خوێندنه‌وه‌ی سۆسیۆلۆژی بۆ چه‌مكی ده‌سه‌ڵات
خوێندنه‌وه‌ی سۆسیۆلۆژی بۆ چه‌مكی ده‌سه‌ڵات
ئاماده‌كردنی له هۆڵه‌ندییه‌وه: حه‌مه‌ی ئه‌حمه‌د ره‌سوڵ
Hemea.rasoeL961@yahoo.com
چه‌مكی ده‌سه‌ڵات به‌تایبه‌ت له‌كۆمه‌ڵگا نه‌ریتییه‌كان، هه‌ڵگری شوناسێكی نه‌گه‌تیڤه. ئه‌م تێگێشتنهلهدهسهڵات واته"به‌ره‌ش بینینی ده‌سه‌ڵات" لهسیستهمهنهریتییهكاندا هۆكاری زۆری هه‌یه، به‌ڵام گشت ئه‌م هۆكارانه نابنه پاساوێكی لۆژیكی له‌هه‌مبه‌ر ئه‌م وتهزایهو فه‌لسه‌فه‌ی وجودی ده‌سه‌ڵات. یه‌كێك له‌به‌رچاوترین هۆكاره‌كان بۆ به‌ره‌ش بینینی ده‌سه‌ڵات ره‌نگه بگه‌رێته‌وه بۆ راهێنانێكی ئاینی كه ده‌سه‌ڵات دهگهرێنێتهوهبۆ هێزهمێتافیزیكییهكان و به‌واتایه‌كی شه‌فافتر "خوا". هه‌موومان به‌م راهێنانه ئاشناین و باش تێده‌گه‌ین كهپیرۆز بوونی ده‌سه‌ڵات ته‌نیا له‌وجودی خوادا ده‌بیندرێت و ده‌نا ده‌سه‌لاتی سه‌ر عه‌رز تایبه‌تمه‌ندییه‌كی شه‌یتانی هه‌یه كه‌له‌باری ئه‌خلاقییه‌وه له‌پله‌یه‌كی نزمدایه‌و حه‌ولدان بۆ ئه‌م پله‌یه له‌ده‌سه‌ڵات بهتایبهتمهندیهكی نه‌گه‌تیڤ مه‌زنده‌كراوه. ئه‌م پانتا ئه‌فسانه‌ییه له‌چه‌مكی ده‌سه‌ڵات به‌شێكه له‌كولتوری كۆمه‌ڵگا نه‌ریتیه‌كان و به‌په‌نا بردن بۆ فاكته سایكۆلۆژیه‌كان كه‌له‌هه‌مان حاڵ‌دا زۆر هه‌ستیارانه‌ن، له‌حه‌ولی به‌ربه‌ست نانه‌وه‌ن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌و مۆركی تابۆی له‌سه‌ر داده‌نێن. به‌ڵام له‌راستیدا ده‌سه‌ڵات دیارده‌یه‌كه كه له‌م سیسته‌مانه‌دا ته‌نانه‌ت تا راده‌ی تۆقاندن (ئیرهاب) به‌دی ده‌كرێت. ئه‌گه‌ر ئه‌م عه‌قڵییه‌ته واته بهرهشبینینی ده‌سه‌ڵات ده‌لاله‌تی بكردایه بۆ وته‌زای"بێده‌سه‌ڵاتی"ئه‌وا راڤه‌یه‌كی دیكه له‌شووناسی ده‌سه‌ڵاتدا ده‌هاته شرۆڤه‌كردن و زه‌مینه شووناسیهكان بۆ ئه‌م دیاره‌ده‌یه گۆرانی له‌فۆرم و لهكاراكتێری ده‌سه‌ڵاتدا دروست ده‌كرد. ئه‌م بابه‌ته ده‌شێ له‌زۆنگه‌ی فاكته چینایهتیهكانیشدا خوێندنه‌وه‌ی بۆبكرێ، به‌تایبه‌ت كه له‌م پێوه‌ندییه‌دا شووناسی ده‌سه‌ڵات له‌زۆنگه‌ی چه‌وساندنه‌وه‌ی چینێكی كۆمه‌ڵگا له‌لایه‌ن چینێكی دیكه‌وه به‌رجه‌سته‌ده‌كاته‌وه. ئه‌وه‌ی كه جێگای سه‌رنجه شووناسی ده‌سه‌ڵات له‌م دوو روانگه‌دا تێكه‌ڵ به‌چه‌مكی سووڵته ده‌بێته‌وه، واته بهراڤهیهكی سووڵتهگهرایانه ئاوڕ له‌ده‌سه‌ڵات ده‌درێته‌وه. وه‌ك پێشتر ئاماژه‌م پێدا هۆكاره‌كان زۆرن بۆ فاكتی به‌ره‌ش بینینی ده‌سه‌ڵات، رهنگهپشت به‌ستن بهبۆچوونێك یان چه‌ندین بۆچوون له‌هه‌مبه‌ر ئه‌م دیاردهیهبهس نه‌بێ بۆ شرۆڤه‌كردنێكی بابه‌تیانه‌و گرنگی ئه‌م بابه‌ته‌یش كه‌خۆی خه‌ریك ده‌كا به‌خوێندنه‌وه‌یه‌كی شووناسیانه له‌هه‌مبه‌ر وته‌زای ده‌سه‌ڵات، لهرووخاندن یان ئیهمالكردنی ئه‌م قه‌ناعه‌ته نییه، بهڵكهحهولێكهبۆ تێگێشتن له‌و میكانیزمانه‌ی كه له‌كاتێكا ده‌سه‌ڵات حه‌رامده‌كات لهههمانحاڵیشدا له‌پلاندایه بۆ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ده‌سه‌ڵات.
