داری دیموكراسی له‌و خاكه‌دا به‌ر ناگرێ!
داری دیموكراسی له‌و خاكه‌دا به‌ر ناگرێ!
نوری بێخاڵیبیرمهندی ناسراوی كورد (مه‌سعود محه‌مه‌د) له باره‌ی دیموكراسی جیهانی سێیه‌م و ئه‌و كولتوره سیاسی و ستراكتۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی ره‌نگڕێژی بیری مرۆڤه‌كان و دونیابینی سیاسییه‌كان و په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كردووه ده‌بێژێ " ئه‌و خاكه‌ی دیموكراسی تێدا شین ده‌بێ بریتییه له پۆڕگی نه‌فس و بینینی هۆش و له‌باری ته‌بیات و رشته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و پاشخانی شارستانی، هه‌ر نیشتمانێك ئه‌م بژێوانهی نه‌بێ، به میوانیش یه‌ك دوو رۆژ، دیموكراسی داناكات".
یه‌كێك له كۆڵه‌گه‌كانی دیموكراسییه‌ت ئازادی راده‌ربڕین و گوزارشت له خۆكردن و قه‌بوڵكردنی جیاوازییه‌كانه به كۆێ ده‌نگ و ره‌نگه‌كانی، دیاره ئه‌وه‌ش به دروشم نایه‌ته دی، وه‌ك ئه‌وه‌ی به ته‌نها بوونی ئه‌و ئازادییه گرنگ نییه، ئه‌گه‌ر گوێی لێنه‌گیرێ و له‌وه‌ش وێرانتر تۆمه‌تی بخرێته پاڵ و توانجی لێبدرێ.
به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له واقیعی كوردستاندا و له سه‌ر هه‌ر دوو ئاسته سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ی ده‌بینرێ دیوی دووه‌می پراكتیزه كردنی چه‌مكه‌كه‌یه، واته ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی به دونیا بڵێین ئێمه‌ش دیموكراسین، ئاماژه به زۆروزه‌وه‌ندی چاپه‌مه‌نی و ئه‌و نووسینانه ده‌ده‌ین، كه لێره و له‌وێ و به‌ناوی ره‌خنه له‌سه‌ر كایه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی كوردی ده‌نوسرێن، كه به داخه‌وه زۆرنابا ئه‌و نووسین و را و هه‌ڵوێسته، ئه‌گه‌ر سه‌ری خاوه‌نه‌كه‌ی نه‌خوا، به‌ڵام له رێگه‌ی توانج و تۆمه‌ته‌وه بێزراوی ده‌كات.
ره‌نگه ساڵوه‌گه‌ڕی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی باشترین ده‌رفه‌تێك بێت، بۆ ئه‌وه‌ی قسه له ره‌وشی ناله‌باری ئه‌مڕۆی میدیا به گشتی و میدیای ده‌ره‌وه‌ی حزب بكه‌ین، وه‌ك ئه‌وه‌ی عاجباتی سه‌ده‌ی نوێ بێت و هه‌ركه‌سه و له شوێنی خۆی لێی كه‌وتۆته ته‌قه، به هه‌ندێك له‌وانه‌ش كه رۆژێك له كانیاوی ئه‌و رۆژنامهگهرییهیان خواردۆته‌وه و ئه‌مڕۆ به‌ردی تێده‌گرن.
دیاره كه ئه‌و قسانه ده‌كه‌ین مه‌به‌ستمان ئه‌وه نییه بڵێین میدیای ئه‌هلی هه‌رچی خه‌وش و كێماسی و بۆشاییه نیه‌تی، به پێچه‌وانه‌وه وێڕای زۆرجار نا هاوسه‌نگی و ناوردبینی و هه‌ندێ جار شێواندنی راستی و لایه‌نگیری، له‌لایه‌كی تر میدیای ئه‌هلی وه‌ك به‌رچه‌كرداری ئه‌و ره‌وشه‌ی ئه‌مڕۆ تێیكه‌وتووه، كه تۆمه‌تی هه‌مه‌چه‌شنی بۆ هه‌ڵده‌به‌سترێ، خه‌ریكه (كه هیوادارین به‌و ئاقاره‌دا نه‌ڕوا) ده‌یه‌وێ خۆی بخاته شه‌رێكه‌وه كه هی ئه‌و نییه و ده‌یانه‌وێ به‌زۆر بیهێننه ناو شه‌ڕه‌كه، بۆیه به بڕوای من باشتر وایه بۆ ئه‌و میدیایه له بری ئه‌وه (كه زۆرجار سفر كردنه‌وه‌ی میدیای حزبه) به خهوشهكانی خۆیدا بچێته‌وه و زیاتر پیشه‌ییانه په‌ره به كار و گوتاره‌كه‌ی بدات.
