
ئاوی ( ئاوه‌ز) تان بخۆنه‌وه !
ئاوی ( ئاوه‌ز) تان بخۆنه‌وه !
ده‌قی: حه‌مه‌ی ئه‌حمه‌د ڕه‌سوڵ / هۆڵاند
بخۆنه‌وه
ئه‌و شه‌رابه كۆنه بخۆنه‌وه
تۆ ته‌ماشا :
به ئاوی ئاوه‌زتان نیشتمانێ مه‌ست و سه‌رخۆشه
بخۆنه‌وه له‌و ڕووباره سازگار و خۆشه
ئاوی ئاڵتوونی ئه‌و داره سه‌وزه بخۆنه‌وه
ده نۆش .. نۆشی گیانتان بێ !
گه‌رم یا سارد بێ ..
نه‌رم یا ڕه‌ق بێ
مه‌رهه‌می شێرپه‌نجه و
بۆ بێداری ده‌رمانه !
ئه‌وڕۆش نایخۆنه‌وه ..
سبهیتان بێده‌ره‌تانه ..
نۆش .. نۆشتان بێ
نۆش !
بخۆنه‌وه .. له چاوی گه‌ل .. بخۆنه‌وه
مه‌ی ئاره‌ق یا بیره
ئاوی زه‌مزه‌م یان شه‌رابی كه‌سیره ..
بخۆنه‌وه و بخۆنه‌وه‌و بخۆنه‌وه
له چاوی چاوه ڕه‌شه‌كانی
سبه‌ینێ و ئایینده‌ی زارۆكتان .. بخۆنه‌وه !
ده‌ك ئه‌و دوو ڕووبارهتان پێ حه‌ڵاڵ بێ
دوو ڕووباره نه‌مره‌كه
جا سه‌وز بێ یان زه‌رد !
نۆشتان بێ .. بخۆنه‌وه ..
كه‌س پێتان ناڵێ ده‌رد !
بخۆنه‌وه .. بۆ ناخۆنه‌وه
نه بیر له دوێنێ و نه له ئه‌مڕۆ و
نه‌له سبه‌ی مه‌كه‌نه‌وه
نۆش , نۆشی گیانتان بێ , نۆش
ده بخۆنه‌وه , ئاوی ئاوه‌زتان بخۆنه‌وه …..(*) ئاوه‌ز / ئه‌قڵ .!