یۆتۆپیای هیزی سێ یه‌م له کوردستانی ئازاد و دیموکراسی دا !
یۆتۆپیای هیزی سێ یه‌م له کوردستانی ئازاد و دیموکراسی دا !
ماوه‌یه‌که ده‌نگۆی هه‌ڵبژاردن کۆمه‌ڵگای کوردستانی گرتۆته‌وه، گرفته‌کانی به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگا و کێشه‌کانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری کۆمه‌ڵگا هه‌روا له قووڵ بوونه‌وه دان. خه‌ڵکانێک هه‌ن له نێو کێشه سیاسیه‌کانیاندا له یه‌کترازان و سات و سهودادان، خه‌ڵکانێکیش له توند بوون و خۆبه‌هێزکردن دان، خه‌ڵکانێکی زۆریش بێ ده‌خاله‌ت و کۆمبارس و که‌مایه‌تیه‌کی که‌میش ناڕازین و کاریگه‌ریان که‌مه. ئه‌وه‌ی له کوردستان هه‌یه وه‌زعێکی زۆر شازه و له هیچ کۆمه‌ڵگایه‌ک ناچێت له‌م ده‌ورانه‌دا. له‌لایه‌ک دوو حزبی به‌هێز له هه‌موو مه‌یدانێکدا ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه و له‌لایه‌کی تر خودی میلله‌ت له نێو مێژووی سیاسی خۆیدا دابه‌ش بووه به‌سه‌ر ئه‌م دوو ده‌سه‌ڵاته و له کۆمه‌ڵگای به‌رهه‌مهێن بۆته کۆمه‌ڵگای به‌رخۆر. ده‌سه‌ڵات خودی خۆی دوو ده‌سه‌ڵاتی یه و په‌یمانی ستراتیژی هه‌ردوو حزب له‌گه‌ڵ یه‌ک هیزو ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی جیا و ووڵاتیان به‌ته‌واوی له‌به‌رده‌سته و ئابووری و ئاسایش و هه‌موو ئیمکاناتی ده‌وڵه‌تیان له ئیختیاردایه. له‌لایه‌کی تر چه‌ندین
پارتی سیاسی بچوک و کۆمه‌ڵگای تری غه‌یره کوردیش هاوبه‌شی ئه‌م پهیمانهتیانهن. هه‌موو حزبه‌کان له نێو خۆیاندا گرفتی ناوه‌ندیان هه‌یه و هه‌موویان خۆیان پێ ڕابه‌ره و دڵسۆزتره له‌وه‌ی تریان، ووڵاتێ ته‌نها به شکل فیدرالیه‌تی هه‌یه و هه‌تا ئیستا نه سنووری دیاریکراوه و نه داهات و سامانه سروشتیه‌کان و به‌رهه‌می نه‌ته‌وه‌یی دیاره نه سوپای نه‌ته‌وه‌یی و نه ده‌ستورێکی مۆدیرن و نه جێگا‌و ڕێگای له ده‌وڵه‌تی ناوه‌ند و پێکهاته‌کانی دیاره و له باری ئه‌قلیمی و ئه‌نته‌رناسیوناڵی به‌ڕه‌سمی دان به‌م شێوه‌یه تایبه‌ته له هه‌رێم نراوه.
له‌لایه‌کی تریش هه‌ندێ حزب و لایه‌نی ناڕازی هه‌ن و به‌ڵام جه‌ماوه‌رێکی پان و به‌رینیان نیه‌و ناتوانن ئه‌م کاریگه‌ره کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیان له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگا هه‌بێت.
