که‌مین ! …..فه‌رید مه‌خموری
لهقافیه شوعه‌را عه‌یبه لابده‌ن، به‌ڵام
به‌یادی چاوی ئه‌من لاده‌ده‌م به مه‌خسوسی.
حاجی قادری کۆیی….
با دووباڵی قاچاغ له پاکیزه‌یی چێ بکه‌ین و
پێی هه‌ڵفڕین بۆ دورگه‌کانی به‌رائه‌ت
چیدی ئه‌و هه‌موو شه‌ڕه نیگا دزێوانه به ئێمه ناکرێ
شه‌ڕ له‌گه‌ڵ پاسه‌وانه چاومۆنهکانی ده‌رگای گڵکه‌ند
شه‌ڕ له‌گه‌ڵ شوفێر ماشێنه، هه‌وه‌س بازه‌کان
شه‌ڕ له‌گه‌ڵ نیگا موحریجهکانه نه‌وه‌کانی عیسا
شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ڕیشداره سه‌له‌فیه‌کان
شه‌ڕله‌گه‌ڵ ئه‌و یاسایه‌ی،خۆشه‌ویستی به مه‌ترسی و
ڕه‌جم کردنی دڵداران به فه‌ڕز ده‌زانێ
شه‌ڕ له‌گه‌ڵ بوختان
له‌گه‌ڵ شه‌ڕ
له‌گه‌ڵ فانۆس
له‌گه‌ڵ….، له‌گه‌ڵ….، له‌گه‌ڵ….
ده (نونو)ی رۆح
شوێن پێی هه‌نگاوه وێڵهکانم هه‌ڵگره
ئه‌م ده‌ڤه‌ره بێوه‌ژنه، بێ پرسگه، به ڕشانه‌وه سواخ دراوه
له به‌رائه‌تی ئه‌وینی سه‌وزمان ناگات
پاساریهکانیش
ده‌ستووری مرۆڤه‌کانی قه‌ڕنی جه‌هاله‌تیان هه‌ڵگرتوه‌و
ئیره‌یی به ئاوێته بوون و
پیاسه دوو قۆڵیهکانمان ده‌به‌ن
زووکه کچی شۆخ چاوه‌ڕێی چیت ؟
چی بوڕو بوخچه‌و
بارگه‌ی عه‌شقی تازه ههڵچوومان هه‌یه
کۆیکه‌ره‌وه، با تێی قوچێنین
ئیترهودنهی عه‌شق و ماچ و عاتیفه
له ئیراده‌ی ئێمه ده‌رچوو !
ده‌ی رۆحی ڕه‌وان زووکه
وا میترۆیه‌کی سیکرابتر له ئاره‌زووی سێکسیمان، سازه
به‌بن تونێڵه داته‌پیوه‌کانی عه‌ده‌م ڕێده‌که‌ین
تا، شه‌مووله که‌مین چیه‌کان
گومانمان لێ نه‌که‌ن
له دوورگه‌یه‌ک وچان ده‌گرین
که سهرابتر و چۆڵتر بێ له به‌هه‌شت
ده‌روێشانه حهجڵهیهک* چێ ده‌که‌ین و
ده‌یکه‌ینه جێ ژوانگه‌ی هه‌میشه‌ییمان
گوڵه‌خان زووکه
با له‌و که‌مینه نێرهموکانه ده‌ربازمان بێ
که بۆ ئیزرابی دڵداره‌کان سازکراوه
له دژی له ئه‌ژنۆ که‌وتنی ماچ و
له‌ده‌ست دانی، په‌رده‌ی کچێنی عه‌شق
ڕه‌نگه ویژدان نه‌ماوه‌کان ،به فهللاقه کردنی ئێمه‌ش نه‌وه‌ستن
بگره،ته‌ققه له سه‌مای په‌پوله و
ژوانی گوڵ و بولبول و
سیسته‌می نوێی تێک ئاڵانیش بکه‌ن
