
پارت و چینی کرێکار…..
Anton Pannekoek
15ی مارچی 1936
و. له فارسییه‌وه: هەژێنكاراییه سه‌ره‌تاییه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی کرێکاریی نوێ له ده‌ركه‌وتندان. بزووتنه‌وه کلاسیکه‌كه له پارته‌كاندا ڕێكخراوه. باوه‌ڕ به پارت هۆی سه‌ره‌كی نه‌زۆكی چینی کرێکاره؛ له‌م ڕووه‌وه ئێمه خۆمان له پێكهێنانی پارت نوێ لاده‌ده‌ین، نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ژماره‌مان كه‌مه، به‌ڵكو به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه پارت ڕێكخستنێكه كه ڕابه‌ری و كۆنتڕۆڵكردنی چینی کرێکار ئامانجییه‌تی.
له به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا، ئێمه بڕوامان وایه كه چینی کرێکار ته‌نیا ئه‌و كاته‌ی كه به شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ ڕوو له گرفته‌كانی بنێ و چاره‌نووسی خۆی دیاری بكات، ده‌توانێت سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت. نابێت کرێکاران بێ چه‌ندوچون بچنه ژێرباری دروشمی كه‌سانی تر له‌وانه‌ش هی گروپه‌كانی ئێمه، به‌ڵكو ده‌بێت به‌خۆیان بیر بكه‌نه‌وه و هه‌نگاو بهاوێن و بۆخۆیان بڕیار بده‌ن. ئه‌م ده‌ركه له‌ته‌ك سونه‌تی پارت وه‌ك گرنگترین ئامرازی په‌روه‌رده‌یی چینی کرێکار به ئاشكرا ناكۆكه. له‌م ڕووه‌وه، فره كه‌س سه‌ره‌ڕای ڕه‌تكردنه‌وه‌ی پارته سۆشیالیست و كۆمونیسته‌كان له‌ته‌ك ئێمه ناکۆکن و به‌رهه‌ڵستی ئه‌م بۆچوونه ده‌كه‌ن. ئه‌مه به‌ڕاده‌یه‌ك له ده‌ركه سونهتییهكانیانهوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه. پاش ڕوانین بۆ خه‌باتی چینایه‌تی وه‌ك خه‌باتی پارته‌كان، سه‌رنجدان له خه‌باتی چینایه‌تی وه‌ك وه‌ك خه‌باتی خۆیی چینی کرێکار دژوار ده‌بێت. به‌ڵام به‌ڕاده‌یه‌ك، ئه‌م ده‌ركه له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م بۆچوونه وه‌ستاوه، كه پارت له‌ته‌ك ئه‌وه‌شدا ڕۆڵی سه‌ره‌كی و گرنگ له خه‌باتی پڕۆلیتاریادا ده‌گێڕێ. با ئه‌م بۆچوونه‌ی دوایی له نزیكه‌وه بده‌ینه به‌ر لێكۆڵینه‌وه.
