گرنگیی وه‌رگێرله‌لای پیته‌ر بروك
(بروك) له‌میانی كاره‌كانیدا هه‌میشه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه( مادده‌ی هومانستی) پێشكه‌شی وه‌رگر بكات , به‌و جۆره‌ی كه ببێته ئه‌و مادده سه‌ره‌كییه‌ی به‌ر له هه‌ر میكانزمێكی كاركردنی شانۆیی ده‌ستی بۆ به‌رین ,چونكه به بۆچونی ئه‌و (شانۆ ژیانه .. هاوكات ناكرێت بلێین له‌نێوان شانۆ و ژیاندا جیاوازیی نییه .. گه‌ر له هه‌ر شوێنێكدا بین ده‌توانین له بواری شانۆدا كاربكه‌ین , شانۆ له‌هه‌مو شوێنێكدایه , هه‌ر یه‌كێك له ئێمه ئه‌كته‌رێكه بۆخۆی , كه‌وایه ده‌كرێت هه‌مو شتێك ئه‌نجامبده‌ین و له به‌رده‌م هه‌ر كێیهكدابێت , ئا ئه‌مه‌یه شانۆ ) جێی سه‌رنجه بروك هه‌میشه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه دوچاری بێزاریی نه‌بێت و هاوكات ئه‌و بێزارییه كارنه‌كاته سه‌ر سایكۆلۆژیای وه‌رگر چونكه ده‌بێته مایه‌ی دابڕانی وه‌رگر له‌ریتمی پرۆسیسهكه , هه‌ربۆیه ده‌ڵێت : ئه‌وه‌ی كه له‌كاتی كاركردنمدا زۆرترین بایه‌خی پێده‌ده‌م بێزارییه , چونكه بێزاریی وه‌ك شه‌یتانێكی ئێجگار فێڵباز بۆی هه‌یه له‌هه‌ر ساتێك‌دا بێت سه‌ر هه‌ڵبدات , له هه‌مو شتێك خێراتره و بازت به‌سه‌ردا ده‌دات , چڵێسه و له چاوه‌ڕوانیدایه , هه‌میشه له ئاماده باشیدایه بۆ ئه‌وه‌ی دزهبكاته نێو كرده‌یه‌ك یان ئاماژه و رسته‌یه‌كه‌وه, دیاره كه یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ی وای له (بروك) كرد شۆێنی جیاواز هه‌ڵبژێرێت له پێناوی ئه‌وه‌دا بوو له‌و بێزارییه دووره په‌رێز بێت و هاوكات پێیوایه ئه‌و شوێنانه گوڕیی ده‌به‌خشنه نمایشتی شانۆیی به‌جۆرێك كه وه‌رگر له چه‌ند لایه‌كه‌وه ده‌وری لێده‌دات, ئه‌مه‌یش له‌گه‌ڵا نمایشتی نێو هۆڵی شانۆ جیاوازه .
لای بروك له‌گه‌ڵا یه‌كه‌م نیگادا بۆ نمایشتهكه ژێرخانێكی ئیقاعی درووستده‌بێت و هه‌ر یه‌ك له به‌شداربووانی نمایشتهكه و ته‌واوی ئاماده‌بووان رۆڵی ئه‌كتیڤیان ده‌بێت له ئه‌نجامدانی پرۆسیسهكه و تێكڕا به‌شدارده‌بن له كرده‌ی یه‌كگرتووی نێو نمایشتهكهدا.
بروك له زۆربه‌ی ئه‌زموونه‌كانی خۆیدا هه‌وڵیداوه په‌یوه‌ندیی نێوان شانۆ و جه‌ماوه‌ر تۆكمه‌تر بكات , بۆیه هه‌میشه له گه‌ڕاندا بووه بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگه چاره‌ی كارا بۆ له‌یه‌ك نزیككردنه‌وه‌ی شانۆ و ژیان .
