
بۆ، چۆن، له کوێ،……
بۆ، چۆن، له کوێ،
ئه‌رشیفی رۆژنامه‌گه‌ریی کوردی دابمه‌زرێنین؟!
نه‌وزاد عه‌لی ئهحمهدپێشهکی
111 ساڵ مێژوویێکی ئه‌وه‌نده کورت نیه، تا راگوزه‌رانه به‌سه‌رماندا تێبپه‌ڕێت به تایبه‌تیش ئه‌و پرسیارانه‌ی که تا ئێستاش وه‌ڵام نه‌دراونه‌ته‌وه، بۆ نموونه 111 ساڵه یه‌که‌مین رۆژنامه‌ی کوردی ده‌رچووه، به‌ڵام نه‌ک خوێنه‌ران به‌ڵکو زۆربه‌ی هه‌ره زۆری لێکۆڵه‌رانیش ژماره ئۆرگیناڵه‌کانیان نه‌بینیووه، 60 ساڵه یه‌که‌مین ژماره‌ی گۆڤاری گه‌لاوێژ ده‌رچووه، به‌ڵام خه‌ریکه چاپه ئۆرگیناڵه‌کانی ده‌فه‌وتێن، 40 ساڵه گۆڤاری به‌یان یه‌که‌مین ژماره‌ی ده‌رچووه، ئه‌رێ ته‌واوی ژماره‌کانی ئه‌و گۆڤاره له کوێ پارێزراوه؟! ئه‌وه 18 ساڵه رۆژنامه‌ی کوردستانی نوێ ده‌رده‌چێت، به‌ڵام که‌س نازانێت ته‌واوی ژماره‌کانی له کوێ پارێزراون به تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر خوێندکاران و لێکۆڵه‌ران کارێکیان به ژماره‌کان هه‌بێت، ئه‌مه‌و ده‌کرێت سه‌دان نموونه له‌و جۆر و شێوانه تێهه‌ڵکێشی ئه‌م نموونانه بکرێن.
18 ساڵ زیاتره کوردستانی باشوور ئازاد کراوه و خاوه‌نی دام و ده‌زگای ئیداری خۆیه‌تی، به‌ڵام تا ئێستاش ئه‌و ئیداره‌یه خاوه‌نی کتێبخانه‌یه‌کی ده‌وڵه‌مه‌ندی رێک و پێکی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیی نیه!
ئێمه ساڵی 1998 له شاری سلێمانی پڕۆژه‌یه‌کی ورد و زانستیمان بۆ دامه‌زراندنی ئه‌رشیفی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان داڕشت، ئه‌رشیف دامه‌زرا و هه‌زاران لاپه‌ڕه‌ی دانسقه‌ی بۆ کڕدراو کۆکرایه‌وه، به‌ڵام به داخه‌وه ئێستا ئه‌و ئه‌رشیفه خه‌ریکه شێ لێ ی ده‌دات و ره‌نگه ئه‌گه‌ر له‌و ده‌وروبه‌ره لافاو و سێڵاو هه‌ڵبستێت، ئه‌و پارچه کاغه‌زه دانسقه و گرانبه‌هایانه‌ش ئێوه خۆش.
ئیداره‌ی کوردی باڵاکردنی کوردستان، ته‌نیا له باڵای ئه‌و ساختمانانه ده‌بینێت، که رۆژانه بنیاتی ده‌نێت و کار بۆ مێژووی دوورتر له ئه‌مڕۆ ناکات! ئه‌و ئیداره‌یه وه‌ک چۆن زۆربه‌ی بواره‌کانی ژیانی دوێنێ‌ی فه‌رامۆش کردووه، به هه‌مان شێوه‌ش ئاینده به چاویلکه‌یه‌کی ته‌ڵخ نابینێت.
