مه‌رگت غه‌ریبتری کردم …..خاڵه‌به‌کر
مه‌رگت غه‌ریبتری کردم
بۆ جاویدانی سه‌لاح محه‌مه‌دی هاوڕێم
خاڵه‌به‌کر
کێ،ده‌سته‌کانم،لهئهژنۆکانم ئه‌کاته‌وه..؟
کێ،سه‌رم له‌ناو کۆشما بهبیناییم ئه‌به‌خشێته‌وه..؟
کێ،ئه‌م فرمێسکه تازانه‌م له‌نزیک مه‌زاره‌که‌ت ئه‌کات بهڕووبار..؟
بۆ ئاودانی،شیعره شۆڕه‌بیه‌کی پرچ شۆڕی تازه هه‌ڵچووی چاو به‌خومار ..!ئیتر کێ به‌کێ بڵێ ئهلوح و کێ به‌کێ بڵێ خاڵۆی من*..؟
مه‌رگ سه‌بری نه‌بوو..،
نه‌ی هێشت بێمه‌وه لات..
هێنده ووتت سه‌فه‌ر مه‌که دڵم ئه‌ڵێت ناتبینمه‌وه..
تاسهفهرم کرد‌و مه‌رگت نه‌ی هێشت جارێکی تر بتبینمه‌وه..
مه‌رگت نه‌یهێشت،
ئه‌و شیعره تازه‌یه‌ی کهنهتئهتوانی بینوسیت لهڕووخسارتا بیخوێنمه‌وه…له‌گه‌ڵ هه‌ر ته‌پاو تلێکی سه‌ر پێخه‌فه له‌ئازار ههڵکێشراوهکهت له‌ده‌ورت ئه‌گه‌ڕام و تۆش ئه‌تووت خوا نه‌کات،
ئه‌مووت سه‌لاح زیاتر غه‌ریبم ئه‌که‌یت
ئهدووت هه‌مومان غه‌ریبین
لێ به‌غه‌ریبی له‌دایک نهبووینمن، کێله‌که‌ی ژوور سه‌رتم
بێدارم و چاو لێک نانێم
له‌گه‌ڵ هه‌ر ئاخێکتا
فرمێسکه‌کانم ئه‌که‌م بهههتوان و
نێوچه‌وان و سه‌ر سینگه شه‌قار شهقارهکهتی پێ ئه‌شێلم
پاش هێوڕ بوون و ئازار شکێن
سه‌رم به‌سه‌ر شانتا لار ئه‌که‌مه‌وه
تۆش،وه‌ک جاران شیعره‌که‌ی( مه‌لا عه‌لی)یـــــــــم بۆ بخوێنه‌وه.
***
29/4/2009