
سامانی سروشتی و پێگه‌یه‌ک بۆ دروستکردنی هه‌یمه‌نه
سامانی سروشتی و پێگه‌یه‌ک بۆ دروستکردنی هه‌یمه‌نه
ئیبڕاهیم مهلازادهلهو بابه‌ته‌دا باس له دروستکردنی هه‌یمه‌نه (دێته‌رمینیزم) له کوردستان ده‌که‌م، ده‌ڵێم دروستکردن نه‌ک پاراستنی هه‌یمه‌نه، چونکه تا هه‌نوکه‌ش کورد نه‌یتوانیوه هه‌یمه‌نه به‌سه‌ر ناوچه‌که و ههیمهنهدارهکانی ناوچه‌که‌دا بکات. دیاره هه‌یمه‌نه ئه‌و کێڵگه‌یه که ژماره‌یه‌ک هه‌یمه‌نه له‌سه‌رکراوی له‌ناو خۆدا گلداونهتهوه و جڵه‌وی ته‌واوی کێشه ئابووری سیاسی و کۆمه‌ڵایتیه‌کانی به‌ده‌سته‌وه‌ن. ههیمهنهدارهکان له ڕاونگه‌ی ڕه‌وشت و سۆز و خزمایه‌تی و براده‌رایه‌تییه‌وه بیر ناکه‌نه‌وه و ناشجوڵێن، به‌لای ئه‌وان پاراستنی هه‌یمه‌نه و به شێوه‌یه‌کی دروست خستنه‌گه‌ڕی هۆکاره‌کانی پاراستنی هه‌یمه‌نه ته‌وه‌ری هه‌موو کێشه‌کانه و به‌رژه‌وه‌ندی باڵای ههیمهندارهکانه. لێره‌دا ده‌مانه‌وێت تاوتوێی پلانی ههیمهنهدارهکان بکه‌ین ؟ مێژووی ههیمهنهدارهکان چی به‌سه‌ر گه‌لێکی وه‌کو گه‌لی کورددا هێناوه؟ ئایا چۆن ده‌کرێت کورد هه‌یمه‌نه بگرێته ده‌ست؟ ئامراز و به‌ربه‌سته‌کان و ڕکابه‌ریه‌کان له‌به‌رده‌م دروستکردنی ههیمهنهدا چین؟
دوای کۆتاییهاتنی شه‌ری سارد و یه‌کلابوونه‌وه‌ی هه‌یمه‌نه بۆ بلۆکی ڕۆژئاوا له لایه‌ک و له‌لایه‌کی تره‌وه هه‌ڵپه‌ی ههیمهنهداره هه‌رێمیه‌کانی وه‌کو ڕژێمی پێشووتری عێراق و سه‌رهه‌ڵدانی خواسته ئه‌تۆمیه‌کانی ئێران و مانه‌وه‌ی ناکۆکی نێوان عه‌ره‌ب و ئیسرائیل و ده‌رهاوێشته‌کانی، ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناڤینیان به‌ره و دووڕیانێکی دیکه برد وکۆمه‌ڵێک ده‌رهاوێشته‌ی تازه‌ی لێکه‌وتنه‌وه، له‌وانه‌ش ڕوخانی ده‌وڵه‌تی عێراق و هاتنی سوپای هه‌یمه‌نه‌داری وڵاته یه‌کگرتووه‌کان، وه‌کو پێشه‌وای ههیمهنهدارهکانی ڕۆژئاوا بۆ ناوچه‌که و عێراق و پێویستی ڕاگرتن و سنوردارکردنی هه‌یمه‌نه‌ی ئێران به‌سه‌ر ناوچه‌که‌دا، بارێکی تازه و هاوکێشه‌یه‌کی تازه‌ی هێنایه ئاراوه. له‌دووتوێی ئه‌و هاوکێشه‌یه‌دا هێزه کوردیه سه‌ره‌کیه‌کان له ناوچه‌که‌دا توانیان بخزێته ناو یاریگا و "ئه‌گه‌ر له‌په‌نای زلهێزه گه‌وره‌که‌شه‌وه بێت"، وه‌کو پڕۆ یاریزانێکی لۆکا‌ڵی سێبه‌رێکیان بۆخۆیان دروست کرد، له‌و دوڕیانهشدا ئه‌زموونی هه‌رێمی کوردستان پێی نایه قۆناغێکی تازه‌وه.