ئه‌م بابه‌ته‌و وته‌زای ده‌سه‌ڵات له‌به‌رده‌م دوو ئاراسته‌ی جیاوازدا راده‌گرێ و له‌زۆنگه‌ی دوو بۆچوونی كۆمه‌ڵناسی واته فۆنكشیۆنالیزم (كاركهردگهرایی) و تیۆری هاوكێشه‌دا (Conflict) هه‌وڵده‌دا به‌دوو فۆرمی جیاواز ئه‌م وته‌زایه بخاته به‌رباس كه‌پێوه‌ندی هه‌یه به"ده‌سه‌ڵات له‌زۆنگه‌ی پێكهاته" و "ده‌سه‌ڵات له‌فۆرمی پێوه‌ندیدارانه". بێگومان ئه‌م دوو ئاراستهیهلهبینینێكی ئاسۆیی و ئه‌ستوونی پێكهاتووه كه پێكهاته وه‌ك پانتایه‌كی ئاسۆیی دههێنێتهبهر باس كه له‌سیسته‌می كۆمه‌ڵگاكاندا به‌دی ده‌كرێن و، هه‌روه‌ها بینینێكی ئهستوونییهكهوتهزای ده‌سه‌ڵات لهپێوهندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا شرۆڤه‌ده‌كات واته‌ئه‌و هاوسه‌نگییانه‌ی كه لهرایهڵكهكانی كۆمه‌ڵگادا هه‌ن و له‌هه‌مانحاڵدا واقعی پێكهاته‌ی ده‌سه‌ڵاتن.
٭٭٭
یه‌كێك له‌ره‌هه‌نده سه‌ره‌كییه‌كانی سیسته‌می كۆمه‌ڵگه‌و رێكخستنی پێوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و هێمایانه‌دا راڤهدهكرێتهوهكهپهیوهستن به‌پێكهاته‌ی ده‌سه‌ڵات. ئه‌گه‌رچی ئه‌م وته‌زایه به‌فاكته‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه پێناسه‌ده‌كرێ له‌هه‌مان حاڵیش‌دا تایبه‌تمه‌ندی سایكۆلۆژیكی هه‌یه. ئه‌و فاكتانه‌ی كه‌ده‌سه‌ڵات لهبهستێنێكی كۆمه‌ڵایه‌تیدا پێناسه‌ده‌كات رێك ئاماژه‌ده‌دات بهكاراكتێری كۆمه‌ڵایه‌تی بوونی ده‌سه‌ڵات. به‌م واتایهدهسهڵات له‌و زۆنگهوهعهینیهتی ده‌بێ كهسهبجهكتێكی دیاری هه‌بێ. واتهپێوهندییهكی بكهرییهكهلهدوو خاڵی به‌رامبه‌ردا و لهكارلێكێكی به‌رامبه‌ردا پێناسه‌ده‌كرێ. بۆ زیاتر روون كردنه‌وه‌ی ئه‌م شووناسهپێویست ده‌كا سه‌رنج بده‌ین به‌كۆمه‌ڵێ چه‌مكی سه‌ره‌كی له‌زۆنگه‌ی پێناسه‌كردنی وته‌زای ده‌سه‌ڵات و ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی كهلهپێناسهكردنی ده‌سه‌ڵاتدا جێگای سه‌رنجن.
***
سه‌باره‌ت به‌ده‌سه‌ڵات روانگه‌ی جیاواز هه‌یه‌و ئه‌گه‌ر وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك سه‌رنج بده‌ین به‌بۆچوونی ماكس وێبه‌ر له‌هه‌مبه‌ر ده‌سه‌ڵات، دهگهینهئهگهرێكی پێشفهرزكراو كه‌تاك له‌دۆخێكی كۆمه‌ڵایه‌تیدا ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێ كهئیرادهی خۆی له‌زۆنگه‌ی دابینكردنی ئامانجه‌كانیدا بسه‌پێنێ– به‌بێ ئه‌وه‌ی تووشی گرفتی به‌رگریكردن بێته‌وه. ئه‌م شووناسه له‌ده‌سه‌ڵات پتر نێزیك ده‌بێته‌وه له‌چه‌مكی "سوڵته". واته ئه‌گه‌ری چه‌سپاندنی بڕیار له‌سه‌ر گروپ یان كه‌سانێك. ئه‌م شووناسه هه‌ڵگری ئه‌م فاكتانهن: ده‌سه‌ڵات كه‌له‌رێگای "كه‌سانێكه‌وه" داده‌سه‌پێ و له‌ئه‌نجامدا گرنگ نییه كه‌له‌رێگای هه‌ڵبژارنه‌وه بووبێت یاخود هۆكارێكی سه‌ره‌كی بێت له‌هه‌مبه‌ر دۆخێكی تایبه‌تدا(واتهپاڵنهر بێت) و، هه‌روه‌ها گرنگ نییه كه به چ نییهتیكهوهدامهزراوه. ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر كۆمه‌ڵدا داده‌سه‌پێ و ئه‌گه‌ری ئه‌وش ههیهتووشی گرفت و به‌رگریكردن بێته‌وه. ده‌سه‌ڵات له‌خویدا هه‌ڵگری كاراكتێكه كه‌هۆكاری سه‌ره‌كی هاوكێشه‌یه له‌زۆنگه‌ی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی تاك یان تاقمێك له‌ده‌سه‌ڵات له‌به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵانی بێده‌سه‌ڵاتدا. ده‌سه‌ڵات، نهگهتیڤهو ئاراسته‌ی ئه‌و توێژه له‌كۆمه‌ڵگا ده‌بێته‌وه كه ده‌سه‌ڵاتیان نییه‌و ئه‌م فاكته‌ره هۆكارێكی سه‌ره‌كییه بۆ چه‌وساندنه‌وه‌و بێبه‌شبوونیان.
