دڵسۆز حه‌مه شیعرانه توڕه ده‌بێ
دڵسۆز حه‌مه شیعرانه توڕه ده‌بێ
نوسینی : ته‌یب جه‌بار بۆجوێندنهوهی ئه‌م بابه‌ته به (پ د ف)سه‌یری پاشکۆ بکه‌ن…له دوای راپه‌ڕینی ساڵی (1991)وه ، لای ئێمه چوار وه‌رزه شیعر وه‌ك خۆڵ ده‌بارێ ، ئایه ئه‌مه دیارده‌یه‌كی باشه یان خراپ !؟ ئه‌م بابه‌ته قسه زۆر هه‌ڵده‌گرێت ، من له‌م وتاره‌دا مه‌به‌ستم نییه له‌سه‌ری بدوێم .بێگومان ئه‌و شیعرانه‌ی دوای راپه‌ڕین بڵابونهتهوه ، من هه‌موویم نه‌خوێندۆته‌وه ، به‌ڵام به‌رده‌وام موتابه‌عه و خوێندنه‌وه‌ی شیعری بڵاوكراوه‌م كردووه ، چی وه‌ك دیوان یان له رۆژنامه و گۆڤاردا ، هی لاو ، یان هی به‌ته‌مه‌ن . له شیعری نه‌وه‌ی دوای راپه‌ریندا كه‌من ئه‌و شیعرانه‌ی سه‌رنجی منیان راكێشاوه ، هه‌روه‌ها كه‌من ئه‌و نوسینه ره‌خنه‌ییانه‌ی له سه‌ریان نوسراوه . ئه‌و شاعیره لاوانه حه‌قیانه گله‌یی بكه‌ن .
یه‌كێك له‌و شیعره جوانانه‌ی نه‌وه‌ی دوای راپه‌ڕین ، كه له‌م دواییه‌دا بڵاوبۆته‌وه و سه‌رنجی راكێشام شیعرێكی شاعیر ( دڵسۆز حه‌مه )یه ، كه له ژماره (595 پێنج شه‌ممه 24/7/2008) ی پاشكۆی (ئه‌ده‌ب و هونه‌ر)ی رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ‌دا به ناونیشانی ( به مردنم ) بڵاوبۆته‌وه . چی وه‌ك ئیقاع هه‌روه‌ها وه‌ك واتا و یه‌كێتی بابه‌ت . ئه‌م شیعره حه‌وت مانگه بڵاوبۆته‌وه و چه‌ندین جار خوێندومه‌ته‌وه و هه‌ر چێژی لێوه‌رده‌گرم ، ته‌نانه‌ت وێنه‌ی یه‌كه‌می بۆته وێردی سه‌ر زمانم و به‌رده‌وام ده‌یڵێمه‌وه .به‌مردنم
دڵسۆز حه‌مه – هۆڵه‌ندا
1. به مردنم كۆتایی دێ
2. زستانی په‌یوه‌ندیم به تۆ ،
3. دڵم قه‌ت پاك نابێته‌وه وێنه‌ی یه‌كه‌م
4. گوڵدانێكی چینیی نه‌بوو
5. له سوچێكی زۆر شیرینی ماڵه‌كه‌مدا
6. ئه‌وه‌ی شكاندت ….. گوڵه‌كه‌م
7. هه‌تا رۆژێك
8. له وهرزێكا ،
9. یه‌كێكی دیم بۆ بسێنی و
10. له جێگه‌ی خۆی داینێمه‌وه وێنه‌ی دووه‌م
11. چاوم نه‌بوو
12. ده‌ست و قاچ و دڵ وپهنجهكانم نه‌بوو
13. به فیشه‌كێكی نابه‌ڵه‌د
14. كوێر و سمراو وشكاو و
15. كوناوده‌ر بن یان هه‌ڵوه‌رێن
16. ئه‌وه‌ی شكاندت روحم بوو
17. شوشه‌ی نه‌بینراوی هه‌ستم وێنه‌ی سێیه‌م
18. ئه‌ستێره‌كانیش داگری
19. زه‌ویم بۆ هه‌ڵكێشی له گوڵ