له‌م رووه‌وه شێوازێكی نوێی داهێنا بۆ نمایشتكردنی (مههاباهارتا) كاتێك دابهشیكرده سه‌ر (3) به‌ش و له سێ ئێواره‌دا نمایشتهكهی پێشكه‌شكرد , له راستیدا توانی ئه‌و خه‌ونه بهێنێته دی كه دهرهێنهركانی پێشوتر نه‌یانتوانیبوو بیهێننه دی ئه‌ویش ئاوێته‌كردنی شانۆ و ژیان بوو, تا ئه‌و راده‌یه‌ی شانۆ بووه به‌شێك له ژیانلهم ئه‌زموونه‌یدا پاش ئه‌وه‌ی (وه‌رگر) به‌یانی له خه‌و هه‌ڵده‌ستا و ده‌چووه سه‌ر كاره‌كه‌ی ئێواره رویدهكرده شانۆ و پاشان بۆ نووستن ده‌گه‌ڕایه‌وه ماڵه‌كه‌ی خۆی , بۆ سبه‌ی جارێكی تر ده‌چووه سه‌ر كاره‌كه‌ی خۆی ئێواره‌ش سه‌ر له‌نوێ ئاماده‌ی بینینی نمایشتهكه ده‌بوو , دواتر ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ ماڵا و له رۆژی سێهه‌میشدا هه‌مان حاڵه‌ت دووباره ده‌بووه‌وه .
بروك پێیوایه ( چاوی وه‌رگر فاكته‌رێكی گرنگه بۆ چاودێریكردنی نمایشتهكه كه پێویسته له هه‌مو ساتێك‌دا ئاماده‌بوونی هه‌بێت و له‌و روانگه‌یه‌وه بێت كه هیچ شتێك به‌بێ هۆ ئه‌نجامنادرێت و هیچ شتێكیش له ده‌رئه‌نجامی هه‌نگاوی ناڕێكدا نایاته دی) , لێره‌وه به بۆچوونی بروك وه‌رگر رۆڵی پۆزه‌تیڤی ده‌بێت ,به‌م پێیه‌ش ده‌كرێت بڵێین وه‌رگر لای بروك لایه‌نی سێهه‌م و سه‌ره‌كییه له درووستكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێو نمایشت كه بریتییه له (كرده,سوژه,وه‌رگر).
هه‌ر بۆیه په‌یوه‌ندی (بروك) له‌گه‌ڵا وه‌رگردا تابهتمهندیی خۆی هه‌یه , گه‌ڕانی به‌رده‌وامی ئه‌و به‌دوای شوێنی جیاوازدا په‌یوه‌سته به دۆزینه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی نۆی له‌گه‌ڵا وه‌رگردا و ده‌ڵێت ( گه‌ر شانۆییه‌كه هاوسهنگییمان تێكنه‌دات ئه‌وا دریژایی ئێواره‌ی نمایشه‌كه ناهاوسه‌نگیی تێده‌كه‌وێت)
ئه‌م ووته‌یه ئاماژه‌یه‌كه بۆ گاریگه‌ریی نمایشت كه له‌میانی هه‌ست و هزر و ستاتیكاوه له‌سه‌ر وه‌رگری جێده‌هێلێت .
بروك پێیوایه وه‌رگر كه‌سی سێهه‌می نێو نمایشه‌كه‌یه كه چاودێریی كرده شانۆییه‌كانی نێوان دوو كه‌سی دیكه ده‌كات . له‌كتێبی (پانتایی بۆش) دا بروك ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌وه‌ی كرده‌ی شانۆیی ده‌یخوازێت گوزه‌ركردن كه‌سێكه له نێو پانتاییه‌كه‌دا و له‌به‌رامبه‌ردا كه‌سێكی تر چاودێریی بكات . ئه‌وه‌شمان بیرنه‌چێ كه بروك بایه‌خی به (مۆنۆدراما) نه‌داوه ,چونكه له (مۆنۆدراما) دا كه‌سی دووهه‌م كه به‌رامبه‌ر به كه‌سی یهككهم گه‌شه به كرده دراماتیكییه‌كان ده‌دات هیچ بونێكی نییه , ئه‌مه‌یش واده‌كات كه‌سی سێهه‌م (وه‌رگر) هیچ رۆڵێكی نه‌بێت.
بروك بایه‌خی ته‌واو به ( وه‌رگر) ده‌دات ته‌نانه‌ت پێیباشه ئاماده‌ی راهێنانه‌كان بێت , چونكه له ده‌رئه‌نجامدا ده‌بێته مایه‌ی ئه‌كتیڤكردنی په‌یوه‌ندیی نێوان ئه‌كته‌ره‌كان و باشتركردنی شێوازی پرۆڤهكانیان .
