تۆتالیتاریزم…کاریزما….ڕۆشنبیر..
تۆتالیتاریزم…کاریزما….ڕۆشنبیر..
ڕزگار حه‌مه ڕه‌شید
بوونه‌وه‌رێک،زۆرجار وه‌ک ڕه‌خنه‌گرێکی ڕادیکاڵ،زۆرجار وه‌ک پارێزه‌رێکی تیۆری له پایه‌کانی ده‌سه‌ڵات،وه‌ک شۆڕشگێڕ،وه‌ک بڵندگۆیه‌کی میدیای ده‌سه‌ڵات،یان وه‌ک فه‌رمانبه‌رێکی ده‌زگا حکومیه‌کان،هه‌ندێ جاریش وه‌ک که‌سێکی یاخی له نێوه‌نده کۆمه‌ڵایه‌تیه جۆراو جۆره‌کان دا کار ده‌کات. ئه‌م بوونه‌وه‌ره که ڕۆشنبیره، زیاد له پێناسه‌یه‌ک و زیاد له ڕوخسار و شێوه‌یه‌کی له مێژووی مرۆڤایه‌تی داگیر کردووه.هه‌ر چرکه ساتێک ڕوخساری جیاواز جیاوازی ئه‌م بوونهوهرهمان نیشان ده‌دات و زیاد له ههڵوێستێکیمان بۆ ئاشکرا ده‌کات.وه‌ک چۆن له‌م کایه سۆسیۆ-ڕۆشنبیریه‌ی ئێمه‌ش دا سه‌رجه‌م ئه‌م ڕوخسارانه‌ی بینراوه و ده‌بینرێت. ئه‌وه‌ی له کۆتاییه‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردووه‌وه دوور‌و نزیک ئاگاداری ئه‌و بزوتنه‌وه ڕۆشنبیریه‌یه که له‌م نێوه‌نده‌ی ئێمه‌دا سه‌ری هه‌ڵدا،بۆی ئاشکرایه که ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه وه‌ک پڕۆژه‌یه‌ک له‌سه‌ر شانی کرانه‌وه و هه‌مه‌ڕه‌نگی و ده‌نگه جاوازه‌کان وه‌ستاوه و دژی کاریزما و یه‌ک ڕه‌نگ کردن و تاک ڕه‌هه‌ندی ده‌سه‌ڵات هاتۆته ده‌نگ . ڕه‌خنه‌ی ڕۆشنبیری جددی له ده‌سه‌ڵات ڕه‌خنه بووه له‌و ته‌ووژمه حیزبیه‌ی که ئه‌وی تر به جیاوازیه‌کانیه‌وه قبووڵ ناکات وهه‌وڵی تواندنه‌وه‌ی هه‌مووا ده‌دات له‌ناو خۆی دا ،ڕه‌خنه‌یه له قۆرخ کردنی هه‌موو ده‌نگی کۆمه‌ڵگا له چوارچێوه‌ی یه‌ک دید و یه‌ک جیهان بینی و تاقانه حیزب دا. هه‌وڵدانی زیندوکردنه‌وه و به‌هێزکردن و پشتگیری کردن بووه له‌و ده‌نگه ناوازانه‌ی که شوناسی نه‌ته‌وه‌یی له کاره‌کته‌رێک و وگرووهێک دا ناتوێنێته‌وه و هه‌موو ده‌نگه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی خۆی به دوژمن و خائین ناناسێنێت. پرۆژه‌یه‌ک که ده‌کرا گوتاری نه‌وه‌یه‌ک به ئاقارێکی مه‌ده‌نی تر و کراوه تردا ئاراسته بکات.ئه‌رکی ڕۆشنیر له کاری فه‌رمانبه‌ری ده‌زگا و میدیاکان جیا بکاته‌وه و به دووی ره‌وه‌ندێکی ئازاد دا بگه‌ڕێت.دژی ڕه‌شه‌کوژی و ڕامکردنی سه‌رجه‌م گه‌نجان و چه‌وساندنه‌وه و سه‌رکوتکردنه‌کان بووه‌ستێت . له ده‌ره‌وه‌ی درووشمه‌کان کار بکات و گه‌نجان له سه‌رله‌قاندنی ڕه‌زامه‌ندی بۆ ده‌سه‌لاته‌کان ڕزگار بکات و فێریان بکات چۆن به ده‌نگی به‌رز بڵێن نه‌خێر.
