیاسه‌ت و تاکتیکه به‌سه‌رچوانه. ئاخر کوردێکی ڕه‌ش و ڕوتی عێراق مه‌سڵه‌حه‌تی چیه له خۆبه‌کوشتدان له به‌رگریکردنیدا له بیرێکی نه‌وتی کوردوستان که خۆی بۆ ماڵ و مناڵه‌که‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردوستان یه‌ک تنۆک نه‌وتی ئه‌و بیره‌ی لێناده‌نێ تا ماڵه سارد و تاریکه‌که‌ی پێگه‌رم و ڕوناکبکاته‌وه، بۆیه ناچاره مناڵه ناسک و نازداره‌کانی به ناو کێڵگه‌ی لوغم دا بنێریت بۆ دار و چیلکه کۆکردنه‌وه؟ نا! ئێمه‌ی کورد ده‌توانین به سیاسه‌تێکی ژیر‌و ئارم و دوربین و حه‌کیمانه نه‌هێڵین هه‌رگیز شه ڕی کورد و عه‌ره‌ب ڕوبدات، هه‌رگیز!
وادیاره پارتی و ئه‌و به‌شه‌ی یه‌کێتی که ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌سته ڕێکه‌وتون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که هیچ ڕیفۆرم و هیچ چاکسازیه‌کی ڕاسته‌قینه نه که‌ن و درێژه بده‌ن به ڕوتاندنه‌وه و برسیکردنی گه‌له‌که‌مان و تاڵانفرۆشکردنی سامانی ژێرزه‌مینی نیشتمانه‌که‌مان. وادیاره ده‌یانه‌وێت حو‌کمی ئۆتۆکراتی و نادیموکراتی خۆیان به چیمه‌نتۆی موسه‌له‌ح داڕێژن.
بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی دیموکراتیانه و و ئاشتیانه‌ی ئه‌م سیاسه‌ته من پێشنیازده‌که‌م بۆ هه‌مو که‌سایه‌تی و هێزه به‌ڕاستی ئاشتیخواز و به‌ویژدان و به‌ڕاستی دیموکراته‌کانی کۆمه‌ڵی کوردوستان که له یه‌ک لیستی به‌هێزدا خۆیان کۆبکه‌نه‌وه و به ناوه‌ڕۆک و به‌شێوه‌یه‌کی مه‌ده‌نی و مۆدێرن و دیموکراتی بچنه هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی کوردوستانه‌وه، به مه‌رجێک به هیچ جۆرێک نه‌هێڵن به‌هانه بۆ شه‌ڕ و زه‌بروزه‌نگ به‌رپا بێت و نه‌هێڵن یه‌ک تنۆک خوێن بڕژێت، چونکه هه‌موپاره و هه‌مو ده‌سه‌ڵاتی دونیا ژیانی ئینسانێک ناهێنێت که له شه‌ڕدا له‌ده‌ستی ده‌ده‌ین. بۆ هه‌وڵێکی ئاوا مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه پارتی و یه‌کێتی، به تایبه‌تی پارتی به ڕه‌وشێکی موخابه‌راتی و هه‌واڵگیری هه‌وڵبدات دوبه‌ره‌کی و ناکۆکی بنێته‌وه له‌ناو ئۆپۆزیسۆن (موعاره‌زه) دا بۆ دابه‌شکردن و په‌رشوبڵاوکردنی به چه‌ند گروپێکی بچوک و لاواز و بێ ته‌ئسیر ،سیاسه‌تی (دوبه‌ره‌کی بنێره‌وه و حو‌کمی ئاغایانه‌ی خۆت به‌سه‌ر خه‌ڵکا درێژه پێبده).
لیستێکی ڕابوردو و ئێستاش پاک، لیستێکی به‌توانا و دیموکرات و مۆدێرنی به‌هێزی موعاره‌زه له‌ده‌ره‌وه‌ی پارتی و یه‌کێتی ته‌نیا ڕێگایه‌که بۆ به‌شدارکردنی کارا و چالاک له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانێک که وێنه‌یه‌کی بچوکی حوکومه‌ت نه‌بێت و یاریی ده‌ستی سکرتێری گشتی و سه‌رۆکی حیزبه‌کان نه‌بێت و ئه‌ندامانێکی تێدابێت که بتوانن به به‌ڵگه هێنانه‌وه و بیرکردنه‌وه‌ی ورد و تیژ، دیموکراتیانه، به ئارامی و هێوری و ڕێز وحورمه‌ت بۆ به‌رانبه‌ر، له‌سه‌ر هه‌مو مه‌سه‌له‌کان بدوێن. ئه‌م لیسته به شێوه‌یه‌کی دروستکه‌ر و گه‌شبین پێشنیاز و کۆنسێپتی ئه‌لته‌رناتیڤ و باشتر و جیا له‌وه‌ی پارتی و یه‌کێتی پێشکه‌ش بکات و هاوکاریی ئه‌م دو حیزبه‌ش بکات له هه‌ر هه‌نگاوێکی باش و ڕیفۆرمێکی جیدی و ڕیشه‌یی که ده‌یکه‌ن. ئه‌ندامانی ئه‌م لیسته سه‌ربه‌خۆیه ده‌نگی ڕه‌وای کۆمه‌ڵانی فراوان و به‌رینی خه‌ڵکی له ژێر حو‌کمی پارتی و یه‌کێتی غه‌در و زوڵملێکراوی گه‌له‌که‌مان، به ده‌نگێکی زو‌ڵال بگه‌یه‌ننه ناو هۆڵی په‌رله‌مان و ژیان و ڕۆح بکه‌نه‌وه به به‌ر په‌رله‌ماندا.
دوکتۆر هه‌ژار مه‌عروف
ئه‌ڵمانیا ـــ 2009-04-07