دێمۆکراسیی و هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانیی
دێمۆکراسیی و هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانیی
کامیار سابیر
دێمۆکراسیی پێوه‌ندییه‌کی توند‌و پته‌وی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردندا هه‌یه، هه‌ردووکیان پێکه‌وه ته‌واوکه‌ری یه‌کترن. یان وه‌ک ئه‌وه‌ی ریچارد کاتز Richard S. Katz پێیوایه که دێمۆکراسیی و هه‌ڵبژاردن پێکه‌وه، تیۆری سیاسیی به سروشتی دێمۆکراسیی و سیسته‌م و ئینستیتیوته جۆراوجۆره‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌وه شه‌ته‌ک ده‌دات. به‌م پێودانگه ساده‌یه بێت، ئه‌و دێمۆکراسییه‌ی له کوردستاندا بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌کرێ ئه‌گه‌ر له‌هه‌ڵبژاردنێکی ئازاد و سه‌ربه‌خۆدا پراکتیک نه‌کرێ، دێمۆکراسییه‌کی ساخته‌و درۆ ده‌بێت.
ئازادیی و یه‌کسانیی له مافی ده‌نگداندا به‌ردی بناغه‌ی دێمۆکراسیی مۆدێرنه. کوردستانیش وه‌ک هه‌رێمێکی دیفاکتۆی سیاسیی و جیۆگرافیی ( تا هه‌نووکه له‌چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراقدا) دانه‌بڕاو له ته‌وژمی دێمۆکراسیی جیهانیی، هه‌ر درێژکراوه‌ی ستراکتۆری هێزه سیاسییه‌کان و ئه‌بستراکتی مێژوویی نییه، به‌ڵکوو به‌رئه‌نجامی کێبڕکێ، رووانینی ستراتیژیی جیاواز، داهێنان ingenuity ، ئازایه‌تیی، له‌هه‌موویشی گرنگتر هه‌ڵبژاردنی تاکه بۆ شێوازی مامه‌ڵه‌کردنی له‌گه‌ڵ دامودهسگاکاندا. ئه‌مڕۆ تاکی کورد له جوتیارو کرێکارێکه‌وه، له ده‌ستفرۆش و دوکاندارێکه‌وه، تا ده‌گاته ئه‌و که‌سانه‌ی پله‌و پایه‌ی جیاواز جیاوازیان له سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی ژیاندا هه‌یه، به‌شێکی زۆریان خوازیاری ئه‌وه‌ن وه‌ک تاک هه‌ڵبژاردنێکی ئازاد و بێ ساخته‌کاریی به‌ڕێوه بچێ و ده‌نگی خۆیان له‌ڕێی سندووقه‌کانه‌وه ساغبکه‌نه‌وه.
چل و یه‌ک ساڵ له‌مه‌وبه‌ر سۆسیۆلۆجیستی سیاسیی ئه‌مێریکیی Seymour Martin Lipset ئه‌و ئارگیومێنته‌ی هێنایه به‌رباسه‌وه که ده‌ڵێ دێمۆکراسیی چانسی سه‌رکه‌وتنی له‌وڵاته ده‌وڵه‌مه‌نده‌کاندا باشتره، به‌ڵام له‌م چل و یه‌ک ساڵه‌دا وێڕای ده‌یان هه‌زار لێکۆڵینه‌وه‌و پرۆژه‌ی سیاسیی و کو‌لتووریی ههمهجۆر، ئه‌م باسه هه‌ر گرمه‌ی دێت. وه‌ک پارادۆکسی ئه‌م ئارگیومێنته، هه‌ندێ وڵاتی زۆر هه‌ژاری ئه‌فریکایی له‌وانه نامیبیا، ماڵی، مالاوی و بۆتسوانا Botswana توانیویانه بۆ چه‌ندین ده‌یه‌ی له‌سه‌ریه‌ک دێمۆکراسییه‌کی ئازاد و پاک و بی فڕوفێڵ دابینبکه‌ن. وڵاتی هیندستان، وێڕای چه‌ندین ده‌یه له ناڵاندن به‌ده‌ست هه‌ژارییه‌وه، که‌چیی سیسته‌می دێمۆکراسیی زۆر جێکه‌وت بووه. راسته کوردستان هه‌رێمێکه