نازانم بۆچی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، هه‌ر هیچ نه‌بێت یه‌کێک له‌و چه‌ند باڵه‌خانه چۆڵ و به‌تاڵانه که درووستی کردووه. بۆ ئه‌رشیفکردنی ئه‌و ده‌یان گۆڤار و رۆژنامه‌و هه‌فته‌نامه و مانگنامانه و وه‌رزنامانه ته‌رخان ناکات، که له هه‌رێمی کوردستان و پارچه‌کانی کوردستان و له ده‌ره‌وه ده‌رده‌چن!؟ ره‌نگه لێپرسراوان وه‌ڵامێکی کلیشه‌به‌ندیان بۆ ئه‌م پرسیاره هه‌بێت، ئه‌ی ئه‌وه نیه له کتێبخانه ره‌سمییه‌کاندا به‌شی ئه‌رشیفکردنی رۆژنامه‌گه‌ریی هه‌یه. ناسیسته‌ماتیکترین کار له کوردستاندا به‌شی ئه‌رشیفی رۆژنامه‌گه‌رییه له کتێبخانه ده‌وڵه‌تییه‌کاندا، ئه‌مه پێویستی به به‌دواداچوون و نووسینی تایبه‌ت و فراوانتر هه‌یه!
له‌م باسه‌دا له رێگای به‌یانکردنی چه‌ند سه‌ره‌قه‌ڵه‌مێکدا هه‌وڵ ده‌ده‌م ده‌ریچه‌ی پڕۆژه‌یه‌ک بخه‌مه‌روو، له پێناوی پاراستنی سامانی رۆژنامه‌گه‌ریی کوردیی و کوردستانی، که به‌داخه‌وه تائێستاش خوێنه‌ر و خوێندکاران و لێکۆڵه‌ران بۆ سوود وه‌رگرتن له رۆژنامه‌گه‌ریی کوردی هانا بۆ کتێبخانه تایبه‌ت و شه‌خسییه‌کان ده‌به‌ن.
میتۆدی باسه‌که‌م، ئه‌م ناونیشانانه‌ی له‌خۆی کۆکردۆته‌وه:
بۆچی پێویستمان به ئه‌رشیفێکی رۆژنامه‌گه‌ریی هه‌یه؟
چۆن و کام رێگا هه‌ڵبژێرین؟!
بۆچی ئه‌رشیفه‌که له ده‌ره‌وه دابمه‌زرێت؟
ده‌رئه‌نجام!
هیوادارم به سه‌رنجه‌کانی ئێوه باسه‌که ده‌وڵه‌مه‌ند بکرێت.بۆچی پێویستمان به ئه‌رشیفێکی رۆژنامه‌گه‌ریی هه‌یه؟
رۆژنامه‌گه‌ریی بریتیه له فه‌زا و پێگه‌یه‌ک بۆ گواستنه‌وه‌ی رووداوه‌کان و لێکدانه‌وه‌و به‌دواداچوونیان، به تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر رۆژنامه هه‌ڵگری پێناسه‌ی ئه‌کادیمه‌تی خۆی بێت، واته رۆژانه ده‌ربچێت و گه‌رماوگه‌رم رووداوه‌کان بگوازێته‌وه، له‌م نووسینه‌دا زیاتر مه‌به‌ستم له رۆژنامه‌گه‌ریی خوێندراوه، به‌ڵام وه‌ک ده‌زانرێت نه‌بوونی قه‌واره‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ، ده‌رگای به‌سه‌ر هه‌زاران ده‌ستپێشخه‌ریی و داهێنان و پڕۆژه داخستووه و داگیرکه‌ران نووزه‌ی ئازادیان له نووزه خستووه و بواریان نه‌داوه و بوار ناده‌ن خه‌ڵکی کوردستانیش خاوه‌نی رۆژنامه‌ی رۆژانه بێت، ئه‌مه به‌ده‌ر له هه‌رێمی کوردستانی عیراق، چونکه له‌گه‌ڵ کازیوه‌ی خۆری ئازادی خه‌ڵک له کوردستانی باشووردا ئه‌و ئاواته‌ی کورد هاته‌دی و یه‌که‌مین رۆژنامه‌ی رۆژانه‌ی کوردی له دایک بوو، که له‌م رووه‌وه رۆژنامه‌ی کوردستانی نوێ گره‌وه‌که‌ی برده‌وه، ئێستا رۆژانه 5 رۆژنامه‌ی رۆژانه ده‌رده‌چن، ئه‌مه‌و بێجگه له ده‌رچوون و بڵاوکردنه‌وه‌ی ده‌یان گۆڤار و هه‌فته‌نامه‌و مانگنامه‌و وه‌رزنامه!