ئه‌م وه‌زعه له گشت‌دا هه‌ناسه‌ی گۆڕینی بڕیووه و کۆمه‌ڵگایه‌کی به‌رخۆریش کێ دینه‌مۆی هیزی ماددی بێت ئه‌وه خه‌ڵکی ڕوو له‌م ئاراسته‌یه ده‌که‌ن. وه‌کو قیبله نوما و کڕنووش و سوجده‌ی بۆ ده‌به‌ن دیاره مه‌به‌ستمان له گشته، ئه‌گینا ناڕه‌زایه‌تی هه‌ر هه‌یه‌و ده‌مێنێ.له گشت‌دا خه‌ڵکی له کوردستان زیاتر ڕوویان له ڕابردووه و کورت ماوهییدایه و زیاتر له‌گه‌ڵ ڕابردوو هه‌ڵده‌که‌ن و قوربانی مێژووی ڕابردوون و هه‌موو پرسیاره‌کانیان ئه‌وه‌یه بۆچی ئه‌مه وا بوو و بۆچی وا گوزه‌را تا زیاتر ڕوو له دوارۆژ بکه‌ن، که‌سانی که‌م هه‌ن بیر له داهاتوویه‌کی دوور‌و به‌رنامه‌ریزی و یاسایی کۆمه‌ڵگا و نه‌وه‌کانی ئاینده بکه‌نه‌وه و ووڵاتێکی به‌رهه‌م هێن بینا بنێن و مێژوو دروست بکه‌ن.
مێژوو دروستکردن ڕابه‌ری خۆی ده‌وێ، به‌نموونه ئه‌وه‌ی بنه‌مای بیمه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ، بیمه ته‌ندروستیه‌کان و خانه‌نشینی و مافه‌کانی منداڵان و پهککهوکهتهکان له یاسادا بچه‌سپێنێ کارێکه نه‌وه به‌نه‌وه ده‌بێ شانازی پێ بکه‌ن. یان پێکهێنانی فدراسیۆنی کرێکاران و کارمه‌ندان و یاسایه‌کی کرێکاری دروست دابڕێژێ بۆ گشت کرێکارانی که‌رته‌کانی ده‌وڵه‌ت و که‌رته تایبه‌تیه‌کان، به‌ڵام کوا؟ هه‌زار و یه‌ک پرسیار و باسی تر که میلله‌تی کورد و گه‌لانی کوردستان پێداویستیهتیان.له‌گشتدا کۆمه‌ڵگای کوردستان چه‌ند ته‌وه‌ره‌یه‌کی کێشه‌ی سه‌ره‌کی هه‌یه؛
1. ته‌وه‌ره‌ی ناوه‌خۆ
2. ته‌وه‌ره‌ی ده‌ره‌کی (ئه‌قلیمی)
3. ته‌وه‌ره‌ی ئه‌نته‌رناسیوناڵی1. ته‌وه‌ره‌ی ناوه‌خۆ:
1. دوو ده‌سه‌ڵات و مۆدێلی به‌ڕیوه‌بردنی دواکه‌وتوو (به‌بێ پرۆسه‌کانی کۆنترۆڵ له گشت ئاسته‌کانی ئیداری دا) و ده‌سه‌ڵاتی حزبی له‌گه‌ڵ هه‌موو گه‌نده‌ڵیه‌کانی به هۆشیاری و ناهۆشیاری.
ا. حزبه‌کانی ده‌سه‌ڵات و گرفته ناوهخۆکانی حزبی و ته‌که‌تولاتی جیاجیا.
ب. پارت و حزبه جیاجیاکان و گرفته‌کانیان له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات و داواکاریه‌کانیان
د. گه‌لانی جیاجیا له کوردستان و گرفته‌کانیان.2. ته‌وه‌ره‌ی ده‌ره‌کی:
ئه‌م ته‌وه‌ره‌یه چه‌ندین لایه‌نی هه‌یه له‌مانه:
ا. ته‌وه‌ره‌ی فیدرالی له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ناوه‌ند له عێراق و گرفته جیاجیاکانی له هه‌موو مه‌یدانه‌کاندا هه‌ر له‌مه‌سه‌له‌ی ده‌سه‌ڵات له ناوه‌ند و مه‌سه‌له‌کانی ناوچه‌کانی دوای ئۆپراسیۆنی ئازادی عێراق و چاره‌نووسیان، هه‌روه‌ها گشت مه‌سه‌له‌کانی که‌ره‌سته‌خاوه‌کان و بودجه و ده‌سه‌ڵاتی هه‌ریم وچاره‌نووسی ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتی فدراڵی و په‌یمانه‌کانیان له‌گه‌ڵ پارته شیعی و سوونی و ئیسلامیه‌کاندا هتد.
