
له‌پاڵ هاواره‌کانی ده‌نگدان له هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی کوردستاندا
له‌پاڵ هاواره‌کانی ده‌نگدان له هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی کوردستاندا
ده‌نگێک بۆ ده‌نگنه‌دان
به‌کر ئه‌حمه‌د
2009-05-02ئه‌گه‌ر بوونی لیستی جیاواز و ده‌نگی "جیاواز تر" له‌م پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنانه‌ی که بڕیاره له کوردستاندا ئه‌نجام بدرێت نه‌بووایه، ئاستی ڕێژه‌ی ده‌نگده‌رانی خه‌ڵکی کوردستان به ته‌واوه‌تی له خواره‌وه ده‌بوو. سه‌رنجدانیک له هات وهاواری جه‌ده‌لی گه‌نده‌ڵی و ئه‌و ناعه‌داله‌تییه کۆمه‌ڵایه‌تییه گه‌وه‌ره‌یه‌ی که سه‌رتاپای کۆمه‌ڵگای ته‌نیوه و ڕه‌وینه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ونه سیاسییانه‌ی که بوونی سه‌ره‌ککۆماری کورد و ده‌سه‌ڵات له به‌غدا ده‌کرا کێشه هه‌ڵواسراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردستان چاره‌سه‌ربکات، له هه‌موو کاتێک زیاتر له‌به‌رچاودایه.
بۆیه دیمه‌نێکی پێکه‌نیناوی نییه که شیعاری به‌شێک له ڕۆژنامه‌کانی ده‌سه‌ڵات ئه‌وه‌یه که:" نابێ که‌مووکوڕییه‌کان وامان لێبکات، ده‌نگنه‌ده‌ین.که‌وایه ئه‌گه‌ر "که‌موکوڕییه‌ک" له ئارادایه، به گوێگرتن له حه‌کایه‌ته‌کانی ده‌سه‌ڵات خۆی، ئه‌وا مه‌ترسییه‌ک وه‌ک ده‌رئه‌نجامێکی ئه‌و که‌موکوڕییانه ئه‌وه‌یه که ده‌نگنه‌درێت. به‌ڵام ئه‌م مه‌ترسییه‌ی ده‌سه‌ڵات له ده‌نگنه‌دانی جه‌ماوه‌ر، ڕێک ده‌که‌وێته دۆخێکه‌وه که لیسیتی جیاواز‌و ده‌نگی جیاواز ده‌یهێنێته پێش تا هاوکێشه‌ی ده‌نگنه‌دان بخاته شوێنێکی تره‌وه و ئاڵوگۆڕه‌کان به ئاڕاسته‌یه‌کی تردا به‌رێت. یانی ئه‌وه‌ی که ده‌کرا وه‌ک سکانداڵێکی سیاسی پێشبینی بکرێت که جه‌ماوه‌رێکی به‌رین نه‌یه‌نه پای سندووقه‌کانی ده‌نگدان، ئه‌مڕۆ له ڕێگه‌ی خه‌ون یان ڕاستتر وه‌همی گۆڕانێکدا که ده‌کرێ ئه‌م لیستانه مژده‌ده‌ری بن، ڕێژه‌ی ده‌نگده‌ران به‌رێته سه‌ر. وه‌همێک که له‌م رۆژانه‌دا له هه‌موو حه‌قیقه‌تێکی دیکه‌ی سیاسیی زیاتر بره‌وی پێده‌درێت له‌لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی گۆڕان ده‌که‌ن. قازانجکه‌ری ڕه‌سمیش له‌م دۆخه تازه‌یه‌دا ، خودی ده‌سه‌ڵاتی سیاسییه. ده‌سه‌ڵاتێک که له ماوه‌ی زیاتر له 17 ساڵی ڕابردوودا، ده‌نگی هاوڵاتییانی بۆ شه‌رعیه‌تپێدان به په‌رله‌مانێک که‌ڵک لێوه‌رگرتووه که به زه‌ڕڕه په‌یوه‌ندی به خواست و خه‌ونه‌کانی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه نه‌بووه. په‌رله‌مانی کوردستان، شوێنی بردنه پێشه‌وه‌ی پرسیاره سیاسییه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردستان نه‌بووه، به‌ڵکو ته‌نها په‌رده‌یه‌کی به‌ناو دیمۆکراتی بووه تا ده‌سه‌ڵاتێکی میلیشیایی که‌ڵکی لێوه‌ربگرێت و شه‌رعییه‌تێکی به ناو قانوونی به ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی خۆی بدات. ئه‌گه‌ر چی ده‌سه‌ڵاتیش خۆی ده‌زانێ که ده‌سه‌لاتی سیاسی له ناو په‌رله‌ماندا نییه و هه‌موو کرده‌وه‌یه‌کی سیاسی له ڕێگه‌ی مه‌کته‌بی سیاسی یان ڕاستر، دوو که‌سایه‌تی ناو یه‌کێتی و پارتیه‌وه ئاڕاسته ده‌کرێت.