ئاه
ئه‌و ڕۆژه له‌ترسی ته‌ماته باران کردن و
هۆیها کێشانی شهللاتیه، شه‌رواڵ کورته‌کان** بوو
بڕیارماندا، ڕوو له گه‌ڕه‌کی خاچ په‌رسته‌کان بکه‌ین و
قه‌ده‌مێک به ده‌وری که‌نیسه ئیهمال کراو و
سهڵیبه تۆز له‌سه‌ر نیشتوهکه، لێبده‌ین
به‌ڵام، ڕه‌نگ زه‌عفه‌رانیه زۆجهکانی ئه‌وێش
له پاکیزه‌یی دڵداریمان نه‌گه‌یشتن
گه‌نجه‌کانیان، به‌ده‌م گاڵته پێکردنه‌وه، لچیان لێ بادهداین و
خۆیان له ئێمه بهعاشقتر ده‌زانی
که‌نه‌فت و بهساڵاچوهکانیشیان
به‌تاسه‌وه
نیگای پیاسه ئه‌فسووناویه‌که‌ی من و تۆیان ده‌کرد و
به‌ده‌م هه‌ڵکێشانی داخ له‌سه‌ر ئاخه‌وه
سه‌ری ڕه‌زامه‌ندیان بۆ دادهنواندین و
خه‌یاڵ ئاوێته‌ی
ڕۆژانی له‌ده‌ست چووی ته‌مه‌نی ده‌کردن
ئاخۆ وه‌کو ئێمه به هه‌رزه‌یی
چ دڵدارێکی یاخی و
چ ئه‌ڤیندارێک بووبن؟
نونو ی رۆح
له‌م هه‌رێمه سیاسهتخانه و
ههرهسخانه و، فشهخانه و
هه‌تیوخانه و، قه‌سابخانه‌یه‌دا
مینبه‌رێک ده‌ست ناکه‌وێ
ئاینی عه‌شقی خۆمانی تێدا بڵاو بکه‌ینه‌وه و
خۆمان به په‌یامنێر و،په‌یامبه‌ری خۆشه‌ویستی
به دڵداران بناسێنین
ده گیانه زووکه
با له‌ترسی هه‌ڕه‌شه‌ی
مافیا چه‌قۆ وه‌شێنه‌کانی خۆشه‌ویستی
ڕزگارمان بێ
ده‌ڕۆین و، له‌و سێ گۆشه‌ی به‌رمۆدایه وچان ده‌گرین
که سهراب تر‌و چۆڵتره له به‌هه‌شت
له‌وێش حهجڵهیهک له گوڵبارانی عاتیفه و
ماچ بارانی دڵداره‌کان چێ ده‌که‌ین و
ناوی ده‌نێین
ژووری ماچی تا هه‌تایی !!…
—————————————
سه‌رنج:
کاتی خۆی ئه‌م شیعره له چه‌ند گۆڤار‌و ڕۆژنامه‌یه‌کدا بڵاو بۆوه
چونکه هه‌موویان پڕ بوون له هه‌ڵه‌ی چاپ و شێواندنی ناوه‌ڕۆک، به پێویستم زانی دووباره‌و
پاش پاکنووس کردنه‌وه‌ی، بڵاوی بکه‌مه‌وه ..
*:ژووری ڕازاوه‌ی بووک و زاوا، له یه‌که‌مین شه‌ویاندا ..ا
**:مه‌به‌ست له ئه‌ندامانی حیزبه ئیسلامیه پاشکهوتوهکانه ، که ئه‌وسا و ئێستاش خراپترین شیکردنه‌وه ده‌که‌ن
بۆ ئه‌و کوڕ‌و کچانه‌ی به یه‌که‌وه له شوێنه گشتیه‌کان ده‌بینرێن ..
کوردستان-هه‌ولێر
31.8.1999
-ئوسترالیا
makhmuri@hotmail.com