
ماركسیزم و گۆڕان …!….سه‌روه‌ركه‌ریم
ماركسیزم و گۆڕان …!
سه‌روه‌ركه‌ریم
"ئه‌گه‌ر به‌شه‌ریه‌ت له‌هه‌نگاونان بۆ سۆشیالیزم دوابكه‌وێت ، ئه‌وا بهبهربهریهت ده‌گات" كارل ماركسلهوكاتهوهی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی به‌وجود هاتوه ، مل ملانێشی له‌گه‌ڵ خۆی دا هێناوه ، ئه‌گه‌ر مرۆڤی سه‌ره‌تایی مل ملانێی بۆمانه‌وه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ سروشت و ئاژه‌ڵه دڕنده‌كان كردبێ ، ئه‌وا له‌قۆناغی هۆشیار بوونه‌وه‌و سه‌رهه‌ڵدانی به‌رژه‌وه‌ندی تاكایه‌تی و ده‌ست به‌سه‌راگرتنی هه‌مووشته‌كان له‌پێناوی خۆم دا و دروست بوونی هه‌ستی ئه‌نانیه‌ت . مل ملانێ په‌ره‌ی سه‌ند بۆناوئینسانهكان و سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی به‌رژه‌وه‌ندی و سڕینه‌وه‌ی ئه‌وی تر له‌پێناوی خۆم دا ، بووه هۆكاری باڵاده‌ست بوونی چینێك و ژێرده‌سته‌بوونی چینێكی تر . به‌مانایه‌كی تر چینێك له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی توندوتیژی و كوشت و بڕ ده‌سه‌ڵاتی خۆیان ، به‌سه‌ر چینه هه‌ژار و بێدهسهڵاتهكاندا سه‌پاند و به‌توندترین شێوه ماف و ئازادیه‌كانیان پێشێل ده‌كردن . ئه‌و ڕه‌وشه درێژه‌ی كێشا‌و له‌لایه‌ن به‌شێك له ڕۆشنبیران و بیرمه‌ندانه‌وه كه‌وتنه داتاشینی تیئۆر و به‌شان و باڵ هه‌ڵدانی ئه‌و جۆره له‌ده‌سه‌ڵات و پیرۆز كردنی و زۆرجاریش چواندنی به‌ده‌سه‌لاتی خودایی ، ئه‌وه‌ش له‌لای به‌شێك لهبیرمهندهكانی یۆنانی كۆنه‌وه حه‌قانیه‌تی پێدراوه ، زۆر به‌ئاشكرا ڕایان گه‌یاندوه كه‌ژن و كۆیله مافی هاوڵاتی بوونیان نی یه ، كه‌دیاره له‌وسه‌رده‌مه‌دا ته‌نها ده‌وڵه‌مه‌ند و ئه‌رستۆكراته‌كان هاولاتی بوون . له‌وه‌ش به‌دواوه چه‌ندین فه‌یله‌سوف كاریان له‌سه‌ر پیرۆزكردن و به‌رزڕاگرتنی كردوه ، بۆیه چه‌وساندنه‌وه‌و ئازار به‌رده‌وام بووه بۆ هه‌ژاران . ئه‌و ڕه‌وشی و ڕوانینه هه‌تا شۆڕشی فه‌ڕه‌نسی به‌و شێوازه بیری له‌ژیانی مرۆڤه‌كان و مافه‌كانیان ده‌كرده‌وه ، به‌ڵام به‌به‌رپابوونی شۆڕشی فه‌ڕه‌نسی و به‌رزكردنه‌وه‌ی دروشمی ئازادی و یه‌كسانی ئاهێك به‌به‌ر هه‌ژاران داهاته‌وه‌و ، ڕوانینی تاك ڕهههندیانهی ده‌سه‌ڵات كه‌وته له‌رزین و چه‌ندین بیرمه‌ند لهتێكستهكانیاندا ئازادی ئینسانیان كرده دروشمی سه‌ره‌كیان و داوای ئازادی ئینسانیان ده‌كرد له‌هه‌موو كۆت و پێوه‌نده‌كان ، ئه‌وه‌ش بووه سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی گۆڕان و شكاندنی شقڵی