بوونی لیستی جیاواز و ده‌نگی جیاواز به ئاڕاسته‌ی پێکهێنانی گۆڕان له ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی ئه‌مڕۆی کورستان‌دا، ئه‌ڵته‌رناتیڤی به‌شیک له هێزه دڵڕه‌نجاوه‌کانی ناو ده‌سه‌ڵات خۆیه‌تیی و به‌شێکی دیکه‌یشییان پڕۆژه‌یه‌کی ته‌واو به ئاگاهانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسییه له لایه‌ن خۆیه‌وه ژێر به‌ژێر کۆمه‌ک ده‌کرێت. به تایبه‌ت له ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتیدا. ئه‌مه یه‌کێک له گه‌مه ئاشکرا‌کانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی بووه تا له ژێر په‌رچه‌می فره‌حزبی و فره‌ده‌نگیدا، سیمای تاکڕه‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی خۆی بشارێته‌وه. به‌ڵام قازانجبه‌ری گه‌وره له بوونی ئه‌م لیسته
جیاوازانه‌دا به هه‌ر ناو و ناونیشانێکی جیاوازییانه‌وه، به هه‌ر نزیکی و دووریه‌کییانه‌وه له ده‌سه‌ڵات، به تایبه‌ت بۆ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی خۆی، دوورخستنه‌وه و خستنه‌ژێرپرسیاری هه‌ر ئه‌ڵته‌رناتیڤێکی دیکه‌ی سیاسییه که ده‌کرێ ئیلهام له "پێکهێنانی ئاڵوگۆڕ له ناو ده‌سه‌ڵاتدا" خه‌ونێک نه‌بیت بۆی. به بارێکی تریشدا، له په‌یوه‌ند به هه‌ڵبژاردنێکدا که به‌ڕێوه‌یه، عه‌قڵێکی ماتماتیکی گه‌وره پێویست ناکات تا بزانرێت براوه کێیه. بۆیه، ده‌سه‌ڵاتی سیاسی سه‌ربه‌رزانه له هه‌موو کاتێکی دیکه زیاتر ده‌توانێت شه‌رعیه‌تی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی خۆی به ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی کوردستان ڕاگه‌ێنێت.که‌واته، له پاڵ هات وهاوار و به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی وه‌همی گۆڕاندا که لیستی سه‌ربه‌خۆ و جیاواز بۆ خۆییانی ده‌که‌ن، به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و مێژووه‌ی به‌شێکی زۆری که‌سایه‌تییه‌کانی ئه‌م لیستانه پێشکه‌شییان کردووه، ئه‌م لیستانه لێره‌ن تا شه‌ره‌فی شه‌رعییه‌تدان بۆ ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی کوردی بگێڕنه‌وه و ئه‌و به‌رگه نا دیموکراتییه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته له‌به‌ری کردووه، له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنێکی دیکه‌دا بکرێته‌وه به‌ری و وه‌ک ده‌سه‌ڵاتێکی دیموکرات و نوێنه‌ری خه‌ڵک هه‌ڵببژێردرێته‌وه. ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی کوردستان بۆ ئه‌م لیستانه چۆن ده‌بێ و چ ئاڵوگۆڕیک بۆ خه‌ڵکی کوردستان ده‌هێننه پێش، ئه‌وه‌ی که وه‌ک گه‌وره‌ترین به‌رپرسیارێتی ده‌که‌وێته سه‌ر شانی ئه‌م لیستانه و ناتوانن ئاسان له شانی خۆیانی داته‌کێنن، دووباره مۆری دیموکراسی لێدانه له ناوچه‌وانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته سیاسییه‌ی که له خانه‌ی هیچ دیموکراسیه‌تێکی سه‌ربازی وه‌ک تورکیاشدا، ناتوانرێت، شوێنی بۆ بکرێته‌وه.