پارت، له بنه‌ڕه‌تدا گروپبهندییهكه له‌سه‌ر بنه‌مای تێڕوانین و ده‌ركه‌كان؛ چینه‌كان گروپبه‌ندی گه‌لێكین له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی ئابووریی. ئه‌ندامه‌تی له چیندا له ڕێگه‌ی ڕۆڵی تاك له پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێناندا دیاری ده‌كرێت؛ ئه‌ندامه‌تی پارتیی، په‌یوه‌ستبوونی تاكگهلێكه كه له دهركیاندا بۆ پرسه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌ته‌ك یه‌كدا هاوڕان. پێشتر وای بۆ ده‌چوون كه ئه‌م ناكۆكییه بۆخۆی له پارتی چیندا، "پارتی کرێکاران" له‌نێو ده‌چێت. له ماوه‌ی هه‌ڵكشانی سۆشیال-دیموكراسیدا، وا ده‌هاته به‌رچاو كه ئه‌م پارته به‌ره به‌ره ته‌واوی چینی کرێکار، به‌شێك وه‌ك ئه‌ندام و به‌شێك وه‌ك پشتیوانیگهر، ده‌گرێته خۆی. ئه‌وه‌ی كه تیۆری ماركسیستی وای ده‌خسته‌ڕوو، كه به‌رژه‌وه‌ندی چون یه‌ك، ڕوانگه و ئامانجی وه‌ك یه‌ك به‌رهه‌م ده‌هێنێت. وا چاوه‌ڕوان ده‌كرا كه ناكۆكی نێوان پارت و چین به‌ره‌به‌ره له‌نێو بچێت. مێژوو پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ی سه‌لماند. سۆشیال-دیموكراسی وه‌ك كهمایهتییهك مایه‌وه. گروپگه‌لی تری چینی کرێکار دژی وی ڕێكخران، به‌شگه‌لێك لێی جیابوونه‌وه، كاراكته‌ری خودی پارتیش گۆڕا. چاوی به به‌رنامه‌ی خۆیدا گێڕایه‌وه یا لێكدانه‌وه‌ی نوێی له‌سه‌ر كرا. گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵگه نه‌ك له‌سه‌ر هێڵێكی ڕاست، به‌ڵكو له‌ناكۆكی و دژبهیهكبووندا به‌رده‌وام بوو. هاوكات، له كاتێكدا كه خه‌باتی چینی کرێکار له ئاسۆییدا په‌ره‌ده‌سێنێ، هێزی دوژمنیش له باری زۆربووندایه. بێ متمانه‌یی به‌رامبه‌ر ڕێڕه‌وێك كه ده‌بێت بگیردرێته‌به‌ر، به‌رده‌وام و چه‌ندجاره خه‌باتگێڕان توشی دوودڵی ده‌كات. هه‌ر دوودڵییه‌كیش، جیابوونه‌وه، ناكۆكی و شه‌ڕی فراكسیۆنه‌كان له بزووتنه‌وه‌ی کرێکاریدا دروست ده‌كات. خه‌مخۆری له په‌یوه‌ند به ناكۆكییه‌كان و جیابوونه‌وه‌كان وه‌ك هۆكاری زیانبه‌خش له دابه‌شبوون و لاوازبوونی چینی کرێکار، بێسوده. چینی کرێکار له‌به‌ر ئه‌وه لاواز نییه كه پرشوبڵاوه، پرشوبڵاوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه لاوازه. ئه‌وه‌ی كه دوژمن به‌هێزه و شێوازه كۆنه‌كانی شه‌ڕ كه‌ڵكیان نه‌ماوه، ده‌بێت چینی کرێکار له دوای شێوازی تازه بگه‌ڕێت. ئه‌ركه‌كانی له ئه‌نجامی هوشیاركردنه‌وه له‌سه‌ره‌وه‌ڕا ڕوون نابنه‌وه، به‌ڵكو ده‌بێت له ڕێگه‌ی كاری دژوار و په‌یگیرانه، له ڕێگه‌ی بیركردنه‌وه و ناكۆكی بیروڕاوه په‌یان پێببرێت. ده‌بێت به‌خۆی ڕێگه‌ی خۆی بدۆزێته‌وه، به دیاریكراوی ئه‌م ڕێگه دۆزینه‌وه به‌ڵگه‌ی جیاوازی و ناكۆكییه ناوخۆییه‌كانه. ناچاره ده‌ست له بۆچوونه كۆنه‌كان و خۆشباوهڕییهكان هه‌ڵگرێ و بۆچوونی نوێ هه‌ڵبژێرێ، له ڕاستیشدا دژواری ئه‌م كاره‌یه، كه جیابوونه‌وه‌ی گه‌وره دروست ده‌كات.