20. كۆنابێته‌وه پارچه‌كانی
21. هه‌ر به نه‌زیفه خاتیره‌م
22. دڵم قه‌ت پاك نابێته‌وه وێنه‌ی چواره‌م
23. له‌و ژنانه‌م
24. هه‌موو عومرم
25. له تاریكی ته نهاییدا به‌سه‌ر به‌رم
26. بمرم ،
27. هه‌ڵوه‌رێم ،
28. دیق بكه‌م ،
29. وه‌ك شكۆی دار هه‌نارێكی زۆر دڵته‌نگ
30. به‌سه‌ر سه‌ری شاخێكی زۆر چهپهكهوه
31. تاق و ته‌نها
32. له لوتكه‌ی كبریائی خۆم
33. یه‌ك هه‌ناسه
34. به‌قه‌د به‌رزی په‌نجه تووته
35. نایه‌مه خوار
36. دڵم قه‌ت پاك نابێته‌وه . وێنه‌ی پێنجهمئهم شیعره له (36) دێڕ پێك هاتووه ، ئیقاعی شیعره‌كه له سه‌ره‌تاوه تا كۆتایی ره‌وتێكی به‌رده‌وامی هه‌یه ، بابه‌ته‌كه‌ش به‌هه‌مان شێوه به‌رده‌وامه و یه‌كێتی بابه‌ت ره‌چاو كراوه . شیعره‌كه دابه‌ش بووه به‌سه‌ر پێنج وێنه‌دا ، وێنه‌ی یه‌كه‌م ( دێڕی 1-3) ، وێنه‌ی دووه‌م ( دێڕی 4-10) ، وێنه‌ی سێیه‌م ( دێڕی 11-17 ) ، وێنه‌ی چواره‌م ( دێڕی 18-22) ، وێنه‌ی پێنجه‌م ( دێڕی 23-36) . شاعیر وێنه‌كانی جیا نه‌كردۆته‌وه و بیانكات به كۆپڵه ، به‌ڵكو وێنه‌كان زۆر به جوانی گرێدراون به یه‌كه‌وه و به‌رده‌وامن و ده‌بێت به یه‌ك هه‌ناسه بیانخوێنیته‌وه ، چونكه ئیقاع وبابه‌ت به‌رده‌وامن ، ئه‌مه مامه‌ڵه‌ی زیره‌كانه‌ی شاعیر له‌گه‌ڵ واتا و وێنه‌دا ده‌رده‌خات . شاعیرانی ئێمه زیاتر وێنه وشیعری كۆپڵهیی به كاردێنن ، واتا وێنه‌كان جیا ده‌كه‌نه‌وه ، جا كۆپڵه‌كان یه‌ك بابه‌ت بن یان بابه‌تی هه‌مه چه‌شن بن ، یاخود ئێستا لای زۆرێك له شاعیرانی لاو ، وێنه‌ی تاك دێڕی درێژ به كارده‌هێنن كه له خوێندنه‌وه‌دا توشی هه‌ناسه بڕكی و وه‌ستان ده‌بیت . ده‌توانی له نیوه‌ی شیعره‌كه‌دا یاخود له هه‌ر دێڕێكدا واز له خوێندنه‌وه‌ی شیعره‌كه بهێنیت و له مه‌رامی شاعیر تێبگه‌ی یان تێنه‌گه‌ی ، پێویست به ته‌واو كردنی خوێندنه‌وه‌ی شیعره‌كه ناكات ، چونكه نه ئیقاع و نه واتا و بابه‌ت به‌رده‌وام نین . به‌ڵام ( دڵسۆز حه‌مه ) له‌م شیعره‌دا شێوازێكی به‌كارهێناوه تۆ ناتوانی له خوێندنه‌وه‌ی شیعره‌كه بوه‌ستی تاكو شیعره‌كه ته‌واو نه‌كه‌یت ، گه‌ر له هه‌ر دێڕێكدا یان كۆتایی وێنه‌یه‌كدا بوه‌ستی شیعره‌كه ناته‌واو ده‌رده‌چێت و ناگه‌یته مه‌رام و مه‌به‌ستی شاعیر .
