تێگه‌یشتن له ده‌ق و ماناکانی …
تێگه‌یشتن له ده‌ق و ماناکانی : گفتوگۆیه‌ک له‌مه‌ڕ سه‌رنجه‌کانی کاک عه‌بدلڕه‌حمان سدیق له میانی دیدارێکی "چاو‌دێر" دا*
عه‌لی زه‌ڵمی/بریستۆڵچاوپێکهوتنێکی کورت له‌گه‌ڵ کاک عه‌بدولڕه‌حمان سدیق کراوه له رۆژنامه‌ی چاو‌دێر ژماره 226 ، که به خێرایی سه‌رنجی خۆی له‌مه‌ڕ سێ پرس و تێگه‌یشتنی گرنگ و ئاڵۆز له ئاینی ئیسلام ده‌ربڕیوه، که ئێمه له‌مه زیاتر له ناوبراو چاوه‌ڕێ ده‌که‌ین بۆ گفتوگۆی ئه‌و سێ پرسه . به‌ڵام وه‌ڵامه ئاماده و کورته‌کانی ئه‌شێ هه‌نجه‌تی ته‌کنیکی بگره فکریی خۆی هه‌بێت هه‌ر بۆیه له‌م ده‌رفه‌ته‌دا ئێمه ناچار وه قسه دێن و سه‌رنجی خۆمان له‌سه‌ر وه‌ڵامه‌کانی ده‌خه‌ینه ڕوو . ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ک به‌رچاو روونێک ده‌داته خوێنه‌ر که هه‌روا ئه‌و تێگهیشتانانه ئاسان نییه یه‌کلا بکرینه‌وه و دیسان کردنه‌وه‌ی ده‌رگایه‌کیش بۆ کاک عه‌بولڕه‌حمان تا وردتر و بهڵگهئامێزانه به‌رگری له رسته خێراکانی بکات. ئه‌و چاوپێکه‌وتنه ده‌کرێت به‌سه‌ر سێ ته‌وه‌ردا دابه‌ش بکه‌ین ، ته‌وه‌ره‌کانیش په‌یوه‌ستن به ئه‌و سێ پرسیاره‌ی برای رۆژنامه‌نوس ورژاندونی . ته‌وه‌ره‌ی یه‌که‌م بریتیه له مه‌سه‌له‌ی یه‌کتاپه‌رستی که له ئه‌ده‌بیاتی ئیسلامی‌دا به وحدانیه ناسراوه، وه‌ک کرۆکی پرسیاره‌که ئه‌یه‌وێت ئامانجی گروپه فه‌نده‌مێنتالیسته‌کان دیاریکات له‌مه‌ڕ راڤه‌و تێگه‌یشتنیان بۆ ئاین و هه‌ق و پراکتیزکردنی ئاین. ته‌وه‌ره‌ی دوومیش به‌نده به تێگه‌یشتن له قورئان و خوێندنه‌وه‌و و تێگه‌یشتن له‌وده‌قه وه‌ک تێکیستیکی پیرۆز پاشان دابه‌زاندنی مانا و ده‌لاله‌ته‌کانی له ژیانی رۆژانه‌دا. پرسی سێه‌م یا دوا ته‌وه‌ره بریتییه له خۆدان له‌قه‌ره‌ی بازنه‌ی حه‌رام و حه‌ڵاڵ و وردتر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سونه‌ت ( ووته و کرده‌و پێڕازیبونی په‌یامبه‌ری ئیسلام موحه‌مه‌د و یارانی ) . ئه‌م ته‌وه‌رانه هه‌ریه‌ک باس‌و خواسی دوورودرێژ هه‌ڵده‌گرێت ، من گه‌ر پێم نه‌کرێت توێژینه‌وه‌و لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستی و ره‌خنه‌گرانه‌ی بێ مه‌رام ئه‌نجام بده‌م ریگه به‌خۆم ناده‌م هه‌رگیز خۆمی له قه‌ره‌ی باسه‌که بده‌م ، بۆیه له به‌رامبه‌ردا گه‌ر ئه‌وه‌مان پێ نه‌کرێت وه‌ک زۆربه‌ی بیریاران و زانایانی بواری کۆمه‌ڵناسی بۆی ده‌چن ئه‌وا له خانه‌ی سه‌رنجی تایبه‌تیمه‌وه ( Personal Observation ) گفتوگۆی پرسیار‌و یا وه‌ک پۆلێنمان کرد ته‌وه‌ره‌ی دووه‌م ده‌که‌م له میانی چاوپێکه‌وتنه‌که‌ی ناوبراودا. بۆچی پرسیاری دووه‌م چونکه له‌میانی وه‌ڵامه‌کانیدا بۆ ئه‌م پرسیاره زۆر جهسارانه پێ له‌سه‌ر ئه‌و تێڕوانین و جیهانبینیه داده‌گرێت که پێیوایه له قورئاندا ره‌نگرێژی مێژووی مرۆڤایه‌تی کراوه، به‌مانایه‌کی تر نرخاندنی قورئان وه‌ک وه‌ڵامێکی حازربهدهس بۆ گشت پرسه هه‌نووکه‌ییه‌کان و هه‌روه‌ها سه‌یرکردنی ئه‌م کتێبه پیرۆزه به "که‌ته‌لۆکی ژیان" وه‌ک له ئه‌ده‌بیاتی ئسلامیماندا باوه.
