
به ئینته‌ر نێت، له‌گه‌ڵ ناسڕی حسامیدا
ناسڕی حسامی یه‌كێكه له وه‌رگێڕكاره چالاكه‌كانی نێو دونیای ئه‌ده‌بی كوردی، ئه‌و چونكه بۆخۆی نووسه‌رێكی ناسك‌و ئه‌دیبێكی ناسراو و جدییه، ئه‌و به‌رهه‌مانه‌شی كه له‌فارسیه‌وه ده‌یكاته كوردی رۆحیه‌تی ئیستاتیكی‌و به‌های ئه‌ده‌بییان به زیندوێتی ده‌هێڵێته‌وه.
ئێمه خوێنه‌رانی ئه‌ده‌بی شاهیدی ئه‌وه‌ین كه كاك (ناسڕ) رۆحی شاملۆو چه‌ندین شاعیری دیكه‌ی گه‌وره‌ی فارسی بۆ كردووینه‌ته كوردی‌و له‌و رێگه‌شه‌وه رووی كتێبخانهكانمانی سپی كردووه.
پرسیار: یەکەم کاری وەرگێڕانت بۆ کەی دەگەڕێتەوەو ئەو بەرهەمە چی‌بوو کە وەرتگێڕا؟
به ته‌واوی له بیرم نییه یه‌که‌م به‌رهه‌م چی بوو. له نێو ئه‌و به‌رهه‌مانه‌دا که له بیرم ماون، یه‌که‌م به‌رهه‌م چیرۆکێکی کورت بوو به ناوی ”شه‌ونامه“ له نووسه‌رێکی وا بزانم خه‌ڵکی وڵاتانی ئاسیای دوور. چیرۆکه‌که کرابووه فارسی و، ساڵی 1980 له فارسییه‌وه کردمه کوردی. له شیعردا، وام له بیره یه‌که‌م شیعر که کردمه کوردی شیعری شاملوو بوو، ناوه‌ڕاستی هه‌شتاکان، وام له بیره شیعره‌که‌ی ”وارتان“ بوو. ئه‌و شیعره و شیعری ”ته‌نگانه“ و دووسی شیعری دیکه‌ی شاملووم له هه‌فته‌یه‌کدا کرده کوردی. پاش و پێشیانم به ته‌واوی له بیر نییه.پرسیار: پڕۆسەی وەرگێڕانی هەر تێکستێکی ئەدەبی، زەحمەتی زۆر و سەلیقە و مەعریفەی دەوێت. هاوکات بەرپرسیارێتیشە لەبەرامبەر دنیای جوانی خودی تێکستەکەدا. بەڕێزت لەسەرەتادا چۆن تەماشای ئەم پڕۆسەیەت دەکرد؟
له سه‌ره‌تاوه، وه‌سواس و دوودڵیم زۆر که‌متر بوو له وه‌رگێڕاندا. نه‌مده‌زانی بڵاو ده‌بنه‌وه یان هه‌ر له ده‌فته‌ره‌که‌ی خۆمدا ده‌مێننه‌وه. یانی زۆرتر بۆ تاقیکردنه‌وه بوو. نه‌مده‌زانی دواتر ئه‌و وه‌رگێڕانانه ئاوا بڵاو ده‌بنه‌وه و خه‌ڵک داوه‌رییان له‌سه‌ر ده‌کا و هه‌ڵیانده‌سه‌نگێنێ. دیاره هه‌موو توانای خۆم به‌کار دێنا. شتێک هه‌تا ته‌واو به‌دڵم نه‌بووایه به‌جێم نه‌ده‌هێشت. یانی سه‌رسه‌ری پێیدا نه‌ده‌ڕۆیشتم، به‌ڵام جۆرێک تاقیکردنه‌وه بوو. وه‌ک کوڕێکی منداڵکار که یه‌که‌مجار به بێ دایک‌وباوکی له ماڵ دێته‌ده‌ر و، ئه‌گه‌ر که‌سی لێ دیار نه‌بوو چاو له باسکی خۆی ده‌کا بزانێ بووه‌ته پیاو؟ هه‌رتک زمانه‌که‌م ده‌زانی، به‌ڵام ئه‌زموونم زۆر نه‌بوو، هێشتاش له وه‌رگێڕاندا تووشی هه‌ورازی توند و پێچ وخه‌می ڕێونکهر و هه‌ڵدێری مه‌ترسیدار نه‌ببووم.