له‌كۆمه‌ڵناسی ماركسیستیدا چه‌مكی ده‌سه‌ڵات ده‌به‌سترێته‌وه به‌پێكهاته‌ی پێوه‌ندییه‌ك كه بوونێكی ره‌های هه‌یه له‌زۆنگه‌ی ئیراده‌ی تاك. به‌پێچه‌وانه‌ی روانینی ماكس وێبه‌ر، چه‌مكه‌كانی نییه‌ت یان پاڵنه‌ر هیچ پیوهندییهكیان به‌م دیاردهوهنییه. روانگه‌ی كۆمه‌ڵناسی ماركسیستی بوونی ده‌سه‌ڵات له‌ئه‌نجامی پێكهاته‌ی چینه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگادا ده‌بینێ. ئه‌م روانگهیهتا راده‌یه‌كی زۆر ئینتهزاعییهو ده‌سه‌لات وه‌ك ئامانجی چینێك پێناسه‌ده‌كات بۆ وه‌دی هێنانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌و چینهلهحاند چینێكی دیكه‌دا. تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ده‌سه‌ڵات له‌م روانگهیهوهدهكرێ ئاوا پێناسهبكرێن: ناكرێ ده‌سه‌ڵات له‌پێوه‌ندییه ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان جیا بكریته‌وه. پێوه‌ندی ههیهبهخهباتی چینایه‌تی، نه‌ك بهپێوهندییه ساكاره‌كانی نیوان تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ. شرۆڤه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌پێوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆدایه له‌ئاست تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی شێوازی وه‌به‌رهێنان و ئاستی وه‌به‌رهێنان. ئه‌م دوو روانگه‌یه له‌هه‌مبه‌ر ده‌سه‌ڵات ئاوڕدانه‌وه‌یه‌كی موتڵه‌قگه‌را و تاراده‌یه‌ك ره‌شبینانه‌یه. هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی ئه‌م واتایهلهدهسهڵات ئاوێته‌كردنی تۆقاندن (ئیرهاب) و ده‌سه‌ڵاته كه له‌خوێندنه‌وه‌ی "هانا ئارێنت" بیرمه‌ندی ئاڵمانیدا به‌جوانی ره‌نگیداوه‌ته‌وه. ئه‌م دوو دیاره‌ده‌یه واته ده‌سه‌ڵات و تۆقاندن به‌بۆچوونی هانا ئارێنت هیچ پێوه‌ندییه‌كیان بهیهكهوهنییهو بهڵكهلهسهر ئهوهمكوڕه كه دیارده‌ی ده‌سه‌ڵات و دیارده‌ی تۆقاندن به‌دوو ئاقاری جیاوازدا گوزه‌رده‌كه‌ن. به بۆچوونی هانا ئارێنت ده‌سه‌ڵات سروشتێكی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه‌و له‌زۆنگه‌ی یه‌كبوون و ته‌بایی له‌نێوان مرڤهكانهوهبهرههم دێت. ئه‌و عونسورهكانی پێكهێنه‌ری ده‌سه‌لات له‌جه‌ماوه‌ر و ئیراده‌ی هاوبه‌شی ئه‌واندا ده‌بینێ و بێگومان سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌پێگه‌یه‌كی شه‌رعییه‌وه پێناسه‌ده‌كرێ كه‌ره‌گی له‌رابردوودایه. به‌ڵام تۆقاندن له‌روانگه‌ی هانا ئارێنته‌وه خاوه‌نی سروشتێكی كه‌ره‌سه ئاسایه‌و وه‌ك گشت كه‌ره‌سه‌یه‌ك پێویستی هه‌یه بهكۆنترۆڵكردن یاخود مه‌جالێك بۆ پاساوكردنی ده‌ره‌نجامه‌كانی.
به‌سه‌رنجدان به‌بۆچوونی هانا ئارێنت و جیا كردنه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندی ده‌سه‌ڵات و تۆقاندن، تا راده‌یه‌ك له‌چه‌مكی سیاسی (له‌فۆرمی سوڵته‌دا) به‌ره‌و چه‌مكی تایبه‌تمه‌ندی كۆمه‌لایه‌تی ده‌سه‌ڵات ده‌گوازرێینه‌وه. ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌م بابهتهلهخوێندنهوهیهكی پێكهاتهناسییانهدهردهچێ بۆ خوێندنه‌وه‌یه‌كی پێوه‌ندیدارانه. به‌واتایه‌كی دیكه خۆبواردن له‌مه‌رجه‌كانی پێكهاته‌ی ده‌سه‌ڵات و به‌رجه‌سته‌كردنه‌وه‌ی نیازه‌كانی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی به‌م دیارده‌وه. لێره‌وه خوێندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌پێوه‌ندییه‌كی دێمۆكراتیكدا پێناسهدهكرێت كه به‌ستێنه‌كانی پراكتیزه‌كردن و مه‌جاله‌كانی بڵاو كردنه‌وه‌ی لهرایهلكهكانی كۆمه‌ڵگادا، په‌یره‌وی ده‌كات لهمیكانیزمێكی عهقڵگهرایانه.
***
شرۆڤه‌ی پراكسیس كردنی ده‌سه‌ڵات و دابه‌ش بوونی ده‌سه‌ڵات یه‌كێكه له‌دۆسیه سه‌ره‌كیه‌كانی مه‌یدانی باسه بابه‌تیه‌كانی فۆنكشێونالیستهكان. ئه‌م پرسهلهیهك پرسیاری ساكارهوهدهست پێده‌كات، "ده‌سه‌ڵات چییه؟". ئه‌م پرسیارهساكارهبهدوای خۆیدا كۆمه‌ڵێ شرۆڤه‌ی بابهتیانهرادهكێشێ كه‌سه‌ره‌نجام ده‌گاته ئاستێك كهروانگهی جیاواز دروست ده‌كا لهقهناعهتهگشتییهكانی مه‌یدانی ئهندێشهبۆ راڤه‌كردنی ئه‌م دیارده كۆمه‌ڵایه‌تییه. با سه‌رنج بدرێ به3پێناسه‌یه‌كی زۆر ساده كه ده‌سه‌ڵات به‌م چه‌شنه پێناسه ده‌كا: " ده‌سه‌ڵات پراكتیزه ده‌كرێ كاتێ ئه‌كته‌ری (A) كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌كته‌ری (B) بۆ به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی كارێك لهحاڵێكا ئهونهیویستووه به‌ئه‌نجامی بگه‌یه‌نێ" (رۆبێرت داڵ 1968).
