ـ گفتوگۆ له‌گه‌ل كلۆد لیڤی شتراوس ـ
فیكری ئه‌وروپی به‌رهه‌می په‌یوه‌ندی نێوان كولتوره جیاوازه‌كانه
ـ گفتوگۆ له‌گه‌ل كلۆد لیڤی شتراوس ـ
وه‌رگێڕانی: بڕوا عه‌لادین
ئه‌م دیالۆگه ساڵی 2005 له‌لایه‌ن ئۆكتابیۆ مارتینه‌وه له‌گه‌ڵ لیڤی شتراوس له‌ته‌مه‌نی 97 ساڵیدا، سازكراوه.
ـ كاتێك ئێوه خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه بوون، هه‌موو گوتاره‌كان بۆنی سه‌نته‌ریزمی ئه‌وروپییان لێده‌هات، كه‌چی ئێستا فرهكولتورییو تێكه‌ڵاویی كولتوری گوتارێكی زاڵه. ئایا ئه‌م گۆڕانه بۆ ئێوه چی ده‌گه‌یه‌نێت؟
شتراوس: ئه‌وه‌ی كه ئێمه پێیده‌ڵێین فیكری ئه‌وروپی، واته ژیارهكهمان، زاده‌و به‌رهه‌می په‌یوه‌ندی نێوان میللهتانو كولتوره جیاوازجیاوازهكانه له‌كیشوه‌ری ئه‌وروپیدا. به‌ڵام په‌یوه‌ندی به گه‌شته‌كانی خۆیشمانه‌وه هه‌یه وه‌ك ئه‌وروپی. بۆئه‌وه‌ی هه‌مان زاراوه بهكاربهێنمهوه ده‌ڵێم: ئه‌وروپا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام كولتورێكی تێكهڵو ئاوێته بووه. ته‌نها خاڵی جیاكه‌ره‌وه كه له‌سه‌ده‌ی بیسته‌مدا بینیبێتمان خۆی له‌شۆڕشی تهكنۆلۆژییدا ده‌بینێته‌وه. ئه‌وه‌ی كه پێشتر پێویستی به چه‌ندین هه‌فته‌و مانگ بوو ـ بۆنمونه ـ تا به‌كه‌شتی بگاته شوێنێك، له‌ئێستادا ده‌توانێت هه‌مان دوورایی به چه‌ند كاتژمێرێك ببڕێت. دیاره ئاوێته‌بوون‌و توانه‌وه پێویستیان به كاته بۆئه‌وه‌ی گهشهبكهنو پێبگه‌ن، به‌ڵام ئه‌و په‌له‌كردنه نائاساییه‌ی كه له‌سه‌ده‌ی بیسته‌مدا ده‌بینرێت هیچ بوارێك بۆ ده‌ركه‌وتنی ئه‌وی دی ناهێڵێته‌وه.
ـ ئایا ئه‌و ئاوێته‌بوونه به‌ناوبانگه جۆرێك نیه له‌و ئایدیۆلۆژیایه‌ی كه شێوه‌یه‌كی دیكه لهكۆڵۆنیالیزم له‌ژێرییه‌وه خۆی حه‌شارداوه؟
شتراوس: تۆ واده‌ڵێیت، به‌ڵام منیش به‌درۆی ناخه‌مه‌وه. پرسیاره‌كه‌ی تۆ ده‌مانباته سه‌ر ناكۆكییه‌كی سه‌ره‌كی. دیاره هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی بۆنمونه له‌پرۆسه‌ی ژماردن‌و ئاماركردنێكی دورودرێژی كه‌له‌پوری مرۆیی‌دا وه‌سفده‌كرێن، نیازپاكییان له‌پشته‌وه نیه. ئه‌و ڕاڕاییه‌ی كه ده‌ره‌نجامی به‌رفراوانبوونی بوار‌و كه‌رتی گه‌شتییارییه، ڕۆڵێكی گه‌وره له‌ڕه‌فتاری ده‌وڵه‌تاندا ده‌گێڕێت.
ـ حه‌فتا ساڵ لهمهوپێش ئایدیای نوسینه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه‌و بوونی هه‌مان به‌رنامه له‌هه‌موو ساڵێكدا، وایلێكردیت بچیت بۆ ساوپاولۆ..