پاراستنی هه‌یمه‌نه واته پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کان و باڵاده‌ستی به‌سه‌ر کێشه‌کاندا. له‌و پێودانگه‌شه‌وه کۆمه‌ڵێک ڕکابه‌ری هه‌ن له‌به‌رده‌م ههیمهنهداره ترادیسیۆنه‌کانی ناوچه‌که‌دا، له پێشه‌وه‌ی هه‌مووشیانه‌وه کۆماری تورکیا، گرنگترین و دیارترینی ئه‌و ڕکابه‌ریانه مانه‌وه‌ی بزاڤی ڕزگاریخوازی باکووری کوردستان و به‌زیندوو و کاریگهرمانهوهی له‌ناو جه‌رگه‌ی ڕووداوه‌کانی تورکیا و دروستکردنی سه‌رئێشه‌یه‌کی به‌رده‌وام بۆ ده‌سته‌ڵاتی تورکیا و ناشیرینبوونی ڕووی ئه‌و ده‌سته‌ڵاته ههیمهنهدارهی تورکیا له‌به‌رده‌م ڕۆژئاوادا به‌هۆی چه‌وساندنه‌وه‌ی کورد و پێشێلکردنی به‌رده‌وامی مافه‌کانی مرۆڤ، که له‌گه‌ڵ خواستی چونه ناوه‌وه‌ی بۆ ناو یه‌کێتی ئه‌وروپا یه‌ک ناگرێته‌وه، له‌لایه‌ک و له‌لایه‌کی تریشه‌وه پاراستنی پێگه‌ی ئه‌زموونی هه‌رێمی کوردستان له هاوکێشه‌کانی ده‌وڵه‌تی تازه‌ی عێراق و خۆڕاگرتنی پارتی کرێکارانی کوردستان له‌په‌نا ئه‌و واقیعه‌ی که له عێراق و باشووری کوردستاندا هه‌یه، وێڕای له‌پڕ سه‌رهه‌ڵدانی هۆکاری سامانی سروشتی کوردستان، به‌تایبه‌تیش نه‌وت و غاز له هاوکێشه‌کاندا، بارودۆخێکی تازه‌ی هێنایه پێشه‌وه و ههیمهنهداره هه‌رێمیه‌کانی ناچارکردووه ژیرانه‌تر و وردتر له هاوکێشه‌که‌دا بڕوانن.
سه‌رهه‌ڵدانی هۆکاری نه‌وت و غاز له هه‌رێمی کوردستان چه‌ند ده‌رهاوێشته‌یه‌ک به‌دوای خۆیدا دێنێت. له‌وانه‌ش، وه‌ستانی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له‌به‌رده‌م په‌لهاوێشتنی کۆمپانیا بیانیه‌کان بۆ هه‌رێم و ڕێگرتن له پێشکه‌وتنی ئه‌و دۆسیه‌یه، کارێک نیه هه‌ر له‌خۆڕاوه بێت و هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که کارێکی نایاساییه و نابێت ئه‌نجام بدرێت، هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌یه ئه‌گه‌ر وا بیربکه‌ینه‌وه که ته‌نها وه‌زاره‌تی نه‌وته ناهێڵێت ئه‌و دۆسێیه به‌ره‌و پێشه‌وه بڕوات، به‌ڵکو خواستێک یا چه‌ند خواستێکی هه‌رێمی هه‌یمه‌نه‌دار له‌پشت ئاڵؤزکردنی ئه‌و گۆمه مهنگهن و په‌یوه‌ندی به سنووردارکردنی په‌لهاوێشتنی هه‌رێمه‌وه