ئه‌كته‌ری A ← ئه‌كته‌ری B ≈ ئه‌نجام
له‌م حاڵه‌ته‌دا ده‌شێ ئه‌كته‌ره‌كان كه‌س، گروپ، ئۆرگانه‌كان یان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی‌تر نه‌ته‌وه‌یه‌ك بن. ئه‌م شرۆڤه‌یه سێ بناغه‌ی سه‌ره‌كی له‌خۆی ده‌گرێ كه‌ده‌توانین له‌سێ ره‌هه‌ندی جیاوازه‌وه دیاریان بكه‌ین: یه‌كه‌م: پێوه‌ندییه‌كی بێ ته‌ناسوب كه‌له‌نێوان ئه‌كته‌ری (A) و ئه‌كته‌ری (B)دا دروست ده‌بێ. ئهمهئهكتری (A)یهكهپاڵنهری سهرهكییهبۆ كرده‌وه‌ی ئهكتری (B). واتهمهرج نییهكهئهكتری (B) سه‌رچاوه‌یه‌ك بێ بۆ مه‌به‌ستێكی دیاری كرا‌و، بهڵكهئهنجامی پێوه‌ندییه‌كان دنه‌ده‌ری ده‌ره‌نجامی كرده‌ی (B)یه.
دووهه‌م: مه‌به‌ست له‌پشته‌وه‌ی ئه‌م ئه‌نجامه‌یه، واتهپێوهندی ههیهبههۆگرییهك له‌هه‌مبه‌ر ئه‌كته‌ری (A)، كهئهكتری (B) هه‌ڵده‌ستێ بۆ به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی مه‌به‌ست.
سه‌ره‌نجام ره‌هه‌ندی سێهه‌م : لهزۆنگهیهكی دهلالهتییهوهدهردهكهوێ، واتهئهمهنیاز و بڕیاری ئهكتری (A)و ئه‌و پرینسیبانهن كه‌واده‌كات به‌شێوه‌یه‌كی گشتی یاخود تاراده‌یه‌ك ئهكتری (B) لهئهنجامگهیاندنی مه‌به‌ستدا مكوڕ بێت.
ئه‌م تێگێشتنهلهچهمكی ده‌سه‌ڵات ههڵگرتنهوهیهكی گشتی نییهكهههموو هه‌رێمه‌كانی ئه‌م دیارده‌یه‌ی پێ پێناسه‌بكه‌ین. به‌ڵام به‌گشتی سه‌ره‌تایه‌كی بهههندگیراوهبۆ رۆچوونهنێو چه‌مكی ئه‌و كاراكتێرانهی كه‌وا ده‌كات ده‌سه‌ڵات لهپێوهندییهكهی كۆمه‌ڵایه‌تیدا ده‌رك پێ بكرێ. به‌گشتی ئه‌م چهمكهلهدهسهڵات ده‌توانێ بنه‌مای تێگێشتنێك بێ له‌دیارده‌ی ده‌سه‌ڵات كه‌هه‌موو لایه‌نێك ده‌توانن له‌سه‌ری كۆك بن. ئه‌م قهناعهتهلهیهكهم نیگادا ده‌توانێ تا راده‌یه‌ك بابه‌تی بێت به‌ڵام كاتێ لهرۆچوونهنێو رهههندهسهرهكییهكانی ئه‌م شرۆڤهیهدهگهینهوتهزاگهلێكی وه‌ك پێوه‌ندییه‌كان، مه‌به‌سته‌كان و ده‌لاله‌ته‌كان، له‌خۆیدا تا راده‌یه‌كی زۆر ئه‌م چهمكهكۆمپلێكس ده‌بێته‌وه. له‌زۆنگه‌ی پێوه‌ندییه‌كاندا ئه‌م بابهتهپێوهندی ههیهبهدوو حاڵه‌تی سه‌ره‌كی لهپێوهندیدا، واته پێوه‌ندی راستهوخۆو ناراسته‌خۆ. له‌زۆنگه‌ی مه‌به‌ستیشدا پێویسته ئاماژهبكرێ كهمهبهستهكان یان ئامانج به‌رده‌وام له‌گۆڕاندان كاتێ كه‌په‌یوه‌ست دهبنهوهبهچۆنایهتی ئه‌نگیزه‌و كاریگهرییهخێراكانی ئامانج. پێوه‌ندییه دهلالهتیهكان، واتهسهرنجدان به‌هۆكار تاراده‌یه‌ك جێگای ده‌رك پێكردنهكاتێ پێوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان لهمهجالێكی به‌رامبه‌ردا راڤهبكرێن كه‌ره‌گی لهفاكتی به‌رژه‌وه‌ندیدا بێت.
فرێدریك ئێنگه‌لستاد سه‌رنجی خۆی له‌هه‌مبه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا ئاوا ده‌رده‌بڕێ: "ناكرێ وه‌ك "شتێك" سه‌رنج له‌ده‌سه‌ڵات بدرێته‌وه، ده‌سه‌ڵات كاراكتێرێكهكهلهپێوهندییهكۆمهڵایهتییهكاندا خۆی ده‌رده‌خات. چونكه ده‌سه‌ڵات به‌ستراوه‌ته‌وه بهدهوربینین (Role) و پێوه‌ندییه‌كان". میشێل فۆكۆ راده‌گه‌یه‌نێ كه‌ئه‌وه‌ی كه‌ده‌ڵێین ده‌سه‌ڵات گرێدهخواتهوهبهپێوهندییهكان، ئه‌م چهمكهدهگهیهنێ كه‌ده‌شێ په‌لهاویشتنی ده‌سه‌ڵات له‌گشت پێوهندییهكۆمهڵایهتییهكاندا ببیندرێ، به‌واتایه‌كی دیكهدهسهڵات له‌گشت شوێنێك به‌دی بكرێ، به‌ڵام ئه‌مه‌هه‌ر ئه‌و دهسهڵاتهنییهكهلهگشت شوێنێك ده‌یبینین! (فۆكۆ 1996). رهنگهمهبهستی سه‌ره‌كی فۆكۆ له‌پێوه‌ندییه‌كی بازنه‌یی بێت له‌كۆمه‌ڵگادا كه‌به‌ده‌ست هێنانی ده‌سه‌ڵات به‌ربه‌ست دهكاتهوهبهپانتایی ئه‌و رایهڵكانهی كهپێوهندییهكان ته‌نیا به‌شێكن له‌وان. واتهسووڕانێكی به‌رده‌وام كه‌هیچ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌خۆی جێ ناهێلێ.
