بۆ ئه‌وه‌ی چه‌مکی هه‌ڵبژاردن واتای خۆی له‌ده‌ست نه‌دات…!
بۆ ئه‌وه‌ی چه‌مکی هه‌ڵبژاردن واتای خۆی له‌ده‌ست نه‌دات…!
دارا مهحمودچهمکی هه‌ڵبژاردن ته‌نیا کاتێک واتا ده‌به‌خشێت که مرۆڤ پتر له‌یه‌ک توانای هه‌ڵبژاردنی له‌به‌رده‌مدا بێت. بۆ نمونه ئه‌گه‌ر سه‌به‌ته‌یه‌ک ته‌نیا یه‌ک سێوی تێدا بێت، ناکرێ به‌که‌سێک بڵێین که به ئاره‌زووی خۆی سێوێک هه‌ڵبژێرێت. چونکه ئه‌گه‌ر ئه‌وکه‌سه پێویستی به‌سێو بێت ناچاره ئه‌و سێوه هه‌ڵگرێت و ئیتر هیچ بوارێکی هه‌ڵبژاردنی تێدانییه. و خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و سێوه خراپ و ڕزیو بێت ئه‌وه به‌و واتایه‌یه که ئه‌و مرۆڤه له ئاکامدا هیچی ده‌ست ناکه‌وێت.
له سیاسه‌تیشدا تائاستێکی نزیک هه‌ر به‌و جۆره‌یه. و هه‌ڵبژاردن ته‌نیا کاتێک واتا ده‌به‌خشێت که پتر له لیستێک، پارتێک، پاڵێوراوێک… له‌ئارادابن، تا توانای به‌راوردکردن وهه‌ڵسه‌نگاندن و لێک جیاکردنه‌وه و له‌ئاکامیشدا هه‌ڵبژاردن له‌به‌رده‌می ده‌نگده‌راندا بن.
کوردان ساڵی 1992 بۆ یه‌که‌مجار له‌باشووری کورستان ئه‌و بواره‌یان بۆ ڕه‌خسا مافی خۆیان له‌هه‌ڵبژاردندا به‌کاربهێنن. و هه‌رچه‌نده گه‌لێک ساخته‌کاری په‌یڕه‌وکرا. به‌ڵام له‌به‌ر گه‌وره‌یی ئه‌زموونه‌که، هه‌مووان چاویان له‌که‌موکوڕی و ساخته‌کارییه‌کان پۆشی. به‌داخه‌وه هه‌رزوو له‌ڕێگای دابه‌شکردنی په‌نجا به‌په‌نجای ده‌سه‌ڵاته‌وه، ئه‌و ئه‌زموونه دیرۆکییه له‌باربرا، و له‌ئاکامیشدا شه‌ڕی ناوخۆ جێگای دیموکراسی و حکومه‌تی یاسای گرته‌وه.
له‌دووه‌مین هه‌ڵبژاردندا، که‌به‌رهه‌می ئاشتبوونه‌وه‌و، ڕووخانی ڕژێمی دیکتاتۆری بوو، له‌بری هه‌ڵبژاردن وه‌ک پرۆسه‌یه‌کی دیموکراسی، ده‌سه‌ڵات له‌ڕێگای خڕکردنه‌وه‌ی هه‌مووان له‌ناو یه‌ک لیستدا خۆی سه‌پاند. ئه‌و کاته ڕێبه‌ران و سه‌رکرده‌ی پارته سیاسییه‌کان ده‌یانزانی چ کارێکی نادیموکراسیانه‌یان ئه‌نجامداوه، بۆیه ڕایانگه‌یاند که‌له‌به‌ر ناسکی و هه‌ستیاری بارودۆخه‌که په‌نایان بۆئه‌م کاره بردووه‌و به‌ڵێنیشیان دا که ئه‌وه دواجارده‌بێت. به‌ڵام وا دیسان به‌ڵێنه‌که‌ی خۆیان له‌بیرچۆوه‌و ئه‌مجاریش ده‌خوازن کاروباره‌کان چۆنن هه‌روا بمێنێته‌وه. ده‌سه‌ڵات و پاره‌و سامان وه‌ک برا به‌ش بکه‌ن و هه‌روه‌ک براش گه‌نده‌ڵی و پێشێلکارییه‌کانی یه‌کتر بشارنه‌وه‌و دیسان هه‌روه‌ک برا له‌سه‌ر شاردنه‌وه‌ی ڕاستییه‌کان و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن ڕێکه‌ون و پارته بچوکه‌کانیش به‌که‌مێک پاره‌و ده‌سه‌ڵاتی سیمبۆلیک ده‌مکوت بکه‌ن. کاتێکیش که خه‌ریکه لیستێکی تر که‌چاوه‌ڕوان ده‌کرێت هێزی مونافه‌سه‌کاریی تێدابێت، شیرینی خه‌یاڵیان لێ تاڵ ده‌کات، ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌سه‌ڵاته خراپه، ئه‌وانیش هه‌ربه‌شێک بوون لێی. و ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵه، ئه‌وانیش کۆرپه‌و میراتگریی ئه‌ون..
ده‌کرێ ئه‌م قسه‌یه ڕاست بێت..! به‌ڵام ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی لیسته‌که‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا له به‌ر ڕابردووی ڕه‌تکه‌نه‌وه، ئه‌وه ده‌بێ لیستی پارتی و یه‌کییه‌تی هه‌م له‌به‌ر ڕابردووی و هه‌م ئه‌مڕۆشی فڕی بده‌نه سه‌رانگوێلک.