كێشی شیعره‌كه چوار بڕگه‌ییه ، له یه‌ك دوو دێڕدا نه‌بێت لهنگیهكی تێدایه . هیچ بایه‌خی به سه‌روا نه‌داوه ، به‌ڵام ئه‌م پشتگوێ خستنه‌ی سه‌روایه نه‌بۆته نا تهواویهك له ئیقاعی شیعره‌كه‌دا ، چونكه شاعیر له‌م شیعره‌دا بایه‌خی به ئیقاعی ناوه‌وه داوه ، ئه‌ویش له رێگای واتاوه كه له وێنه‌ی شیعرانه‌دا به‌رجه‌سته بووه . ئه‌وه‌ی له ناوه‌رۆكی شیعره‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت ،ئه‌م شیعره له بارێكی ده‌رونی ئاڵۆزدا نوسراوه ، تۆزێك پشێوی و به‌ربڵاوی له زمانه‌كه‌یدا هه‌یه ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا شاعیر زۆر زیره‌كانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ خاسیه‌ته‌كانی دیكه‌ی زمانی شیعرانه‌دا كردووه بۆ ده‌ربڕینی ئه‌و توڕه‌بونه‌ی ناخی خۆی .هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێ وێنه‌ی دروست كردووه كه به دوای یه‌كدا هاتوون بۆ به‌رده‌وام دان به ره‌وتی شیعره‌كه .
ئه‌م شیعره هه‌ر له ناونیشانه‌كه‌یه‌وه جێگای تێڕامان و وردبونه‌وه‌یه ( به مردنم ) . ئه‌گه‌ر به ته‌نها ناونیشانه‌كه وه‌رگری ، زۆر شتت لا دروست ده‌بێت بۆ نمونه : واده‌زانی ده‌یه‌وێ بڵێ به مردنم قه‌سه‌م یاخود به مردنم منداڵه‌كانم سه‌رگه‌ردان ده‌بن ، به‌ڵام كه ده‌یكاته وشه‌ی یه‌كه‌می دێڕی یه‌كه‌می شیعره‌كه ، سه‌یر ده‌كه‌ی بابه‌ته‌كه به لایه‌كی دیكه‌دا ده‌ڕوات ، كه زۆر دووره له پێشبینی خوێنه‌ر ( به مردنم كۆتایی دێ ) .
ده‌ستپێك له ده‌قدا زۆر گرنگه بۆ راكێشانی خوێنه‌ر و هاندانی بۆ به‌رده‌وام بوون له خوێندنه‌وه . وێنه‌ی یه‌كه‌می ئه‌م شیعره ده‌رگای بابه‌تێكت بۆ ده‌كاته‌وه كه خوێنه‌ر سه‌رسام ده‌كات و ناچاری ده‌كات به دوای ورده‌كاری زیاتردا بگه‌رێت ، چونكه وێنه‌كه به یه‌كجاری هه‌موو شتێكت پێ نابه‌خشێت و خوێنه‌ر سارد بێته‌وه له به‌رده‌وام بوون له خوێندنه‌وه‌ی شیعره‌كه ، به‌ڵكو ئه‌و سه‌رسام بوونه هانت ده‌دات بۆ ته‌واو كردنی خوێندنه‌وه‌ی شیعره‌كه و دۆزینه‌وه‌ی مه‌رامی شاعیر كه بۆ و له چی توڕه‌یه :
به مردنم كۆتایی دێ
زستانی په‌یوه‌ندیم به تۆ
دڵم قه‌ت پاك نابێته‌وه
ئه‌م چه‌ند دێڕه پێت ده‌ڵێت شتێك رووی داوه ، به‌ڵام نازانی چییه ! ئه‌مه توانا و شاره‌زاییه ، وێنه‌یه‌كی مه‌فهوم دروست بكه‌یت و خوێنه‌ری پێ سه‌رسام بكه‌یت و رووداوه‌كه‌ش نا دیار بێت تاكو شیعره‌كه به ته‌واوی نه‌خوێنیته‌وه .ئه‌م خاسیه‌تی ده‌ستپێكه لایه‌نێكی گرنگی هونهرێتی ده‌ق ده‌رده‌خات ، كه شاعیر سه‌ركه‌وتوانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا كردووه .