X ← X ← X ← ئه‌كته‌ری A ← ئه‌كته‌ری B ≈ ئه‌نجام
ده‌سه‌ڵات ده‌شێ له‌سه‌ر بناغه‌یه‌كی توندوتیژی یاخود زه‌بروزه‌نگ بینا بكرێ. نموونه‌ی فیزیكی زه‌بروزه‌نگ له‌زۆر پێوهدنییهكۆمهڵایهتیهكاندا به‌دیده‌كرێ، بۆ نمونهلهپێوهندییهماكرۆكاندا ده‌كرێ ئاماژهبدرێ به‌ده‌سه‌ڵاتی چه‌كداری یان ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و لهپێوهندییهمیكرۆكاندا ده‌سه‌ڵاتی یاسا واتهدادگا و زیندان و سه‌ربازی یان پێوهندییهخێزانییهكان كه‌توندوتیژی به‌شێكی به‌رچاوی ره‌وشتی رۆژانه‌ن. له‌م گۆشهنیگایهوهترس له‌توندوتیژی كه‌ره‌سه‌یه‌كی كاریگه‌ر دێته‌ئه‌ژمار بۆ به‌رێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵات. به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر سه‌رنج بدرێ به‌قورسایی سایكۆلۆژیانه‌ی ئه‌م ترسه لهحاڵێكا ترس له‌ئاست توندوتیژی زۆر ریشهییتره له‌توندوتیژی نواندن. ئه‌مه واده‌كات كه‌ده‌سه‌ڵات توندوتیژی بكات بهئامێرێك بۆ به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی مه‌به‌ست. به‌ڵام ئه‌م بابهتهكهپێوهندی ده‌سه‌ڵات و زه‌بروزه‌نگ نواندن لهكارلێكێكی به‌رامبه‌ردا رابگیرێن خۆی بۆچوونێكی نادروستهئهگهر سه‌رنج بدرێ به‌قه‌ناعه‌ته فه‌لسه‌فیه‌كانی هانا ئارێنت. ئه‌و راده‌گه‌یه‌نێ كه‌له‌و جێگایه‌ی كه‌ده‌سه‌ڵات له‌مه‌ترسی تێداچووندایهرهنگهتۆقاندن یان زه‌بروزه‌نگ وه‌ك كهرهسهیان پێداویستیه‌ك بێته‌ئه‌ژمار، به‌ڵام لهوهیكهئهم كهرهسهیهواتهتۆقاندن وه‌ك چاره‌نووسی ده‌سه‌لات له‌به‌رچاو بگیرێ دهرهنجانهكهی دهبێتهتێداچوونی ده‌سه‌ڵات. ئه‌م روانگهیهئهگهرچی پاساوی نۆرماتیڤی ئه‌م پێوه‌ندییه ره‌تده‌كاته‌وه له‌هه‌مانكاتیشدا دوورنمایه‌كی بابه‌تی ده‌دا بهدهستهوهلهههمبهر ناكاریگه‌ر بوونی ئه‌م پهیوهندییهلهستراتێژیدا.
به‌گشتی ده‌سه‌ڵات له‌فۆرمی زه‌بروزه‌نگدا هۆكاری سه‌ره‌كی پێوه‌ندییه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگا نییه ئه‌گه‌ر سه‌رنج بدرێ به‌ئه‌و پێوه‌ندییانه‌ی كهلهدرهوهی ده‌سه‌ڵاتدا دروست ده‌بن، واتهپێوهندی خۆشه‌ویستی، دۆستایه‌تی یان ئه‌و گروپانه‌ی كه‌بۆ ئامانجێكی هاوبه‌ش دامه‌زراون. له‌م پێوه‌ندییانه‌دا ئه‌گه‌رچی ده‌سه‌ڵات بهراڤهی ده‌لاله‌ت كردن حزوری هه‌یه، به‌ڵام جیاوازییه‌كانی ده‌سه‌ڵات له‌م هه‌رێمانه‌دا هۆكاری راگرتنی باڵانسی ره‌وشته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان لهكارلێكێكی به‌رامبه‌ردان. بۆ تێگێشتن له‌چه‌مكی سه‌ره‌كی ده‌سه‌ڵات پێویسته مرۆڤ توانایی هه‌بێ له‌هه‌ڵاواردنی نێوان ئه‌و هه‌رێمانه‌ی كه‌له‌وێدا ده‌سه‌ڵات پراكتیزه ده‌كرێ و ئه‌و هه‌رێمانه‌ی كهئاوتۆنۆمی و ته‌بایی تێدا زاڵه.
