ناڵه‌ی شه‌قامه‌کان…..هه‌ژێن
ناڵه‌ی شه‌قامه‌کان
ههژێنبۆ منداڵانی بێنه‌وای به‌ڕازیل
خانوویه‌ك له کارتۆن
پلیکانه‌ی دوکانێك، سه‌رین
ئاسمان لێفه و
لایه لایه‌ی شه‌وانتان،
شه‌ڕه کتك و سه‌گ وه‌رین
قۆڕه‌ی سکتان
له چۆڵه‌وانی شه‌قامه‌کانا
سه‌مفۆنیایه
سه‌مفۆنیای خه‌می نان و
سه‌رخه‌وی نێو باڵاخانهکانشهوان به‌ده‌م خه‌یاڵ
وه‌ك بازی به‌رزه فڕ،
ده‌ده‌ن له شه‌قی باڵ ..
به‌سه‌ر سنوورهکانا،
بێ پاس، بێ پاوه‌ن..
جار جاره وچانێ،
له‌م وڵات له‌و وڵات
بۆ گه‌ڕان له دووی قه‌راخێ نان
له پڕ وڵاتێکی نوێ ده‌دۆزنه‌وه،
وڵاتێ، سه‌راسه‌ر، پڕ له سۆز و له نان
پێکه‌وه، بێ خاوه‌ن، بێ کڕیار
بێ پۆلیس و بێ دۆلاربهیانی زوو،
برسیه‌تی به ئاگاتان دێنێ
وه‌ك ته‌له‌زگه
به بیرتاندا تێده‌په‌ڕێ،
هه‌زار و یه‌ك خۆزگه
ئه‌م کوچه، ئه‌و کۆڵان
چه‌ند شه‌قام ئه‌ولاتر..
له چنگتان گیر نابێ
چه‌ند قه‌راخه نانێ زیاتر
هاوده‌می یه‌که‌م پاروو،
ده‌نگی شه‌لاق و تفه‌نگ
پڵیشانه‌وه‌ی سه‌رتان،
له ژێر چه‌کمه‌ی پۆلیسی ده‌به‌نگ
ئاره‌زووی ژه‌مێ تێری،
ده‌کا جوانه‌مه‌رگ
بۆ فتوای مه‌رگتان،
دزینی چه‌ند قه‌راخه نانێ،
ده‌کاته پاساوی مهرگمارچی 1998*
پێشتر له ژماره (3)ی ئه‌پڕیڵی 1998ی گۆڤاری «ژیله‌مۆ»دا بڵاو کراوه‌ته‌وه. لێره‌دا به که‌مێك چاکسازی له دارشتن و ڕێنووسدا دووباره بڵاوی ده‌که‌مه‌وه.