شتراوی: ئه‌و ده‌مه به ساوپاولۆیان ده‌گوت شاره مه‌ترسیداره‌كه، چونكه ده‌كرا كاتێك كه تۆ ده‌گه‌یت كاتێكت له سه‌رسوچی شه‌قامێك یان كۆڵانێكدا بۆ ده‌ستنیشانبكه‌ن كه هه‌ر بوونی نیه، به‌ڵام كاتێك ئه‌و كه‌سه ده‌هات كه كاته‌كه‌ی بۆ ڕێكخستبوویت ئه‌وا ئاهێك ده‌هاته‌وه به بهرتداو كه‌مێك دهبوژایتهوه. ئه‌و ده‌مه ده‌مبینی شارێك له‌به‌رده‌ممدا گه‌شه دهكاتو له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵ‌و مانگ‌و هه‌فته‌یه‌كی كه‌مدا ئه‌و پرۆسه‌ی گه‌شه‌كردنه بهڕیۆوهدهچێت كه له‌ئه‌وروپا ساڵانێكی زۆری خایاند. ساڵی 1935 كۆمپانیایه‌كی ئینگلیزی بۆ هێڵی ئاسنین خه‌ریكی ڕاكێشانی هێڵێك بوو له‌ویلایه‌تی باراناوه، هه‌موو بیستوپێنج بۆ سی كیلۆمه‌ترێكیش شارێكی نوێ دهبوژایهوهو گه‌شه‌یده‌كرد. ئه‌و ده‌مه یه‌كه‌مین شار دوو هه‌زار نیشته‌جێی هه‌بوو، كه‌چی له‌و ماوه‌یه‌ی پێشودا كاتێك بۆ یادی په‌نجا ساڵه‌ی دروستكردنی شاره‌كه بانگیانكردم، ملیۆنێك كه‌سی تێدا ده‌ژیا. شاری دووه‌میان چه‌ند سه‌د كه‌سێكی تێدا دهژیاو شاری سێهه‌میش له‌چه‌ند ده كه‌سێك تێنه‌ده‌په‌ڕی، دوا شار كه لهپۆلێنهكهدا هاتبوو ته‌نها یه‌ك كه‌س نیشته‌جێی بوو، ئه‌ویش ریسكبازو سهرچڵێكی فه‌ره‌نسی بوو.
ـ له‌گه‌شتی یهكهمتاندا بۆ ناوه‌وه، بینینی میلله‌تی بۆرۆرو بۆخۆی بووه مایه‌ی گهشتیێكی زانستی، ئه‌گه‌رچی ئه‌وه هاوكاتی ماوه‌ی پشودانتان بوو، وانیه؟
شتراوس: به‌ڵێ، مه‌سه‌له‌كه په‌یوه‌ندی به كۆمه‌ڵگه‌یه‌كه‌وه هه‌بوو كه هێشتا ده‌ستی به‌ر كولتوره مادییه‌كه‌ی خۆی نه‌كه‌وتبوو، كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك كه تا ئه‌م چركه‌ساته‌ش بێئه‌ندازه هونه‌ری پهڕسازیی "فن الریشه" تێدایه‌و خاوه‌نی ڕێكخستنێكی كۆمه‌ڵایه‌تی زۆر ئاڵۆز‌و ده‌وڵه‌مه‌نده.
ـ ئه‌ی كه‌ی به‌ری ڕه‌نجی ئه‌و گه‌شته زانستییانهتان چنیه‌وه؟
شتراوس: له‌ڕاستیدا ئه‌وه‌ی كه دهكراو ده‌شیا ئیتنۆلۆژیا بێت، شتێك بوو من پاشتر فێری بووم، له‌سه‌ره‌تای چله‌كاندا له‌كتێبخانه‌ی گشتی گشتی نیۆرك، ئه‌مه پاش هه‌ڵاتنم له‌فه‌ره‌نسای فیلیپ بیتان. له‌وێ كه خه‌ریكی خوێندنه‌وه بووم، به‌ته‌واوه‌تی خۆم وه‌ك ئیتنۆلۆژێك ساز‌و ئاماده‌كرد. ڕه‌نگه به‌بێ پرۆسه‌ی داگیركاری ئه‌ڵمانی، چاره‌نوسی من شتێكی دیكه بووایه. پاش وه‌ستانی شه‌ڕ ویستم بگه‌ڕێمه‌وه بۆ به‌رازیل، به‌ڵام ئه‌وه بوو ڤیزه‌یان نه‌دامێ.