ژێرخانی ئابووریی و کو‌لتووریی وێرانکراوه، به‌ڵام له‌دوای 18 ساڵ، ئه‌گه‌ر هێشتا ناتوانێ له‌سه‌ر پێی خۆی بووه‌ستێ، هه‌ر خه‌تای به‌عس نییه. که‌س ئه‌وه‌نده‌ی سیاسییه‌کان و حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان و حکومه‌تی هه‌رێم له‌و هه‌لومه‌رجه به‌رپرسیار نین. هه‌ر ئه‌مه‌شه وا ده‌کات چانسی گۆڕان بدرێ به‌و لیسته سه‌ربه‌خۆیانه‌ی که زۆرترین داواکانی خه‌ڵک ره‌نگڕێژ ده‌که‌ن. هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌سه بۆ خه‌ڵکی ده‌نگده‌ری کوردستان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا له‌خۆیان بپرسن، حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی کوردستان و سه‌رۆکه‌کانیان و حکومه‌ته‌که‌یان و سیاسییه باڵاده‌سته‌کانیان چۆن و له‌سه‌ر حیسابی کێ بوونه به بلیۆنێرو میلیۆنێر؟! وێرای به‌فیڕۆدان و شاردنه‌وه‌ی چه‌ندین بیلیۆن دۆلاری سامانی گشتیی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی سیاسییه‌وه. جگه له‌و هه‌موو سته‌م و جه‌وره‌ی له چین و تۆێژه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ده‌کرێ ، به‌تایبه‌تیی له ژنان و گه‌نجان، که 18 ساڵه مه‌نگه‌نه‌ی کوشتن و ئاواره‌کردن و ره‌تاندن له‌سه‌ریان خڕه‌ی دێت.مکۆمکردنی Sustain دێمۆکراسیی ته‌نها به فاکته‌ره کۆمه‌ڵایه‌تیی و کولتوورییه‌کانه‌وه نه‌به‌ستراوه، به‌ڵکوو به‌وه‌وه به‌نده، خه‌ڵک کاتێ ئاره‌زوویان بۆ دێمۆکراسیی ده‌جوڵێت که بزانن پێشبڕکێیه‌کی سیاسیی راسته‌قینه بره‌و به که‌مپه‌یینی هه‌ڵبژاردن و چاره‌نووسی هه‌ڵبژاردن ده‌دات. له‌هه‌موویشی گرنگتر کاتێ بزانن که ده‌سه‌ڵات ده‌ستاوده‌ست ده‌کات. بۆیه گه‌وره‌ترین مۆتیڤی نیازپاکیی بۆ دێمۆکراسیی ئه‌وه‌یه قه‌واره‌و حیزبه سیاسییه‌کان خۆیان بۆ بردنه‌وه‌و بۆ دۆڕاندنیش ئاماده بکه‌ن. کورد تا هه‌نووکه‌ش به‌پێی پێوه‌ره سیاسیی و کولتوورییه‌کان نه‌ته‌وه نییه و له‌قۆناغی بهنهتهوهبووندایه، مکۆمکردنی دێمۆکراسیی مه‌رجێکی سه‌ره‌کیی و فاکته‌رێکی بنه‌ڕه‌تییه بۆ گه‌یشتن به کاته‌گۆری نه‌ته‌وه بنیاتنان. هه‌روه‌ک لیپسێت Lipset ده‌ڵێ " چه‌ند به‌باشیی به‌ردی بناغه‌ی نه‌ته‌وه دابڕێژیت، ئه‌وه‌نده چانسی مکۆمکردنی دێمۆکراسیی ده‌سته‌به‌ر ده‌که‌یت". به‌بڕوای منیش ئه‌م تاقیکردنه‌وه‌یه‌ی له‌به‌رده‌م گه‌لی کوردستاندایه، باشترین سه‌نگی مه‌حه‌که بۆ حیزبه میلیشیاکان و ده‌سه‌ڵاتدارانی سیاسیی که تا چه‌ند دێمۆکراسییه‌کی بێ فڕوفێڵ و ساخته‌کاریی تێده‌په‌ڕێنن. به‌واتایه‌کی تر پرۆسێسی هه‌ڵبژاردنێکی ئازاد و خاوێن نیشانه‌ی کامڵ‌بوونی گه‌لی کوردستان و حیزبه سیاسییهکانیهتیی بۆ دامه‌زراندن و بنیاتنانی قه‌واره‌ی نیشتمانیی.