لایه‌نه‌كانی ره‌وشتی كۆمه‌ڵایه‌تی یه‌كێكن له‌و حاڵهتهتایبهتانهی كهمهیدان ده‌دا بهوتهزای ده‌سه‌ڵات كه‌له‌دوو شێوه‌ی راسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆدا و بهههژمۆنیاوهخۆی ئاراستهبكاتهوه. بۆ نموونهئهو كه‌سه‌ی كهبهتهمایهكاریگهری هه‌بێ له‌سه‌ر ره‌وشتی ئه‌كته‌رێك، ده‌توانێ ئه‌م ئامانجهلهزۆنگهی به‌كارهێنانی توانامه‌ندی و ئه‌و سه‌رچاوانه‌دا بخاته‌گڕ كه‌پێوه‌ندی هه‌یه به‌خاڵه عاتفیه‌كانی مه‌یلی ئه‌كته‌ری (B) و ئه‌و ئه‌ڵته‌رناتیڤانه‌ی كهلهبهردهمیدا به‌دیده‌كرێن. ئه‌وه‌ی كه‌ده‌سه‌ڵات ده‌توانێ دابمه‌زرێ له‌سه‌ر توانامهندیهكان و ئه‌ڵته‌رناتیڤه‌كان، پێوه‌ندی ههیهبهوهی كه (A) ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێ به‌سه‌ر (B)دا به‌و راده‌یه‌كه (A) كۆنترۆڵی هه‌بێ به‌سه‌ر چاره‌نوس یان ئه‌و دۆخهتایبهتانهی كه‌بۆ ئه‌كته‌ری (B) گرنگییه‌كی حه‌تمی هه‌یه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌ڵته‌رناتیڤ واتهچهندین سه‌رچاوه‌ی جۆراوجۆر به‌دی بكرێن بۆ ئه‌كته‌ری (B)، بێگومان گرنگی ده‌سه‌ڵاتی (A) كه‌م ده‌بێته‌وه‌و ئه‌م دهسهڵاتهلهفۆرمی جۆراوجۆردا و له‌مه‌یدانی نیازه‌كانی (B)دا، ئه‌و مهجالهبۆ (B) ده‌ره‌خسێنێ كهسهرپشك بێت بۆ هه‌ڵبژاردن له‌نێوان ئهڵتهرناتیڤهكاندا. فرێدریك ئێنگه‌لستاد نمونه‌یه‌كی سادهلهم پێوهندییهدههێنێتهوه كهلهپێوهندی نێوان پیزیشك و نه‌خۆشدا به‌رونی ئاشكرا ده‌بێ. ئه‌و ده‌ڵێ پیزیشك ده‌سه‌لاتی ههیهبهسهر نه‌خۆشه‌كه‌ی تا ئه‌و كاته‌ی كۆنترۆڵی هه‌بێ به‌سه‌ر ئه‌و چاره‌سه‌ریانه‌ی كه‌پێوه‌ندی ههیهبهتهندروستی نه‌خۆشه‌وه. ئه‌م تواناییه، ده‌سه‌ڵات به‌پزیشك ده‌دا كه‌بڕیار بدا له‌سه‌ر نه‌خۆش به‌مه‌به‌ستی دیاری كردنی رێژیمێكی ده‌رمانی یاخود مه‌جالێكی زه‌مه‌نی كه‌نه‌خۆش ناچار ده‌كا پێملی بڕیاره‌كانی ئه‌و بێت. به‌ڵام له‌هه‌مان حاڵیش‌دا ده‌سه‌ڵاتی پیزیشك بهسراوهتهوهبهو ئه‌ڵته‌رناتیڤانه‌ی كه‌له‌به‌رده‌م هه‌ردوكیاندا هه‌یه، واتهپزیشك و نه‌خۆش. ئه‌گه‌ر نه‌خۆش به‌گۆڕینی پزیشكه‌كه‌ی بتوانێ ره‌زامه‌ندی لای خۆی دروست بكات، بێگومان ده‌سه‌ڵاتی پزیشكی پێشووی له‌سه‌ر خۆی كه‌م ده‌كاته‌وه.
ئه‌م پێوه‌ندییه، واتهتوانامهندیهكان و ئه‌ڵته‌رناتیڤه‌كان، پتر له‌گره‌وی ره‌وشتێكی كۆمهڵایهتیدایهكهلای فرێدریك ئێنگه‌لستاد به"قه‌ناعه‌ت هێنان" ناوزه‌د ده‌كرێ. واته‌ئه‌و كاته‌ی ئه‌كته‌ری (B) قه‌ناعه‌ت ده‌هێنێ به‌ئه‌و فۆرمه‌ی كهئهكتهری (A) له‌سه‌ری فه‌رزده‌كات. له‌م زۆنگهیهوهپێویستهسهرنج بدرێ به‌راسته‌وخۆ بوون یان ناراسته‌وخۆ بوونی ئه‌م قه‌ناعه‌ته. قه‌ناعه‌ت پێهێنان له‌شیوازی راسته‌وخۆدا پێوه‌ندی ههیهبهبنهمایهكی به‌هێزی راگه‌یاندن. واته‌ئه‌و تواناییهبهرزهی ده‌سه‌ڵات كهلهبهیانهكانیدا و لهبهڵگههێنانهوهكانیدا به‌دی ده‌كرێن. له‌م پێناوه‌دا پێویستهسهرنج بدری به‌نموونه‌ی كاریزمای ماكس وێبه‌ر كهنفوزی ده‌سه‌ڵاتی كاریزما دهبهستێتهوهبهئهو توانامهندییهی كهلهبهیان و بهڵگههێنانهوهكانیدا به‌دی ده‌كرێن و ئه‌م فاكتهبهردهوام له‌پێوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆدا مسۆگه‌ر ده‌بێ. قه‌ناعه‌ت پێهێنانی ناراسته‌وخۆ له‌و حاڵه‌تانه‌دا روو ده‌ده‌ن كهژێردهستهكان مۆدیله‌كانی باڵاده‌سته‌كان ههڵدهگرنهوهیان په‌یره‌وی ده‌كه‌ن لهسهرچاوهزانستی و مهعرهفهییهكانی توێژی باڵاده‌ست. ئه‌م توانامهندییانهی كهلهئیختیاری توێژی باڵادهستدایهبهسهرچاوهیهكی باوه‌رپێكراو دێته‌ئه‌ژمار (له‌رووی چۆنایه‌تییه‌وه) كهلهجیهانبینی توێژی بنده‌ستدا ره‌نگدانه‌وه‌ی ده‌بێ. له‌ره‌وتی پهیرهویكردنی ئێمهلهو شێوازانهلهدهربڕین، فاكتی ده‌سه‌ڵات به‌ده‌رده‌كه‌وێ. چوونكهكاریگهری ئه‌م سهرچاوانهلهسهر بینین و تێگێشتنی ئێمه‌و ئه‌و مۆدێلانه‌ی كهئێمهپهیرهوییان لێده‌كه‌ین خاوه‌نی كاراكتێرێكی نفوزیهو له‌پرۆسه‌یه‌كی ناراسته‌وخۆدا شوێن له‌سه‌ر ئێمهجێدههێڵن. كه‌م كردنه‌وه‌ی مه‌یدانی ئه‌م دهسهڵاتهتهنیا لهسهربهخۆییدا مسۆگه‌ر ده‌بێ كه‌ئه‌م مهجالهلهگونجان نایه‌ت. چوونكهمۆدێلهكان هه‌ركامه‌یان ئیلهامێكن له‌نموونه‌كانی به‌ر له‌خۆیان.