سه‌رکرده‌ی کاریزماتیک و ڕۆشنبیر
سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر قه‌یران دابهشێوهیهکی گشتی کاریزما و ده‌ست و پێوه‌نده‌که‌ی سوود له قه‌یران وه‌رده‌گرن بۆ گه‌شه‌کردنی خۆیان ، ئه‌مه‌ش له ئاستێکی باڵای دا له‌ڕێگه‌ی میدیاوه ئه‌نجام ده‌درێت . ئه‌و ده‌نگه گشتیه‌ش که له‌ڕێگه‌ی میدیاوه ده‌سته‌به‌ر ده‌کرێت ده‌نگێکه که هه‌ڵقوڵاوی ئه‌و بوونه قهیراناویهیه و ته‌نها چاوی له‌سه‌ر ده‌ربازبوونه له چرکه‌ساتی خۆی ، به‌ڵام دواجار ئه‌م ده‌نگه نابێته داینامۆی چاکسازی کردن له ئاسته‌کانی قه‌یران دا و ته‌نها چاوی له‌سه‌ر پێشهاته‌کانه.
کاتێک ڕۆشنبیر دهچێتهئامێزی سه‌رکرده‌یه‌کی کاریزماتیکه‌وه ، هیچ ده‌رفه‌تێکی بۆ جیابوونه‌وه له‌و ده‌نگه سادانه نامێنێت که کاریزما له‌سه‌ر بنه‌مای[ قارهماێتی و لێهاتوویی و زیره‌کی و ده‌ست پاکی و ڕزگارکه‌ر ] دروست ده‌که‌ن، ده‌رفه‌تێکی بۆ نامێنێته‌وه تا رهنگاکانی تر و ده‌نگه‌کانی تر ببینێت و ببیستێت . له پرۆسه‌ی ده‌نگدان دا تاکێک وه‌ک هه‌موان گوێ بۆ میدیاکان و به‌ڵێنه‌کان شل ده‌کات و له چوارچێوه‌یه‌کی زانیاری دیاریکراو دا که په‌یوه‌ندی به کار و ژیانی تایبه‌تی خۆیه‌وه هه‌یه،به‌گوێره‌ی ئه‌و وه‌ڵامانه‌ی که له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن دا به‌ده‌ستی دێنێ سه‌باره‌ت به‌و کێشانه‌ی که بۆ ئه‌و جێگه‌ی بایه‌خن ، ده‌گاته بڕیار . به‌ڵام ڕۆشنبیر دوورتر ده‌ڕوانێت و له یه‌کلا کردنه‌وه ی بڕیاره‌که‌ی دا هه‌ڵوێستێک له‌ناو مێژووی خۆی دا ده‌نوێنێت. ئاساییه بۆ هاوڵاتییه‌ک که 18ساڵ بێزاری له کاره‌کانی یه‌کێتی و پارتی که رۆژ به‌رۆژ خه‌ونه‌کانی مرۆڤی کوردیان وه‌ک پێکهاته‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی له‌لایه‌ک و وه‌ک ژیان دۆستێک له‌لایه‌کی تره‌وه له بار بردووه ، نه‌وشیروان مسته‌فا وه‌ک فریادڕه‌سێک وێنا بکات. به‌ڵام ئاسان نی یه ئه‌وه به‌سه‌ر ڕۆشنبیر دا تێپه‌ڕێت که له‌ماوه‌ی 18ساڵی ڕابردوودا نه‌وشیروان ئه‌ندامێکی ئاسایی ناو حیزبێک نه‌بوه،به‌ڵکو به‌درێژایی ئه‌و ساڵانه وه‌ک ده‌سه‌ڵاتدارێک له شانۆی سیاسی کوردستان دا که خۆی و حیزبه‌که‌ی بڕیاره