که‌س گومانی نییه، لیستی جیاواز بوونی هه‌بێت و نه‌بێت، هه‌ر هه‌ڵبژاردنێک له کوردستاندا ئه‌نجام بدرێت، یه‌کێتی و پارتی براوه‌ی یه‌که‌من و خه‌ڵکی کوردستان له برسان و له ترسان، ناچار ده‌بێ ده‌نگبده‌نه‌وه به‌وان. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ڕێژه‌ی ده‌نگده‌رانێش رێژه‌یه‌کی هێنده له‌به‌رچاو نه‌بێت، که‌ڵه‌ک و کوڵه‌که‌کانی ده‌سه‌ڵات و سیحره‌کانی دیموکراسییه‌تی کوردی، توانای به‌رزکه‌دنه‌وه‌ی ئه‌م رێژه‌یه‌ی ده‌نگده‌رانی کوردستانی هه‌یه.
.
ئاخر سه‌رتاپای سه‌روه‌ت و سامانی کۆمه‌ڵگا له لایه‌ن یه‌کێتی و پارتییه‌وه به تاڵانبراوه. له‌شکر و ئاسایش و نان و حاڵی خه‌ڵکی به‌ده‌ستی ئه‌م هێزانه‌وه‌ن. زیاتر له 10که‌ناڵی سه‌ته‌لایت و سه‌ده‌ها ڕادیۆ و ڕۆژنامه بڕیاره زووخاوی به‌خوێنسووربوونی مێژووی ئه‌م هێزانه به گوێێ هاوڵاتییاندا بده‌ن. هه‌ر هێزێکی تریش قوتبێته‌وه و بچێته ئه‌م گه‌مه‌ی دیموکراسییه‌تی کوردییه‌وه، له سه‌دا سه‌د دۆراندوویه‌تی. به‌ڵام ئه‌وه‌تانێ له ناو ناخی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی خۆیه‌وه، به‌شێک له لایه‌نگرانی ئه‌م هێزانه له‌گه‌ڵ براکانی دوێنێی خۆیاندا له جه‌نگی هه‌ڵبژاردندان و بڕیاره ئه‌م ده‌سه‌ڵاته بدیمۆکراسێنن و فێری حوکمه‌تکردنی بکه‌ن.
گه‌یشتن به‌م ئامانجه، به شاڕێگای په‌رله‌مانی کوردستاندا تێده‌په‌ڕێت و زیاترکردنی کورسییه‌کانی په‌رله‌مان بۆ ئه‌م لیستانه، بڕیاره ئاڵوگۆڕ له بڕیاری سیاسیی‌دا پێک بێنێ.به‌ڵام ئایا ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له کوردستاندا له ڕێگای سیسته‌می په‌رله‌مانتارییه‌وه ده‌چێته پێش، ئایا به درێژیی مێژووی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی یه‌کێتی و پارتی، په‌رله‌مان چ محه‌لێکی له ئیعرابی کێشه سیاسییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستاندا هه‌بووه؟
"من نوێنه‌ری پارتیم له په‌رله‌مانی کوردستاندا نه‌ک خه‌ڵکی کوردستان"، ڕه‌نگه باشترین دربڕین و پێناسه‌ی په‌رله‌مانی کوردستان بێت له لایه‌ن "سه‌ید کاکه"ی نوێنه‌ری پارتییه‌وه. په‌رله‌مانی کوردستان، "منتخبی یه‌کیتی و پارتی"ییه به هه‌موو پێداویستییه‌کانی که تیپێکی فوتبۆڵی سیاسیی پێویستییه‌تی به گۆلچی و ئیحتیا‌ت و یاریکه‌ره‌کانیانه‌وه. په‌رله‌مانی کوردستان خۆلکردنه چاوی خه‌ڵکی کوردستان بوو له هه‌ڵبژاردنه‌کانی 92دا تا به ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی کوردستان بووترێت، ده‌رئه‌نجامی ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه، شه‌رعییه و نوێنه‌رانێکی خه‌ڵک له‌وێدا سه‌رقاڵی به‌ڕێوه‌بردنی پرسیاره‌کانی هاوڵاتیانن. ئه‌مڕۆ هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان ده‌زانن، په‌رله‌مان قه‌ت نوێنه‌رایه‌تی ئه‌وانی نه‌کردووه و ئۆرگانێکه بۆ شه‌رعییه‌تدان به ده‌سه‌ڵاتی میلیشییایی یه‌کێتی و پارتی هه‌ر له‌و بواره‌شدا بوونی هه‌یه. مێژووی چه‌ندین ساڵه‌ی په‌رله‌مانی کوردستانیش ئه‌وه‌ی نیشانداوه که به جیا له گوێڕایه‌ڵی بۆ ده‌سه‌لاتی ئه‌و دوو حزبه ، هیچ کارێکییان له ده‌سه‌ڵاتدا نییه.