به‌ر له‌هه‌ر شتێک تێڕوانینگه‌لێکی له‌م جۆره بۆ قورئان کورتکردنه‌وه‌ی خوا‌و ماهیه‌تی خوایه‌تیه له بۆته‌ی ته‌نها کتێبێک دا و داخستنی ده‌رگای بینینی سروشت و مرۆڤه وه‌ک دوو کایه‌یی زیندوی ماناههڵگرو بزواو. گه‌ر تۆبێت و ئه‌و راڤه‌یه ساغ بکه‌یته‌وه له تێگه‌یشتنی چیرۆک و به‌سه‌رهاته‌کانی ناو قورئان که ئه‌مانه مژده‌ده‌ری واقیعێکی نه‌هاتوون و بگره هۆکاریشن بۆ فه‌راهمکردنی ئه‌و داخوازیه .ئه‌وا زۆر به ساده‌یی ئه‌مه کاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌یه له‌سه‌ر پرۆسه‌ی خواناسی ( نه‌ک خواپه‌رستی ) . زۆربه‌ی تیۆلۆگه‌کان و زانایانی ئاینناسی له‌سه‌ر ئه‌وه کۆکن که جیهانبینی ئاینیی یا وردتر ئاستی دۆزینه‌وه‌ی خوا و خواناسی هه‌ر مرۆڤێک به‌نده به هه‌لومه‌رجی مێژوویی و بگره که‌ش و هه‌واو جوگرافیا‌و ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی و باری ده‌روونی ..هتد وه، به‌م پێیه دابه‌زاندی مانا و مه‌دلوله‌کانی چیرۆکی ناو قورئان بۆ ژیانی ئێستا هیچ نییه جگه له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی له‌لایه‌ک واقیعی هه‌نووکه‌یی بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ئه‌و تێکسته‌ی تیا نوسراوه ، له‌لایه‌کی تریشوه مهنگدانی جیهانبینی ئاینی و پرۆسه‌ی خواناسی له ته‌نها بۆته‌و هه‌لومه‌رجیکی مێژوویی دیاریکراودا که هه‌لومه‌رجی چاخی حه‌وته‌می زایننیه. ئه‌مه کارکردنیکه له‌سه‌ر ئه‌و تێزه‌ی چه‌ند ده‌زگاو بیریاریێکی ئیسلامی له‌ده‌یه‌کانی کۆتایی سه‌ده‌ی پێش‌و ره‌واجی پێدرا به نێویی ئیعجازی عیلمی له قورئاندا . به‌پێێ ئه‌م تێگه‌یشتنه بۆ قورئان ، هه‌ر پێشکه‌وتن و داهێنانیکی زانستی به‌جۆرێ له‌جۆره‌کان ده‌کرێت ریشه‌که‌ی یا ئاماژه‌ی به راسته‌وخۆ یان نا راسته‌وخۆ له دێڕه‌کانی قورئاندا پێدراوه. تا کار گه‌یشتوه‌ته ئه‌و خورافهیهیی که ن دڵنیام کاک عه‌بدولره‌حمانیش پێ رازی نییه ، منداڵی ده‌ستگێڕیی سه‌رشه‌قامه‌کان کاسبی به‌جۆره چیرۆکانه‌وه ده‌که‌ن به‌ناوی " موعجیزه‌وه".