ب. ته‌وه‌ره‌ی ئه‌قلیمی:
ئه‌م ته‌وه‌ره‌یه زیاتر په‌یوه‌ندی به ووڵاتانی ناوچه‌که هه‌یه که کوردستانیان داگیرکردووه به درێژایی مێژووی هاوچه‌رخدا.
ا. کاریگه‌ری میلله‌تی کورد له ووڵاتانی ناوچه‌که (سوریا و تورکیا و ئێران) و به پێچه‌وانه‌وه
ج. جێگا‌و ڕێگای میلله‌تی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ندا مه‌سه‌له دوولایه‌نه‌کان یانی کاریگه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ند له میلله‌تی کورددا
3. ته‌وه‌ره‌ی ئه‌نته‌رناسیونالی:
کاریه‌گری میلله‌تی کورد له‌سه‌ر مه‌سه‌له ئهنتهرناسیونالیهکان و ووڵاتانی دونیا به پێچه‌وانه‌وه‌ش.ته‌وه‌ره‌ی ناوه‌خۆ که هه‌موو جیاوازیه‌کان و ده‌سه‌ڵات و مۆدێلی به‌ڕێوه‌بردن و ده‌زگاکانی قه‌زایی و دانان و جێ به‌جێکردن ده‌گرێته‌وه ئه‌مڕۆ گه‌نده‌ڵی ئیداری وبه هه‌ده‌ردانی سامانی نه‌ته‌وه‌یی گرنگترین مه‌سه‌له‌کانیان. .
له ته‌وه‌ره‌ی ده‌ره‌کیدا میلله‌تی کورد هیچ لایه‌نگرێکی به‌رده‌وام و یاسایی و پرۆتۆکۆلی نیه، په‌یوه‌ندیه‌کانی میلله‌تی کورد به دونیای ده‌ره‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کی دوژمنانه‌یه و ته‌نها خۆشه‌ویستیه‌کی یه‌ک لایه‌نه‌یه له‌لایه‌ن کورده‌وه‌یه‌و به‌س.
له ته‌وه‌ره‌ی ئهنتهرناسیوناڵدا هه‌ر ئاڵوگۆرێکی ئابووری و سیاسی ده‌واری میلله‌تی کورد هه‌ڵده‌ته‌کێنی به‌ڵام کاریگه‌ریه‌کانی پێچه‌وانه زۆر دیاریکراوه و که‌مه ته‌نها ئه‌گه‌ر لایه‌نی مرۆڤی بێت و فرمیسکی جارجاره‌ی کاره‌ساته‌کان بیانهێنێته گریانێکی هاوبه‌ش. ئه‌مه‌ش له‌کاتی خۆیدا نیه‌و کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه باشترین نموونه‌یه.هێزی سێیه‌م ده‌بێ له‌م هه‌موو مه‌یدانه‌دا جیا له وه‌ی ئێستا هه‌یه کارنامه و به‌رنامه‌ی خۆی له پراکتیک دا بۆ کۆمه‌ڵگا بخاته ڕوو و ده‌بێ هه‌ڵوێستێکی دروست و وه‌ڵامێکی تری بۆ هه‌بێت. ئه‌م هێزه‌ش نه ڕێکخراوه‌و ونه بۆچوونێکی دروست و وه‌لامێکی شایسته‌ی هه‌یه و نه خاوه‌نی ڕابه‌رێکی دروسته و نه ئه‌ڵته‌رناتیڤی مۆدێلێکی تری به‌ڕیوه‌بردن و نه گره‌نتی ئه‌وه‌ی هه‌یه که هێزی پێشمه‌رگه (سوپا) بێلایه‌نه له کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا . ئه‌مه له‌م حاله‌ته‌دا ڕاسته‌وانه‌یه ئه‌گه‌ر ئازادی و دیموکراسی له کوردستان به‌م ئاسته گه‌یشتبێت هه‌مووی به یاسایی و به‌دروستی بچێته ڕێوه. ئه‌گه‌ر نا ئه‌وه ته‌زویر و سه‌رکوت و ڕێگرتن و ده‌نگ کڕین و چاوسوورکردنه‌وه‌و هێرشکردن جێگای ئازادی و دیموکراسی ده‌گرێته‌وه