هه‌یه له‌ڕووی سیاسی و ئابووریه‌وه. به‌ڵام چۆکنهدانی سه‌رانی هه‌رێم له‌به‌رده‌م ئه‌و خواستانه و که‌مهێنانی بودجه‌ی عێراق و نیگه‌رانبوونی ئه‌مه‌ریکا و کۆمپانیا ئاماده‌کان له ناوچه‌که‌دا به‌هۆی په‌سه‌ند نه‌کردنی یاسای نه‌وت و گاز بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له‌لایه‌ک، ئینجا جارێکی دی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی هه‌یمه‌نه‌ی ڕوسیا و هه‌وڵی په‌لوپۆ هاوێشتنی بۆ کۆماره‌کانی سۆڤیه‌تی پێشوو و چاوسوورکردنه‌وه‌کانی و به‌کارهێنانی غاز وه‌کو چه‌کێک به‌رامبه‌ر هه‌یمه‌نه‌ی ڕۆژئاوا له لایێکی تره‌وه، وێڕای به‌رده‌وامبوونی هه‌ڕه‌شه‌ی فراوانخوازی هه‌یمه‌نه‌ی ئێران وه‌کو ڕکابه‌ریه‌ک بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ئیسرائیل له ناوچه‌که‌دا و چه‌ندین هۆکاری لاوه‌کیش، هه‌موو ئه‌م هۆکارانه بۆی هه‌یه چۆکیان به‌و ههیمهنهداره ناوچه‌ییانه‌دا دابێت و بۆ دواجار نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان به خاكی تورکیادا تێثهڕ بێت و له بازاڕه‌کانی نه‌وتدا بفرۆشرێت.
دیاره له‌و ڕۆژانه‌دا له‌چه‌ند ناوه‌ندێکه‌وه ئه‌و هه‌واڵه دوپات کراوه‌ته‌وه و سه‌رۆکی لیژنه‌ی نه‌وت له په‌رله‌مانی عێراقدا د. عه‌لی حه‌سه‌ن بلو ڕۆژی سێشه‌ممه بۆ ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن دوا و ئه‌گه‌ری ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی هێنایه ڕۆژه‌ڤ، ئه‌و هه‌ر به‌وه‌نده نه‌وه‌ستا، به‌ڵکو ڕاکێشانی وه‌زیری نه‌وتیشی بۆ په‌رله‌مان و لێپێچینه‌وه له وه‌زیری نه‌وت به‌هۆی بێهێزی ئه‌دای وه‌زاره‌ت و بڵاوبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له جومگه‌کانی وه‌زاره‌ته‌وه ڕاگه‌یاند(1). له‌و دوڕیانهشهوه وا پێده‌چێت که وه‌زیری نه‌وتی عێراق ببێته قوربانی ئه‌و دواخستنه‌ی واژۆ نه‌کردنی یاسای نه‌وت و غاز و دروستکردنی به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم، له ئاکامیشدا پاشه‌کشێکردنی ئه‌و خواسته‌ی که له‌پشت ستراتیژیه‌تی په‌کخستنی پڕۆژه یاسای نه‌وت و غازی عیراق و گرێبه‌سته‌کانی هه‌رێمدا هه‌یه.