خزانی زمان خاسیه‌تێكی گرنگی شیعرانه‌ی ده‌قه ، شاعیر زۆر شاره‌زایانه له چه‌ندین شوێن به‌كاری هێناوه و به‌رگی شیعرانه‌ی كردۆته به‌ر شیعره‌كه . له وێنه‌ی یه‌كه‌مدا ئه‌گه‌ر بته‌وێ به زمانی په‌خشان و شێوه‌ی ئاخاوتنی ئاسایی ئه‌و وێنه‌یه ده‌ربڕی ، وای لێدێت :
دڵم قه‌ت پاك نابێته‌وه .
زستانی په‌یوه‌ندی من و تۆ ..
به مردنی من كۆتایی دێ .
شاعیر زۆر به وریاییه‌وه دێڕه‌كانی ژێرا و ژوور كردووه ، دارشتنی به‌رگی رسته‌كانی شیعرانه دوریوه، كه خوێنه‌ر هه‌ست ده‌كات ئه‌مه زمانێكی جیاوازه له زمانی ئاسایی نوسین و ئاخاوتنی خه‌ڵك ، زمانێكه تایبه‌ت به شاعیر و تایبه‌تتر به‌م شیعره . له وێنه‌ی دووه‌مدا دیسان ئه‌گه‌ر بته‌وێ به زمانی په‌خشان و شێوه‌ی ئاخاوتنی ئاسایی سه‌ره‌تای وێنه‌كه ده‌ربڕی ، وای لێدێت :گوڵه‌كه‌م .. ئه‌وه‌ی له سوچێكی
زۆر شیرینی ماڵه‌كه‌مدا شكاندت
گوڵدانێكی چینی نه‌بوو ،
هه‌روه‌ها خوێنه‌ر خۆی ده‌توانێ ئه‌و خاسیه‌ته ( خزانی زمان ) له وێنه‌كانی دیكه‌ش تێبینی بكات .
وه‌ك له‌سه‌ره‌وه وتمان زمانی ئه‌م شیعره هه‌ندێ پشێوی و به‌ربڵاوی پێوه دیاره .چونكه زمانی شیعر پێویسته زمانێكی تۆكمه و كورت بڕ و واتا دار بێت و له وێنه‌دا به‌رجه‌سته بێت ، بۆ نمونه له دێڕی ّ(5) دا هه‌ردوو وشه‌ی (زۆر شیرینی) زیاده ، ئه‌گه‌ر لاشیبهیت هیچ له ئیقاع و مانای شیعره‌كه كه‌م ناكاته‌وه .هه‌روه‌ها له دێڕی (14 و 15 )دا :
14. كوێر و سمڕاو و شكاو و
15. كوناوده‌ر بن یان هه‌ڵوه‌رێن .
ئه‌م هه‌موو سیفه‌تانه بۆ ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته به سه‌ریه‌كدا به رای من زیاده و له شیعرێتی ده‌قه‌كه‌ی كه‌مكردۆته‌وه و ته‌نها وشه‌ی ( هه‌ڵوه‌رێن )ی به‌كاربهێنایه ، وه‌ك له خواره‌وه :
13. به فیشه‌كێكی نابه‌ڵه‌د
14. هه‌ڵوه‌رێن
ده‌یتوانی بهدارشتنێكی دیكه كێشی شیعره‌كه‌ی راست بكردایه‌ته‌وه .هه‌روه‌ها له وێنه‌ی پێنجه‌مدا دێڕی ( 25 و29 و30 )زۆر درێژن به به‌راورد له‌گه‌ڵ دێڕه‌كانی سه‌رو و خواری خۆیاندا ، ئه‌و سێ دێڕه هه‌ر یه‌كه‌یان (12) بڕگه‌ن ، به‌ڵام دێڕه‌كانی سه‌رو و خواریان ( 2 و 3 و 4) بڕگه‌ن . به رای من ئه‌و سێ دێڕه به دارشتنێكی دیكه كورت بكرانایهوه باشتر بوو. له شیعردا پێویسته ره‌چاوی روبه‌ری ره‌شایی و سپیایی كاغه‌ز و جه‌سته‌ی نوسینی ده‌ق بكرێت ، ئه‌گه‌ر به مه‌به‌ست نه‌بێت .
شاعیر له چه‌ند شوێنێكدا كیمیای وشه‌ی جوان به‌كارهێناوه ، وه‌ك ( زستانی په‌یوه‌ندیم ) یاخود ( شوشه‌ی نه‌بینراوی هه‌ستم ) هه‌روه‌ها ( تاریكی ته‌نهاییدا ) و ( لوتكه‌ی كبریائی ) و ……….هتد .