چارهنووسسازهکانیان له‌ده‌ست بووه ، به‌رپرسیاره له تێکڕای ئه‌و سه‌رکه‌ت و یاریکردنانهی که به‌ژێر باڵی ئه‌ودا گوزه‌راون . چاوپۆشی کردن له‌م حه‌قیقه‌تانه و به‌کارهێنانی زمانێکی له‌خشته‌به‌ر که زۆرجار به ناڕاسته‌وخۆ به نموونه‌ی سه‌رکرده‌یه‌کی فریادڕه‌س وێنای ده‌که‌ن و پێمان ده‌ڵێن ئه‌م لیسته چاره‌سه‌ری تێکرای کێشه‌کانی مرۆڤی کورد ده‌کات [به بێ ده‌ستنیشان کردنی ئاسۆی ڕزگاری مرۆڤی کورد] به‌ڕای من به‌شداری کردنه له‌و کاره‌ساتانه‌دا که چاوه‌رێی مرۆڤی کورد ده‌کات وه‌ک بوونێکی نه‌ته‌وه‌یی.من هه‌وڵ ئه‌ده‌م دانهبهزمه ئه‌و ئاسته‌ی که به داخه‌وه به‌شێکی زۆری نووسینه‌کانی تێکه‌وتووه و به‌په‌له ده‌یانه‌وێت ده‌یان کێشه‌ی گرنگ له‌بیر به‌رنه‌وه و ته‌نانه‌ت واز له لۆژیکی نوسین و شیکردنه‌وه‌ی دروستی چه‌مکه‌کانیش ده‌هێنن .به‌و هیوایه‌ی ئاست و ئاراسته‌ی گفت و گۆکان له دروشم و سوکایه‌تی و وه‌ڵامی حه‌ماسی و تووڕه و سازشکارهوه بگۆرین بۆ ئاستێکی ته‌ندروستتر ، هه‌رچه‌ند ڕووداوه‌کان خێرا و گرنگن به‌ڵام له‌ناو ئه‌و هات و هاوارانه‌دا نه‌بینه به‌شێک له پروپاگه‌نده‌کانی ههڵبزژاردن ومیدیا حیزبیه‌کان ، که به‌داخه‌وه به‌شێک له‌و براده‌رانه به ئاگاییه‌وه ئه‌م هه‌ڵوێسته‌یان هه‌ڵبژاردووه .
به‌شێکی زۆر له نوسینه‌کان و ڕای ڕۆشنبیران دابه‌ش بووه به‌سه‌ر پشتگیری کردن و ره‌تکردنه‌وه‌دا . ئه‌و براده‌رانه‌ی به جۆرێك وه‌ک پشتگیری له لیستی گۆڕان ده‌نووسن په‌نا بۆ هه‌ر چه‌مک و تێزێک ده‌به‌ن هه‌رچه‌ند خۆشیان له‌پێشتردا دژی بووبێتن بۆ خزمه‌تی ئه‌و به‌ره‌یه، وه‌ک به‌پێویست زانینی کاریزما ،یان بانگه‌شه‌کردن بۆ ده‌نگدان،یان لهخشتهبردنێکی زمانه‌وانی بۆ به هه‌موان کردنی هه‌موومان له باوه‌شی [گۆڕان]دا ، به‌داخه‌وه ئه‌م جۆره ڕایانه له نووسینه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی ڕووناکبیرانی ئازیزی وه‌ک مه‌ریوان ووریا و ڕێبین ههردیشدا به‌دی ده‌کرێت ، ئه‌وان که له دامه‌زرێنه‌ره سه‌ره‌کیه‌کانی ئه‌و پرۆژه ڕۆشنبیریهن که له سه‌ره‌وه باسم کرد . به‌رامبه‌ر به‌مه‌ش یه‌کێتی و پارتی هه‌رجۆره ڕه‌خنه و هاتنهدهرهوهیهک به لایه‌نگری لیستی گۆڕان ده‌ناسێنن.