پرسیار: گرنگیی وەرگێڕانی بەرهەمی بیانی بۆ ناو کولتوور‌و فەرهەنگ و ئەدەبی کوردی لە چیدا دەبینیتەوە؟
گرنگییه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که ئاسۆی تازه‌ت نیشان ده‌دا. به‌رینایی تازه‌ت بۆ ده‌کاته‌وه. وه‌ک سه‌فه‌رکردن وایه.
پرسیار: وەک ئاگادارین زۆربەی شاعیرانی فارس وەک ( شاملۆ، نیما، موشیری،بابە تاهیر و چەندانی دیکەت) وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی. تا ئەندازەیەکی زۆریش شیعریەتت پاراستووە و توانیوتە سەرکەوتوو بیت، بەگشتی هەستناکەیت وەرگێڕانی تێکستیکی شیعری لە تێکستەکانی دیکە جیاوازتر و سەختترە؟
بابه‌تاهیر، له‌وانی دیکه جیا بکه‌ینه‌وه باشه. ئه‌وه‌یان کورده. له ڕاوێژێکی کوردییه‌وه کردوومه به ڕاوێژیکی دیکه. به‌ڵام ئه‌وانی دیکه:
شیعر زۆر جیاوازن. وه‌رگێڕانیان وه‌ک یه‌ک نییه. هه‌ندێکیان ئاسانن. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر چیرۆکه‌شیعر بێ، وه‌ک ”ئاره‌شی که‌مانگیر“، ئاسانتره. به‌ڵام هه‌ندێک شیعری دیکه هه‌ن زمانه‌که‌یان و مانای وشه‌کان و چۆنییه‌تیی ده‌ربڕێنیان وا تێکبهزیوه هه‌ر به ئاسته‌م بیبزێوی تازه بۆت وه‌ک خۆی لێ ناکرێته‌وه. یانی بۆت ناکرێته‌وه به شیعر. وه‌رگێڕانی شیعری ”کووچه“ی فه‌ره‌یدوونی موشیری زۆری ماندوو کردم. دوو جارم کرده کوردی. جارێکیان سێ ڕۆژ له‌سه‌ری دانیشتم و به‌ره‌به‌یانێک ته‌واوم کرد. که خوێندمه‌وه ته‌ماشام کرد کێشه‌که‌ی هه‌و نییه. پێشم حه‌یف بوو تازه وازی لێ بێنم. سه‌رله‌نوێ هه‌موویم داڕشته‌وه و، وه‌رگێڕانی دووهه‌مم بڵاو کرده‌وه. ئه‌وه‌ی یه‌که‌م مه‌فاعیلون مه‌فاعیلون بوو، ئه‌وه‌ی دووهه‌م فه‌عه‌لاتون فه‌عه‌لاتون.پرسیار: کاتێک ئەو شیعرە فارسیانەت وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی، تەنها عەشقێکی تایبەتی خۆت بووە بۆ ئەو شیعرانە یاخود چ رەهەندێکی شاراوە لەپشت ئەو وەرگێڕانانەوە هەیە و بەرای تۆ توانیویانە کاریگەری لەسەر شیعری کوردی بەتایبەت لەم بەشەی کوردستانی عیراق دابنێت؟
وه‌ک وتم له سه‌ره‌تاوه تاقیکردنه‌وه بوو. زۆرت ئه‌وانه‌م هه‌ڵده‌بژارد ده‌ره‌قه‌تی وه‌رگێڕانیان بێم. به‌ڵام دواتر، هه‌وڵم دا ئه‌و شیعرانه هه‌ڵبژێرم که پێموابوو وه‌رگێڕانیان بۆ کوردی، نموونه‌یه‌کی تازه و ده‌ربڕینێکی تازه ده‌خاته به‌رچاوی خوێنه‌ری کوردیزمان.