هزری بروك له شانۆدا وابه‌سته‌ی تیۆرییه‌كی دیاركراو نییه ,به‌ڵكو هه‌میشه به‌نده به‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان شانۆ و جه‌ماوه‌ر پته‌وتر ده‌كات ئیدی گرنگ نییه گه‌ر له‌هه‌ر پنتێكی ئه‌م دنیایه‌دا بێت ,هه‌ربۆیه چه‌ندین گه‌شتی جۆراوجۆری ئه‌نجامداوه و هه‌میشه لهگهڕاندابووه به‌دوای شوێنی جیاوازدا ئه‌مه‌یش بووه‌ته فاكته‌رێك بۆ په‌ره‌پێدانی ئه‌زمونه‌كانی , له‌هه‌ر گه‌شتێكیدا هه‌وڵیداوه به‌هاگه‌لێكی هومانیستی هاوبه‌ش به‌ده‌ست بهێنێت .
له چوارچێوه‌ی گه‌شته‌كانیدا سوودێكی زۆری له تیۆرییه شانۆییه‌كانی (ئارتۆ) بینیوه به‌تایبه‌ت له مانیفێستهكانیدا
سه‌باره‌ت به ( شانۆی توندوتیژیی) ئه‌مه‌یش وای له(بروك) كرد بگه‌ڕێته‌وه بۆ زمانی مرۆڤی سه‌ره‌تایی و گرنگیی ته‌واو
به (ده‌نگ) و (جه‌سته) ی ئه‌كته‌ر بدات .
هه‌روه‌ها شانۆی (برێخت)یش كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئه‌زموونه‌كانی (بروك) دا جێهێشتووه به تایبه‌تی له رووی گرنگیدانی تیۆری شانۆی(داستانیی) به دیالكتیكی په‌یوه‌ندیی نێوان شانۆ و وه‌رگر ,بروك پێیوایه : بیرۆكه‌ی (نامۆبوون) له‌و رێزه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ كه هانی وه‌رگر ده‌دات بۆ هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر كردن و به‌شداربوون .
دیاره گرۆتۆڤسكیش یه‌كێكه له‌و ده‌رهێنه‌رانه‌ی كه بووه‌ته جێی بایه‌خی بروك .به‌و پێیه‌ی (گرۆتۆڤسكی) توانیویه‌تی كرده‌ی دراماتیكی بخوڵقێنێت بۆ ئه‌وه‌ی وه‌رگر ته‌ڤلی سرووتێكی شانۆیی موقه‌دده‌س بكات ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هه‌میشه لهگهڕاندابووه به‌دوای بڵهخش(جوهر) ی شانۆدا و پێیوابووه (ده‌شێ به‌بێ ئارایشت و جل و به‌رگ و رووناهی و مۆسیقا ئنجامبدرێ, به‌ڵام به‌بێ بوونی ئه‌و په‌یوه‌ندییه زیندووه‌ی نێوان ئه‌كته‌ر و وه‌رگر هه‌رگیز نایه‌ته‌دی)
جێی ئاماژه‌پێكردنه (بروك) بایه‌خێكی زۆری داوه به ریتواڵه ئهفریكاییهكان و نه‌ریتی خۆرهه‌ڵاتییه‌كان هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه ووتوویه‌تی:خۆرهه‌ڵات خودی داناییه , خۆرهه‌ڵات له خۆرئاوا كۆنتره خۆرهه‌ڵات له رووی كلتور و مێژووه‌وه له خۆر ئاوا ده‌وڵه‌مه‌ندتر و دێرینتره ,خۆرهه‌ڵات هه‌ژاره؟!
من ئه‌م قسه‌یه‌م به‌لاوه گرنگ نییه ..من ده‌زانم كه خۆرهه‌ڵات زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده ,و (ئه‌وروپا) یش هه‌ژاره ..مرۆڤ هه‌ر مرۆڤه ,به‌ڵام خۆرهه‌ڵات ده‌وڵه‌مه‌نده و خۆر ئاوا هه‌ژاره.
ژێده‌ر: د.محمدحسین حبیب
الادیب / العدد(110)
2006