به‌مجۆره، ئێمه ناتوانین به باوه‌ڕهێنان به‌وه‌ی كه خولی ململانێی پارتی و شه‌ڕی ئایدیۆلۆژی ته‌نیا خولێكی كاتی ده‌بێت و ڕێگه ئاوهڵاكهری هاوئاهه‌نگی تازه ده‌بێت، خۆمان فریو بده‌ین. ڕاسته، له ڕه‌وتی خه‌باتی چینایه‌تیدا، سه‌رده‌مانێك هه‌ن، كه گشت هێزه‌كان له چوارده‌وری ئامانجێكی به‌رزی سه‌ركه‌وتوو له ده‌وری یه‌ك كۆ ده‌بنه‌وه و شۆڕش به هێزی یه‌كگرتووی چینی کرێکار ده‌چێته پێشه‌وه. به‌ڵام پاش ئه‌وه، به‌و جۆره كه پاش هه‌ر سه‌ركه‌وتنێك، جیاوازییه‌كان له په‌یوه‌ند به پرسیاری "پاشان چی ؟ " ده‌رده‌كه‌ون، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر چینی کرێکار سه‌ركه‌وتووش بێت، هه‌رده‌م له‌ته‌ك پڕگرفترین ئه‌رك واته زیاتر ملكه‌چكردنی دوژمن، تازه‌كردنه‌وه‌ی ڕێكخستنی به‌رهه‌مهێنان و پێكهێنانی نه‌زمی نوێ ڕووبه‌ڕووه. له توانادا نییه كه ته‌واوی کرێکاران، ته‌واوی توێژ و گروپه‌كان، كه هێشتاكه به به‌رژه‌وه‌ندی جۆراوجۆره‌وه له‌م سه‌رده‌مه‌دا، له سه‌ر گشت بابهتهكان هاوڕا نین و بۆ هه‌نگاوی یه‌كگرتووانه، خێرا و یه‌كلاكه‌ره‌وه ئاماده بن. ئه‌وان ڕێگه‌ی دروست ته‌نیا پاش مشتومڕی توند و ناكۆكییه‌كان به ده‌ست دێنن و به‌م هۆیه‌وه هزر ڕۆشنی به‌ده‌ست دێنن.گه‌ر له سه‌رده‌مێكی ئاوادا، كه‌سانێك به دهركگهلێكی بنه‌ڕه‌تی هاوبه‌شه‌وه، بۆ لێدوان له‌مه‌ڕ هه‌نگاوی كرده‌یی یه‌كیان گرتووه و له ڕیگه‌ی لێكدانه‌وه‌وه به‌دوای ڕۆشنگه‌ریدا بگه‌ڕێن و ئه‌نجامه‌كانی خۆیان ڕابگه‌یێنن، وه‌ها گروپگه‌لێك بۆی هه‌یه به پارت ناو ببرێن، به‌ڵام ئه‌وانه پارت گه‌لێك ده‌بن به تێگه‌یشنێكی ته‌واو جیاواز له‌وه‌ی ئه‌وڕۆ. كار و خه‌باتی که‌تواریی، ئه‌ركی خودی جه‌ماوه‌ری کرێکاره به تێكڕا و له گروپبهندییه سروشتییهكانیاندا له‌وانه ڕێکخراوه‌کانی كارخانه و كارگه یا گروپی سروشتی تری به‌رهه‌مهێنان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه مێژوو و ئابووری ئه‌وانی له شوێنێكدا داناوه، كه ئه‌وان ته‌نیا به‌خۆیان ده‌توانن خه‌باتی چینایه‌تی کرێکاریی به ئه‌نجام بگه‌یێنن. شێتییه