"پییه‌ر بۆدیۆ" (1991) لهتیۆرهبهناوبانگهكهیدا واتهشووناسی كو‌لتور و سه‌رمایه‌ی كو‌لتور(Cultur Capital) سه‌رنجێكی شیاوی هه‌یه‌له‌م پێوه‌ندییه‌دا. ئه‌و ئاماژه‌ده‌دا به‌چه‌مكی ده‌سه‌ڵات لهپێوهدنییهكی كولتوریدا. له‌تیۆری سه‌رمایه‌ی كو‌لتور ئاماژهدها بهبهستێنهنایهكسانهكانی كۆمه‌ڵگا، به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ باڵاده‌ست بوون و هێژمۆنیای كو‌لتورێك كهكولتورهكانی دیكهناچار ده‌كا بهپهیرهوی كردن لهفۆرمهكانی ره‌وشتی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆی. بۆدیۆ له‌سه‌ر ئه‌و قهناعهتهیهكهلهگۆمهڵگادا تاقمێك له‌رێگای به‌رهه‌مهێنانی وێنایه‌كی تایبه‌ت له‌جیهان یان به‌رز كردنه‌وه‌ی كو‌لتورێك، خۆ فه‌رزده‌كه‌ن به‌سه‌ر كۆمه‌ڵانی دیكه‌دا. ئه‌م هێژمۆنیایهلهرێگای راهێنان، تیۆر، ته‌كنۆلۆژیا، هونه‌ر، موزیك، ئهفسانهمیللیهكان و پێوهندییهكولتورییهكانهوهگرینگی و تایبه‌تمه‌ندی خۆی فهرزدهكا به‌سه‌ر كولتوره‌كانی دیكه‌دا. ئه‌م ئاراستهیهناراستهوخۆ شوێنه‌وار له‌خۆی جێده‌هێڵێ به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا كاریگه‌رییه‌كی درێژخایه‌نی ده‌بێ. ئهمهدهشێ پیوه‌ندی هه‌بێ بهفاكتی قه‌ناعه‌تهێنان، چوونكهمانهوهلهجهغزی چاره‌نووسی ژێرده‌سته‌بوون له‌گره‌وی كاریگه‌رییه‌كی سایكۆلۆژیانهدایهكهدهبێتههۆی به‌رجه‌سته‌بوونه‌وه‌ی كولتوری باڵاده‌ست. ئه‌م حزوورهقورسهلهرێگای ووروژاندنی هه‌ستی شه‌رمه‌زارییه‌وه، به‌رده‌وام هێژمۆنیای خۆی به‌رهه‌م ده‌هێنێته‌وه. كاریگه‌ری ئه‌م سایكۆلۆژیهتهبهچهشنێكهكهكولتوری بنده‌ست هه‌ست به‌كه‌م بوون و بێ ئاوزی ده‌كه‌ن كاتێ هه‌ڵده‌ستن بۆ ده‌رباز بوون له‌ته‌وه‌ری ئه‌م ده‌سه‌ڵاته.
یه‌كێك لهتایبهتمهندییهگرنگهكانی ده‌سه‌ڵات له‌دوو چه‌مكی شه‌رعیه‌ت و چاوه‌روانی لێكردندا به‌رجه‌سته‌ده‌بێته‌وه. واته‌ئه‌و ژێدهرهیاساییهی كهپارادایمی ده‌سه‌ڵات په‌سه‌ند ده‌كات و دهیخاتهبهردهم چاوه‌روانییه‌كی گشتی. چه‌مكی شه‌رعیه‌ت لهتیۆرهكانی ماكس وێبه‌ردا گرینگییه‌كی تایبه‌تی پێدراوه. ئه‌م بابهتهرهگی له‌چۆنایه‌تی و چه‌ندایه‌تی حزووری دهساڵاتدا هه‌یه‌و له‌هه‌مان حاڵیش‌دا پهیوهستهبهچاوهروانییهگشتییهكانی بنده‌سته‌كان له‌هه‌ریمی ئه‌م ده‌سه‌لاته. توێژی بنده‌ست كۆمه‌ڵێ چاوه‌روانیی ههیهلهدهسهڵات كهتهوهقوع ده‌كرێ ده‌سه‌ڵات وه‌ڵامده‌ری گشت لایه‌نه‌كانی مهرجهكۆمهڵایهتییهكانی ئه‌و بێت. واتهدهسهڵات سه‌رچاوه‌یه‌ك بێت بۆ گه‌ڕانه‌وه. مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی له‌م بابهتهگهرانهوهبۆ ئه‌و دۆخهیهكهتاك له‌نامۆبوون رزگار ده‌كات. ئه‌گه‌ر ئاقاری ئه‌م رهوتهلهگهرانهوهبهرهو ده‌ربازبوون بچێ، ده‌ره‌نجامی پاشاگه‌ردانی لێده‌كه‌ویته‌وه. له‌م زۆنگهیهوهدهسهڵات قورساییهشهرعییهكهی له‌ده‌ست ده‌دات و ناچار ده‌بێ په‌نا ببات بۆ تۆقاندن و تایبهتمهندییهكهرهسهئاساییهكی.
