تا هاتنه‌وه‌ی تۆ دڵم داده‌خه‌م…..
تا هاتنه‌وه‌ی تۆ دڵم داده‌خه‌م
زوڵه‌یخا
دڵم چۆڵ و به‌تاڵ بووه
شتێک نییه ، تروسکاییه‌ک نییه
که خۆرئاوابوو دڵمی پێ ڕووناکبکه‌مه‌وه.
زه‌رده‌واڵه‌کانی باخیش
شتێکیان هه‌یه
ئێواران بۆی بگه‌ڕێنه‌وه!
دار پڕته‌قاڵه وشکهه‌ڵگه‌ڕاوه‌که‌ش
خه‌ون به دووباره سه‌وزبوونه‌وه ده‌بینێ
هه‌ر من نه‌بێ،
دڵم چۆل چۆڵ بووه!هاوڕێکه‌م
بیرمدهکا و
له‌به‌ر دروستکردنی خانووه نوێکه‌ی کاتی نیه سڵاوێک بنێرێ،
من بیری هاوڕێکه‌م ده‌که‌م،
ده‌گریم و دڵم پڕ ده‌بێ
هیچ ناڵێم،
توڕه‌م له دڵی خۆم
ده‌مه‌وێ خانوویه‌ک،
کتێبێک،
شتێک، هه‌ر شتێک هه‌بێ
خۆشترمبوێ له‌و و
هیچ نادۆزمه‌وه!گه‌ر بیرتکه‌م سه‌ر له‌به‌ری نامه‌کانت:
نامه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ر و
نامه‌ی باخ و
نامه‌ی فواره و
نامه‌ی باڵه‌خانه ئه‌وه‌نده قاته‌که
هه‌ر هه‌مووی
بۆ جارێکی دی ده‌خوێنمه‌وه.
ئه‌و کاتانه‌ی بیرتده‌که‌م له نامه‌کانتا بۆت ده‌گه‌ڕێم
گه‌ر نه‌تدۆزمه‌وه
له ده‌رگای ماڵی وێنه‌کانت ده‌ده‌م،
گه‌ر توڕه‌بم لێت
وه‌ک بریندارێک هه‌موو شوێنه‌کان ده‌گه‌ڕێم و
له هیچ کوێیه‌ک ناتدۆزمه‌وه!کۆڵانێکی چۆڵ…
فواره‌یه‌کی نوستوو،
پیاوێکی پیر
له‌بن دیوارێکدا
له‌سه‌ر بلۆکێک هه‌ڵکورماوه،
خه‌مبار دیاره،
له‌وه‌ده‌چێ کۆتاییه‌کان په‌ستیان کردبێ
یان به‌و ئاخر و ئۆخره تێگه‌یشتبێ
ژیان شتێک نییه خه‌می بۆ بخۆین!
له بێده‌نگی سپێداندا
کۆڵان به کۆڵان له‌گه‌ڵ عه‌لی مه‌ردان
ده‌گه‌ڕێم.
به‌دوای تۆ..
به‌دوای شتێک
به‌دوای هیچ!دێڕه‌کان وه‌ک موورووی ملوانکه‌یه‌کی پچڕا‌و
له‌ده‌ستم هه‌ڵدێن
ناتوانم له هیچ دێڕێکا باستکهم
وه‌ک په‌ڕه‌سێلکه‌یه‌ک
به‌سه‌ر دێڕهکانا هه‌ڵده‌فڕیت!
خۆت له دڵی مندا ده‌شاریته‌وه،
ئێواران خۆت ده‌خه‌یته ناو دڵی پیاسه‌کانم
له‌گه‌ڵ گۆرانییهکانا به‌دزییه‌وه دێیته ناو گوێم.
دوعاده‌که‌م
تا تۆ دێیت خه‌ونه‌کانت بهشنهکرابن،
شوێنه‌که‌ت له حه‌کایه‌ته‌که‌دا ڕهشنهکرابێتهوه
شتێک مابێته‌وه هی تۆ بێ
شتێ مابێته‌وه بۆنی تۆی لێبێت!شێتێک حه‌کایه‌تی عاشقبوونی خۆی به زمانێکی سه‌یر ده‌گێڕێته‌وه
باسی هیچ و هه‌موو شتێک ده‌کا
پیاسه دڵخۆشه‌کانی به‌یانیان و
بهرهوماڵبوونهوه ماته‌کانی ئێواران
خه‌م ژماردنهکانی شه‌وان و
خه‌وبینین به هه‌موو شت… و
ماچکردنی سپێدانی زه‌رده‌ی خۆر!خه‌ونه‌کانم ده‌نێرمه‌وه ماڵ
خواحافیزی له شته ورده‌کانی دڵم ده‌که‌م
چاوێک ده‌گێڕم به یاده‌وه‌رییه‌کاندا
ئه‌وسا ده‌رگای دڵم تا کاتێکی نادیار
تا ئه‌و چرکه‌یه‌ی ده‌گه‌ڕێیته‌وه
داده‌خه‌م.