هه‌ندێک له شیعره‌کانیش، هه‌ڵم نه‌بژاردوون. پێشتر له گۆشه‌یه‌کی زه‌ینمدا جێگه‌یان گرتووه. که‌ی و به چ بۆنه‌یه‌که‌وه، ڕه‌نگه مرۆڤ هه‌میشه وه‌ڵامه‌که‌ی نه‌زانێ. شیعری وارتان، ساڵی 82 هاوڕێیه‌کی زۆر نزیکم شه‌هید بوو. هه‌فته‌یه‌ک پێش نه‌ورۆز. کاک عومه‌ری جانالی شه‌هید بوو. هاوڕێیه‌کی دیکه‌م بۆ یادکردنه‌وه‌ی عومه‌ر زۆر ئه‌و شیعره‌ی وارتانی ده‌خوێنده‌وه. له مزگه‌وتیش که ته‌رمه‌که‌ی عومه‌ر دانرابوو، ئه‌و هه‌ر شیعره‌که‌ی وارتانی ده‌خوێنده‌وه. ئه‌وکات شیعره‌که زیاتر به ”نازلی“ ناسرابوو، نه‌ک به ”وارتان“:
نازلی! به‌هار بزه‌ی هاتێ و دارئه‌رخه‌وان ئه‌وا پشکووت
له ماڵه‌وه، لای په‌نجه‌ره
ئه‌وا گولی کرد پیره‌یاس،
ده‌ست هه‌ڵگره له غایه‌ڵه
نه‌هاتییه، شان له شانی مه‌رگ مه‌ده!
بوون باشتره له تێداچوون
به تایبه‌تی له به‌هارا!
ئه‌وه هاتبووه ناو هه‌ست و خه‌یاڵم. ناوه‌ڕاستی هه‌شتاکان به دڵ کردمه کوردی. شیعری دیکه‌ش هه‌ن زۆرم پێ شیعری چاکن، تا ئێستا نه‌متوانیوه بیانکه‌مه کوردی. وه‌ک ”در ێستانه“ی ئه‌حمه‌دی شاملوو، ”زمستان“ و ”قاصدک“ی م. ئومید (مهدی اخوان پالپ).ئه‌وه که ئایا کاریگه‌رییان بووه له‌سه‌ر شیعری کوردی به تایبه‌ت له کوردستانی عیراق یان نا، من ناتوانم شتێکی زۆر بڵێم. نزیکه‌ی یازده ساڵه له‌وێ نیم و ته‌نیا به‌سه‌فه‌ر هاتوومه‌وه. خوێندنه‌وه‌م هه‌ڵبه‌ت که‌م نییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی مرۆڤ له نزیکه‌وه له نێو کۆڕوکۆمه‌ڵدا ده‌یبیستێ و لێی ئاگادار ده‌بێ جیاوازه له‌وه‌ی له دووره‌وه به خوێندنه‌وه هه‌وڵ ده‌دا تێی بگا. وه‌رگێرانه‌کان، ده‌زانم بوونه جێگه‌ی سه‌رنج. قسه‌یان له سه‌ر کرا. ئه‌وه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه خه‌ڵک پێیان وابووه بایه‌خی خوێندنه‌وه‌یان هه‌یه.
پرسیار: بەگشتی ئەو خەسڵەتانە چین کە سەرکەوتن بە کەسێتی وەرگێڕ دەدەن یاخود وەرگێڕی سەرکەوتوو دەبێت چۆن بێت؟
وه‌رگێڕی سه‌رکه‌وتوو ئه‌وه‌یه که ده‌قه‌که‌ی ناسیبێ. با پێت بڵێم چۆن. تۆ که ده‌قێک هه‌ڵده‌بژێری بۆ وه‌رگێڕان، ده‌بێ بزانی هی چ سه‌ردمێکه، زمانه‌که‌ی چ تایبه‌تمه‌ندییه‌کی هه‌یه، وشه‌کانی چۆنن، ڕسته‌کانی کورتن یان درێژن، داڕشتنه‌که‌ی چۆنه، نووسه‌ره‌که‌ی سه‌ر به چ شێوازیکی نووسینه یان وه‌ک خه‌ڵکی ئه‌مڕۆ ده‌ڵێن سه‌ر به چ قوتابخانه‌یه‌که. جا دوای ئه‌وه، ده‌بێ که‌ره‌سه‌ی وه‌رگێڕانیش هه‌بێ: یانی زمان زانین و توانای داڕشتنه‌وه.