پیرۆزی ده‌سه‌ڵاتی كه‌نیسه‌و پاشا‌و میره‌كان … هاتنه‌ئاراوه‌ی حه‌تمیه‌تی گۆڕان سه‌ره‌تای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی هاوكێشهنابهرابهرهكان و سه‌رهه‌ڵدانی بیری ئازادی بوو ، ئه‌م گۆڕانه ڕێگا خۆشكه‌ربوو بۆلهدایك بوونی ڕه‌خنه‌ی نوێ و هاتنه‌ئاراوه‌ی بیرمه‌ندی ئازادی خواز و پێشكه‌وتوخواز و ته‌واوی بیریان خسته خزمه‌تی ئینسانه‌وه . له‌ڕاستای ئه‌و گۆڕانه‌دا بیری ماركسیزم له‌دایك بوو ، كهبهبۆچونهكانی ته‌واوی ئه‌وروپای هه‌ژان و دڕی به‌تاریكی دنیای پڕچهوسانهوهداو بانگهێشتی گۆڕانی كرد، له‌باره‌یه‌وه ماركس ده‌ڵێت (تائێستا فه‌یله‌سوفه‌كان دنیایان تهفسیركرد ، ئێستا سه‌ره‌ی گۆڕینی دنیایه ) . ئه‌و ووتهزایهی ماركس زه‌نگی مه‌ترسی بوو بۆ ده‌سه‌ڵات داران و سه‌رمایه‌داران و ئه‌رستۆكراته‌كان ، به‌مانایه‌كی تر ماركسیزم بوه ئه‌و تارماییه‌ی ئه‌وروپای هه‌ژان و له‌كۆتای مانیفێست دا ماركس ده‌ڵێت ( باچینه چهوسیًنهرهكان
َبهرامبهر به‌شۆڕشی كۆمۆنیستی سه‌رتاپایان بێته له‌رزین ، كرێكاران له‌م شۆڕشه‌دا هیچ له‌ده‌ست ناده‌ن زنجیره‌كانی ده‌ستیان نه‌بێت ، به‌ڵام جیهانێك به‌ده‌ست ده‌هێنن ) . ڕه‌خنه‌كانی ماركس و هاندانی هه‌ژاران بۆ گۆڕان وئازادی هۆكاری سه‌ره‌كی بوو بۆ یه‌كڕیزی كرێكاران و چه‌وساوه‌كان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نادادپه‌روه‌ر و دروست بوونی بزوتنه‌وه‌یه‌كی به‌هێزو ئیراده ، كه‌دواتر یه‌كه‌مین شۆڕشی كرێكاری خوڵقان له‌پاریس و تاج سه‌رمایه‌یان ڕووخان و یه‌كه‌مین حكومه‌تی كرێكاریان هێنایه بوون و هه‌رچی یاسا‌و ڕێسای كۆن هه‌بوو لهكۆمۆنهی پاریس دا هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه‌و یاسای یه‌كسانی و ئینسانی شوێنی گرته‌وه ، گه‌رچی ته‌مه‌نی كۆمۆنه ته‌نها 72 ڕۆژ بوو ، به‌ڵام به‌دنیای زاڵمانه‌ی سه‌رمایه‌داری نیشان دا ، كه‌ناتوانن هه‌تاسه‌ر له‌سه‌ر ماندوو بوون و ئێسك و پروسكی هه‌ژاران درێژه بهزاڵمیهتی خۆیان بده‌ن . تێزه‌كانی ماركس بۆگۆڕان بووه سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی خه‌باتی گشت چه‌وساوه‌كانی جیهان و ملیۆنان ئینسانی چه‌وساوه له‌ژێرسایه‌ی تێزه‌كانی ماركس دا كهوتنهخهبات و تێكۆشان ، له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا ، به‌جیهانی بوونی ماركسیزم هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی چه‌ندین شۆڕش و ڕاپه‌ڕین بوو بۆئازادی ، كه‌له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست و دوای چه‌ندین ساڵ به‌سه‌ر له‌ده‌ست دانی كۆمۆنه ، له‌ڕووسیای قه‌یسه‌ردا شۆڕشی ئهكتهوبهر له‌دایك ، كه‌له‌مێژوودا به‌گه‌وره‌ترین شۆڕشی ماركسی داده‌نرێت و توانی گه‌وره‌ترین ئیمپراتۆری خوێن ڕێژ كۆتایی پێیهێنێت و حكومه‌تی كرێكاران و هه‌ژارن بهێنێته بوون . شۆڕشی ئهكتهوبهر ئه‌وه‌نده زه‌نگێكی ترسناك بوو بۆجیهانی سه‌رمایه‌و كۆنه‌په‌رستان ، كه‌ته‌واوی جیهانی سه‌رمایه ترسیان لێ‌نیشت تائه‌و ڕاده‌یه‌ی ڕۆژنامه‌نوسێكی ئه‌مریكی كه له‌كاتی شۆڕشدا له‌ڕووسیا بوو به‌ناوی (جۆن ڕید ) ، گه‌وره‌یی و قورسایی ئه‌وشۆڕشه‌ی بینی بوو بۆیه نه‌یتوانی بوو له‌یاداشته‌كانی دا سه‌رسامی خۆی نیشان نه‌دات به‌رامبه‌ری و دواتر ناوی یاداشته‌كانی نا به‌ناوی ( ئه‌و دهڕۆژهی دنیای هه‌ژان ) ، به‌دوای سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی ئهكتهوبهردا بزوتنه‌وه‌ی كرێكاری و ڕێكخراوه ماركسیه‌كان جیهانی داگیركرد و چه‌ندین ڕاپه‌ڕین و شۆڕش بۆئازادی سه‌ری هه‌ڵدا ، له‌ووڵاتانی دنیادا ، به‌مه‌ش ماركسیزم بووه هێلی ئۆپۆزیسیۆن و ئاڵاهه‌ڵگری خه‌یاتی چه‌وساوه‌كان ڕێگای خه‌بات بۆئازادی و یه‌كسانی ، گه‌رچی به‌هۆی فشاری هه‌مه‌لایه‌نه‌ی بزوتنه‌وه‌ی ماركسیزم زۆرێك له‌ده‌سه‌ڵاته‌كان دانیان به‌به‌شێك له‌مافی ئینسانهكاندا نا ، به‌مانایه‌كی تر كه‌مێك ڕیفۆرم ڕووی داوه له‌به‌شێك له‌ووڵاتانی دنیادا ، كه‌ئه‌ویش فشاری به‌رده‌وام ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌و بوو ، چونكه كرێكاران و هه‌ژاران ڕێگای خه‌باتیان دۆزیه‌وه و دهیانزان به‌بێ یه‌كگرتوییان ناتوان داخوازیه‌كانیان به‌ده‌ست بهێنن ، بۆیه جۆره‌ها ڕێكخراویان دروست كرد بۆ به‌رگری كردن له‌مافه‌كانیان . گه‌رچی تائێستا كرێكاران نه‌گه‌یشتوون به‌ته‌واوی ماف و ئازادیه‌كانیان و ڕۆژدوای ڕۆژیش ده‌سكه‌وته‌كانیان ، به‌تایبه‌تی له‌ئێستای جیهانی ته‌كنه‌لۆژیادا به‌ره‌و لێسه‌ندنه‌وه ده‌چێت و جیهان به‌ئاڕاسته‌ی به‌ربه‌ریه‌تی سه‌رمایه هه‌نگاو ده‌نێت ، به‌ڵام ماركسیزم هێڵی ئۆپۆزیسیۆنی به‌رنه‌داوه‌و ، تائێستاش گه‌ره‌ترین قورسایی هه‌یه بۆگۆڕان و گه‌یشتن به‌ئازادی . جیهانی ئێستا ، جیهانێكه ته‌نیا مافی هاوڵاتی بوون نه‌كه‌وتوه‌ته ژێر پرسیاره‌وه ، به‌ڵكو به شێك له‌ڕێكخراوه به‌ناو ئینسان دۆسته‌كانیش كهوتونهتهژێر پرسیاره‌وه ، كه‌چی تر ناتوان له‌ژیرناوی ئینسان دۆستی و پاراستنی كه‌رامه‌تی ئینسانهكاندا پارێزگاری له‌ده‌سه‌لاتی گه‌نده‌ڵی