
ژیان و عه‌شق……محه‌مه‌د كوردۆ
ژیان و عه‌شق*
محه‌مه‌د كوردۆ(1) نیوتن
سێوێك ته‌نیایی دڵی سوور كردبوو
له‌تاوا خۆی به‌ردایه‌وه
نیوتن بێ‌ئاگا له عه‌شق
به‌هێزی (كێشكردنی زه‌وی) لێكدایه‌وه!
(2) سووتان
– له‌بۆنی جگه‌ره‌كه‌ت بێزاربووم
ئه‌م دووكه‌ڵه تاكه‌ی..؟!
-ئه‌وه جگه‌ره‌كه‌م فڕێ‌دا
ئه‌ی بۆ، بۆنی
سووتانی دڵم ناكه‌ی..؟!
(3) چاوه‌ڕوانی
سه‌عات یه‌كی شه‌وه
خۆم خستۆته چه‌می چاوه‌ڕوانی
ژنێكی رووخۆشهوه
بۆ ترپه‌ی پێی به‌دڵا گوێ راده‌گرم
بێت به‌یانی رۆژی له‌دایكبوونمه
نه‌یات ئه‌م شه‌و ده‌مرم..!
(4) خه‌م/پایز
خه‌م سه‌ری مرۆڤه خه‌مباره‌كان
ده‌ڕووتێنێته‌وه
و
پایز سه‌ری داره‌كان..!
(5) دڵنیایی
خۆت مه‌كوژه
باخوێنهكهت
به‌و خاكه خاوێنهدا نه‌ڕژێ
دڵنیابه
خوایه‌ك هه‌یه له‌بیرت ناكا
دڵنیابه
خوایه‌ك هه‌یه ده‌تكوژێ..!
(6) كات
پێرێ
پرتهقاڵێكت بۆخۆت ده‌خوارد
دوێنێ
له‌گه‌ڵا ئافره‌تێكی دڵئاراما
ئه‌مڕۆ
ئه‌و خه‌یاڵه كه‌وتۆته سه‌رته‌وه
سبه‌ینێ
ده‌بێ بیكه‌یته سێ كه‌رته‌وه!!
(7) فزه
ئای دایه!
من ئێستا ده‌زانم مرۆڤ چه‌ند سه‌رگه‌ردانه
ئه‌گه‌ر بیه‌وێ دڵی خۆی وه‌كو سێوێكی قاژقاژكراو
یه‌كاڵا كاته‌وه
تابزانێ چی تێدایه
مردن رێگه‌ی نادا…
كه‌چی كاتێك مردن شه‌كرۆكه‌ی سه‌ری لێده‌كاته‌وه
ژیان فزه ناكا..!
(8) ناونان
ماڵێك هه‌موومان جێی ده‌هێڵین و
ناومانناوه ژیان
ماڵێك هه‌موومان رووی تێده‌كه‌ین و
ناومانناوه مردن
(9) ژیان/ عه‌شق
ژیان رۆیشتنه به‌ره‌و مردن
عه‌شق گه‌ڕانه‌وه‌یه به‌ره‌و ژیان!*ئه‌م شیعرانه له دیوانی (ژنێك ده‌مرێ و پیاوێك بهچراوه نایه) وه‌رگیراوه كه ساڵی 2005 له سلێمانی چاپكراوه.