له‌لایه‌کی تره‌وه، شکستی له‌شکه‌ری تورکیا له شه‌ری زاب و نه‌توانینی یه‌کلاکردنه‌وه‌ی کێشه‌که له به‌رژه‌وه‌ندی مانه‌وه‌ی هه‌یمه‌نه‌ی سوپا و ده‌سته‌ڵاتی تورکیا به‌سه‌ر باکووری کوردستان و له ئاکامیشدا مانه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی نائارامبوونی هه‌رێمه‌که و ئه‌گه‌ری هه‌ڕه‌شه‌کردن له تێپه‌ڕبوونی بۆڕیهغازهکانی ده‌ریای قه‌زوین به "ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیادا"، ئه‌گه‌ر ئه‌و گریمانه‌یه سه‌ربگرێت، له لایه‌ک و هاتنه‌پێشه‌وه‌ی یاریزانێکی تازه له هه‌ڵبژاردنه شاره‌وانیه‌کانی باکووری کوردستان و به‌ده‌ستهێنانی زۆربه‌ی شاره‌وانیه‌کان له‌لایه‌ن پارتی کۆمه‌ڵگای دیموکرات، ده‌سته‌ڵاتی هه‌یمه‌نه‌داری تورکیای والێکرد تۆزقاڵێک له شێوازی بیرکردنه‌وه‌یان بگۆڕن و بۆیه‌که‌م جار عه‌بدوڵا گولی سه‌رۆکی تورکیا له ڕاگه‌یاندنێکی رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی قرگیزیا سازی کرد، گوتی "کێشه‌ی کورد گه‌وره‌ترین کێشه‌ی تورکیایه و گه‌ر دوابکه‌وین له دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌یه‌ک، کێشه‌که گه‌وره‌تر ده‌بێت(2). یه‌کێک له لێکدانه‌وه‌کانی چه‌مکی "کێشه‌که گه‌وره‌تر ده‌بێت"، له‌ده‌ستدانی سه‌ره‌داوه‌کانی کێشه‌ی کورده له باکووری کوردستان، واته چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کێشه‌یه ئه‌گه‌ری یاریکردنی تورکیا وه‌کو یاریزانێک له باکوور و له بشووری کوردستان ده‌هێڵێته‌وه.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا مه‌به‌سته، سازبوونی زه‌مینه‌یه‌کی له‌بار و گونجاوه بۆ ئه‌وه‌ی ئیتر کورد "نه‌ک وه‌کو حیزب و عه‌شیره‌ت" به‌ڵکو وه‌کو ده‌سته‌ڵاتێکی نه‌ته‌وه‌یی بیر بکاته‌وه و وه‌کو یه‌که‌یه‌کی لێکنهترازاو هه‌وڵی دروستکردنی هه‌یمه‌نه‌ی خۆی بدات، به‌سوود وه‌رگرتن له هه‌موو ئه‌و فاکته‌رانه‌ی که ئێستا له‌به‌رده‌ستدا هه‌ن و وه‌گه‌ڕخستنیان له‌پێناو هه‌یمه‌نه‌یه‌کی به‌رده‌وام له ناوچه‌که و یاریزانێکی سه‌ره‌کی له هاوکێشه هه‌رێمیه‌کاندا. ئه‌گه‌ر ده‌سته‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستان، له تاقیکردنه‌وه‌ی ئه‌زموونی دیموکراسیه‌تی خۆیاندا سه‌رکه‌وتوو بن و فراوانکردنی ئه‌زموونی دیموکراسی به هه‌ڕه‌شه‌ی ناوخۆیی نه‌زانن و هه‌موو لایه‌نه‌کان به‌یه‌که‌وه، به هاوکاری و پشتیوانی لایه‌نه کوردیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستانیشه‌وه، بتوانن هۆکاره‌کانی ئه‌و زه‌مینه سازگاره به‌لای خۆیاندا بشکێننه‌وه، ده‌کرێت هه‌یمه‌نه و پێگه‌ی کورد له داهاتوودا یاری پێنه‌کرێت و ببێته قه‌ڵایه‌کی پته‌و له‌به‌رده‌م ڕهشهبایهکاندا. ڕاسته داهاته‌کانی نه‌وتی هه‌رێم بۆ ناوه‌ند ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ڕاسته که سه‌رچاوه‌که‌ی له هه‌رێمی کوردستانه و کاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆ هه‌م له بازاڕه‌کانی نه‌وت و پهیوهندییهنێودهوڵهتیهکان و هه‌میش له بودجه‌ی عێراقدا دروست ده‌کات.
(1) http://ar.aswataliraq.info/?p=147073
(2) http://pukmedia.com/kurdish/Hwal/27-05-2009/news43.html• ئه‌م بابه‌ته له ژماره 4885 ی کوردستانی نوێ‌دا بڵاو بۆته‌وه