قسه‌کانم ئاڕاسته‌کراو نیه، ته‌نیا بۆ قۆناغێک له قۆناغه‌کانی رۆژنامه‌گه‌ریی کوردی، به‌ڵکو زیاتر قسه‌کردنه له‌سه‌ر ئه‌رشیفکردنی گه‌نجینه‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی رۆژنامه‌گه‌ریمان! قۆناغی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌که‌مان ئه‌مڕۆ گه‌یشتۆته ئاستێک، به تایبه‌تیش بۆ مێژووی ئاینده‌مان، پێویستی به دامه‌زراندنی ئه‌رشیفێکی رۆژنامه‌گه‌رییه، له‌و ئه‌رشیفه‌دا به شێوه‌یه‌کی مۆدێرن، مێژووی رۆژنامه‌گه‌ریمان بپارێزرێت و به شێوه‌یه‌ک پۆڵێن بکرێت تا خوێنه‌ران بتوانن به ئاسانی سه‌رچاوه‌کان ببینن، یاخود بۆیان فۆتۆکۆپی بکرێت، دامه‌زراندنی ئه‌رشیفێکی نه‌ته‌وه‌یی رۆژنامه‌گه‌ریی، سه‌ره‌ڕای پاراستنی ته‌واوی ئه‌و گۆڤار‌و رۆژنامه و هه‌فته‌نامه کوردی و کوردستانیانه‌ی ده‌رده‌چن، هه‌روه‌ها لێکۆڵه‌رانیش به ئاسانی ده‌توانن وه‌ک سه‌رچاوه سوود له‌و ئه‌رشیفه وه‌ربگرن، به‌داخه‌وه به هۆی نه‌بوونی ئه‌رشیفێکی له‌و شێوه‌یه تا ئێستا سه‌دان گۆڤار‌و رۆژنامه‌مان فه‌وتاوه و زانیاری ورد ده‌رباره‌یان نازانرێت، بۆ گه‌ڕانه‌وه و سوود وه‌رگرتن له دنیای رۆژنامه‌گه‌ریی کوردی تا ئێستاش لێکۆڵه‌ران نازانن روو له کوێ بکه‌ن، ئه‌وه‌ی هه‌یه و نیه ئه‌و چه‌ند کتێبخانه شه‌خسیه‌یه که له لایه‌ن چه‌ند که‌سایه‌تیه‌کی سیاسی، ئه‌ده‌بی، کۆمه‌ڵایه‌تی پارێزراون.
ئه‌مه‌و سه‌ره‌ڕای ئه‌م سه‌رنجانه، ئێمه نه‌ته‌وه‌یه‌کی هه‌ڕه‌شه‌لێکراوین و داگیرکه‌ران به تایبه‌تیش ئه‌و نه‌ته‌وه سه‌رده‌ستانه‌ی که کوردستانیان داگیرکردووه، هه‌رده‌م بیر بۆ سڕینه‌وه‌ی کورد و داگیرکردنی خاکی کوردستان ده‌که‌نه‌وه، یه‌کێک له‌و ئامێرانه‌ش که هه‌وڵ ده‌ده‌ن و کاریان بۆ کردووه له‌ناوبردن و ته‌عریب و ته‌تریک و ته‌فریسکردنی زمان و که‌له‌پوور و ئه‌ده‌بیاتی کوردی بووه، ئه‌مه‌و بێجگه له قه‌ده‌غه‌کردنی رۆژنامه و گۆڤار و نووسراو و نووسینی کوردی.