لیستی "گۆڕان"ی نۆشیروان موسته‌فا زیاتر له هه‌موو لیسته‌کانی دیکه قسه‌ی تۆمارکراوی خۆی به گوێی خه‌ڵکی کوردستاندا داوه، ستراتیژی ئه‌م گۆڕانه گه‌وره‌یه‌ی که بڕیاره پێک بێت ، درێژکراوه‌ی وه‌همی پێکهێنانی ئاڵوگۆڕه له ناو ماڵی حزبی خۆدا و کاتێکیش شکستده‌هێنێت، بڕیاره ئه‌م ئاڵوگۆڕه له ڕێگای سندووقه‌کانی ده‌نگدانه‌وه له ئاستێکی به‌رینی کۆمه‌ڵایه‌تی و گه‌وره‌تردا که کوردستانه بباته پێش. به‌ڵام له ڕێگای فه‌تحکردنی کورسییه‌کانی شوێنێکه‌وه که کاریگه‌ری له‌سه‌ر بڕیاری سیاسی نیه و ته‌نها ماسكێکی ده‌سه‌ڵاتی سیاسییه بۆ شه‌رعییه‌تدان به ده‌سه‌ڵاتی خۆی. گه‌شه پێدانی ئه‌م وه‌همه، پێکهێنای ئاڵوگۆڕ له ستره‌کچه‌ری ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کوردی‌دا، وه‌ک باوه‌ڕبوون وایه به ئیمکانی گۆرینی ده‌سه‌لاتی سیاسی به‌عس و به‌شێکی زۆر له ده‌سه‌ڵاته تۆتالیتاره‌کانی دیکه‌ی دنیا له رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه. هاوکات دوورخستنه‌وه‌ی خه‌ونی ئاڵوگۆڕه به شێوازی دیکه که بڕیار نییه خوێناوی بێت و درێژکردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتێکه که ئه‌گه‌ر لیستی جیاواز و گۆڕان نه‌بێت، له مڕۆیدا له هه‌موو ساته‌کانی دیکه‌ی مێژووی، له لایه‌ن خه‌ڵکی کوردستانه‌وه، مه‌نبووز تره.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌سه‌لاتی سیاسیی له کوردستاندا له په‌رله‌ماندا نه‌بێت و کۆمه‌ڵێک یۆتۆپیست به هه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌کی سیاسییانه‌وه که هه‌یانه، بیانه‌وێ ببنه شه‌ریکی ئه‌م ده‌سه‌لاته و وه‌همی گۆڕان به گوێی خه‌ڵکی کوردستاندا بده‌ن و له‌گه‌ڵ دوژمنه کاتییه‌کانی ئێستایاندا، به‌ڵێ بۆ ده‌نگدان دووپاتبکه‌نه‌وه، چ جێگایه‌ک بۆ ده‌نگیكی دیکه‌ی جیاواز ده‌مێنێته‌وه که به‌م کۆڕاله‌ی له‌شکری "به‌ڵێ بۆ ده‌نگدانه‌وه" په‌یوه‌ست نابێت؟
ئه‌گه‌ر وه‌هم و خه‌ونی گۆڕان له ڕێگه‌ی لیسته سه‌ربه‌خۆکانی ئه‌مڕۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی کوردستانه‌وه بڕیاره پراکتیزه‌بکرێت و بخرێته باری واقیعه‌وه تا بزانرێت سه‌رکه‌وتنی ئه‌م ئه‌ڵته‌رناتیڤه چه‌ند کارایه، ئه‌وا ده‌رفه‌تی به عه‌مه‌لیکردنه‌وه‌ی نه‌ء وتنێکی گه‌وره‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌م هه‌ڵبژاردنانه‌دا به هه‌مان شێوه ده‌بێ شانسی خۆی تاقیبکاته‌وه و کارابوونی خۆی له به‌رانبه‌ر ئه‌ڵته‌رناتیڤه‌کانی دیکه‌دا نیشان بدات.