ئه‌گه‌ر لایه‌نگرانی پارتێك ده‌ست به مانگرتن بكه‌ن له كاتێكدا لایه‌نگرانی پارتێكی تر درێژه به كاركردن بده‌ن. به‌ڵام هه‌ردوو ڕه‌وته‌كه له كۆبوونه‌وه‌كانی كارخانه‌دا به‌رگری له هه‌ڵوێستی خۆیان له‌مه‌ڕ مانگرتن یا نا بۆ مانگرتن ده‌كه‌ن، به‌م شێوه‌یه هه‌لێك بۆ به‌ده‌ستهێنانی بڕیارێك له‌سه‌ر بناخه‌یه‌كی پته‌و له ده‌ست ده‌درێت. خه‌بات ئاوا به‌رزه و دوژمنیش وا به‌هێزه، كه جه‌ماوه‌ر ته‌نیا وه‌ك یه‌ك گشت ده‌توانێت سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت، كه به خۆی ئه‌نجامی هێزی مادی و وره‌یی خه‌بات، یه‌كێتی و تامه‌زرۆیی، هه‌روه‌ها ئه‌نجامی هێزی هزری و ڕۆشنی هزرییه. لێره‌دایه گرنگی پارته‌كان یا گروپگه‌لێكی پشت به‌ستوو به‌و باوه‌ڕانه‌ی كه له‌ته‌ك ناكۆكییه‌كان، قسه‌وباسه‌كان و پاگه‌نده‌ی خۆیان ڕۆشنگه‌ری ده‌هێنن. ئه‌وانه ئۆرگانی ڕۆشنگه‌ری چینی کرێکارن. کرێکاران به وه‌ها ئامرازێك ڕێگه‌ی خۆی به‌ره‌و ئازادی دهددۆزێتهوه.
به‌پێی سروشت وه‌ها پارتگه‌لێك وه‌ستاو نه‌گۆڕ نابن. له هه‌ر بارێكی تازه و له‌هه‌ر گرفتێكی تازه‌دا، مێشكی كراوه و یهكگرتووكهر له گروپی تازه و به‌رنامه‌گه‌لی تازه‌دا به‌ده‌ست ده‌هێنن. دارای كاره‌كته‌ری نوێسازن و به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام خۆیان له‌ته‌ك باری تازه‌دا ده‌گونجێنن.
له پێوانه به وه‌ها گروپگه‌لێك، پارته کرێکارییه‌كانی هه‌نووكه كاره‌كته‌ری ته‌واو جیاوازیان هه‌یه، چونكه ئامانجی تریان هه‌یه؛ ویستی به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ده‌سه‌ڵات بۆ خۆیان. ئه‌وان بۆ چینی کرێکار له خه‌باتیدا به‌ره‌و ڕزگاری یارمه‌تیده‌ر نابن، به‌ڵكو ئامانجیان میرایه‌تی خۆیانه به‌سه‌ر کرێکاراندا و ڕاگه‌یاندنی وه‌ها پێكهاته‌یه‌ك وه‌ك ڕزگاری پرۆلیتاریا. سۆشیال-دیموكراسی كه له ده‌وره‌ی پارلهمانتاریستیدا هه‌ڵكشا وه‌ها میرییه‌ك وه‌ك میرایه‌تی پارله‌مانی ده‌بینێت. پارتی كۆمونیست بیرۆكه‌ی میرایه‌تی پارتی تا ئه‌وپه‌ڕی ڕاده‌یه‌كی توندڕه‌وی له دیكتاتۆریه‌تی پارتدا درێژه پێده‌دا.