ـ هه‌ندێكجار به‌گاڵته‌وه گوتوتانه كه ئێوه به‌ر لهخوێندنو خوێندنه‌وه بونیادگهریتان كهشفكردوه…
شتراوس: دایكم ده‌یگێڕێته‌وه كه كاتێك چووم بۆ لای نانه‌وا boulangeو قه‌ساب boucherتێبینی ئهوهمكردوه كه ده‌بێت پیته‌كانی سه‌ره‌تای وشه‌كان مانای bou بگه‌یه‌نن، چونكه هه‌مان پیت بوون له‌هه‌ر دوو وشه‌كه‌دا. به‌ڵام من خۆم پێموایه كه به‌شێوه‌یه‌كی جیدی‌تر له‌به‌ره‌كانی جه‌نگدا هه‌ستم به نهێنی بونیادگه‌ری كردوه، ئه‌و كات له‌هێڵی ماگینۆت وه‌ك فه‌رمانده‌یه‌كی په‌یوه‌ندیگرتن كارمكردوه كه ئومێدم ئه‌وه بووه ببم به وه‌رگێڕی هێزه‌كانی به‌ریتانیا.له‌وێ كه چاوه‌ڕوانی جهنگێكمان ده‌كرد كه هێشتا دهستیپێنهكردبوو، زۆر به وردی تێبینیمدهكرد كه چۆن له‌پشت هه‌ریه‌ك له‌و سهدهفانهی جوانی‌و قه‌شه‌نگیی كێلگه‌یه‌كی پڕ لهگوڵو گوڵزار په‌خشده‌كه‌نه‌وه، سیستمێكی پته‌و هه‌یه‌و ئیشده‌كات. پاشتر له‌نیۆرك دیداری من له‌گه‌ڵ رۆمان یاكۆبسۆن شتێكی یه‌كلاییكه‌ره‌وه بوو، چونكه ده‌ریخست كه من به‌بێ ئه‌وه‌ی به خۆم بزانم، بونیادگه‌ر بووم.
دیاره كاتێك له‌كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك ده‌كۆڵیته‌وه، سه‌ره‌تا به ئه‌ژماركردنی جیاوازییه‌كان ده‌ستپێده‌كه‌یت، چونكه له‌یه‌كه‌م سهیركردنتدا خاڵه هاوبه‌شه‌كان ڕوكهشییانه ده‌رده‌كه‌ون، دواتر له‌سه‌ر ئاستێكی قوڵتر ئه‌و شتانه ده‌رده‌كه‌ون كه من به جێگیر‌و نه‌گۆڕ ناویان ده‌به‌م.ـ تابۆی مه‌حره‌مه‌كان…
شتراوس: به‌ڵێ، به‌ڵام سه‌یر له‌وه‌دایه كه ئه‌ركی هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ كه‌سانی دوور‌و گه‌ڕان به‌دوای هاوسه‌رێكدا له‌ده‌ره‌وه‌ی سنوری به‌رته‌سكی خێزانی ده‌شێت شێوه‌و فۆرمی جیاوازجیاوازی هه‌بێت. له‌میسری كۆندا پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریی له‌نێو ئامۆزاكاندا شتێكی قبوڵكراوبووه، له‌ژیاری دیكه‌دا كاتی مه‌رگی ژنه‌كه مێرده‌كه‌ی ناچاربووه خوشكی ژنه‌كه‌ی بهێنێته‌وه، به‌ڵام لهژیارگهلی دیكه‌دا نهریتو نۆرم بوونه‌ته مایه‌ی چه‌سپاندنی پله‌و شێوه‌ی دیكه لهنزیكایهتیو خزمایه‌تی. له‌سروشتدا یاساگه‌لێك هه‌ن كه ده‌شێت گهردوونیو هه‌میشه‌یی بن، ئه‌گه‌ر له‌ناو ژیاریشدا بنهماگهلێكمان دۆزییه‌وه كه هه‌مان مۆركی گه‌ردوونیانه‌یان هه‌بێت ئه‌و كاته ده‌توانین به‌شێوه‌یه‌كی باشتر له‌وه تێبگه‌ین كه چۆن مرۆڤ هه‌نگاوی ناوه له‌سروشته‌وه به‌ره‌و كو‌لتور. ئه‌مه ئه‌و شته‌یه كه به‌لای تابۆكردنی مه‌حره‌مه‌كانه‌وه (واته قه‌ده‌غه‌كردنی سێكس له‌نێو ئه‌وانه‌ی مه‌حره‌می یه‌كن) گرنگه.