ئه‌مه‌ش له‌م ده‌ورانه‌ی ئێستا دا مهسهلهیهکهی به‌ڵگه نه‌ویسته له کوردستان ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی هیواکانیان به هێزی سێیه‌م و سه‌رکه‌وتنه‌کانی هه‌یه ئه‌وا هه‌ر خه‌یاڵێکی خۆشه و هیچی تر. له نێو ئه‌م هه‌موو گرفت و وهزعیهتانهی که هه‌یه ئه‌وا ئه‌لته‌رناتیڤ و سه‌رکه‌وتنی هیزی سێیه‌م له کوردستان ده‌کاته ئۆتۆپیا. چونکه ئه‌م هێزه له‌باری کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی دا بزوتنه‌وه‌یه‌کی به‌رینی ڕێکخراوی نیه. ڕه‌نگه ئه‌گه‌ر ئازادی و دیموکراسی یش هه‌بێ به مانای که له ووڵاتانی ڕۆژئاوایی هه‌یه ئه‌وا پان ئیسلامیزم له کوردستان به داخه‌وه خۆی شان له شانی حزبه‌کانی ده‌سه‌لات ده‌دا که ئه‌مه‌ش به پشتیوانی ووڵاتانی ده‌ورووبه‌ر تا زیاتر به هێزه ناوه‌خۆییه‌کان و به‌ره‌نجامه‌که‌شی کۆمه‌ڵگا زیاتر بۆ دواوه ده‌بات و به‌ره‌ی دواکه‌وتووی له کۆمه‌ڵگا گه‌شه پێده‌دا.
جێی داخه چه‌پ و هێزه سوسیالیسته‌کان له کۆمه‌ڵگای کوردستاندا ئه‌مڕۆ که‌مترین شانسیان له‌م نێوه‌دا هه‌یه که ئه‌مه‌ش مه‌سه‌له‌یه‌که و هۆکاری خۆیان هه‌یه. هاوڕێیان ده‌بێ پێش ئه‌وه‌ی سیاسه‌ته‌کانیان له پرنسیپه‌وه دابڕێژن ده‌بێ سه‌ره‌تا له کۆمه‌ڵگاوه ده‌ست به‌کاربن.
ده‌ست بهکاربوونیش به یاسایی له کۆمه‌ڵگا و له مه‌یدانی کار و ژیاندا به به‌رده‌وامی ده‌سکه‌وتی دروستی ده‌بێت ئه‌گه‌ر نا مامه‌ڵه ته‌نها له پرنسیپ هه‌ر په‌راوێزی کۆمه‌ڵگای لێ ده‌که‌وێته‌وه.به کورتی له‌م ده‌ورانه‌ی ئێستا و به هۆی ئه‌م وه‌زعه‌ی مه‌وجود و ڕه‌وشه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریه‌ی ئێستا له کوردستان و عێراق و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌نددا ئه‌وه پارتی و یه‌کێتی نایه‌نه‌وێ ده‌سه‌لاتیان له‌ده‌ست بچێت. ئه‌گه‌ریش وهزعهکانیان له‌ق بوون ئه‌وه ناتوانن زۆر و هێز به‌کارنه‌هێنن بۆ پاراستن و مانه‌وه‌ی خۆیان. مێژووی ئه‌م هێزانه‌ش هه‌مووی ڕوونن. کاتێ ئاڵوگۆڕ ده‌بێ کاتێ ئاماده‌گی هه‌مووان هه‌بێت و ئه‌ڵته‌رناتیڤه‌کان خۆیان یه‌کلا بکه‌نه‌وه. ئه‌م ئامادهگیهش له ئێستای کوردستان دا هێشتا ناکامڵه. یانی په‌رله‌مانی داهاتوو به موو جیاوازی له‌وه‌ی ئێستا نابێت و ته‌نها چه‌ند سکرابێکی سیاسی جێگۆڕکێیان پێ ده‌کرێت و هیچی تر. یانی له کۆتایی خه‌ڵکی ده‌نگ ده‌ده‌ن به به جێ گۆڕکێ ی و مانه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ئیداری به هۆشیاری و ناهۆشیاری و هیچی تر.
ئاسۆ حامدی
نیسانی 2009