دیاره ئه‌م دیارده‌ی به ڕه‌ش و سپی سه‌یرکردنه تازه نی یه و له مێژووی دوور و نزیک دا هاوشێوه‌ی ئه‌م پۆلێنکردنانه به ئاشکرا ده‌بینین ،بۆ ئه‌مریکا هه‌رکه‌س له‌پشت پرۆژه‌ی دژی تیرۆره‌وه نه‌وه‌ستێت ئه‌وا یه‌کێکه له تیرۆریستان،له بزوتنه‌وه‌ی دژه ئه‌مریکاش دا هه‌ر که‌س له خۆپیشاندانه‌کانیان دا به‌شدار نه‌بێت ئه‌وه یه‌کێکه له لایه‌نگرانی سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مریکا،بۆیه له‌و خۆپیشاندانانه‌دا ئه‌و کارهساتانهت ده‌بینی که ئیسلامیه‌کان و چه‌په‌کان و به‌عسیه‌کانی یه‌کسان ده‌کرد به یه‌ک .له هه‌ل و مه‌رجێکی له‌م جۆره‌دا که دێته پێشه‌وه له ده‌نگێکی سه‌رکه‌شانه زیاتر،هیچ ده‌رفه‌تێک بۆ ڕای جیاواز نامێنێته‌وه، ده‌نگێک که بتوانێ ڕه‌خنه‌ی جددی له دابه‌ش کردنی جیهان بگرێت به‌سه‌ر ڕه‌ش و سپی دا،ده‌نگێک که له‌ده‌ره‌وه‌ی دروشم و میدیاکانه‌وه زه‌مینه‌یه‌ک بۆ هه‌ڵوێستێکی مێژوویی ئازادانه خۆش ده‌کات ، ده‌نگێک که له‌م سه‌یرکردنه گشتگیریهدا بۆنی هه‌ناسه‌کانی تۆتالیتاریزم ده‌کات .تۆتالیتاریزم و ڕۆشنبیر
زۆر جار تۆتالیتاریزم وه‌ک دیارده‌یه‌کی دوای جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م پێناسه ده‌کرێت که‌له نازیزم و فاشیزم و کۆمۆنیزمی سۆڤێت دا به‌رجه‌سته‌کراوه، به‌ڵام له ڕاستی دا به بێ ستالین و مۆسۆلۆنی و هیتله‌ریش ده‌یان هه‌ڵوێستی تۆتالیتاری له مێژووی کۆن و نوێی جیهان دا ئاماده‌ییان هه‌یه . به مانایه‌کی تر ئه‌وه‌نده‌ی من گوتاری خۆم، دیدی خۆم یان جیهانبینی و ڕه‌خنه‌ی
خۆم به‌و جۆره نمایش بکه‌م که گوتار و جیهان بینی و ڕه‌خنه‌ی [هه‌موان]ه، من که‌سێکی تۆتالیتاریستم . هه‌روه‌ها کاتێك مه‌ترسیه‌کان له‌سه‌ر من و ڕه‌خنه‌کان و به‌رخورده سه‌لبیه‌کان له به‌رامبه‌رم یه‌کسان بکه‌م به هه‌ڵاواردن و مه‌ترسی ده‌سته‌جه‌معی بۆ سه‌ر کۆی پێکهاته‌کانی کۆمه‌ڵگا من که‌سێکی تۆتالیتاریستم . تۆتالیتاریز هیچ نیه جگه له یه‌کسان کردنی کۆی ئه‌وانی تر به خود ، جگه له تواندنه‌وه‌ی ئه‌وانی تر له‌ناو گوتاره‌کانی خود و پێکهاته‌کانی خود دا ، هه‌ر ئه‌مه‌شه که خاڵی وه‌رچه‌رخانی دروشمه‌کانه به‌ره‌و فاشیزم.