
په‌پووله‌یه‌ك له نێو حه‌مـــــــــــــــــــــــــام دا……
Closed
په‌پووله‌یه‌ك
له نێو حه‌مـــــــــــــــــــــــــام دا
قوبادی جه‌لی زاده
1
ئاو ، جله‌كانی خۆی فڕێ‌دا …
سه‌رتاپا ،
رووتی تۆی پۆشی !2
ئاو پێك پێك له جوانیت ده‌خواته‌وه .
خه‌یاڵی رژاوه‌ته به‌ر پێت .3
به‌سه‌ر شانته‌وه
دلۆپ دلۆپی ئاو ،
مشتێك مرواری رژاون .4
ئاو ،
له‌ترسی نغرۆ بوون
به گۆی مه‌مكه‌كانته‌وه ، هڵده‌له‌رزێت .5
به چیمه‌نی داوێنته‌وه
ئاو ،
رێژنه‌یه‌ك شه‌ونمه .6
ئاو
تنۆك
تنۆك
به قاچه خڕوو خۆڵه‌كانتدا ،
هه‌ڵده‌زنێ .7
ئاو پڕ بووه له نووری جه‌سته‌ت ..
دووش ،
بارانی كریستاڵه .8
حه‌مام تژی بووه له رووتیت ..
هه‌ڵم خۆی نووساندووه ،
به مینای په‌نجه‌ره‌وه .9
كه‌رووت ده‌بیته‌وه
ئاو ،
ئاو ده‌ڕێژێت !!10
حه‌مام ،
بێهۆش كه‌وتووه !