لێره‌دا به‌ناچاری ده‌که‌وینه به‌رده‌م ئه‌و راستیه که له کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا پرۆسه‌ی خواپه‌رستی و جیهانبینی ئایننی ، چه‌ند نمونه‌یه‌کی زۆر ده‌گمه‌ن و ریزهپهڕی لێده‌رچێت، ئیدی به کارێکی کۆمه‌ڵی ئه‌نجامدراوه و هۆشیاری تاکی ئیمه له‌و ئاسته‌دا نه‌بووه خۆی بکه‌وێته که‌ڵکه‌ڵه‌ی دۆزینه‌وه‌ی پرسیاره‌کان و گه‌ڕان به‌دوایی خوادا. ئه‌و ئاسناکاریهیی کاک عه‌بدولڕه‌حمانیش یان ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و هۆشیاریه گشتییه یه یان به مه‌به‌ست گوتارێکه بۆ ئه‌و ئاراسته و قووڵکردنه‌وه‌ی ئه‌و دونیابینیه به‌مانا دنه‌دانی ئایدیۆلۆژیایه‌کی تایبه‌ت. ئه‌گه‌رنا به‌نمونه به‌سه‌رهاتی مو‌سا په‌یامبه‌ری به‌نی ئیسرائیل و زیندوکردنه‌وه‌ی مردو و چاککردنه‌وه‌ی نه‌خۆش که تایبه‌ته به قۆناغێکی مێژوویی تایبه‌ت گه‌ر هه‌ر بیانوێکی له‌پشته‌وه بێت وه‌ک ئه‌و پێوایه ده‌کرێت ببێته هۆی پێشکه‌وتن ، ئه‌وا داڕنانی ئه‌و رووداوه‌یه له کات‌و شوێنی خۆی. گرفتی ئه‌م داڕنینهش هه‌ر ئه‌وه نییه ئیمه ده‌کرێت سود له موعجیزه‌ی دوێنێ وه‌رگرین بۆ پێشکه‌وتنی ئه‌مڕۆ به‌ڵکو گه‌ڕانه‌وه‌شه بۆ ته‌نها فۆرمێکی خواناسی و جیهانبینی . وه‌ک ماکس ڤێبه‌ر پێوایه بزوتنه‌وه‌ی ریفۆرمی کاڵڤینزم ( که لای ئه‌و بنه‌ماو دایکی که‌پیتالیزمی نوێیه ) له ده‌ستکاری کردنی جیهانبینیه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد هه‌ر بۆیه پێشکه‌وتنی ئابوریی و کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی به‌رچاو له خۆرئاوادا سه‌ریهه‌ڵدا. ئه‌گه‌ر قسه له‌سه‌ر پێشکه‌وتنه وه‌ک به‌ڕێز عهبوڵرهحمان سدیق پێی له‌سه‌ر داده‌گرێت، ئه‌گه‌رنا من بۆچوونی خۆمم هه‌یه له‌سه‌ر به‌کارهێنانی تێرمی "پێشکه‌وتن" و مۆدێرنیته و ره‌خنه‌و سه‌رنجی خۆمم ووتوه له چه‌ند ووتاریکدا له رۆژنامه‌ی هاوڵاتی ده‌رباره‌ی ئه‌و چه‌مکانه.
یه‌کێکی دی له‌و گرفتانه‌ی ئه‌م به‌ڕێزه‌مان تووشی هاتوه له میانی راڤه‌و تێگه‌یشتنه‌کانی بۆ چیرۆک و به‌سه‌رهاته‌کانی ناو قورئان ، وه‌لانانی لایه‌ن و فاکتی زمانه‌وانی . هێما زمانه‌وانیه‌کان و کۆد و ماناکانی هه‌ر دهستهواژیهک له دوتۆیی هه‌ر تێکستیکدا ( ئیتر تێکستی پیرۆز بێ یا شیعری یا ئه‌فسانه هتد ) دیسان په‌یوه‌سته به ئه‌و ژینگه‌ی زمانه‌که‌ی تیا به‌رهه‌م هاتوه واته گوتاری زمان و باڵاده‌ستی ئه‌و گوتاره له گشت بواره‌کانی ژیاندا. چیرۆک و حیکمه‌ته‌کانی ناو کتێبی تاو تی چنگ و لاوتزو ته‌لمود و ئینجیل و قورئان به سه‌دان ملیۆن گوێڕایه‌ڵ و هۆگریان هه‌یه له رۆژگاری ئه‌مڕۆماندا بۆ سود وه‌رگرتن له بواری رۆحی و بگره ژیانی رۆژانه‌ش . به‌ڵام ئه‌مه نابێت ئه‌و راستیه‌مان له‌بیربه‌رێته‌وه وه‌ک