له‌و رووه‌وه مێژووی ده‌سه‌ڵاتداران و نه‌ته‌وه سه‌رده‌سته‌کان، لاپه‌ڕه‌کانی له ره‌نگی ره‌ش بترازێت هه‌ڵگری هیچ ره‌نگێکی تر نیه! ئه‌مه بیرکردنه‌وه‌یه‌کی ناسیونالیستانه نیه، ده‌کرێت، له‌م بار و بواره‌دا وه‌ک نموونه سه‌رنج له ده‌سه‌ڵاتی شیعه‌گه‌رای ئه‌مڕۆ عیراق بدرێت، که ئه‌مانه دۆسته هه‌ره نزیکه‌کانی کێشه‌ی کورد و خه‌ڵکی کوردستان بوون، که ئه‌مڕۆ ئه‌و مافه‌ش به کورد ره‌وا نابینن که پیاوێکی دیکتاتۆری جینۆسایدکه‌ری وه‌ک سه‌ددام حوسین به کوردی ره‌وا بینی، ده‌کرێت له‌و رووه‌وه ئاماژه به‌و شار‌و شارۆچکانه‌ی کوردستان بکرێت که ناوی لێنراوه ناوچه کێشه‌داره‌کان، ئه‌مه‌و بێجگه له داگیرکه‌رانی پارچه‌کانی تری کوردستان .
نه‌ته‌وه‌یه‌ک زیاتر له 100 ساڵه، هه‌ڕه‌شه‌ی سڕینه‌وه و له‌نابردنی لێ بکرێت و تا به ئه‌مڕۆش ده‌گات ئه‌م پڕۆسه‌یه به‌رده‌وام بێت، چۆن ده‌توانێت کولتور و ئه‌ده‌بیات و گه‌نجینه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی که‌له‌پووره‌که‌ی بپارێزێت، ئه‌ی که‌واته چی بکرێت، به تایبه‌تیش له واقیعی ئه‌مڕۆدا!؟چۆن و کام رێگا هه‌ڵبژێرین؟!
بۆ پاراستنی سامانی نه‌ته‌وه‌ییمان، ره‌نگه چه‌ندان رێگا تاقی کرابێته‌وه، ده‌یان پڕۆژه‌ش ئاماده و پێشکه‌ش کرابێت، به‌ڵام تا ئێستا شوێنگه‌یه‌کی دیار و ناسراو نیه بۆ پاراستنی ئه‌و سامانه! ده‌کرێت ده‌رگا له‌سه‌ر پڕۆژه و کاری به جێ دانه‌خرێت، به‌ڵام من وای ده‌بینم که زۆربه‌ی پێشنیار و پڕۆژه‌کان ئاینده‌بین و ئاینده‌خواز نه‌بوون، ئه‌مه‌و بێجگه له هه‌ندێک بیرکردنه‌وه‌ی ئاوێزان به خه‌یاڵ که هه‌ر له یۆتۆپیایه‌کی سه‌ر کاغه‌ز ده‌چێت، به‌ڵێ میکانیزمی ئه‌رشیفکردن و پاراستنی سامانی نه‌ته‌وه‌ییمان پڕۆسه‌یه‌کی زۆر پێویسته، به‌ڵام پرسی ته‌مه‌ن له هه‌موو میکانیزمه‌کانی تر پێویستتره، چونکه له هه‌موو جیهاندا که باسی ئه‌رشیف ده‌کرێت، واته ته‌مه‌ن و ته‌مه‌ن درێژی، بۆ نموونه زۆرجار به‌رچاومان که‌وتووه، یان ده‌خوێنینه‌وه، که ته‌مه‌نی فڵان ئه‌رشیف له فڵان وڵات‌دا له 200 یاخود له 300 ساڵ، یان هه‌زار ساڵ زیاتره.
