
سمیناره که‌ی قادر عه‌زیز و رۆژنامه‌نوسانی سه‌ربه‌خۆ…. ره‌سول سه‌فه‌ریانی
سه‌ره‌تا باش وایه که بڵێم من وه‌ک له‌ناوه‌که‌مدا دیاره و زۆربه‌ی خۆینه‌رانی سایتهکوردیهکانیش ده‌مناسن ،خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانم ( ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئێران) .ئه‌مه بۆیه ده‌ڵێم که به هه‌موانی بسه‌لمێنم که لایه‌نی که‌س نیم وله هه‌موو ژیانیشما یه‌که‌م جار بوو که به‌ڕێز قادر عه‌زیزم بینی و له لای من هه‌م نوسه‌رانی بابه‌ته ئینێرنێتیهکان و هه‌م قادر عه‌زیز وه‌ک یه‌کن و رێز و حورمه‌تی یه‌کسانم هه‌یه بۆ گشتیان.
ئه‌وه‌ی منی ههلخڕاند بۆ نوسینی ئه‌م بابه‌ته پێش ناراست بوونی قسه و باسه‌کانی کاک هوشیار جاف ،که‌م جیکهڵدانی و خراپ تێگه‌یشتنی کاک جوامێر له مانای وشه‌ی نهێنی بوو. من پێم وایه کاک عامر باجه‌ڵان هه‌ڵه سه‌ره‌کییه‌کانی کاک هوشیاری راست کردوه‌ته‌وه و پێویست به دوپات کردنه‌وه‌ی ناکات. ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌ی ده‌وێت که بڵێم من خۆم له سه‌ره‌تای باسه‌که‌وه تا کۆتایی و تا ئه‌وکاته‌ی که هه‌موو ئاماده‌بووان هۆڵه‌که‌یان جێ هێشت، له‌وێ بووم .ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی که بزانن ئاگاداری ته‌واوی قسه‌کانی کاک قادرم. من نه‌بیستوه که نێوی که‌س له‌و سمیناره‌دا به‌خراپ ببرێت یا باسی سه‌رکرده و رێبه‌رانی کورد بکرێت.
باس له نهێنی درکاندن ده‌کرێت ،ره‌نگه به‌هۆی عاده‌ت و راهاتنمان له‌گه‌ڵ به هێند نه‌گرتنی خه‌لک له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه بێت ،تا ئه‌و راده‌ی که بۆمان نه‌بێت راستیه‌کانی چاره‌نوسی خۆمان بزابین . باسی راستی کردن بۆ خه‌لک کراوه‌ته نهێنی و گوێی گه‌ل حه‌رام له بیستنی کراوه و هه‌رچۆنێک ده‌سه‌ڵاتداران و به‌قه‌ولی خۆتان سه‌رکرده‌کان پیان خۆش بێت لێخورن وکه‌س بۆی نه‌بێت بیزانێت که چمان قه‌راره به‌سه‌ر بێت.
به‌ڕێزان، کاک قادر ته‌نیا باسی ئه‌و چاره‌نوسه نادیاره‌ی کرد که به‌شێکی به‌بۆنه‌ی هه‌ڵه و سه‌ره‌ڕۆیی به‌ناو سه‌رکرده‌کانه‌وه پێشهاتوه ، ده‌کرا وانه‌بێت. به‌ڕێزیان باسی گه‌نده‌ڵی و له‌قولۆق بوونی ماده‌ی 140ی کرد .ئه‌مانه‌ش لای هه‌موو کورد که سه‌هله له لای عاله‌م ئاشکرایه. له لای من وایه کاک قادریش به‌ڕه‌سم و نه‌ریتیی هه‌مو سه‌رکرده‌کان به‌شێ زۆریشی شارده‌وه و گوێی خه‌ڵکی کوردی به حه‌رام له بیستنی زانی. ئه‌گه‌ر وتبێتیشی ئێمه‌ش تاقی بکه‌نه‌وه گوناه نیه پێم وایه هه‌میشه گه‌وره‌کان نین که ئه‌توانن کاری گه‌وره بکه‌ن زۆر جار ئه‌کرێت بچوکیش کاری گه‌وره بکات.به‌مه‌رجێ ده‌رفه‌تیان پێبدرێت.
زۆر جێگای سه‌ر سوڕمان و سه‌یره له‌لای من که ئه‌مانه‌ی که به‌ناو تۆێژی روناکبیر و خوێنده‌وار و تێگه‌یشتوی کۆمه‌ڵگان وا بیر ده‌که‌نه‌وه و جیکهڵدان وتهحهمولی بیستنی ره‌خنه و به‌یانی راستیه‌کانیان نیه ،بڵیی ئه‌و باقی خه‌ڵک چۆن بیر بکه‌نه‌وه.ئێمه ئه‌بێ زۆریش سپاسی کاک قادر بکه‌ین و هیواداریش بین که نمونه‌یان له کۆمه‌ڵگاماندا زۆر بن تا بکرێت ئێمه‌ی خه‌ڵک که پاوه‌ن ولایه‌نی هیچ حزب و ده‌سه‌ڵاتێک نین ،ئاگادار بکرێنه‌وه که ئه‌تانه‌وێ چیمان به‌سه‌ر بێنن.
کاک جوامێر چه‌پڵه بۆ که‌سێک لێده‌دا و پێی ده‌ڵێ سه‌ربه‌خۆ که بێ ئه‌وه‌ی ئاگاداری باسه‌که بوبێت و راستیه‌کان بزانێت له‌دووره‌وه لافاوی تۆمه‌ت ۆ ناتوره‌ی خۆی به‌ره‌و روی قادر عه‌زیز و دانیشتوانی هه‌نده‌ران به‌ڕێده‌کات.ئه‌مه چ سه‌ربه‌خۆیه‌که که هێشتا ناوی سه‌رکرده‌که‌ی نه‌هاتوه چه‌کی ده‌ر هێناوه و حوکمی ئێعدامیشی ده‌رکردوه.روناکبیر، ئه‌ویش له جۆری سهبهخۆکهی ره‌خنه هه‌ڵگره و لایه‌نگری خه‌ڵکه‌که‌یه‌تی نه‌ک چه‌کداری ده‌سه‌ڵات و سه‌رکرده.ئه‌بێت رێگه بۆ راستگۆیی خۆش بکات نه‌ک مه‌قه‌ستی سانسۆر تیژ بکات.ده‌بێت به پشتیوانی لهراستگۆکان ،حکومه‌ته‌کان هان بدات بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی خه‌ڵک و پرسیاره‌کانیان بێت ،نه‌ک فێری بهتۆچیان بکات و خه‌ڵکیان لێبکاته نامه‌حره‌م.قه‌ڵه‌مه‌که‌ی له‌خزمه‌ت خه‌ڵکدا بێت نه‌ک قه‌ڵغانی ده‌سه‌ڵات و سه‌رکرده،ئه‌وه‌ی ده‌مێنی و قه‌ت خراپ نابێت خه‌ڵکه.
له‌کۆتایدا وێرای رێزی دوباره‌م بۆ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی له‌م باسه‌دا نێویان هاتوه ،هیوادارم لێم نهرهنجابێتن و دڵگرانییان لا دروست نه‌بوبێت لێم ببورن، مه‌به‌ست ته‌نیا تیشک خستنه سه‌ر راستیه‌کان وه‌ک خۆیان بوو،ئه‌و جۆره‌ی که هه‌ن.
80/02/2008
www.weilan.kurdblogger.com