من به‌شێک له وتارێکی ”شمس قیس رازی“م کردووه‌ته کوردی. ئه‌وه ده‌قێکه له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی حه‌وته‌می هیجریدا نووسراوه و باسی ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بییه. بۆ وه‌رگێڕانی، ده‌بێ بزانم هاوتای ئه‌و زمانه فارسییه، له‌و سه‌رده‌مه‌دا له کوردی‌دا چ بووه. من ناتوانم کاتێک ئه‌وه ده‌که‌مه کوردی به‌و زمانه کوردییه بنووسم که ئێستا به‌ختیار عه‌لی و ڕێبینی ئه‌حمه‌د هه‌ردی پێی ده‌نووسن، ده‌بێ بزانم بۆ نموونه ئه‌گه‌ر نالی وتاری ڕه‌خنه‌یی ئه‌ده‌بیی نووسیبا چۆنی ده‌نووسی. شیعری شێرکۆ بێکه‌سم کردووه‌ته فارسی، ئه‌گه‌ر بمهه‌وێ شیعری نالی بکه‌مه فارسی ناتوانم هه‌مان زمانی فارسی هه‌ڵبژێرم که بۆ شیعری شێرکۆم هه‌ڵبژاردووه. دوو فارسیی جیاوازیان ده‌وێ، چونکه دوو کوردیی جیاوازن.
من بۆ وه‌رگێرانی شیعری شاملوو هه‌وڵمدا هاوتا کوردییه‌که‌ی بدۆزمه‌وه. بۆ وه‌رگێڕانی شیعری سیاوه‌شی که‌سرایی کوردییه‌کی دیکه‌م هه‌ڵبژاردووه. زمانه‌که حهماسیتره. فارسیی که‌سرایی له کوردیی شێرکۆ بێکه‌س ده‌چێ. فارسیی شاملوو له کوردیی سواره نزیکتره.پرسیار: تا ئێستا ئەوەندەی دەقی بیانی وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی، کەمتر دەقی کوردی وەرگێڕدراوەتە سەر زمانێکی زیندوی دوونیا، تۆ ئەم حاڵەتەچۆن لێکدەدەیتەوە.. ئایا کورد خاوەنی دەقێک نییە شایستەی ئەوە بێت وەرگێڕدرێتە سەر زمانێکی تر؟
با کوردیش ده‌قی وای زۆره. به‌ڵام له بیرت بێ کورد به قه‌ده‌ر هه‌موو دنیای ده‌قی باش نییه. ئه‌وه‌نده‌ی پێنج میلیارد خه‌ڵکی زمانه‌کانی دیکه‌ی جیهان ده‌قی باشیان هه‌یه، کورد به ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌ی نییه. ئاساییشه. بۆیه هه‌میشه ئه‌وه‌ی له زمانه‌کانی دیکه‌وه ده‌کرێته کوردی زیاتره له‌وه‌ی کورد ده‌یدا به خه‌ڵکی دیکه‌ی جیهان.
پرسیار: ئایا تەنها زمانزانین بەسە بۆ ئەوەی کەسێک کاری وەرگێڕانی ئەدەبی بکات، یاخود پێویستە وەرگێڕیش خاوەنی باگراوندێکی رۆشنبیری و فکری و مەعریفی بێت؟
نا. زمانزانین به ته‌نیا به‌س نییه.
پرسیار: ئەمڕۆ بە لێشاو کاری وەرگێڕانی ئەدەبی دەبینین و بە شەپۆل خۆیان دەکەن بەناو کتێبخانەی کوردی‌دا، بەلام ئایا دەتوانین بڵێین تەواوی ئەو کارانە سەرکەوتوون و بەهای ئیستاتیکی تێکستەکانیان پاراستووە؟
ناوه‌ڵا. هه‌ندێک وه‌رگێڕان هه‌ن ئه‌گه‌ر له چاپخانه‌وه ڕاسته‌وخۆ بیانبه‌ی له ته‌نه‌که‌ی خۆڵیان بکه‌ی کتێبخانه‌ی کوردی هیچ زه‌ره‌ر ناکا. که‌سی وا هه‌یه کاره‌که‌ی ئه‌وه نییه، زوڵم له خۆی و له کتێب و له خه‌ڵکیش ده‌کا ده‌ست ده‌داته وه‌رگێڕان. ئه‌و که‌سه‌ی فیته‌رێکی شاره‌زایه با بچێ کاری خۆی بکا، بۆ بچێ له ده‌رمانخانه‌یه‌ک کار بکا ئه‌گه‌ر جیاوازیی شه‌ربه‌تی نادر و شه‌ربه‌تی کۆخه نه‌زانێ.