تۆ ئه‌گه‌ر له ئاینده‌ی نیشتمانه‌که‌ت به گومانیت، نابێت ده‌سته‌وئه‌ژنۆ دابنیشیت و به‌رهه‌مت نه‌بێت، من بۆ دامه‌زراندنی ئه‌رشیفێکی ده‌وڵه‌مه‌ندی رۆژنامه‌گه‌ریی کوردی، یه‌کێک له وڵاته‌کانی ئه‌وروپا به باشترین ئه‌رڵته‌ناتیفی کوردستان ده‌زانم، چونکه ئێمه تا ئێستاش نه‌ته‌وه‌یه‌کی هه‌ڕه‌شه‌لێکراوین و قه‌واره‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆمان نیه، که‌واته ئه‌ده‌بیات و کولتور و نووسراوه‌کانیشمان پڕۆژه‌ی ئاما‌ده‌ی له پێشینه‌ن بۆ سڕینه‌وه و له‌ناوبردن و کوشتن، ئێ ئه‌مڕۆش زیاتر له ملیۆنێک کورد له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان ده‌ژیت به تایبه‌تیش له وڵاتانی ئه‌وروپادا، له‌و وڵاتانه‌شدا به گوێره‌ی یاسا و ده‌ستوور، ده‌توانین نه‌ریت و نووسراو و زمان و کولتوری خۆمان بپارێزین، که‌واته له رێگای پڕۆژه‌یه‌کی هه‌مه لایه‌ن و فراوان، هه‌م له رێگای زۆربه‌ی وڵاته ئه‌وروپییه‌کان، هه‌م له رێگای یه‌کێتیی ئه‌وروپاوه ده‌توانین پڕۆژه‌ی دامه‌زراندنی ئه‌رشیفێکی رۆژنامه‌گه‌ریی کوردی پێشکه‌ش بکه‌ین، به تایبه‌تیش خاڵی نه‌ته‌وه‌یه‌کی بێ ده‌وڵه‌تی چڵ ملیۆنی هه‌ڕه‌شه‌لێکراو بوروژێنین.
له‌و حاڵه‌ته‌دا ره‌نگه حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیش له خه‌وی خۆشی 18 ساڵه‌ی به‌خه‌به‌ربێته‌وه و ئه‌ویش کۆمه‌کێک به‌و پڕۆژه‌یه بکات، ئه‌م حکومه‌تی هه‌رێمه‌ی ئێمه زۆر کۆمیدیا ئاسا بیر ده‌کاته‌وه، 18 ساڵه رۆژانه هه‌زاران پارچه کاغه‌ز چاپ ده‌کات و بڵاوده‌کاته‌وه، به‌ڵام بۆ ته‌نیا یه‌ک سات بیری له‌وه نه‌کردۆته‌وه، ئه‌و پارچه کاغه‌زانه بپارێزێت، له ئه‌وروپا سه‌ره‌ڕای بوونی ده‌یان ئامێری پێشکه‌وتوو له ئه‌رشیف و کتێبخانه‌کاندا، تا ئێستاش رۆژانه رۆژنامه‌ی سه‌رکاغه‌ز ئه‌رشیف ده‌کرێت، ئه‌مه‌و سه‌ره‌ڕای پاراستن و ئه‌رشیفکردنی رۆژنامه ئه‌لیکترۆنییه‌کان.