واتا له‌م شیعره‌دا ساده و مه‌فهومه ، هیچ گری و گۆڵهیهكی تێدا نیه و شتی نه‌بینراوی له پشته‌وه نیه . شاعیر خۆی قسه ده‌كات و خوێنه‌ر پێویستی به‌وه نیه به دوای قسه‌كه‌ردا بگه‌ڕێ . واتا راسته‌وخۆیه و له رێگای ئه‌و پێنج وێنه‌یه‌وه له مه‌به‌ستی شاعیر تێده‌گه‌یت ، ئه‌م راسته‌و خۆی مانایه هێزێكی داوه به شیعره‌كه كه خوێنه‌ر هان ده‌دات به‌رده‌وام بێت له خوێندنه‌وه بۆ سوراخی هۆكاری هه‌ڵچوون و توڕه‌بوونی شاعیر .
خه‌یاڵ له‌م شیعره‌دا ، خه‌یاڵێكی ته‌نكه . چونكه خه‌یاڵ دوو قۆناغی هه‌یه ، قۆناغی یه‌كه‌م -خه‌یاڵی ته‌نك ، قۆناغی دووه‌م – خه‌یاڵی قووڵ . خه‌یاڵی ته‌نك پێی ده‌وترێت وههم ، له‌م جۆره خه‌یاڵه‌دا په‌یوه‌ندی نیوان شته هه‌ستیه‌كان تێك ناشكێن ، شته‌كان له شوێنی خۆیاندا ده‌مێننه‌وه و جێ گۆڕكیان پێ ناكرێت ، بۆ نمونه له‌م شیعره‌دا ( گوڵدانی چینی ، سوچی ماڵَ ، چاو , ده‌ست ، قاچ ، دڵ ، دارهه‌نار ، شاخ ….هتد) به‌ڵكو به رێگای چواندن و به‌راورد كردن مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێ و په‌یوه‌ندی باوی نێوانیان هه‌ر وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه وه‌ك له وێنه‌ی ( 2 ، 3 ، 5 ) دا به زه‌قی ئه‌و حاڵه‌تی مانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه دیاره . به‌ڵام له وێنه‌ی چواردا هه‌وڵی داوه بۆ شكاندنی په‌یوه‌ندی باوی نیوان شته‌كان ، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه چونكه ئه‌و ئه‌ركه‌ی سپاردوه به چواندنی ئه‌ركی زه‌حمه‌ت و مه‌حاڵ به رێگای رسته‌ی كار ( جمله فعلیه ) نه‌ك شته‌كان به موجه‌ڕه‌د وه‌رگرێ و په‌یوه‌ندی تازه دروست بكات كه ئه‌مه ئه‌ركی خه‌یاڵی قوڵه ، وه‌ك له‌م دوو دێڕه‌دا :
18. ئه‌ستێره‌كانیش داگری
19. زه‌ویم بۆ هه‌ڵكێشی له گوڵ
له‌م شیعره‌دا ئیقاعی فۆرم و بابه‌ت هاوته‌ریب و به‌رده‌وامن ، هه‌رچه‌نده له سێ شوێندا وه‌ستان و قفڵ كردنی تێدایه ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له خوێندنه‌وه به‌رده‌وام نه‌بێت له‌و شوێنه قفڵ كراوانه‌دا مه‌به‌ستی ته‌واوی شاعیرت ده‌ست ناكه‌وێ . شاعیر به دێڕی ( دڵم قه‌ت پاك نابێته‌وه ) سێ جار شیعره‌كه قفڵ ده‌كات ، له وێنه‌ی یه‌كه‌م دێڕی (3) ، كۆتایی وێنه‌ی چواره‌م دێڕی (22) ، كۆتایی وێنه‌ی پینجه‌م دێڕی (36) . وێنه‌ی یه‌كه‌م كلیلی بابه‌ته‌كه‌یه كه له دێڕی (3)دا به‌و دێره قفڵی ده‌كات ، وێنه‌كه به شێوه‌یه‌كی گشتی باسی بابه‌تی شیعره‌كه ده‌كات ، به‌ڵام نازانی ورده‌كاریه‌كان چین له به‌ر ئه‌وه قفڵی ده‌كات :
به مردنم كۆتایی دێ
زستانی په‌یوه‌ندیم به تۆ ،
دڵم قه‌ت پاك نابێته‌وه
له وێنه‌ی (2 و 3 ) دا ، باس له ورده‌كاری حاڵه‌تی خۆی ده‌كات كه چۆن ( ئه‌و – تۆ ) دڵی شكاندووه و موراعاتی حاڵه‌تی روحی ئه‌می نه‌كردووه :
4. گوڵدانێكی چینی نه‌بوو
………………………..