سهرمایهبكهن ، ووڵاتانی به‌ناو دیموكرات و ئینسان دۆستی خۆرئاوا به‌به‌رچاوی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانه‌وه مافی نیشته‌جێ بوون و په‌نابه‌ری پێشێل ده‌كات ، به‌ڵام ئه‌م ڕێكخراوه ده‌نگی لێوه‌نایه‌ت ، له‌كاتێكدا یه‌كێك له‌په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ، كه‌نه‌ته‌وه یه‌گرتوه‌كان په‌سه‌ندی كردووه ، هاوڵاتیان ئازادن له‌كوێ داده‌نیشن ، به‌ڵام په‌نابه‌ران به‌زۆر ڕه‌وانه‌ی ووڵاته‌كانیان ده‌كرێنه‌وه یوئێن فزه‌ی نایه‌ت ، هیچ ووڵاتێكی له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته سزانه‌داوه . به‌هه‌رحاڵ جیهانی سه‌رمایه به‌م ئاسته‌ی ئێستایه‌وه هه‌نگاو ده‌نێت و گه‌نده‌ڵی و نادادپه‌روه‌ری و توندوتیژی و شه‌ڕی به‌رده‌وام و داگیركاری و به‌تاڵان بردنی سامانی ووڵاتان سیمای ئه‌م نه‌زمه‌یه و هیچ یه‌كێك له ئایدیاكانی ( سۆشیال دیموكرات ، لیبرال دیموكرات ، دیموكراته‌كان ، مه‌زه‌به‌كان ، نه‌ته‌وه‌ییه‌كان …هتد ) ، وه‌ڵامیان بۆ ئایندهی ئینسان پێ نی یه ، ته‌نها ماركسیزمه ده‌توانێت ئایدیای گۆڕان بێت به‌قازانجی ئینسانه‌كان ، چونكه هه‌ر چوارساڵ جارێك به‌ناوی سیناریۆی دیموكراسیه‌وه هه‌ڵبژاردن سازده‌كه‌ن و ئینسانه‌كان بانگهێشتی به‌رده‌م سندوقه‌كانی ده‌نگدان ده‌كه‌ن ، بۆگۆڕینی ئه‌م ده‌موچاو بۆ ئه‌و ده‌موچاو ، به‌ڵام كێشه‌ی مرۆڤه‌كان هه‌رله‌شوێنی خۆی ده‌مێنێت و گۆڕانكاری به‌وجود نایه‌ت ، بۆیه ده‌بێت جیهانی چه‌وساوه بگه‌ڕێته‌وه بۆلای ماركس ، بۆگۆڕانی بنه‌ڕه‌تی و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی جیهانی ناداپه‌روه‌ری . ئه‌گه‌رنا قسه‌كردن له‌گۆڕان جگه له‌وه‌هم هیچی تر نی یه ، بۆیه به‌شه‌ریه‌تی چه‌وساوه ده‌بێت هه‌نگاوی جدی بنێت بۆ هێنانه‌دی دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی . كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی غه‌رقی گه‌نده‌ڵی و چهوسادنهوهیه ، له‌كوچه‌یه‌كی ئه‌م دنیا گهندهلهدا ، كۆمه‌ڵگای كوردیش هه‌یه ، كه‌هیچ جیاواز نی یه له‌وجیهانه نابهرابهرو گه‌نده‌ڵه، وه‌ك مۆته‌كه به‌ربینی هه‌ژاران و چه‌وساوه‌كان گرتووه و كه‌مینه‌یه‌ك له‌سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵاتن و به‌ئاره‌زوی خۆیان سامانی ووڵات ته‌خشان و په‌خشان ده‌كه‌ن و زۆرینه‌ش له‌خوار هێڵی هه‌ژاریه‌وه ژیان ده‌گوزه‌رێنن . ماوه‌ی (18) ساڵه بزوتنه‌وه‌ی كوردیهتی به‌هه‌موو باڵه‌كانی یه‌وه به‌ڵێن