به‌ڵام هه‌لومه‌رجی کوردستان و ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی و هه‌ردوو حیزبه‌که ده‌ستیان پێکردووه ئومێدبه‌خشن نین به‌وه‌ی که هه‌رگیز ئاماده‌بن ده‌ستبه‌رداری ده‌سه‌ڵات ببن. به‌پێی نووسینه‌کانی ئه‌یوب بارزانیی، هه‌ڕه‌شه‌کردنی ناڕاسته‌وخۆ له د.عه‌بدولمسه‌وه‌ر بارزانیی له‌لایه‌ن خودی سه‌رۆکی هه‌رێمه‌وه ئاماژه‌یه‌کی مه‌ترسییداره بۆ ئه‌تککردنی دێمۆکراسیی. هاوکات ئه‌و پڕوپاگه‌نده حیزبییانه‌ی یه‌کێتیی و هه‌ندێ له‌سه‌رکرده‌کانی ده‌یکه‌ن، بۆنی خوێنی لێدێت. یه‌کێتیی ناو یه‌کێتیی نیشتمانیی خه‌تی سووره، له هه‌ڵه‌شه‌یی و بێسهرهوهبهرهیی زێتر هیچ شتێکی تری پێوه دیار نییه. یاخود یه‌کێتیی خاوه‌نی رووبارێ خوێنه‌و خاوه‌نی له‌شکرێ له که‌سوکاری شه‌هیدانه جگه له شیوه‌نی ئه‌فسووناویی بۆ سه‌روه‌رییه‌کانی رابردوو، بۆ زۆرینه‌ی خه‌ڵکی کوردستان، تامی یه‌ک پارووه نان نادات.
له‌کاتێکدا زۆربه‌ی که‌سوکاری شه‌هیدان، خواپێداوهکانیان نه‌بێ ئه‌وانه‌ی نزیکی به‌رپرسه‌کانن، مه‌حرومترین چین و توێژی کۆمه‌ڵی کوردستانن. که‌سوکاری ئه‌نفالکراوه‌کان و به‌رکه‌وتووانی چه‌کی کیمیاویی هه‌ڵه‌بجه‌و ناوچه جیاجیاکانی کوردستان به‌هه‌مان شێوه. زۆرینه‌ی زیندانیانی سیاسیی، بریندارانی شه‌ڕگه‌کان ، چ ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ به‌عسدا په‌ککه‌وته بوونه و چ ئه‌وانه‌ی له‌شه‌ڕه قێزه‌ونه‌کانی ناوخۆدا سه‌قه‌ت بوونه، له‌دوای هه‌موو هاوڵاتییه‌کی کوردستانه‌وه‌ن له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پێداویستیی و خزمه‌تگوزارییه‌کان.
ناکرێ به لۆژیکی میلیشیا و فه‌رمانده سه‌ربازییه‌کانی حه‌فتاکان و هه‌شتاکان و نه‌وه‌ده‌کانی سه‌ده‌ی رابردوو، پرۆسێسی هه‌ڵبژاردن و چه‌مکی دێمۆکراسیی زاخاو و ده‌مه‌زه‌رد بکرێ. ئه‌و قوربانییانه‌ی دران، له‌ڕێی هه‌ر حیزبێکه‌وه درابێتن، بۆ ئه‌وه نه‌بووه ئه‌و حیزبه ده‌ست له‌ده‌سه‌ڵات گیر بکات و سامانی نیشتمانیی ته‌خشان و په‌خشان بکات و کۆمه‌ڵێ سه‌رکرده‌ی میلیۆنێر به‌رهه‌م بهێنێ. ئه‌و قوربانییانه بۆ ئازادیی، بۆ دابینکردنی مافی چاره‌ی خۆنووسین و لای که‌م بۆ نیمچه سه‌ربه‌خۆییه‌ک دران. به‌کورتییه‌که‌ی بۆ ئه‌وه نه‌دران پێنج میلیۆن کورد له‌کوردستانی عێراقدا چاوی له مه‌کره‌مه‌ی دوو حیزبی قائید بێت. بۆ ئه‌وه نه‌دران، به‌پرۆژه‌ی نیوه ناچڵ و به‌رزکردنه‌وه‌ی باڵاخانه‌ی شووشه‌و دیزاینی مۆدێرن ئه‌ویش بۆ حیزبه‌کان و کۆمپانیاکانی سه‌ربه‌خۆیان ، هه‌موو رۆژێ به‌چاوی خه‌ڵکی کوردستاندا بدرێنه‌وه. ئه‌و قوربانییه زۆره‌ی که خه‌ڵکی کوردستان دای، بۆ ئه‌وه نه‌بوو زه‌ویی وزاری هه‌ولێرو سلێمانیی و دهۆك له شاره‌وانیی دوو حیزب تاپۆ بکرێ و به منه‌ت و به پیاوه‌تیی به‌سه‌ر ئه‌ندامه باڵاکان وپیاوه‌کانی خۆیاندا بیبه‌خشنه‌وه.