پرسیار: کاک ناسڕ پڕۆژەی تازەی ئەدەبیت چییە لە وەرگێڕان و نووسین و چاپکردنی کتێب‌دا، چونکە ئێمە شاهیدی ئەوەین ماوەیەکە بەرهەمت کەمتر دەبینرێت؟
به‌رهه‌مم که‌متر ده‌بینرێ، به‌ڵام به‌رهه‌می تازه‌شم هه‌یه. ئێستا 6 کتێبم ئاماده‌ی چاپه. دیوانی وه‌فایی یه‌کیانه. ئه‌و شته‌ی به ناوی دیوانی وه‌فایی چاپ کراوه جیاوازییه‌کی زۆری هه‌یه له گه‌ل ئه‌وه‌ی وه‌فایی گوتوویه‌تی. ههڵمداوه بۆ ڕاستکردنه‌وه‌ی. خه‌ریکی نووسینی بیرهوهرییهکانیشمم. پاره‌که له کوردستان چه‌ند کتێبی شیعرم برده چاپخانه‌کان. داوای لێبوردنیان کرد، کوتیان شیعر چاپ ناکه‌ین، هێنده شیعرمان چاپ کرد و که‌س نایخوێنیته‌وه ئیدی شیعر چاپ ناکه‌ین.
شیعری ئاسان و هه‌رزان زۆر بووه. که‌س هه‌ن ئێواره شتێکیان به خه‌یاڵدا دێ، یان تووڕه ده‌بن یان دێنه سه‌ر زه‌وق، هه‌تا به‌یانی ده‌فته‌رێک پر ده‌که‌نه‌وه له شیعر. خه‌ڵک له شیعر به‌دگومان بوون. سه‌رده‌مێک له سلێمانی ڕۆنێکی ناو ته‌نه‌که هاتبووه بازاڕ. هه‌ندێک که‌س کڕیبوویان. که بردبوویانه‌وه ماڵه‌وه ته‌ماشایان کردبوو هه‌ر سه‌رانسه‌ره‌که‌ی ڕۆنه، بنه‌وه‌ی په‌تاته‌ی کوڵیوه و شێلاویانه. خه‌ڵک ئیدی نه‌یده‌وێرا ته‌نه‌که ڕۆن بکڕێ. ئێستا کتێبی شیعر وای لێهاتووه. خاڵک نازانێ شیعری تێدایه یان په‌تاته‌ی کوڵیویان تێشێلاوه. بۆیه نایکڕن.
پرسیار: ئایا بیرت لەوە نەکردۆتەوە کتێبی شیعری ( تا شکۆفەی سووری کراسێک)ی ( ئەحمەدی شاملۆ) چاپ بکەیتەوە، چونکە ئەو کتێبە دانسقەیەو لە کتێبخانەکاندا نەماوە و خوێنەری ئێمەش شەیدای شیعرەکانی شاملۆن بەتایبەت ئەوانەی تۆ وەرتگێڕاون.
به ڵێ به ته‌مام چاپی بکه‌مه‌وه. زۆر شیعری دیکه‌ی شاملووشم کردووه به کوردی. له چاپی تازه‌دا هه‌موویان ده‌بن. جگه له‌وه، شیعری پێنج شاعیری دیکه‌شم کردووه‌ته کوردی و ئاماده‌ن بۆ چاپ: نیما، سیاوه‌شی که‌سرایی، فه‌ره‌یدوونی موشیری، هووشه‌نگی ئیبتیهاج و، ئه‌بووسه‌عیدی ئه‌بوولخه‌یر.
کاک ناسڕ گیان بەڕێزت ئازادیت لە کورتی درێژی وەڵامەکان، دواتر لە شوێن‌و کاتی بڵاوکردنەوەکەی ئاگادارت دەکەمەوە، یەک دوو وێنەی خۆشت بنێرە بۆم
دووبارە سوپاس ئاسوودە بیت
ئیدریس عەلی