به‌دبه‌ختی ئه‌وه نییه مرۆڤه‌کان له‌ڕابردوودا چۆن بوون. به‌ڵکو به‌دبه‌ختی گه‌وره له‌وه‌دایه که مرۆڤه‌کانی ئه‌مڕۆ وه‌ک هی دوێنێ بن..!
جگه‌له‌هه‌موو ئه‌مانه، ئه‌گه‌ر خه‌ڵک به‌م ده‌سه‌ڵات و پارت و لیستانه ڕازی نه‌بن و ئه‌لته‌رناتیڤ بخوازن، پارتی نوێ و لیستی نوێ و به‌رنامه‌ی نوێی هه‌ڵبژاردن چۆن دروست ده‌بن و دێنه کایه‌وه..؟ مه‌گه‌ر هه‌رله‌و که‌سانه پێک نایه‌ت که پێشتر له‌ناو ئه‌م یان ئه‌و پارتدا بوونه خاوه‌ن ئه‌زموون..؟ یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان بۆخۆی له منداڵدانی پارتی دیموکراتی کوردستانه‌وه هاتۆته‌ده‌ره‌وه‌و ته‌واوی که‌سایه‌تی و پارته سیاسییه‌کانی تریش سه‌ره‌تا له‌م یان له‌وپارته سیاسییه‌دا ده‌ستیان پێ‌کرد. و له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش هه‌روایه. ڕیفۆرمیسته‌کان له ئێران ڕۆژگارێک موحافه‌زه‌کارو بگره له‌هه‌ره توندڕه‌وه‌کان بوون. له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپادا، زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مڕۆ. کۆمۆنیسته‌کانی دوێنێن.
ڕۆژگارو قۆناغه‌کانی ده‌گۆڕێن و هیچکات وه‌ک خۆیان نامێننه‌وه. بۆیه مرۆڤ و لایه‌نه‌کانیش ده‌کرێ گۆڕانیان به‌سه‌ردا بێت. و گه‌رچی ئه‌مه بۆ هه‌مووان مه‌رجێکی حه‌تمی نییه، به‌ڵام دیموکراسی ئه‌وبواره به‌هه‌مووان ده‌به‌خشێ تا ئه‌زموونی خۆیان پێشکه‌ش بکه‌ن.
له‌هه‌ر وڵاتێکی جیهاندا جیابوونه‌وه، له‌م پارت و ئه‌وپارت و پێکهێنانی پارت و به‌ره‌و لیستی نوێ، ده‌کرێ له‌به‌ر هۆکارگه‌لێکی زۆر بێت: کێشه‌ی ئایدیۆلۆژیا، ڕیکنه‌که‌وتن له‌سه‌ر دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵات، نزمی ئاسته‌کانی دیموکراسی نێوخۆی حزب، کێشه‌ی شه‌خسی، گه‌نده‌ڵی، قه‌یرانگه‌لی جۆربه‌جۆرو نه‌بوونی میکانیزمی گونجاو بۆ چاره‌سه‌رکردنیان. و یانیش ڕازی نه‌بوون به واقیعی حاڵ و هه‌وڵدان بۆ خوڵقاندنی واقیعێکی تر که لانیکه‌م له‌دیدی ئه‌وانه‌وه باشتربێت له‌وه‌ی هه‌یه… هتد
گه‌رچی ئه‌و لیسته‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌رکردایه‌تی ده‌کات هێشتا نه‌چۆته بواری تاقیکردنه‌وه تا حوکم به باشی یان خراپی بده‌ین، به‌ڵام دووهۆی سه‌ره‌کی وامان لێده‌که‌ن به‌چاوێکی ئه‌رێنی هه‌ڵیسه‌نگێنین:
یه‌که‌م: پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کییه‌تی نیشتمانی کوردستان، ئه‌زموونی خۆیان پێشکه‌ش کرد‌و، تێیدا سه‌رنه‌که‌وتن. بۆیه شتێکی ئاسایی و لۆژیکییه هێزێکی تر به‌به‌رنامه‌و گوتارێکی تره‌وه بێته گۆڕه‌پانه‌که. ئاینده‌ش سه‌نگی مه‌حه‌که. داخوا نه‌وشیروان مسته‌فاو لیسته‌که‌ی له‌حاڵه‌تی سه‌رکه‌وتنیاندا چه‌نده ده‌توانن، و له‌مه‌ش گرنگتر چه‌نده ده‌خوازن پابه‌ندی به‌ڵێنه‌کانیان بن..؟ خۆئه‌گه‌ر سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون، دیسان گه‌ڕان بۆ ئه‌لته‌رناتیڤی تر‌و هه‌ر ئه‌م کێشمه‌کێش و ململانێیه‌شه که ده‌بێته هێزی بزوێنه‌رو به‌ره‌و پێش بردنی پرۆسه‌ی دیموکراسی.
دووه‌م: هه‌بوونی مونافه‌سه له‌هه‌ر هه‌ڵبژاردنێکدا، ولانیکه‌م له‌م قۆناغه‌دا مه‌رجی سه‌ره‌کی هه‌رهه‌ڵبژاردنێکی دیموکراسیانه‌یه. ده‌نا سه‌ره‌ڕای چه‌مکی هه‌ڵبژاردن چه‌مکه‌کانی تری وه‌ک ئازادی و دیموکراسیش واتای خۆیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
23/04/2009