6. ئه‌وه‌ی شكاندت … گوڵه‌كه‌م
………………………..
16. ئه‌وه‌ی شكاندت روحم بوو
17. شوشه‌ی نه‌بینراوی هه‌ستم
به‌ڵام وێنه‌كه قفڵ ناكات و تێكه‌ڵ به وێنه‌ی(4) چواره‌م ده‌بێت ، كه باسی خۆی و ( ئه‌و – تۆ ) ده‌كات كه هه‌رچی بكات تازه ئه‌م توڕه‌یه و ئاشت نابێته‌وه و روحی شكاوی چاك نابێته‌وه ، ئه‌گه‌ر هه‌موو ئه‌ستێره‌ی ئاسمانی بۆ داگرێ یاخود زه‌وی بۆ هه‌ڵكێشێت له گوڵ ، چونكه خاتیره‌ی هه‌ر به نه‌زیفه ، كه ئه‌و حاڵه‌ته‌ی هه‌ردووكیان ته‌واو ده‌بێت ئینجا قفڵی ده‌كات :
ئه‌ستێره‌كانیش داگری
زه‌ویم بۆ هه‌ڵكێشی له گوڵ
كۆنابێته‌وه پارچه‌كانی
هه‌ر به نه‌زیفه خاتیره‌م
دڵم قه‌ت پاك نابێته‌وه
له وێنه‌ی پێنجه‌مدا باسی خۆی ده‌كات ( له‌و ژنانه‌م ) و باسی دوا بڕیاری خۆی ده‌كات و كۆتاییش به ( دڵم قه‌ت پاك نابێته‌وه ) ، دوباره كردنه‌وه‌ی ئه‌و دێڕه له كۆتایی ئه‌و وێنانه‌دا زۆر زیره‌كانه‌یه و له جێگای خۆیه‌تی ، كه به‌و سێ قۆناغه بابه‌تی شیعره‌كه‌ت بۆ ده‌خاته روو ، له كۆتایی وێنه‌ی یه‌ك و چواردا پێویست به سوكه وه‌ستانێك ده‌كات و له كۆتایی وێنه‌ی پێنج‌دا وه‌ستانی ته‌واو و تێگه‌یشتنی ته‌واو له مه‌به‌ستی شاعیر . ئه‌و رسته‌یه هه‌رچه‌نده رسته‌یه‌كی ساده‌یه و واتاكه‌ی مه‌فهومه به‌ڵام به‌كارهێنانی له‌و سێ شوێنه‌دا شیعرێتی ته‌واو ده‌دا به دێره‌كه و گرێدانی واتا و ئیقاعی هه‌ر سێ قوناغی ناوه‌ڕۆكی شیعره‌كه وحاڵهتی ده‌روونی شاعیر .