زانایانی بواری ئیسنۆگرافیای زمان به‌تایبه‌تی پۆست سکتراکچڵستهکان پێان وایه زمان و مانای زمانه‌وانی له‌ده‌ره‌وه‌ی کۆنتێکست هیچ گرنگێکی نییه . بۆنمونه گه‌ر پرسار بکرێ له که‌سیکی ژاپۆنی ده‌رباره‌ی تێرمی بوومه‌له‌رزه، که هه‌میشه هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ ژیانی و به سه‌دان ملێون یه‌ن ته‌رخانکراوه له‌سه‌ر بودجه‌ی وڵات بۆ ئاماده‌کاری له روودانی له هه‌ر چرکه‌یه‌کدا ، زۆر جیاوازه له‌وه‌ڵامی هه‌مان پرسیار له کابرایه‌کی لکسمبۆرگی که له‌وانیه په‌نجا ساڵ جارێک وڵاته‌که‌ی به‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه بکه‌وێت. واته وه‌ک سۆسیۆلینگوستهکان بۆی ده‌چه‌ن زمان ئه‌زمونی کردنی ژیانی سیاسی و ئابوریی و جوگرافی و هتد هه‌ر کۆمه‌ڵ و تاکێکه. له‌م بهگشتیکردنهدا کاک عه‌بدوڵره‌حمان فاکتی زمانه‌وانی به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرتوه و قورئان و زمانی قورئان له هه‌موو ئه‌و کۆنتیکستهی داڕناوه.
دووباره من موناقه‌شه‌ی ئه‌و بابه‌تانه ناکه‌م باسیان لێوه‌کراوه له چاوپێکه‌وتنه‌که‌دا به‌ڵکو ته‌نها سه‌رنجی خۆم بۆ ئه‌و میتۆده‌ی ناوبراو خسته ڕوو که بهکاریهیناوه . ئه‌وه‌ی منی راوه‌ستان له‌به‌رده‌م وه‌ڵامی پرسیاره‌کاندا ئه‌و نه‌سڵه‌مینه‌وه‌یه له ئاڵۆزی و جیاوازیه‌یی نێوان هه‌ر تێکستێک و زه‌مینه‌ی واقیع، چونکه کورتکردنه‌وه‌ی هه‌ر دوورێکی نێوان تێکستێکی مێژوویی و اقیعی سه‌رده‌م ده‌مانخاته به‌رده‌م ده‌یان کێشه‌ی زمانه‌وانی و زهنی که زانستهکانی سه‌رده‌م هه‌روا ئه‌و بوارانه‌ی به‌بی پشکنین نه‌هێشتوه‌ته‌وه. ده‌کرێت هه‌ر کتێبێک و حیکمه‌تێک سودو ئامۆژگاری لێوه‌رگیرێ بۆ ئه‌مڕۆ به‌ڵام ئه‌بێت هه‌موو ئه‌و هه‌لومه‌رجه زانستی و پێداویستی توێژینه‌وه له‌به‌رچاو بگیرێت. من تێناگه‌م ئایدیۆلۆژیایه‌کی تایبه‌ت هه‌میشه له رێگه‌ی ده‌قێکی پیرۆزه‌وه ( ئیدی ههردهق و ئاینێک بێت ) دێت و پێمان ده‌ڵێت چۆن گوێ له میوزیک بگرین و بچینه سه‌ر ئاو و چیرۆک بخوێنینه‌وه تا به ناچاری که‌سیکی وه‌ک کاک عه‌بدوڵره‌حمان بگه‌رێت بۆ به‌ڵگه‌ی رازیکردن، به‌ڵام پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه پێوانی واقیع به ده‌ق چه‌نده کاریکی گونجاوه پاشان ئه‌مه چه‌نده کاریگه‌ره له‌سه‌ر نه‌بینینی خودی ژیان وه‌ک خۆی هه‌یه . من پێم وایه ئه‌م جۆره گوتارانه پیرۆزکردنی رابردوه به جۆرێک که هه‌رده‌م تۆ وزه له‌وێوه وه‌رده‌گری له به‌رامبه‌ریشدا گوتاری مۆدێرنه‌ته و رۆژئاوا هه‌یه که کاری بۆ کۆنترۆڵکردنی داهاتوه ، بۆیه له‌به‌رامبه‌ردا گوتارێکمان ئه‌وێت له ئه‌مڕۆ بدوێ له‌و هه‌ناسه‌ی ئێستا هه‌ڵیده‌مژین.
تێبینی : ئه‌م بابه‌ته له ژماره 230 رۆژناامهی چاو‌دێر بڵاوکراوه‌ته‌وه .