زۆر گورجی مه‌كه‌ن با نه‌پسێ!
زۆر گورجی مه‌كه‌ن با نه‌پسێ!
"هه‌موومان وه‌ك مانگ لاڕووێكی تاریكمان هه‌یه"
گوته‌یه‌كی به‌سوود
محه‌مه‌دی مشیرچهندی له واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان نزیكتر ده‌بینه‌وه شه‌ڕی (رانه‌گه‌یه‌ندراوی) راگه‌یاندنه‌كان به‌جۆشتر و گه‌رمتر ده‌بێت. به‌ناوی خۆێندنه‌وه‌و شرۆڤه‌كردنی هزری ئه‌ویتری جیاواز، هه‌ندێ لایه‌ن هه‌ر له ئێستاوه شه‌رعیه‌ت به خۆیان ده‌ده‌ن ئاگری ئه‌م شه‌ڕه رۆژ له دوای رۆژ به‌جۆشتر بكه‌ن و جیافیكره‌كان – وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆیان ده‌یانه‌وێ – نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ن بخوێننه‌وه، له كاتێكدا ده‌كرا ئه‌م خوێندنه‌وه و شرۆڤه‌كردنه له‌ماوه‌ی ئه‌و هه‌ژده ساڵه‌ی رابردوودا، له میانی كۆڕ و مێزگرد و دیالۆگی كراوه، ئازادانه‌تر و به‌شێوه‌یه‌كی زانستییانه و دوور له هه‌ڵچوون و داچوون له‌سه‌رجه‌م كه‌ناڵه به‌رده‌سته‌كانی میدیا ئه‌نجامدرایه و ئاكامی زۆر مه‌سه‌له‌ش بۆ ئێستا روونتر و گه‌شتر ده‌بوو، هاووڵاتیانیش ده‌یانزانی له وڵاته‌كه‌یاندا چ باسه.
ئه‌م شه‌رعیه‌تدانه به‌م (شه‌ڕه رانه‌گه‌یه‌ندراوه) و له‌م كات و ساته‌دا هه‌ڵبه‌ت هۆكاری جیاجۆری خۆی هه‌یه و جۆرێكه له گه‌ڕانه‌وه بۆ شه‌رعیه‌تێكی كۆن و سواوه‌ی ساڵانی رابردوو كه زیانێكی مه‌زنی به ئه‌زموونه‌كه گه‌یاند و بووینه بنیشته خۆشكه‌ی بنزاری سه‌رجه‌م دۆست و نه‌یاران.
ئه‌لدۆس هیكسلی ده‌ڵێ :" گرنگترین شت له وانه‌كانی مێژوو، كه وه‌ك هه‌میشه بایه‌خی زۆری پێناده‌ین ، خودی وانه‌كانی مێژوون". مێژووی ئه‌و ئه‌زموونه‌ی ئێستای كوردستانی ئێمه تازه‌یه و هێنده كۆن نییه تا په‌ند و وانه له رووداوه‌كانی ساڵانی پێشتری وه‌رنه‌گرین، مه‌گه‌ر ئێستاكه‌ش بمانه‌وێ (وه‌كو مێژووی دێرینمان) به هیكسلی بڵێین خه‌مت نه‌بێت ئه‌مجاره‌شیان ئێمه دروستی قسه‌كه‌ت ده‌سه‌لمێنین، ئه‌گینا ئه‌م شه‌ڕه هیچ پاساوێكی بۆ نییه و ناشچێته بواری ره‌خنه‌ی زانستی له هزری به‌رامبه‌ر و پڕوپاگه‌نده‌كردنی ره‌واو دروست بۆ فیكر و سیاسه‌ته‌كانی حزبه‌كه‌ی خۆت.
هه‌ر حزب و لایه‌نێكی سیاسی ئازاده له‌وه‌ی له چوارچێوه‌ی یاسا و رێساكانی هه‌ڵبژاردندا هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ كێدا بكات و له گه‌ڵ چ لایه‌ن و حزبێكیشدا نه‌یكات، هه‌رخۆیشی ته‌حه‌ممولی ده‌ره‌نجامه باش و خراپه‌كانی ده‌كات. كه‌واته هاوپه‌یمانێتی – وه‌ك هه‌مووان ده‌یزانن – هه‌میشه تاكتیكێكی سیاسیی بووه‌و ئامانجێكی قۆناغه‌كیی دیاریكراویشی هه‌بووه، ئیدی مه‌رج نییه ئامانج و به‌رنامه‌ی كاری دواتری هه‌موو هاوپه‌یمانه‌كان دوای هه‌ڵبژاردنه‌كه كتومت یه‌ك بێت. ده‌شێ بڵێین پێویسته به پێی رێسای " مه‌ڕ به‌پێی خۆیی و بزنیش به پێی خۆی" قه‌بوڵی هاوپه‌یمانه‌تی و ده‌ره‌نجامه‌كانی بكه‌ین، ئیدی بۆ ده‌بێ من دڵگران بم و هه‌ر له ئێستاوه ئاڵای شه‌ڕێكی بێهوده و زیانمه‌ند هه‌ڵكه‌م و تووشی هه‌ناسه‌سواری ببم.
ئه‌وه‌ی پێویسته كه سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان به‌ر له هه‌ڵبژاردن و دوای هه‌ڵبژاردنیش پابه‌ندكاری بن، خزمه‌تی زیادتر گه‌یاندنه به هاووڵاتیانی كوردستان و چه‌ندباره نه‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵه كوشنده‌كانی پێشتره. ده‌شێ ئه‌م شه‌ڕه‌ی ئێستاش دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌شێوازێكی زانستییانه و دوور له توندزمانی تیۆریزه‌ی بۆ بكرێ و لایه‌نی براوه‌ی هه‌ڵبژاردنیش كه ده‌سه‌ڵات ده‌گرێته ده‌ست ( تاك لایه‌ن بێت یان هاوپه‌یمانی) پانتاییه‌كی فراوانتر و ئازادانه‌تر بۆ ئه‌م تیۆریزه‌كردنه ته‌رخان بكات، بۆیه له‌م قۆناغه‌دا وه‌ك پۆناپرت گوته‌نی هه‌مووان پێویستیمان به " سه‌رێكی مه‌زن و زمانێكی كورت " هه‌یه.