به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و گروپانه‌ی له سه‌ره‌وه باسكران، ئه‌م پارتانه به بوونی پێكهاته‌یه‌كی دژوار، به‌رته‌سك بوونه‌ته‌وه. ئه‌و پێكهاتانه‌ی كه په‌یوه‌ندییان به‌هۆی ئامرازگه‌لی وه‌ك په‌یڕه‌و و پرۆگرام، په‌یڕه‌وی ناوخۆ و شێوازه‌كانی وه‌رگرتن و ده‌ركردن دابین ده‌كه‌ن. چونكه ئه‌وانه ئامرازی ده‌سه‌ڵاتن و خه‌بات بۆ ده‌سه‌ڵات ده‌که‌ن، ئه‌ندامه‌كانیان به زۆر كۆنترۆل ده‌كه‌ن و به‌رده‌وام هه‌وڵده‌ده‌ن تاوه‌كو قه‌ڵه‌مڕه‌وی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان فراوان بكه‌ن. ئه‌ركی سه‌رشانیان گه‌شه‌پێدان به داهێنانی کرێکاران نییه؛ به‌ڵكو ئامانجیان، په‌روه‌رده‌ی ئه‌ندامه به‌وه‌فا و گوێڕایهڵهكانیانه به‌رامبه‌ر بیروباوه‌ڕه‌كه‌یان. له كاتێكدا كه چینی کرێکار له خه‌باتیدا بۆ دسه‌ڵات و سه‌ركه‌وتن پێویستی به ئازادی له ڕاده‌به‌ده‌ری هزری هه‌یه، پایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پارتی، سه‌ركوتی هه‌رجۆره باوه‌ڕێكه كه پشتگیری هێڵی پارت نه‌كات. له پارته "دیموكراته‌كان"دا سه‌ركوت په‌رده‌پۆشكراوه، له پارته دیكتاتۆرییه‌كاندا، سه‌ركوت ئاشكرا‌و دڕندانه‌یه. زۆرێك له کرێکاران به ڕه‌خنه دیاری‌یان كردووه كه میرایه‌تی پارتی سۆشیالیست یا كۆمونیست بێجگه له شێوه‌ی شاردراوه‌ی میرایه‌تی چینی بۆرژوازی شتێكی دیكه نییه، كه تێیدا سه‌ركوت و به‌هره‌كێشی چینی کرێکار هه‌ر وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه. له بری ئه‌م پارتانه، ئه‌وان له‌سه‌ر ئه‌وه سوورن كه "پارتێكی شۆڕشگێڕ" پێكبهێنن كه به‌ڕاستی ئامانجی میرایه‌تی کرێکاران و به‌دیهێنانی كۆمونیزم بێت. نه‌ك پارتێك به پێناسه‌یه‌كی تازه كه له‌سه‌ره‌وه باسكرا، به‌ڵكو پارتێك له جۆری هه‌نووكه‌یی، كه ڕابه‌ری چین بۆ ده‌سه‌ڵات خه‌بات ده‌كات، وه‌ك ڕێكخستنی هوشیار، كهمایهتییهكی شۆڕشگێڕ كه به‌مه‌بستی سودوه‌رگرتن بۆ ڕزگاری چینه‌كه ده‌سه‌ڵات به‌ده‌سته‌وه ده‌گرێت. ئێمه پێمان وایه كه له واژه‌ی " پارتی شۆڕشگێڕ"دا ناكۆكی ده‌روونی هه‌یه. وه‌ها پارتێك ناتوانێت شۆڕشگێڕ بێت. له داهێنه‌رانی «ڕایش»ی سێیه‌م شۆڕشگێڕتر نییه. كاتێك كه باس له شۆڕش ده‌كه‌ین، خۆبه‌خۆ باس له شۆڕشی پڕۆلیتێری ده‌كه‌ین، له به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ستی خودی چینی کرێکار.