بابه‌تی سه‌ره‌كی شیعره‌كه توڕه‌بوونی شاعیره له كه‌سی به‌رامبه‌ر ( ئه‌و – تۆ ) . دڵی قه‌ت پاك نابێته‌وه و بڕیاری داوه به مردنی ( شاعیر خۆی ) كۆتایی به‌و زستانی په‌یوه‌ندییه بهێنێت ، واتا په‌یوه‌ندییه‌كه زۆر سارد و سڕه و قه‌ت گه‌رم نابێته‌وه و تاكو مردنیش هه‌ر به سارد و سڕی ده‌مێنێته‌وه . له وێنه‌ی ( 2و 3 و 4 ) دا ، باسی ورده‌كاری حاڵه‌تی خۆی و ئه‌و ده‌كات ، ئه م روح و شوشه‌ی نه‌بینراوی هه‌ستی شكاوه و به پاڕانه‌وه و دیاری نایابی ئه‌و چاك نابێته‌وه و پاكیش نابێته‌وه ، له به‌ر ئه‌وه له وێنه‌ی پێنجه‌مدا بڕیاری خۆی ده‌دا و له لوتكه‌ی كبریائی خۆی نایه‌ته خواره‌وه و دڵی قه‌ت پاك نابێته‌وه . هه‌روه‌ها خاسیه‌تێكی جوانی دیكه‌ی ئه‌م شیعره یه‌كێتی بابه‌ته كه كرۆكی په‌یوه‌ندی نیوان شاعیر و ( ئه‌و)ه . هه‌موو وشه و رسته و وێنه‌كان له سه‌ره‌تاوه تا كۆتایی له‌و ئاقاره‌دا ده‌خولێنه‌وه و په‌ل وپۆ بۆ ئه‌م لاو و ئه‌و لا ناهاوێژن .ئه‌م یه‌كێتی بابه‌ته جه‌سته‌یه‌كی تۆكمه‌ی ده‌قه‌كه‌یه ، چونكه یه‌كێك له مه‌رجه‌كانی ده‌قی سه‌ركه‌وتوو به‌رجه‌سته بوونی مانا و وێنه و ئیقاعه له جه‌سته‌یه‌كدا .به‌ڵام وه‌ك وتم شیعری زۆربه‌ی شاعیرانی نه‌وه‌ی دوای راپه‌ڕین تاك دێڕ و بێ جه‌سته‌ن و وێنه‌كان نابه‌سترێن به یه‌كه‌وه و په‌رش و بڵاون و ده‌قه‌كانیان شل و شێواوه و چێژ به‌خش نین .
وه نه‌بێ ئه‌م شیعره به‌ده‌ر بێت له كه‌م و كورتی ، له وێنه‌ی یه‌كه‌مدا شاعیر توڕه‌یه و دڵی قه‌ت پاك نابێته‌وه به‌رامبه‌ر به ( ئه‌و ) . به‌ڵام له وێنه‌ی دووه‌مدا پێی ده‌ڵی ( ئه‌وه‌ی شكاندت … گوڵه‌كه‌م ) ، ئه‌وه‌ی ده‌یزانم كه مرۆڤ توڕه بوو له به‌رامبه‌ره‌كه‌ی قه‌ت پێی ناڵێت گوڵه‌كه‌م ، به‌ڵكو سیفه‌تێكی ناشرینی پێ ده‌ڵێت . له‌وانه‌یه من زۆر شاره‌زای بواری ده‌رونناسی نه‌بم ، ئایه ئه‌مه ده‌لاله‌ت له لێبورده‌یی ( دڵسۆز) ده‌كات ! یان له به‌ر كێشی شیعره‌كه وشه‌ی گوڵهكهمی داناوه ، به‌رای من وشه‌ی گوڵه‌كه‌م له‌وێدا زیاده ، ده‌بوایه ئه‌و وشه‌یه‌ی به‌كارنه‌هێنایه و به داڕشتنێكی تر كێشی شیعره‌كه‌ی راست بكردایه‌ته‌وه .