ـ جارێك به‌رپرسیارێتی نه‌مانی پله‌پایه‌ی ئه‌كادیمییانه‌ی بونیادگهرییان خستبوه ئه‌ستۆی بزاوتی خوێندكارانی 1968، ئه‌مه جگه له ئاڕاسته‌كردنی چه‌ندین تۆمه‌تی دیكه دژی ئه‌و بزاوته…
شتراوس: ئه‌و بزاوته ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌ی لهبونیادگهریی گرتبوو كه بونیادگه‌ریی نامرۆڤانه‌یه، دیاره لهڕوكهشیشدا ڕاست ده‌رده‌كه‌وێت. چونكه مه‌حاڵه بۆ هه‌ر ئیتنۆلۆژێك ئه‌و وێرانكارییه دڕنده‌و به‌رنامه بۆ داڕێژراوه له‌به‌ر چاو نه‌گرێت كه ئێمه‌ی خۆرئاوایی دژ به كولتوره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی خۆمان ئه‌نجاممانداوه، لانیكه‌م له‌ساڵی (1492) ه‌وه. دیاره ناتوانین شه‌رمه‌زاركردنی ئه‌و پڕۆسه وێرانكارییه جیابكه‌ینه‌وه له‌قوربانیه‌كانی كه چه‌ندان چه‌شنی جۆراوجۆری گیانله‌به‌رو باڵنده بوون، هه‌موو ئه‌وانه‌ش به‌ناوی مرۆڤه‌وه وه‌ك پاشا‌و سه‌روه‌ری ئه‌م جیهانه. ئه‌و پێناسه‌یه‌ی كه ته‌وژمی هیومانیزمی كلاسیكی بۆ مرۆڤی داناوه زۆر به‌رته‌سكه، چونكه وه‌ك بوونه‌وه‌رێكی بیركه‌ره‌وه سه‌یریده‌كات نه‌وه‌ك بوونه‌وه‌رێكی زیندوو، دواجاریش ئه‌و سنورانه‌ی كه ئیدی تێیدا مرۆڤایه‌تی كۆتایی دێت، ته‌واو نزیكه له‌خودی مرۆڤه‌وه.
ـ چه‌ندین جار به‌ئاشكرا ڕاتانگهیاندوه كه زۆر نزیكن له گومانكارهییهوه.
شتراوس: گومانگهرییهكهی من زاده‌ی به‌ره‌و پێشچونی ته‌مه‌نمه، په‌یوه‌ندی به‌و پێشنیارانه‌وه هه‌یه كه زانستی هاوچه‌رخ ده‌یانخاته بهرباسو پێشكهشیاندهكات. به‌درێژایی ته‌واوی سه‌ده‌ی بیسته‌م ئه‌م زانسته له‌هه‌موو سه‌ده‌كانی پێشتر زیاتر پێشكه‌وتوه، پهلهپهلو خێراكردنێكی بێشومار‌و بێئه‌ندازه له‌به‌رهه‌مهێنانی مه‌عریفه‌دا ده‌بینین، له‌هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌و پێشكه‌وتنه سهرئێشێنهره ده‌مانخاته به‌رده‌م كه‌لێنێكی گه‌وره. هه‌ر پرۆسه‌یه‌كی دۆزینه‌وه‌و كهشفكاریی چه‌ندین تهلیسمو گرێی دیكه‌مان بۆ ده‌رده‌خات، كه به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان پێمانده‌ڵێت ته‌واوی هه‌وڵی مرۆیی هه‌ر بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی شكستخواردنهو هیچی دی، به‌ڵام باشتریش وایه كه وا بێت.
www.alawan.org سه‌رچاوه:
كلود لفی-ستروس:الفكر اڵاوروبیّ پمره الاتصال بین شعوب، وه‌رگێڕانی بۆ عه‌ره‌بی: أحمد یمانی.