به‌ڵام به‌گشتی تێگێشتن له‌چه‌مكی ده‌سه‌ڵات نایهتهگونجان به‌بێ ئه‌وه‌ی سه‌رنج نه‌درێ بهوتهزای بێده‌سه‌ڵاتی. بێده‌سه‌ڵاتی لایه‌نی جۆراوجۆری هه‌یه، له‌م دۆخه‌دا ده‌كرێ سه‌رنج بدرێ به‌لاوازبوونی ئه‌كته‌ر له‌هه‌مبه‌ر ئه‌و ئه‌ركانه‌ی كه‌بۆی دیاری ده‌كرێ یاخۆد لاواز بوون له‌هه‌مبه‌ر سیگناڵه‌كانی ئه‌و هێزه‌ی كهبهچهشنێك له‌سه‌ری فه‌رز كراوه. به‌ڵام له‌لایه‌كی دیكهوهدیاردهی بێدهسهلاتی ده‌ره‌نجامی پێوه‌ندیه‌كی لاوازهلهنێوان ده‌سه‌ڵات و ئه‌و ئه‌كته‌رانه‌ی كه‌خۆ له‌هه‌رێمی ده‌سه‌ڵاتدا ده‌بیننه‌وه. لاواز بوونی بناغهشهرعییهكانی ده‌سه‌ڵات هۆكارێكی سهرهكییهبۆ پاسیڤ بوون و په‌سه‌ند نه‌كرانی ئه‌م هێزانه. ژێرده‌سته‌كان یان ئه‌وانه‌ی كه‌كاریگه‌ری ده‌سه‌لاتیان به‌سه‌ره‌وه‌یه، ئه‌و كاره‌ی ده‌كه‌ن كه‌ده‌بێ بیكه‌ن، ده‌نا زێتر لهمانهلهتوانایی ئه‌وان به‌ده‌ره. ئه‌وان به‌شێوازی جۆراوجۆر له‌حه‌ولی خۆكشانهوهدهبن له‌ده‌ست كۆنترۆڵ و چاوهروانییهكانی ده‌سه‌ڵات به‌مه‌به‌ستی پێكهێنانی كه‌شێكی ئازاد. به‌گشتی بێده‌سه‌ڵاتی له‌خۆیدا ئهڵتهرناتیڤێكهلهههمبهر ده‌سه‌ڵات. یان خود ده‌سه‌ڵات نواندنهلهبهرامبهر ده‌سه‌ڵاتدا.
شرۆڤه‌كردنی ده‌سه‌ڵات و دابه‌شكردنی به‌سه‌ر سێ پارادایمی وه‌ك "ده‌سه‌ڵات"، "ئاوتۆریته" و "نفوز" (influence) به‌گشتی وه‌ك "مهرجهنفوزییهكان" پێناسه‌یه‌كی گشتییهلهخوێندنهوهی "R. Dahl" به‌پێی ئه‌م قه‌ناعه‌ته"نفوز" بریتییهلهتوانایی كه‌سێك بۆ دروست كردنی گۆڕان له‌كرداری كه‌سێكی دیكه‌دا. له‌م روانگهوهدهسهڵات دهرفهتێكهكهبهشێوهیهكی به‌ربڵاو له‌كۆمه‌ڵگادا بڵاو ده‌بیته‌وه‌و ته‌نانه‌ت په‌ل دهكێشێتهنێو گشت ئه‌و بوارانه‌ی كه‌په‌یوه‌ستن بهپێوهندییهكۆمهڵایهتییهكان. له‌م زۆنگهیهرا ده‌سه‌ڵات سامانێك نییهكهلهقۆرغی كه‌سانی سه‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگادا بێت بهڵكهپرهنسیبێكهكهلهپهیوهندییهكی دێمۆكراتیكدا مه‌جال ده‌ره‌خسێنێ بۆ گشت لایه‌نه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگا بۆ به‌شدار بوون له‌م دۆخهكۆمهڵایهتییه.
ئه‌نجام : به‌سه‌رنجدان به‌و بۆچوونانه‌ی كهلهروانگهی جۆراوجۆرهوههاتنهبهر باس، چه‌مكی ده‌سه‌ڵات شووناسێكی كۆمه‌ڵایه‌تی ههیهكهلهپێوهندییهكۆمهڵایهتییهكاندا به‌رده‌وام خۆی به‌رهه‌م دێنێته‌وه. ئه‌م فاكتهكۆمهڵایهتییهلهگۆراندایهبهپێی سیسته‌می ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی كه‌ده‌سه‌ڵات له‌دوو چه‌مكی دێمۆكراتیك و پاوانخوازیدا پێناسه‌ده‌كات. ئه‌م دوو ئاقارهههركام ههڵگرتنهوهیهكی تایبه‌ت بهپێكهاتهكۆمهڵایهتییهكهی خۆی ههیهلهههمبهر ده‌سه‌ڵات، واتهلهسیستهمی مۆدێڕن‌دا ده‌سه‌ڵات به‌پێوه‌رێكی دێمۆكراتیك و له‌پرۆسه‌ی پراكتیزه‌كردنی پێوهندییهكۆمهڵایهتییهكاندا پێناسه‌ده‌كرێ و، له‌سیسته‌می نه‌ریتیدا ئه‌م بابهتهلهبوعدی سوڵته‌و به‌كه‌ره‌سه‌ی تۆقاندنهوهسهیر ده‌كرێ. تایبه‌تمه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی مۆدێڕن لهكۆمپلێكس بوون و بهربڵاوییهكهیدایهكهوادهكات به‌ئه‌سته‌م ژێدهرهسهرهكییهكانی ده‌سه‌ڵات بناسرێنه‌وه. به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی نه‌ریتی له‌ساده‌ترین حاڵه‌تدا ده‌شێ لهفۆرمهرووكهشییهكانی كۆمه‌ڵگادا ببیندرێتهوهو خاوه‌نی ئه‌م تایبهتمهندییهبێت كهئهنگیزهی ده‌سه‌ڵات به‌شاراوه‌یی له‌دۆزه‌خی حهرامكردنیدا بهێڵێته‌وه‌و، رهنگهئهمهیش هۆكارێك بێت بۆ "به‌ره‌ش بینینی ده‌سه‌ڵات".
سه‌رنج: بۆ نوسینی ئه‌م وتاره سوود له سه‌رچاوه‌گه‌لێك وه‌رگیراوه.
تێبینی: تكایه كه‌س ناتوانێت به‌بێ پرسی ئاماده‌كار،ئه‌م وتاره له هیچ رۆژنامه‌و گۆڤارێكدا بڵاو بكاته‌وه. سه‌رپێچیكار سزا وه‌رده‌گرێت.