A.1 ئه‌نارکیزم چییه؟
A.1 ئه‌نارکیزم چییه؟
و. له فارسییه‌وه*: هه‌ژێن
ئه‌نارکیزم تیئۆرییه‌کی ڕامیارییه به ئامانجی پێكهێنانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئه‌نارکی “بێ خاوه‌ن و بێ سه‌روه‌ر. “ [P-J Proudhon, What is Property , p. 264] به واتایه‌کی تر، ئه‌نارکیزم تیئۆرییه‌کی ڕامیارییه، که ئامانجی پێکهێنانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌که، که تێیدا که‌سه‌کان به شێوه‌یه‌کی ئازادانه و یه‌کسان هاوکاری یه‌کتر ده‌که‌ن. به‌پێی ئه‌مه ئه‌نارکیزم دژ به هه‌موو جۆره سیستمێکی قوچکه‌یی (hierarchical control ) کۆنترۆڵه -چ له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه بێت، چ له لایه‌ن سه‌رمایه‌داره‌کانه‌وه- وه‌ك شتێکی زیانبه‌خش بۆ که‌سه‌کان و تاکایه‌تییان، هه‌روه‌ها ناپێویستیشه.
به وته‌ی سوزان براون L. Susan Brown ی ئه‌نارکیست:
"له کاتێکدا ده‌رکی خه‌ڵکی له ئه‌نارکیزم توندوتیژییه – بزاڤی دژه‌ده‌وڵه‌ت- ئه‌نارکیزم ڕێبازێکه جوانتره له نه‌یارییه‌کی ساده له‌ته‌ك ده‌وڵه‌ت. ئه‌نارکیسته‌کان دژی ئه‌و شێوازه بیرکردنه‌وه‌ن، که ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌ری بۆ کۆمه‌ڵگه به پێویستییه‌کی ناچاری ده‌زانن و له به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا پشتیوانی له گه‌لکاری و هه‌ره‌وه‌زی، شێوه ناپایه‌به‌ندی قوچکه‌یی کۆمه‌ڵگه و ڕێکخراوه‌ی ڕامیاریی و ئابووریی ده‌که‌ن." [The Politics of Individualism, p. 106]هه‌رچه‌نده هه‌میشه له نێوان گشت تیئۆرییه ڕامیارییه‌کاندا، “ئه‌نارکیزم” و “ئه‌نارکی” خراپتر له هه‌مووان وێنا کراون. به‌گشتی، ئه‌م واژانه وه‌ك “ئاژاوه” یا “بێسه‌ره‌وبه‌ره‌یی” به‌کار ده‌برێن و سه‌ره‌نجام ئه‌م شێوازی بیرکردنه‌وه‌یه به‌و وێناندنانه‌وه ده‌که‌نه به‌ڵگه‌ی ئاژاوه‌خوازی ئه‌نارکیسته‌کان و حه‌زی ئه‌وان به “ گه‌رانه‌وه بۆ یاساکانی جه‌نگه‌ڵ”.
ڕه‌وتی ئه‌م خراپ وێناندنه بێ پێشینه‌ی مێژوویی نییه. بۆ نموونه له وڵاتانێكدا که میریی له‌ژێر فه‌رمه‌نڕه‌وایی تاکه‌که‌س (شانشینی)دایه، واژه‌گه‌لی وه‌ك “کۆماری” و “دیموکراسی” ڕێك به واتای “ئه‌نارکی”، بۆ ده‌ربڕینی بێنه‌زمی و تێکدان به‌کار ده‌برێن. هه‌ر بۆیه ئه‌وانه‌ی که له بوونی بارودۆخی هه‌نووکه‌یی سوودمه‌ندن، هه‌وڵ ده‌ده‌ن تاوه‌کو ئه‌و بیرکردنه‌وه‌یه ده‌رببڕن، که له سایه‌یدا نه‌یاری له‌ته‌ك سیستمی هه‌نووکه‌یی بێکه‌ڵك بێت و کۆمه‌ڵی تازه ده‌کێشرێته پای بێسه‌ره‌وبه‌ره‌یی. یان ئاوا که ئێریکۆ مالا‌تێستا Errico Malatesta ده‌ری ده‌بڕێت:
” له‌وه‌ته‌ی وا بیر ده‌کرێته‌وه، که میریی پێویسته و به‌بێ میرایه‌تی بۆی هه‌یه شێوان و په‌رێشانی به‌رپا ببێت، ئیتر زۆر سروشتی و لۆژیکییه که ئانارکی، ئه‌وه‌ی که به واتای نه‌بوونی میرییه، به واتای نه‌مانی نه‌زم و ڕێکخستن لێك بدرێته‌وه. “ [Anarchy, p. 16]
ئه‌نارکسیته‌کان ده‌یانه‌وێت ئه‌م “ده‌رکه ناڕۆشنه گشتگیره” بۆ ئه‌نارکی بگۆڕن، تاوه‌کو خه‌ڵکی زیان و نه‌هامه‌تییه‌کانی میری (حکومت) و هه‌ر جۆره په‌یوه‌ندییه‌کی پایهبهندیی قوچکهییانهیان بۆ ده‌ر بکه‌وێت:
”گۆڕینی بۆچوون و خه‌ڵکی هێنانه سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ی که بوونی میری نه‌ك ته‌نیا پێویست نییه، به‌ڵکو زۆر زیانبه‌خشیشه، ئه‌و کات واژه‌ی ئه‌نارکی که به واتای نه‌مانی میرییه بۆ هه‌مووان یه‌ك تێگه‌یشتنی ده‌بێت: نه‌زم و ڕێکخستنی سروشتی، یه‌کبوونی پێداویستییه مرۆییه‌کان و به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌کان و ئازادی بێ‌سنوور له چوارچێوه‌ی هاوپشتی بێ‌سنووردا. “[Op. Cit., pp. 16]
ئه‌م FAQ به‌شێکه له پرۆسه‌ی گۆڕینی ئه‌و بیرکردنه‌وه زاڵه له‌مه‌ڕ ئه‌نارکیزم و واتای ئه‌نارکی. به‌ڵام ئه‌مه گشت نییه. هه‌روه‌ها له پاڵ خه‌بات دژی شێواندنی به‌رهه‌مهاتوو له‌لایه‌ن ئه‌و “ده‌رکی ناڕۆشنی گشتی”یه‌وه به‌رامبه‌ر “ئه‌نارکی”، ده‌بێت ئێمه له دژی شێواندنی درێژماوه‌ی ده‌ستکردی دوژمنانی رامیاری و کۆمه‌لایه‌تیمان له‌مه‌ڕ ئه‌نارکیزم و ئه‌نارکیسته‌کان تێ‌بکۆشین. به‌و جۆره‌ی که بارتۆلۆمیۆ ڤانزه‌تی Bartolomeo Vanzetti له‌باره‌ی ئه‌نارکیسته‌کانه‌وه ده‌ڵێت: “ڕادیکاڵترینی رادیکاڵه‌کان – پشیله کێوییه‌کان- ترسێنه‌ر و حهپهسێنهری ڕیاکاران و ده‌مارگیران، به‌هره‌کێشان، ده‌ستبڕان، خۆدهرخهران و سته‌مکارانن… تد، ئێمه زیاتر له هه‌موو که‌سێك که‌وتووینه‌ته به‌ر سته‌مکاری، خراپ نیشان دراوین و خه‌ڵکمان خراپ لێ تێگهیێندراوه.“ [Nicola Sacco and Bartolomeo Vanzetti, The Letters of Sacco and Vanzetti, p. 274]
ڤانزه‌تی ده‌یزانی له‌مه‌ڕ چی ده‌دوێت. وی و هاوه‌ڵه خۆشه‌ویسته‌که‌ی نیکۆلا ساکۆ Nicola Sacco له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکاوه له‌سه‌ر تاوانێك که ئه‌وان ده‌ستیان تێدا نه‌بوو، زیندانی کران و له هه‌مان ساڵدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌نارکی و خه‌ڵکی ئه‌وێنده‌رێ نه‌بوون، ساڵی 1927 به ئه‌له‌کتریك له سێداره درا. له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌م FAQ له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه تاوه‌کو سوکایه‌تی و تۆمه‌تگه‌لی هه‌ڵبه‌ستراو بۆ ئه‌نارکیسته‌کان له‌لایه‌ن ده‌زگه‌کانی ڕاگه‌یاندنی سه‌رمایه‌داریی، ڕامیاران و سه‌رۆکه‌کان به درۆ بخاته‌وه (به خۆ بواردن له‌و تۆمه‌تانه‌ی که دۆسته رادیکاڵه‌کانی جارانمان –له‌وانه لیبرڵهکان و مارکسیسته‌کان- بۆیان دروست کردوووین) . هیوادارین که توانیبێتمان له کۆتایی ئه‌م FAQ)دا ئه‌وه ڕۆشن بکه‌ینه‌وه، که بۆچی ده‌سه‌ڵاتدارانی سه‌رده‌م ئه‌و گشته کاته‌یان بۆ هێرشکردنه سه‌ر ئه‌نارکیزم خه‌رج کردووه… . له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌نارکیزم تاکه تیۆرییه‌که، که بنه‌ڕه‌تییانه ئازادی بۆ هه‌مووان مسۆگه‌ر ده‌کا و کۆتایی به هه‌موو ئه‌و سیستمانه – که له‌سه‌ر بنه‌مای میرایه‌تی که‌مایه‌تی به‌سه‌ر زۆرایه‌تی دامه‌زراون- ده‌هێنێت.
پهراوێــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــز:
* له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له وه‌رگێرانه فارسییه‌که‌دا زۆر شت پهڕێنراون یا ده‌قاوده‌ق واتای خۆیان وه‌ر نه‌گرتووه، ناچار وه‌رگێرانه کوردییه‌که له‌ته‌ك وه‌رگێرانه ئینگلیزییه‌که به‌راورد کراوه. (و.ك)
سه‌رچاوه‌ی وه‌رگێڕانه فارسییه‌که‌ی: http://no-compromise.blogfa.com/post-3.aspxسه‌رچاوه‌ی ئینگلیزی: http://www.infoshop.org/faq/index.html