ئاماژه سه‌ره‌تاییه‌کان بۆ ئه‌وه ناچن یه‌کێتیی و پارتیی ئه‌گه‌ری دۆڕانیان بۆ خۆیان دانابێت. پێناچێ هه‌رگیز به‌بیریاندا بێت که ده‌بێت ده‌ستبه‌رداری ده‌سه‌ڵات و کورسیی و پاره و خه‌زێنه بێئه‌ژماره‌کانیان ببن، که له‌ڕاستییدا موڵکی هه‌موو خه‌ڵکی کوردستانه‌و ئه‌وان قۆرغیان کردووه. سه‌ره‌ڕای هه‌ر که‌موکوڕیی و ناڕۆشنییه‌ک له به‌رنامه‌ی لیسته سه‌ربه‌خۆکاندا، کاتی ئه‌وه هاتووه بیر له گۆڕان بکرێته‌وه، کاتی ئه‌وه هاتووه که یه‌کێتیی و پارتیی چۆڵی بکه‌ن، کاتی ئه‌وه هاتووه که ددان به‌وه‌دا بنێن که خه‌ڵک لێیان په‌ست و توڕه‌یه، خه‌ڵک به‌شوێن ئۆڵتێرنهتیڤێکی( ئاڵته‌رناتیڤ) تردا ده‌گه‌ڕێ. کاتی ئه‌وه هاتووه ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره‌ش به هه‌ڕه‌شه‌ی نانبڕین و به‌خشینی ده‌مانچه‌و ده‌فته‌ره دۆلار له سه‌ر حیسابی بودجه‌ی خه‌ڵکی کوردستان ، هه‌ر به‌تۆبزیی بیبه‌نه‌وه، ئه‌وه ده‌بێت بزانن چیتر پارلهمانێکێ ئیفلیجیان بۆ به‌ڕێوه نابرێ. ده‌بێت پارله‌مانێک بێت که له‌حکومه‌ت بپێچێته‌وه و بزانێ حکومه‌ت چی ده‌کات و نیازی چییه. ده‌بێت بزانێ حکومه‌تی هه‌رێم چه‌ند لهخهزێنهیدا هه‌یه‌و تا هه‌نووکه چیی له‌و هه‌موو داهات و بودجه زۆره‌ی له‌حکومه‌تی عێراقیی وه‌رگیراوه؟ چۆن دیزه به‌ده‌رخۆنه کراوه؟ له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی کوردستاندا لای که‌م ده‌توانرێ پارله‌مانێکی چوست و کارای لێبکه‌وێته‌وه که ئۆپۆزیسیۆنێکی گورجوگۆڵ و چاوکراوه‌و به‌رنامه ڕۆشنی تێدا ههڵبسوڕێ که چوارچێوه‌ی کاره‌کانی حکومه‌تی یه‌کێتیی و پارتیی دیاریی بکات ، پارله‌مانێک بێت له‌ڕێی زۆرینه‌ی پارله‌مانییه‌وه خه‌رجیی به‌حکومه‌ت بدات، نه‌ک به پێچه‌وانه‌وه. پارله‌مانێک بێت رێگه نه‌دات حیزب و میلیشیای چه‌کداریی خۆیان له یاسا‌و دامه‌زراوه و کارگێرییه‌کان هه‌ڵقورتێنن و سنوور و یاسای گونجاو له‌ڕێی که‌سانی پسپۆر‌و شاره‌زاو ئینستیتیوته سه‌ربه‌خۆکانه‌وه دابنێن و یاسا که له‌خوار هه‌موو شتێکه‌وه‌یه ، پێش هه‌موو شتێ له زیندان ئازادی بکه‌ن و بیخه‌نه سه‌روو هه‌موو جۆره ده‌سه‌ڵات و که‌سێکه‌وه.
ئه‌م بابه‌ته له ژماره 460 پردی رۆژنامه، رۆژی 4-5-2009 دا بڵاوبووه‌ته‌وه.