زه‌نگی جه‌نگ……هه‌ژێن
زه‌نگی جه‌نگ
هه‌ژێن
کامه‌یه، کۆیلان
وڵاتی ئێمه، وڵاتی ئه‌وان
کاتێ، چوار وه‌رزی ساڵ
ماڵ بهکۆڵین
ده‌ست له ملی،
شه‌قامی سارد و چۆڵین؟هیچ له خۆتان پرسیوه؛
بۆچ ئێمه‌ی بێ‌ماڵ
سنوورمان ته‌نیوه؟
مناڵمان ڕوته‌ڵه و
به‌خۆشمان، به‌رگی ئاژه‌ڵمان پۆشیوه!
که‌چی، چرای ماڵمان کز و
ڕوخسارمان زه‌رد
له سه‌رماوه‌رزی بازارا،
بزه‌ی سه‌رلێوی کۆرپه‌مان، ته‌زیوه!دێته بیرتان، کاتێ کۆمونه
له نێو که‌لاوه‌ی جه‌نگا
مه‌رگی ڕاو نا
زیندانه‌کان ڕوخان،
په‌پوله‌ی ئه‌وین، ئازاد هه‌ڵفڕی
له‌بری گریان، ئه‌شکی شادی
به گوڕ له‌چاومان خوڕی
نهبژی گه‌ل و
نه ئه‌ی نیشتمان..
نه وێردی کۆیله،
بۆ خوای ئه‌فسانه‌کان
ماڵ به ماڵی هه‌ژاران
پڕ به گه‌رووی کۆمونیاران
سه‌نگه‌ره‌و سه‌نگه‌ر
سروودی مه‌رگی سه‌رمایه‌مان
به گوێی جیهاندا چڕی؟تاوێ گوێ ڕادێرن و
بیری به‌نێ
بۆچ سوپای گه‌ل و نیشتمان
لووله‌ی چه‌کی،
نیشانه ده‌گرێته سنگمان؟
ده‌مێ، بۆ نان مان ده‌گرین
ده‌مێ، دژی شه‌ڕ
له ناوه‌ندی شار، ده‌نگ هه‌ڵبڕین
ده‌مێ، بۆ ئازادی، هه‌مووان پێکڕا
ده‌چڕین، بمرێ سهرمایهدارهیچ سه‌رنجتان داوه،
بۆچ وا ئازادین؛
ده‌مێ، ده‌نگ ده‌ده‌ین
به خوای ئاسمان و زه‌وی
بۆ یاسا و ڕیسای سه‌روه‌ری،
مل که‌چ ده‌که‌ین؟
بۆ ئازادن، که خۆ بکوژن
یا بێنه سه‌ر من و
دوا قومی شیری ساواکه‌م بدزن؟به‌ڵام، کاتێ
وتتان جیهانه، وڵاتی ئێمه و ئه‌وان
ده‌شێوێ ده‌روونی خوا،
ده‌وروژێ پۆلیسی ده‌به‌نگ
زه‌نگی کڵیسا و کنسێت،
بڵندگۆی مزگه‌وته‌کان دێنه ده‌نگ
ڕێژه ده‌به‌ستن، کوڕانی خوا
تا بپڵیشێننه‌وه، کاسه‌ی سه‌رمان
کۆڵان به کۆڵان، ده‌رگه به ده‌رگه
شهوکوتانی فه‌رمانڕه‌وا
ڕاپێچمان ده‌که‌ن، نۆره‌ی مه‌رگه
تا نه‌له‌رزێ ته‌ختی،
نه‌زمی نوێی سهرمایهدارئۆگوستی 1998*
*پێشتر له ژماره (5) سێپته‌مبه‌ری 1998ی گۆڤاری هونه‌ری «ژیله‌مۆ»دا بڵاوکراوه‌ته‌وه، لێره‌دا به که‌مێك چاکسازی له ڕێنووس و دارشتندا سه‌رله‌نه‌وێ بڵاوی ده‌کرێته‌وه.