ئه‌م پڕۆژه‌یه ده‌کرێت وه‌ک پڕۆژه‌که‌ی کتێبخانه‌ی کوردی له ستۆکهۆڵم سه‌یر بکرێت و بخوێندرێته‌وه و کاری له‌سه‌ر بکرێت، پێش زیاتر له 10 ساڵ چه‌ند نووسه‌ر و که‌سایه‌تیێکی کوردی دانیشتووی سوید پڕۆژه‌یه‌کیان پێشکه‌ش به حکومه‌تی سویدی کرد بۆ ئه‌رشیف کردن و پاراستنی کتێب و که‌له‌پووری کوردی، که له پڕۆژه‌که‌یاندا ئاماژه‌یان به سه‌رکوتکردنی نووسین و زمانی کوردی کردبوو له‌و وڵاتانه‌ی که کوردستانیان تێدا به‌شکراوه، دوای ماوه‌یه‌ک وه‌ڵامی پڕۆژه‌که به پۆزه‌تیڤ هاته‌وه و ئێستا ئه‌و کتێبخانه‌یه سه‌ر به شاره‌وانی ستۆکهۆڵمه و به‌ڕێوه‌به‌ر و کارمه‌ندیان بۆ دامه‌زراندووه و خاوه‌نی زیاتر له 15 هه‌زار کتێبه.بۆچی ئه‌رشیفه‌که له ده‌ره‌وه دابمه‌زرێت؟
له‌و سه‌رنێوه‌ی پێشه‌وه‌دا من یه‌کێک له وڵاتانی ئه‌وروپام به باش زانی تا ئه‌و ئه‌رشیفه‌ی تێدا دابمه‌زرێت، دامه‌زراندنی ئه‌رشیفه‌که له ده‌ره‌وه، په‌یوه‌ندی به‌م خاڵانه‌وه هه‌یه:
– حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌م رووه‌وه خاوه‌نی به‌رنامه نیه.
– داگیرکه‌رانی کوردستان خاوه‌نی پلان و پیلان و به‌رنامه‌ی تۆقاندن، کوشتن، جینۆسایدکردنی خه‌ڵکی کوردستانن.
– ده‌ستوور و یاسا رێگا خۆشکه‌ره بۆ سه‌رکه‌وتنی ئه‌و پڕۆژه‌یه.
– ئه‌منیه‌ت و یاسا به‌رقه‌راره.
– خاوه‌نی مێژوویێکی دوور و درێژن له‌و بواره‌دا.
– هه‌ر شکستێک رووبه‌ڕووی ئیداره‌کردنی ئه‌رشیفه‌که ببێته‌وه، ده‌توانرێت، مه‌واده ئه‌رشیفکراوه‌کان به نووسراوێکی ره‌سمی پێشکه‌ش به ئه‌مینترین کتێبخانه‌ی ئه‌وروپی بکرێت.
ئه‌مه‌و بێجگه له‌و خاڵانه، ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ش به‌یان بکه‌م، که زۆربه‌ی هه‌ره زۆری رۆژنامه و گۆڤار و نووسراوه کۆنه‌کانی کورد و خه‌ڵکی کوردستان له وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مریکا و وڵاتانی بلۆکی کۆنی سۆسیالیستی پارێزراون، سه‌ره‌ڕای چه‌ندان کتێبخانه‌ی تایبه‌تی شه‌خسی، بۆ وه‌ڵامی ئه‌و بۆچوونه‌ش ده‌کرێت سه‌یری ئه‌و رۆژنامه و گۆڤاره کۆنانه بکه‌ین که جارێکی تر چاپ کراونه‌ته‌وه زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان دۆزراونه‌ته‌وه، به‌ڵگه‌نه‌ویسترین نموونه رۆژنامه‌ی " کوردستان" ی ماڵباتی به‌درخانیه‌کانه که ژماره‌کانی له ئه‌وروپا دۆزرانه‌وه، نه‌ک له کوردستان، ئه‌گه‌رچی کوردستان رۆژنامه‌یه‌کی ئاڕاسته‌کراو بووه بۆ کورد و خه‌ڵکی کوردستان.