سه‌یركه‌ن له‌و وڵاته‌ی كه ئه‌زموونه‌كه‌ی به‌رهه‌می خوێنی خه‌ڵك و كاروانێكی دوور و درێژی تێكۆشانه دژی دیكتاتۆرییه‌ت و تاك ڕه‌وی له پێناو ئازادی، كه‌چی خه‌ریكه به جۆرێك له جۆره‌كان دروشمه‌كان ئاوه‌ژوو ده‌بنه‌وه و ئه‌ركه دیموكراسی و مه‌ده‌نییه‌كان و به‌هاكانی هاووڵاتیبوون و دادپه‌روه‌ری و ئازادی تاك ده‌كرێنه قوربانی كۆمه‌ڵێ به‌ناو وه‌همی سیاسی و خورافه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و گوتاری زڕباوی ئایدیۆلۆژی و كولتوری نه‌ریتگه‌را و باوهڕسالار، كه له‌وه‌دا مرۆ ناچار ده‌بێت گومان له زۆر شت و له نێویاندا چه‌مكی شۆڕش و به‌ها شۆڕشگێڕییهكانیش بكات.
سه‌یره كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك خه‌ون به ئایینده‌وه ببینێ و كایه‌ی سیاسی و دهسهڵاتهكهیشی موژده‌ی كرانه‌وه و مه‌ده‌نییه‌تی بداتێ، كه‌چی له ئاستی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی تووشی فۆبیایه‌كی گه‌وره هاتبێت و داروپه‌ردووی ئه‌و نیشتمانه و رۆڵه‌ی شه‌هیدان و تێكۆشه‌ر و هاوسه‌نگه‌ره‌كانی رۆژی سه‌خت و سێبه‌ری خۆیشی لێ ببێت به دوژمن، به چه‌شنێك زراوی له گلله‌یی گه‌نجێك و گازانده‌ی ژنه رهشپۆشێكی ئه‌نفال بڕژێ.. زه‌نده‌قی له ره‌خنه‌ی رۆژنامه‌نووسێك و رای نووسه‌رێك بچێ.. هێڵنجی به ناڕه‌زایی پێشمه‌رگه‌یه‌كی دێرین و هه‌ڵوێستی سیاسییه‌كی خاوه‌ن ئه‌زموون بێته‌وه.. له ده‌نگهه‌ڵبڕینی چالاكوانێكی مه‌ده‌نی و بانگهیهشهیهكی گۆڕان و چاكسازی بتۆقێ، هه‌موو ئه‌وانه سه‌رچاوه‌ی ئه‌و نیگه‌رانی و گومانانه‌ن، كه ئاماژه‌مان پێیدا.
كاتێ له‌و هه‌رێمه‌دا شته‌كان ده‌گه‌نه ئه‌و ئاسته‌ی ده‌م بكه‌یته‌وه و ره‌خنه بگری بڵێن ده‌ستی له پشته..را ده‌ربڕی بلێن به‌كرێگیراوه.. قسه بكه‌ی بڵین دڵی به‌و ئه‌زموونه خۆش نییه.. هه‌ڵوێست له‌سه‌ر خه‌وش و كه‌موكوڕییه‌كان ده‌ربڕی، به دژه كوردبوون و بێ ئینتما وه‌سف بكرێی.. بۆچوونێك له‌سه‌ر پێشهات و رووداوێكی سیاسی بخه‌یته‌ڕوو، بێ سێ و دوو به‌وه تۆمه‌تبارت بكه‌ن، كه پیلانی داگیركه‌رانی كوردستان و ناحه‌زانی جێبه‌جێ ده‌كه‌یت.. باسی چاكسازی و گۆڕان و كرانه‌وه بكه‌یت، به جه‌للادی دوێنێ و شه‌ریكه به‌شی گه‌نده‌ڵی پێناسه‌ت بكه‌ن، به تایبه‌تی كاتێ ئه‌و قسانه له مینبهرێكهوه بكه‌یت كه ماڵی حزب نه‌بێ و له سه‌نگه‌رێكه‌وه بێت كه هه‌ژموونی حزب باڵی به‌سه‌ردا نه‌كێشابێ و له گۆشه‌یه‌كه‌وه بێت كه رووناكی چاوی حه‌سحه‌سی موریده‌كانی حزب رووناكی نه‌كاته‌وه، له سوچێكهوه بێت دوور له حه‌لقه‌ی زیكری ده‌روێشانی حزب و وهعزهكانیان، ئه‌وه تاوانێكه و كردووته و (ئه‌گه‌ر چاوی ره‌شی ئه‌مریكا نه‌بێ!) پێویست ده‌كا به سزای (گه‌ل و شۆڕش و ده‌سكه‌وته‌كانی!) بگهیهنرێیت، ئیدی نه‌ك ته‌نها میدیا و ده‌نگه هه‌قبێژ و قه‌ڵه‌مه راستگۆكان، بگره خه‌ڵك ناچاره (به‌وانه‌ش كوڕی شاخ بوون و ئێستا بێزارن) ده‌یان و سه‌دان پرسیار و گومان له به‌رامبه‌ر ره‌وشی باودا دابنێن، به‌ڵام كاره‌سات له‌وێدایه كه خه‌ریكه قوڕه‌كه بۆ زۆرێك له رۆژنامه‌نووسان و ئه‌و مینبه‌رانه خه‌ست ده‌كرێته‌وه، كه به جۆرێك و جۆرێكی تر و دوور له سانسۆر و مه‌قه‌سی خهیاتهكانی نێو ده‌زگای میدیای حزبی ده‌توانن هه‌ناسه‌یه‌ك بده‌ن، كه ئه‌مه‌ش مرۆ ره‌شبین ده‌كا، چوون ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگا و ده‌سه‌ڵاتێك بانگه‌شه‌ی دیموكراسی بكه‌ن، نابێ به بوونی ئازادی بیروڕای جیاواز قه‌ڵس بن، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌خوازێ له ره‌خنه نه‌ترسن، ره‌خنه‌ش پێویستی به مینبه‌رێكه سێبه‌ری سه‌روه‌ری و پیرۆزییه‌كان به‌رچاوی لێڵ ناكه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌وه قه‌بوڵ نه‌كرا و هه‌ر كه‌س چووه ئه‌و خانه‌یه ببێته (نه‌یار و دوژمن و سیخوڕ و پیاوی بێگانه)، به‌لایه‌نی كه‌م مانای ئه‌وه‌یه ئه‌و كۆمه‌ڵگا و ده‌سه‌ڵاته له دیموكراسی نه‌گه‌یشتووه، یان له بنه‌ڕه‌تدا نایه‌وێ دیموكراسی بێت.
بۆیه به‌بۆچوونی من ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات و كایه‌ی سیاسی كوردستان بیه‌وێ میدیای ئه‌هلی وه‌ك خۆی بیخوێنێته‌وه، پێویسته هه‌ندێ بووقی نه‌شازی نێو ده‌زگاكانی خۆی بێده‌نگ بكا..ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێ میدیای ئه‌هلی و زۆرێك له‌وانه‌ی تێیدا كار ده‌كه‌ن (چونكه هه‌ندێگ بوونه‌ته بار به‌سه‌ر ئه‌و نێوه‌نده و پێویسته ئه‌وانیش پاكسازی و چاكسازی خۆیان بكه‌ن)، په‌رچه‌كرداری تووندیان نه‌بێ، باشتر وایه ده‌رگای زانیارییه‌كانی خۆی واڵا بكا و تۆمه‌تی بێ بنه‌مایان بۆ دروست نه‌كا و هه‌ندێ ناو و نازناو به باڵایاندا نه‌بڕێ، كه زیاتر به‌ر مه‌بنای لۆژیكی (ان هی الا اسما‌و سمیتموها انتم و اباكم و ما لكم به من علم الا اتباع الڤن"ـه.
كاتێكیش میدیای ده‌ره‌وه‌ی حزب له به‌رده‌م واقیعێكی وا تاڵ دابێت، خودی دیموكراسی و هه‌موو چه‌مكه‌كانی دیكه‌ی په‌یوه‌ست به دادپه‌روه‌ری و سه‌روه‌ری یاسا و ئه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن، ده‌كه‌ونه ژێر پرسیاری قوڕس. چونكه ده‌سه‌ڵاتی سه‌ركه‌وتوو و ته‌ندروست (كێ و له هه‌ر كوێ بێت) به‌رهه‌می خۆخوێندنه‌وه‌ی بوێر و گوێگرتن له ره‌خنه‌یه، ده‌سه‌ڵاتی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی به قه‌د شانازی كردن به سه‌روه‌رییه‌كانی، ئه‌وه‌نده و زیاتر پێویستی به قه‌بوڵكردنی جیاوازی و ره‌خنه و سه‌رنجی ئه‌وانه هه‌یه، كه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ودان و وه‌ك ئه‌و بیرناكه‌نه‌وه، پێویستی به هاوكاری و ده‌ستگیرۆیی ئه‌وانه‌یه ئیمتیاز و به‌رژه‌وه‌ندییه‌ك له‌گه‌ڵیدا كۆیان ناكاته‌وه.