" پارت شۆڕشگێڕ" به‌م بۆچوونه پشت ئه‌ستوره، كه چینی کرێکار پێویستی به گروپێك له ڕابه‌ران هه‌یه، كه بۆ کرێکاران به‌سه‌ر بۆرژوازیدا سه‌ركه‌ون و میرایهتییهكی تازه دروست بكه‌ن، سه‌رنج بده‌ن كه هێشتاكه وا دانانرێت كه چینی کرێکار ئاماده‌ی سه‌ره‌نوێ ڕێكخستنه‌وه و ڕێكخستنی به‌رهه‌مهێنانه. به‌ڵام ئایا ئه‌مه ئه‌وه نییه، كه ده‌بێت ببێت؟ ئه‌وه‌ی كه نایێته به‌رچاو، هێشتا چینی کرێکار توانای شۆڕشی هه‌بێت، ئایا پێویست نییه كه ڕابه‌ری شۆڕشگێڕ، پارت، شۆڕشی بۆ بكات؟ ئایا تا كاتێك كه جه‌ماوه‌ر به خواستی خۆیان ده‌چنه ژێر باری سه‌رمایه‌داری، ئه‌مه ڕاست نییه؟
له دژی ئه‌مه، ده‌پرسین: وه‌ها پارتێك بۆ شۆڕش ده‌توانێت چ هێزگه‌لێك بخاته‌گه‌ڕ. چۆن ده‌توانێت كه چینی سه‌رمایه‌دار تێك بشكێنێت؟ ته‌نیا ئه‌گه‌ر جه‌ماوه‌ر پشتیوانی بێت، ته‌نیا ئه‌گه‌ر جه‌ماوه‌ر له ڕێگه‌ی هێرشی جه‌ماوه‌ریی، خه‌باتی جه‌ماوه‌ریی، مانگرتنی جه‌ماوه‌رییه‌وه ڕاپه‌ڕن و ڕژێمی كۆن له‌نێو به‌رن. به‌بێ كاركردی جه‌ماوه‌ر هیچ شۆڕشێك ناتوانێت بوونی هه‌بێت.
دوو شت ده‌كرێت بێنه پێش: یا جه‌ماوه‌ر درێژه به‌كاری خۆی ده‌دات، ناڕۆنه ماڵه‌وه و میرایه‌تی به پارتی تازه ناسپێرن و به‌خۆیان ده‌سه‌ڵاتی خۆیان له كارخانه و كارگه ڕێك ده‌خه‌ن، بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی پاشتر، بۆ تێكشكانی یه‌كجاره‌كی سه‌رمایه ئاماده ده‌بن؛ له ڕێگه‌ی سۆڤیه‌ته کرێکارییهكانهوه یه‌كێتییه‌كی پته‌و بۆ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ته‌واوی به‌ڕێوه‌به‌ڕایه‌تی گشت كۆمه‌ڵگه پێكدێن، به واتایه‌كی تر ده‌یسه‌لمێنن كه به‌و جۆره‌ش كه دێته به‌رچاو بۆ شۆڕش بێ‌توانا نین. له‌و باره‌دا، به‌پێی پێداویستی، ناكۆكییه‌كان له‌گه‌ل پارتێك كه ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵات به‌ده‌سته‌وه بگرێت و بۆخۆی كاركردی چینی کرێکار به ناڕێكی و بێسه‌ره‌وبه‌ره‌یی ده‌بینێت، سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن. بۆی هه‌یه کرێکاران بزووتنه‌وه‌ی خۆیان گه‌شه پێ بده‌ن و پارت ڕاماڵن. یا پارت به هاوكاری داروده‌سته‌ی بۆرژوازی کرێکاران تێك ده‌شكێنن. له هه‌ر بارێكدا، پارت ڕێگرێكی سه‌ر ڕێی شۆڕشه، چونكه ده‌یه‌وێ شتێك واوه‌تر له ئامرازی پاگه‌نده و ڕۆشنگه‌ری بێت؛ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌خۆی هه‌ستده‌كات كه وه‌ك پارت داوای لێكراوه كه رابه‌ری و میرایه‌تی بكات.