به‌خه‌ڵكی كوردستان ده‌دات كهژیانیان باش بكات و مافه‌كانیان بۆ ده‌سته‌به‌ر بكات ، به‌ڵام ساڵ دوای ساڵ ژیان به‌ره‌و خراپتر هه‌نگاو ده‌نێت و هه‌ژاری و چه‌وساندوه ڕووله‌زیاد بوون ده‌كات حاكمانیش كه‌ڵه‌كی زیاتری سه‌رمایه ده‌كه‌ن و سه‌ری كۆشكه‌كانیان ده‌گه‌یه‌ننه ئاسمان و بانكه‌كانی خۆرئاوا له‌سه‌ر ژیانی میلله‌ت ده‌بوژێننه‌وه . خه‌ڵكی كوردستان به‌عه‌مه‌لی له‌مسی ده‌سه‌لاتی كوردایه‌تی كردوه و ناكرێت بهبهڵێنهكانیان دڵ خۆش بێت و به‌شوێن به‌ڵێنی به‌فری به‌رباران بكه‌وێت ، چونكه سه‌رئه‌نجامه‌كه‌ی مانه‌وه‌یه به‌هه‌ژاری . ماوه‌یه‌كی تر له‌كوردستان هه‌ڵبژاردن ده‌ست پێده‌كات ، بزوتنه‌وه‌ی كوردیهتی به‌هه‌موو لیست و حیزبه‌كانیه‌وه ، به‌ئیسلامی و چه‌پ ناسونالیانهوه دهكهونهخۆیان و به‌ڵێنی گۆڕانكاری و چاكسازی و به‌ره‌گاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و … هتد به‌خه‌ڵكی ده‌ده‌ن ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كهڕوونادات ئه‌و شتانه‌یه ، چونكه ده‌سه‌ڵات ئه‌وكاته بیری هاوڵاتیانی دێته‌وه كه‌پێویستی پێیانه ، ئه‌گه‌رنا هیچ باگی نیه ژیان چۆن ده‌گوزه‌رێت و هه‌ر خه‌ریكی خۆدهوڵهمهنكردنی خۆیانن ، بۆیه بزوتنه‌وه‌ی كوردیهتی بهیهكگرتوییان و بهپهرت بوونیانه‌وه و به ماوه‌ی (18) ساڵ نه‌یانتوانیوه گۆڕان بكه‌ن و ژیانی خه‌ڵكی باش بكه‌ن ، ده‌بێت ئێستا چی بكه‌ن ؟ .
به‌بڕاوای من تاكهبزوتنهوهو ئایدیایه‌ك كه‌ده‌توانێت گۆڕانكاری بكات ماركسیزمه ، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ئێستادا و له‌كۆمه‌ڵگای كوردید بزوتنه‌وه‌یه‌كی به‌هێزو خاون نفۆز بوونی نی یه ، ده‌بێت خه‌ڵكی كوردستان ده‌نگ بده‌ن به‌لیستی سپی ، ئه‌ولیسته‌ی كه‌مانای بایكۆت كردنی ده‌نگ دانه ، به‌مانایه‌كی تر ده‌نگ نه‌دانه به‌مانه‌وه‌ی هه‌ژاری و بێكاری و نه‌بونی ژیانی شایسته به‌ئینسانه‌كان ، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا ده‌بێت جارێكی تر‌و بۆماوه‌ی چوار ساڵی تریش چاوه‌ڕانی ڕه‌حمه‌تی بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی و باڵه‌كانی بین ، به‌ڵام هه‌ڵبژاردنی لیستی سپی ، هه‌ڵبژاردنی ناڕه‌زایه‌تی یه به‌ڕوی بێ مافی و نه‌بونی ژیان شایسته به ئینسانی مۆدێرن ، وهبڕینی قسه‌ی ده‌سه‌ڵاتیشه به‌وه‌ی كهبڵێت ئێوه‌خۆتان ده‌نگتان پێداین ، بۆیه ده‌نگ نه‌دان به‌مانای قبوڵ نه‌كردنی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یه كه‌دێته سه‌رحوكم .
5/6/2009