ئه‌گه‌ر لیسته جیاوازه‌کانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان مافی ده‌نگنه‌دان و هه‌ڵوێستوه‌رگرتنی ڕادیکاڵانه‌ی خه‌ڵکی کوردستان له زه‌مه‌نی ڕیسوابوونی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌دا له خه‌ڵکی ده‌سه‌ننه‌وه و له کۆمپانیای به‌رهه‌مهێنانی وه‌همدا خه‌ڵکی بۆ به‌شداریکردنێکی زیاتر بانگه‌واز ده‌که‌ن، ده‌بێ مافی ده‌نگنه‌دانی خه‌ڵکی کوردستان وه‌ک مافێکی ساده و دیموکراتی بۆ کۆمه‌ڵێک یۆتۆپیستی تری خه‌ڵکی کوردستان به ڕه‌سمی بناسرێت و په‌یوه‌ست بن به‌م له‌شکره‌وه‌ی که هیچ بڵندگۆ و کۆمپانییایه‌کی تایبه‌تیی خۆیان نییه تا به کۆمه‌ڵگا بڵێن: ده‌نگ نه‌ده‌ن و به مره‌که‌بی مۆری هه‌ڵبژاردن شه‌رعییه‌ت مه‌ده‌نه‌وه به ده‌سه‌ڵاتێک که که‌س نازانێ بودجه‌ی حوکومه‌ته‌که‌ی چه‌نده و بۆ کوێ ده‌چێت؟
له‌گه‌ل ده‌ستپێکردنی پروپاگه‌نده‌کانی هه‌ڵبژاردندا، په‌یامی ده‌نگدان سه‌رتاپای کۆمه‌ڵگا که‌ڕده‌کات.
به‌ڵام وه‌زیفه‌یه‌کی گرنگ ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی ئه‌و مێدیا به ناو ئازاده‌ی که بڕیاره به‌شێک له جه‌نگه‌کانی هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر لاپه‌ره‌کانی ئه‌ودا ئه‌نجام بدرێت. بۆیه کردنه‌وه‌ی ده‌رگای جه‌ده‌لێکی سیاسی له‌به‌رانبه‌ر بیروبۆچۆنی دیکه‌دا که به له‌شکری به‌ڵێ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌وه په‌یوه‌ست نابێت و خودی پڕۆسه‌ی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه له بنه‌ره‌ته‌وه ده‌خاته ژێر پرسیار، ئه‌ركیکی پێویست و گرنگی په‌ره‌پێدان به پرسیاری دیموکراسییه له کوردستاندا. ده‌نگنه‌دان و به‌شدارینه‌کردنی جه‌ماوه‌رێکی به‌رین له‌م هه‌ڵبژاردنانه‌دا، به هه‌مان شیێوه مافێکی سروشتی هاوڵاتییانه و ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات ده‌کرێ ده‌یه‌ها ناو و ناتۆره‌ی جیاواز له هه‌گبه‌ی فه‌ر‌هه‌نگی سیاسی خۆیدا ده‌ربێنێ بۆ ناو زڕاندنی ئه‌م هه‌ڵوێستوه‌رگرتنه، ده‌بێ ئه‌و مێدیایه‌ی به ته‌نگ گه‌شه‌پێدانی پرسیاری دیموکراتی و ڕه‌ئی هاوڵاتیانه‌وه‌یه، به جدی وه‌ریبگرێت، تا هیج نه‌بێت، "ڕاستگۆیی" و "بێلایه‌ن"ی ئه‌وان له‌م پرسیاره‌دا، نه‌که‌وێته ژێر گوومانێکی گه‌وره‌تر.