له بارێكی تردا، بۆی هه‌یه جه‌ماوه‌ر په‌یڕه‌وی له باوه‌ڕه‌كانی پارت بكه‌ن و به‌ڕێوه‌بردنی كاروباره‌كان به‌و بسپێرن، ڕه‌دوی دروشمه‌كان له‌سه‌ره‌وه بكه‌ون، متمانه‌یان به میرایه‌تی نوێ هه‌بێ ( وه‌ك ئاڵمانی 1918) كه كۆمونیزم به‌جێ ده‌گه‌یێنێ، بگه‌ڕێنه‌وه ناو ماڵ و سه‌ركار. بێشك بۆرژوازی ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتی چینایه‌تی؛ هێزی دارایی، سه‌رچاوه گه‌وره مه‌عنه‌وییه‌كانی، هێزه ئابورییه‌كانی له كارخانه‌كان و كۆمه‌ڵه گه‌وره‌كاندا، كه پایه‌كانیان تێك نه‌شكێنراون به‌كار ده‌هێنێت. له به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا، پارت حكومه‌تێكی له ڕاده‌به‌ده‌ر لاوازه. ته‌نیا له ڕێگه‌ی پێكهاتن و میانهڕوی، به‌رته‌ریدان و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانه‌وه ده‌توانێت خۆی بهێڵێته‌وه. له‌و باره‌دا بیانوو له ده‌ستدایه، كه له ئێستادا ناتوانرێت زیاتر مسۆگه‌ر بكرێت، كه بۆ کرێکاران ئاوهزنهگیره كه هه‌وڵبده‌ن داخوازییه لهتوانابهدهرهكان بسه‌پێنن. به‌پێی ئه‌مه پارتی بێبه‌ش بوو له ده‌سه‌ڵاتی چینایه‌تی، ده‌گۆڕێت به ئامرازێك بۆ مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی بۆرژوازی.
پێشتر ڕامانگه‌یاند كه واژه‌ی " پارتی شۆڕشگێڕ" له تێگه‌یشتنی پڕۆلیتێریدا ناكۆكه. ده‌توانین ئه‌مه به‌جۆرێكی كه ده‌ریبڕین: له واژه‌ی "پارتی شۆڕشگێڕ"دا، " شۆڕشگێڕ" هه‌میشه به تێگه‌یشتنی شۆڕشێكی بۆرژوازی دێ. هه‌میشه، كاتێك كه جه‌ماوه‌ر میرایهتێك له‌ناو ده‌به‌ن، پاشان مۆڵه‌ت به پارتێكی تازه ده‌ده‌ن، كه ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست، شۆڕشێكی بۆرژوازیمان ده‌بێت، جێگرتنه‌وه‌ی (كاست) كابینه‌یه‌كی میرایه‌تی به كابینه‌یه‌كی میرایه‌تی نوێ. له پاریس ساڵی 1930 ئاوا بوو، كاتێك كه بۆرژوازی مالیی زهمیندارهكانیان له مه‌یدان وه‌ده‌رنا، سه‌رله‌نوێ له ساڵی 1948 كاتێك بۆرژوازی پێشه‌سازی بۆرژوازی مالیی له مه‌یدان وه‌ده‌رنا، سه‌رله‌نوێ له 1871 كاتێك كه پێكهاته‌ی بۆرژوازی گچكه و بۆرژوازی گه‌وره ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست.
سه‌رله‌نوێ له شۆڕشی ڕوسیه‌دا، كاتێك كه بیروكراسی پارتی وه‌ك كابینه‌یه‌كی میرایه‌تی گه‌یشته ده‌سه‌ڵات. به‌لام، له ئه‌وروپای ڕۆژئاوا و ئا‌مریكا، بۆرژوازی له سه‌نگه‌ری دامه‌زراوه پیشه‌سازییه‌كان و بانكه‌كاندا زۆر به‌هێزتره، ئاوا كه بیروكراسییهكی پارتی ناتوانێت بیانخاتهلاوه. بۆرژوازی له‌م وڵاتانه‌دا ته‌نیا له ڕێگه‌ی كاری یه‌كگرتوو و به‌رده‌وامی جه‌ماوه‌ر، كه له‌و ڕێگه‌یه‌وه كارخانه و كارگاكان به‌ده‌سته‌وه ده‌گرێت و سۆڤیه‌ته‌كانی خۆی پێكده‌هێنێت، ده‌توانرێت له‌نێو ببرێت.