له وێنه‌ی پێنجه‌مدا دێڕی ( 25 و 29 و 30) وه‌ك وتمان زۆر درێژن ، به‌راورد له‌گه‌ڵ دێڕه‌كانی سه‌رو و خوارویان .هه‌روه‌ها چواندنی كبریائی خۆی به دار هه‌نارێكی دڵته‌نگ به سه‌ر شاخێكی چهپهكهوه به لای منه‌وه لاوازه ، نه‌مبیستووه له ناو كوردا خه‌ڵك كبریائی خۆی به دره‌ختی سه‌رشاخی چه‌په‌ك به‌روارد بكات ، هه‌رچه‌نده ئه‌مه شیعره و شاعیر سه‌رفرازه له‌و جۆری چواندن .چونكه دره‌خت گه‌ڵارێزانی هه‌یه وجار به جاریش وشك ده‌بێته‌وه ، جاری وا هه‌یه به‌رگه‌ی كه‌ش و هه‌وای چوار وه‌رزه ناگرێت ، شوێنی چهپهكیش شوێنی دیار و به‌رچاو نییه . به‌ڵكو ئینسان كبریائی خۆی به شتێك ده‌چوێنی كه له به‌رچاو بێت و هیچ شتێك كاری تێنهكاو و به‌رگه‌ی دیارده‌كانی سروشت بگرێ و چوار وه‌رزه هه‌ر وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه بۆ نمونه : لوتكه‌ی شاخ ، كێوی تووش ، قه‌ڵا ، گه‌وره به‌ردی قه‌د پاڵ ………… هتد . هه‌روه‌ها له وێنه‌ی (5) دا دێڕی ( 34 و 35) ده‌ڵی :
به قه‌د به‌رزی په‌نجه توته
نایه‌مه خوار
ئه‌وه‌نده‌ی من ده‌زانم ( دڵسۆز ) ئه‌ندازیاری میعمارسازه ، ده‌بوایه زۆر شاره‌زای پێوانه‌ی مه‌ودا و قه‌باره بێت ، سه‌یرم لێدێ ده‌ڵێ ( به‌رزی په‌نجه توته ) ، چونكه په‌نجه توته به‌رزی نییه ، په‌نجه توته شێوه‌یه‌كی لوله‌یی هه‌یه ، واتا مه‌ودای درێژی و تیره ونیوه تیره‌ی هه‌یه نه‌ك مه‌ودای به‌رزی . من قه‌ت نه‌مبیستووه كورد به‌رزی په‌نجه بۆ پێوانه‌ی مه‌ودا به‌كاربهێنێت .به‌ڵام بۆ مه‌ودای درێژی و پانی به‌كاری ده‌هێنێت ، كورد ده‌ڵێ : درێژی به قه‌د پهنجهیهكه ، یاخود ده‌ڵێ : دوو په‌نجه یان سێ په‌نجه پانه ، به‌ڵام قه‌ت ناڵێت په‌نجه‌یه‌ك به‌رزه چونكه شێوه‌ی په‌نجه لوله‌ییه و به ته‌نها به‌كارهێنانی بۆ مه‌ودای پانی و به‌رزی نابێت .
ناته‌واوییه‌كی دیكه‌ی شیعره‌كه خاڵبه‌ندییه ، كه شاعیر وه‌ك زۆربه‌ی شاعیرانی نه‌وه‌ی خۆی ره‌چاوی ناكات . ئیتر نازانم ئه‌وه به ئه‌نقه‌سته یان له نه شاره‌زاییه . چونكه بۆ خوێنه‌ری ئاسایی و ته‌نانه‌ت هه‌ندێ خوێنه‌ری شاره‌زا و زیره‌كیش ، جیا كردنه‌وه‌ی ئه‌و وێنانه زه‌حمه‌ته . مه‌عقول نییه بۆ كۆتایی وێنه خاڵ دانه‌نێی و سه‌ر له خوێنه‌ر بشێوێنێ . بۆیه ئه‌مڕۆ خوێنه‌رێكی زۆر شیعر ناخوێننه‌وه ، به هۆی ره‌چاو نه‌كردنی خاڵبه‌ندییه‌وه ، ئه‌گه‌ر شیعره‌كه باشیش بێت .به هیوای به‌رده‌وامی و شیعری جوان و جوانتر وئاشتبونهوهی (دڵسۆز) له‌گه‌ڵ ( ئه‌و )دا .
20/2/2009
بۆ نوسینی ئه‌م بابه‌ته سودم له‌م سه‌رچاوانه وه‌رگرتووه :
1. فن الشعر /د.احسان عباس / دارالثقافة – بيروت / الطبعة الثانية – 1959 .
2. في الرؤيا الشعرية المعاصرة /د.احمد نصيف الجنابي / دار الحرية للطباعة – بغداد/ الطبعة الاولى ( بلا تأريخ ).
3. النظرية النقدية الغربية /د.عيد الدحيات /المؤسسة العربية للدراسات و النشر – بيروت / الطبعة الاولى -2007.
4. اوراق الخريف / د.عبدالواحد لؤلؤة / دار رياض الريس للكتب و النشر – بيروت / الطبعة الاولى – 2008 .
* له ژماره 38/ نیسانی (2009) ی گۆڤاری هه‌نار بڵابۆته‌وه .