له مێژوودا نموونه‌ی ئه‌و بیریارانهش گه‌لێکن که له چرکه‌ساتێکی [گۆڕان]دا که سه‌رجه‌م پرۆژه‌کانی خۆیانیان خستۆته خزمه‌ت پارتێک یان ده‌سه‌ڵاتێکی دیاری کراوه‌وه، به‌ڵام دواجار ئه‌و هێزه بۆته هێزێکی دژ به مه‌رامه‌کانی ئه‌و بیریاره ی که ته‌به‌ننای کردووه و بۆته ده‌سه‌ڵاتێکی دیکتاتۆری و ڕاسیستی و فاشی. ئه‌وه‌ش بیریاره‌که یان فه‌یله‌سوفه‌که‌ی تا ڕادده‌ی خۆکوشتن پاشگه‌ز کردۆته‌وه .کاریزما و ده‌سه‌ڵات
له‌م چوارچێوه کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌ی ئێمه‌دا ، له‌دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه جه‌ماوه‌ر تێر بوون له هه‌ڵه سیاسیه گه‌وره‌کان و موژده و به‌ڵێنه درۆکان و له‌ده‌ست دانی [هه‌له مێژووییه‌کان] و بێ ئیراده‌یی و کاره‌ساته‌کانی ده‌سه‌ڵاتی کوردی . ده‌سه‌ڵاتێک که به‌رده‌وام له‌سه‌ر زیاد له په‌تێک یاری کردووه که هیچ یه‌ک له‌و په‌تانه له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ونه‌کانی مرۆڤی کورد نه‌بوون به‌ڵام له پێناو هه‌موو سیاسه‌ته‌کانی ووڵاته‌کانی ناوچه‌که و جیهاندا کاریان کردووه . ئه‌گه‌ر لێره‌و له‌وێش نووزه ده‌نگێکی ناڕه‌زایه‌تی هه‌بووبێت ، به تۆقاندن و سه‌رکوت و هه‌ڕه‌شه و زه‌بر و زه‌نگ خه‌فه کراوه . به‌ڵام ئه‌م خه‌فه کردنه بۆ جیهان و خه‌ڵک و خودی خۆشیان ئاشکرایه که به‌جۆرێکی تر سه‌ر هه‌ڵده‌داته‌وه و دواجار ئه‌م تراژیدیایه کۆتاییه‌کی ده‌بێت وه‌ک کۆتایی ڕژێمه‌که‌ی سه‌دام، که به‌ڵگه‌یه‌کی به‌رچاوه بۆیان ،کاتێک ئه‌و خه‌فه‌کردنه به‌رده‌وام ده‌بێته‌وه و تووڕه‌ییه‌کان زیاد ده‌بن، ده‌سه‌ڵات گۆری خۆی هه‌ڵده‌که‌نێ و ناڕهزایهتیهکانیش شکڵ وه‌رده‌گرن و ده‌نگه نووزهکان کۆتر ده‌بنه‌وه و تێکه‌ڵ ده‌بن ، تا ده‌گاته [ڕاپه‌ڕین] . ئه‌م ترسه له‌و چاره‌نووسه خوێناوی و تراژیدی یه هه‌ندێ چاکسازی له نێوه‌ندی بچووک بچووک دا دێنێته ئاراوه که ده‌سه‌ڵات له ڕێگه‌یه‌وه ده‌رفه‌تی هه‌ناسه‌دانێک بۆخۆی ده‌دۆزێته‌وه تا ته‌مه‌نی خۆی بۆ ماوه‌یه‌ک درێژ بکاته‌وه. که‌سێکیش که به درێژایی ئه‌و ماوه‌ی حوکمڕانی یه یه‌کێک بووبێت له بڕیارده‌ره گرنگه‌کان و له ئاستێکی بینراو دا به‌شێک بووبێت له‌و مێژووه . ده‌بێ چ پرۆژه‌یه‌کی جوان و چ فه‌نتازیایه‌کی بۆ ئایندهی ئه‌م کاروانه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی دا هه‌ڵگرتبێت ؟ له‌کاتێک دا ئه‌و دوو حیزبه ڕۆژ به ڕۆژ روخساره ناشرینه‌کانیان ئاشکرا ده‌بێت و زیاتر بێزاری و ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵک ده‌جووڵێنن، ده‌بێت ئه‌م [کاریزما] یه که له‌ژێر باڵی ئه‌وانه‌وه دزه‌ی کردووه ، ڕزگارکه‌ری ئه‌وان بێت یان دێوهزمهکهیان ؟ له کاتێك دا ئه‌وان زیاتر پێگه‌کانی خۆیان له نێو کۆمه‌ڵگادا له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و بێ متمانه‌یی ده‌گاته قووڵاییه‌کانی کۆمه‌ڵه‌وه، له چرکه ساتێك دا که ئه‌گه‌ری دروست بوونی چه‌ندین ده‌نگی جیاواز له هه‌رکاتێکی تر به‌هێز تره، ئه‌م کاریزمایه که دژی ده‌نگه جیاوازه‌کان بووه، دێت هه‌موو ده‌نگه ناڕازیه‌کان له‌ژێر چادره‌که‌ی خۆی دا کۆده‌کاته‌وه، ئاخۆ ئه‌و په‌یامهێنه‌ر و مه‌سیح و سه‌رکرده ڕۆحانیهیه که ئاینده‌مان بۆ ڕۆشن ده‌کاته‌وه،یان ئه‌گه‌ری درووست بوونی ئۆپۆزیسیۆنێک که له ڕۆحی کۆمه‌ڵگاوه هه‌ڵده‌قوڵێت بۆ ماوه‌یه‌کی زه‌مه‌نی درێژ له‌ناو ده‌بات و هه‌موو ده‌نگه ناڕازیه‌کان قۆرخ ده‌کات و له‌ناو خۆی دا ده‌یانتوێنێته‌وه، به‌م هه‌نگاوه‌ش خزمه‌تێکی گه‌وره به حیزبه‌کانی ده‌سه‌ڵات ده‌کات و ده‌رفه‌تی ژیانێکی زۆر درێژتریان بۆ فه‌راهه‌م ده‌کات، به هه‌ندێ چاکسازی یه‌وه که وه‌ڵام به پرسیار و ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی کۆمه‌ڵگا ناداته‌وه، به‌تایبه‌تی پرسیاری مرۆڤی کورد له پێناسه‌ی بوونی خۆی له‌و ناوچه‌یه‌دا، که ئاخۆ دروستبوونی کیانێك هێشتا خه‌ونێکی شاعیرانه‌یه ؟ یان ئه‌م کاریزمایهش چاوه‌ڕێی ئه‌مریکا ده‌کات له مه‌ترسی یه چاوه‌ڕوان کراوه‌کان بمان پارێزێت ؟ هه‌ر له‌م ئاسته‌ی ترس له ئاینده‌دا ده‌مانهێڵێته‌وه و شه‌پۆلێکی به‌رفراوانتری کۆچکه‌ران ده‌ستپێده‌کات؟
من پێموایه کورتکردنه‌وه‌ی پێشهاته‌کان بۆ[گه‌شبینی و ڕه‌شبینی] ، [باش و خراپ] نه‌ك هیچ فاریزه‌یه‌ک ناخاته به‌رده‌م پرسیاره‌کانمان، به‌ڵکو هه‌ر هه‌وڵێك بۆ تێڕامان و ڕه‌خنه‌گرتن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و شیکار له‌بار ده‌بات و ڕه‌نگه هه‌مان ئه‌زموونه تاڵه‌کانی ڕابردوو دووباره ببنه‌وه …