ده‌رئه‌نجام!ئه‌گه‌ر مێژووی کورد و کولتور و که‌له‌پووری کوردی وه‌لانێین و پشکنین بۆ یه‌که‌مین نووسراوی کوردیش نه‌که‌ین، به‌ڵام پێویست بوو کورد پێش زیاتر له 100 ساڵ له‌مه‌و‌به‌ر خاوه‌نی ئه‌رشیفێکی تایبه‌ت بووایه بۆ پاراستنی نووسراو و گۆڤار و رۆژنامه‌ی کوردی به تایبه‌تیش دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی یه‌که‌مین رۆژنامه‌ی کوردیواته " کوردستان- 1898" ، به‌ڵام دیاره هۆکاری نه‌بوونی ئه‌و ئه‌رشیفه په‌یوه‌سته به چه‌ند هۆکارێکی بابه‌تی و زاتی، بابه‌تییه‌کان داگیرکه‌رانی کوردستانن و سه‌ره‌ڕای نه‌بوونی قه‌واره‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ، هۆکاره زاتیه‌کانیش، خۆمانین، به داخه‌وه 18 ساڵه نووسه‌ر و رووناکبیری کورد هه‌موو هێلکه‌کانی خۆی له سه‌به‌ته‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان داناوه و تا زۆرجار وه‌ک کۆرپه‌یه‌کی ساوا لاواندوومانه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم ئاینده‌خواز نه‌بووه و نیه، بۆیه باشتر و پێویست‌تر و واقیعیتره روو له وڵاتانی تر بکه‌ین بۆ رزگارکردنی سامانی ده‌وڵه‌مه‌ندی رۆژنامه‌گه‌ریمان.
گه‌ڵاڵه بوونی فکره‌ی ئه‌م پڕۆژه‌یه له کاتێکدا گینگڵ خواردی کردم، که مرۆ له کاتی وه‌ده‌ستکه‌وتنی سه‌رچاوه‌یه‌کدا نازانێت روو له کوێ بکات! به تایبه‌تیش له ناوه‌وه‌ی کوردستاندا، نه‌خوازه‌ڵڵا له کاتی نووسینی لێکۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونی ئه‌کادیمیدا بۆ ساغکردنه‌وه‌ی بابه‌تێک،
ئه‌گه‌رچی دامه‌زراندنی ئه‌رشیفێکی ده‌وڵه‌مه‌ند بۆ رۆژنامه‌گه‌ریی کوردی کارێکی قورسه و پێویستی به هه‌وڵ و کۆششێکی بێ‌وچان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و کاره ناچێته خانه‌ی ئه‌سته‌مه‌وه، به تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ی که پڕۆژه‌که ده‌نووسنه‌وه پێویسته خه‌ڵکی پسپۆر و زمان‌زان بن، یاساناسیش بن ده‌ها باشتر.
له‌م نووسینه‌دا زیاتر ته‌ئکیدم له بواری رۆژنامه‌گه‌ریی کردۆته‌وه، به‌ڵام ده‌کرێت و ده‌توانرێت، پڕۆژه‌ی له‌و شێوه‌یه بۆ بواره‌کانی تری ژیانی کورده‌واری ئاماده بکرێت، یاخود گرێبه‌ستێک له‌گه‌ڵ چه‌ندان ئه‌رشیف و کتێبخانه و مۆزه‌خانه‌ی ده‌ولی ببه‌سترێت به مه‌به‌ستی پاراستن و ئه‌رشیفکردنی که‌له‌پوور و نووسراو و بواری رۆژنامه‌گه‌ریی کوردی.
له کۆتایی نووسینه‌که‌مدا پێویسته ئاماژه‌ش به‌وه‌بده‌م که پاراستنی بواری رۆژنامه‌گه‌ریی کوردی ده‌کرێت هه‌ر ته‌نیا له ژێر ناوی ئه‌رشیف و ئه‌رشیفخانه‌دا نه‌بێت، به‌ڵکو زۆر ئاساییه ناوبنرێت " بنکه‌ی پاراستنی رۆژنامه‌گه‌ریی کوردی"
له پرۆژه‌یه‌کی له‌و شێوه‌یه‌دا ئاساییه سوود له ئیمکانیه‌تی دارایی، حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، حزبه کوردستانییه پاره‌داره‌کان، خه‌ڵکی ده‌وڵه‌مه‌ند، رێکخراوه نێو ده‌وڵه‌تییه‌کان، له پێش هه‌موویانه‌وه رێکخراوه نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان وه‌ربگیرێت.