Skip to Content

Sunday, December 8th, 2024
له‌ زمانی‌ جه‌لاده‌وه‌:…….عومه‌رمحمه‌د

له‌ زمانی‌ جه‌لاده‌وه‌:…….عومه‌رمحمه‌د

Closed

له‌ زمانی‌ جه‌لاده‌وه‌:
لاریمان نیه‌ سه‌ری‌ خیانه‌تكاران بپه‌ڕێنن .

عومه‌رمحمه‌د
له‌هه‌ر گۆشه‌یه‌كه‌وه‌ لێی‌ بڕوانین زمانی‌ به‌عس، جگه‌ له‌زمانی‌ جه‌لاد شتێكی‌ ترنیه‌، ئه‌و زمانه‌ی‌ 35 ساڵ پیاوانی‌ رژێمێك ئاراسته‌ی‌ گه‌لانی‌ عێراق به‌گشتی‌‌و گه‌لی‌ كوردیان ده‌كرد به‌تایبه‌تی‌، هه‌ڕه‌شه‌و تۆقاندن، سته‌مكاری‌‌و به‌كه‌م گرتنی‌ مرۆڤ‌و به‌ها به‌رزه‌كه‌ی‌، زمانی‌ به‌عس‌وپیاوه‌كانی‌ بوون به‌پێی‌ به‌ڵگه‌نامه‌ی‌ ژماره‌ (5083 ) به‌رواری‌ 12/7/1987 ی‌ نوسینگه‌ی‌ رێكخستنی‌ باكور، نیازه‌كانی‌ به‌عس، به‌ڕون‌و ئاشكرایی‌ ده‌رده‌كه‌وێت كاتێك ده‌بینین به‌ ئیمزای‌ سكرتێری‌ نوسینگه‌ی‌ باكور  تاهیر توفیق العانی‌ وه‌ڵامی‌  نوسراوی‌ فه‌یله‌قی‌ یه‌ك ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێت: نوسراوتان نهێنی‌‌و كه‌سی‌ (سری‌ والشخصی‌)   ژماره‌ ( 352) له‌به‌رواری‌ 8/7/1987  په‌یوه‌سته‌ به‌هه‌ڤاڵی‌ تێكۆشه‌ر عه‌لی‌ حه‌سه‌ن مه‌جید – به‌رپرسی‌ رێكخستنی‌ نوسینگه‌ی‌ باكور، به‌م شێوه‌یه‌یه‌ :

document_bath_503985423.gif
( هیچ لاریمان نیه‌‌و نارازی‌ نین له‌په‌ڕاندنی‌ سه‌ری‌ خیانه‌تكاران، به‌ڵام باشتروایه‌ ڕه‌وانه‌یان بكه‌ن بۆ ئاسایش (ئه‌من) به‌مه‌به‌ستی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ " له‌وانه‌یه‌ كه‌زانیاری‌ نوێیان پێبێت" سودیان لێوه‌ربگیرێت پێش ئیعدامكردنیان. له‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه‌دا به‌ئاشكرا ده‌رده‌كه‌وێت سوپا، دارده‌ستی‌ حزبی‌ به‌عس بووه‌و هیچ ئینتمایه‌كی‌  نیشتمانی‌ نه‌بووه‌، هه‌ربۆیه‌ش ده‌ستی‌ له‌كۆمه‌ڵكوژی‌‌و كوشتنی‌ گیركراوه‌كان نه‌پاراستووه‌و كوشتنی‌ كورده‌كان هیچ ناره‌زایه‌تیه‌كیان له‌لایه‌ن سه‌رووی‌ خۆیانه‌وه‌ دروستنه‌كردووه‌ . ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ به‌ڵگه‌یه‌كی‌ رون‌وئاشكرای‌ سیاسه‌تی‌ به‌عس‌و پیاوه‌كانی‌ بووه‌، وه‌ڵامێكی‌ باشیشه‌ بۆ ئه‌و ئه‌فسه‌روپله‌دارانه‌ی‌ ئه‌مرۆ له‌ریزه‌كانی‌ حكومه‌تی‌ عێراقیدان‌و پروپاگه‌نده‌ی‌ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن سوپا، تاوانی‌ به‌گه‌لانی‌ عێراق‌و به‌رانبه‌ر به‌ كورد ئه‌نجام نه‌داوه‌.. هه‌روه‌ها وه‌ڵامێكی‌ باشیشه‌ بۆ ئه‌و سه‌ركرده‌ كوردانه‌ی‌ تا ئه‌مرۆ له‌یادی‌ دامه‌زراندنی‌ ئه‌و سوپایه‌دا به‌شان‌وبالی‌ ئه‌فسه‌ره‌كانیدا هه‌ڵده‌ده‌ن‌و گوناهه‌كانی‌ ئه‌نفالیان له‌شان ده‌ته‌كێنن‌و چاو له‌تاوانبارانی‌ ئه‌نفال‌و كیمیاباران ده‌پۆشن.

Previous
Next