ئه‌وانه‌ی كه باس له "پارتی شۆڕشگێڕ" ده‌كه‌ن، ئه‌نجامگه‌لی سنووردار و ناته‌واو له مێژوو به‌ده‌ست دێنن. كاتێك كه پارته سۆشیالیست و كۆمونیسته‌كان بوونه‌ته ئۆرگانی میرایه‌تی بۆرژوازی بۆ هه‌میشه‌ییكردنی به‌هره‌كێشی، ئه‌م خه‌ڵكه به نیه‌ت باشی، ته‌نیا به ئه‌نجامێك گه‌یشتوون كه ده‌بوو ئه‌وان كاره‌كه‌یان باشتر ئه‌نجام بدایه. ئه‌وانه ناتوانن ده‌ستنیشانی بكه‌ن، كه شكستی ئه‌م پارتانه یه‌كسانه به ناكۆكی بنه‌ڕه‌تی نێوان خودی ڕزگاری چینی کرێکار له ڕێگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆیه‌وه و ئارامكردنه‌وه‌ی شۆڕش به‌هۆی ده‌سته‌یه‌كی تازه فه‌رمانڕه‌وای خۆشه‌ویست. ئه‌وان پێیان وایه كه ڕابه‌رانی شۆڕشگێڕن، بۆیه جه‌ماوه‌ر دابڕاو و ده‌سته‌مۆ ده‌بینن. به‌لام جه‌ماوه‌ر ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه ده‌سته‌مۆیه، كه هێشتا ناتوانێت ڕێڕه‌وی خه‌بات و یه‌كێتی به‌رژه‌وه‌ندی چینایه‌تی ده‌رك بكات، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه به شێوه‌یه‌كی سروشتی هه‌ست به ده‌سه‌ڵاتی فراوانی دوژمن و گه‌وره‌یی ئه‌ركه‌كانی ده‌كات. كاتێك كه ناكۆكی ئه‌وانی ناچار به كاركردن كرد، ده‌ست بۆ ئه‌ركی خۆیان ڕێكخرواوهیی و گرتنه‌ده‌ستی هێزی ئابووریی سه‌رمایه، ده‌به‌ن.
• بۆ یه‌كه‌مین جار ئه‌م وتاره به‌نێوی پارت و چینی کرێکار "Partei und Arbeiterklassen"، به‌بێ ئیمزا له بڵاوكراوه‌ی نامه یا نووسینه سۆڤیه‌تییه‌كان " Raetekorrespondenz" له 15ی مارچی 1936دا چاپكرا. ده‌قی وه‌رگێڕدراوی ئینگلیزی ئه‌م وتاره له جێنیوه‌ری 1941دا له بڵاوكراوه‌ی " هاوپشتی"داچاپكرا.
وه‌رگێڕانێكی تری ئینگلیزی ئه‌م وتاره له په‌رتوكی " پانه كۆك و سۆڤیه‌ته کرێکارییهكان " له نووسینی بریسیانێر (چاپه‌مه‌نی تلوز، سنت لویز 1978) لاپه‌ڕه 261- 267 ده‌ست ده‌كه‌وێت.
وه‌رگێڕانی فارسی ئه‌م وتاره له‌سه‌ر وه‌رگێڕانی ئینگلیزی بڵاوكراوه له " هاوپشتی" كراوه – سه‌ره‌ڕای چه‌ند جیاوازییه‌ك له‌ته‌ك وه‌رگێڕانه‌که‌ی بریسیانێر دا. له هه‌ندێ لایه‌نه‌وه كه ناڕۆشنی له‌م دقهدا دێته‌به‌رچاو، سوود له وه‌رگێڕانی بریسیانێر وه‌رگیراوه. هه‌ڵبه‌ته ئه‌م لایه‌نانه زۆر كه‌من.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ناڕۆشنی له هه‌ندێ په‌ره‌گرافی ئه‌م وتاره‌دا هه‌یه، زۆر هه‌وڵمدا كه ده‌قی ئه‌م وتاره به ئاڵمانی په‌یدا بكه‌م، واته ئه‌وه‌ی كه له " نامه سۆڤیه‌ته‌كان"دا له 15ی مارچی 1936 بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ده‌ستم نه‌كه‌وت.
ئه‌م وتاره له سایتی http://www.kavoshgar.org وه‌رگیراوه .