وزه‌ی ئه‌كته‌ر و ئه‌نترۆپۆلۆژیای جه‌سته
ئه‌و كاته‌ی په‌یوه‌ندی نێوان زانست و شانۆ درووست بوو، ئیدی میتۆدی نوێ پێویستیه‌ك بوو بۆ ئه‌وه‌ی شانۆ له‌ناو تاكه ڕاڤه‌یه‌كی زانستی نه‌سووڕێته‌وه، به‌تایبه‌ت له بوونی ئه‌نترۆپۆلۆژیای شانۆ، كه هه‌ریه‌كه له ئاڕتۆ و گرۆتۆفسكی خستبوویانه ڕوو، به‌ڵام كاری هه‌ریه‌ك له‌وان نه‌یتوانیبوو دوو ئه‌زموونی جیاوازبن له‌یه‌كتری، به‌وه‌ی دوو پڕۆژه‌ی ئه‌نترۆپۆلۆژی هاودژبن، به‌ڵكو گرۆتۆفسكی توانی هه‌موو ئه‌و بنه‌مایانه‌ی ئاڕتۆ له‌ئاستی تیۆریه‌وه به‌ره‌و پراكتیك بگۆڕێت، سه‌رباری ئه‌وه‌ی ڕێره‌وێكی بۆ ئه‌زموونێكی نوێ هێنایه بوون، بۆیه ئه‌زموونی گرۆتۆفسكی شانۆیه‌ك بوو به‌رهه‌می عه‌قڵ و بیركردنه‌وه‌ی گرۆتۆفسكی بوو، به‌ڵام نه‌یتوانیبوو پڕۆژه‌یه‌كی ئه‌لته‌رناتیڤ بۆ ئه‌نترۆپۆلۆژیا بێنێته‌دی، تاوه‌كو یه‌كێك له خوێندكار و هاوكاره‌كانی به‌و كاره هه‌ڵسا ئه‌ویش (یۆژینیۆ باربا) بوو، باربا پڕۆژه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه ئاره‌زوومه‌ندێكی شانۆیی ده‌ست پێكرد، ناوی له ئه‌زموونه‌كه‌ی نا (شانۆی سێیه‌م) ئه‌و شانۆیه له بنه‌ڕه‌تدا خه‌می جوانكاری له‌كاری شانۆیی كۆینهكردنهوه، به‌ڵكو ده‌یانوویست به‌ره‌و ئه‌و خولیا وونانه بێننه دی كه شاراوه‌ن، باربا باوه‌ڕی وابوو ئه‌و كاره‌ش زیاتر لهرێَگهی مه‌شق و ڕاهێنانی جه‌سته‌وه دێته دی، به‌دژی ئه‌و دژایه‌تی و سهركوتكردنهوانه ده‌چۆوه كه له‌دژی تاك ئه‌نجام ده‌درێن، ئه‌وه‌ش وای كردبوو گرفته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌سه‌رووی كێشه ئیستاتیكیه‌كان بن، به‌ڵام نه‌ك به‌و مانایه‌ی كه بگهڕێًنهوه بۆ هونه‌رێكی میللی و لاسایكارانه، به‌ڵكو له‌ڕێگه‌ی زمانێكی جیاواز كه جه‌سته خوڵقێنه‌ریه‌تی "ئه‌وه‌ی داوای ئه‌وه ده‌كات شانۆ ده‌بێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ هونه‌رێكی میللی وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌بووه، ئه‌وه‌یان ده‌ركه‌وتنی جه‌هله به مێژووی شانۆ"(1)
له‌وه‌دا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و به‌تایبه‌ت كێشه‌ی تاك به میللی كردنی شانۆ نیه، به‌ڵكو گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ كێشه‌ی مرۆیی له‌ڕێگه‌ی دامه‌زراوێكی هونه‌ری كه شانۆیه، هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ش هه‌وڵی ده‌دا له‌سه‌ر ده‌قه‌كانی برێخت و دستۆفسكی قووڵ بێته‌وه، چاره‌سه‌ری بۆ ئه‌و ده‌قانه و بۆ كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بووه هۆی له‌دایك بوونی تیۆرێكی ئیستاتیكی فره ڕه‌هه‌ند به‌هۆی ئه‌وه‌ی شانۆگه‌ریه‌كانی له گۆڕه‌پان و شه‌قام نمایش ده‌كرد، به‌وه‌ش شانۆی گه‌یانده ئه‌و ئاسته‌ی كه شوێن بریتی نیه له بیناسازی، به‌ڵكو بریتیه له‌هه‌ر ڕووبه‌رێك كه شانۆی تیا نمایش بكرێت، شوێن له‌كاری ئه‌واندا بریتی نیه له شانۆكه‌ی، به‌ڵكو ئه‌و بایه‌خه‌ی نیه، هێنده‌ی بۆچوونیان وایه نووسه‌ر و ئه‌كته‌ر له‌هه‌ر شوێنێ بوون شانۆ له‌وێدایه، له‌وه‌شدا تا ئاستێكی زۆر سوود له ڕاگوزاری كۆمیدیای دیلارتێ وه‌رده‌گرن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌كته‌ر پێویسته خاوه‌نی بونیاتێكی فره‌یی گوزارشت كردن بێت، تاوه‌كو بتوانێ ڕاگوزه‌ر بكات، لێره‌دا ئه‌كته‌ر ده‌بێته كه‌ناڵی په‌یوه‌ندی نێوان ده‌ق و نمایش، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر بونیادی ده‌قه‌وه ڕاگوزه‌ر ده‌كات بۆ نمایش، بۆ ئه‌وه‌ش پێویستیان به‌و جۆره ده‌قانه ده‌بێت كه توانای ئینتیماكردنی هه‌بێت بۆ ئه‌كته‌ر. ئه‌وه‌ش زمانی فره‌یی به ماتریاله‌كان ده‌به‌خشێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و هاتنه ده‌ره‌وه‌یه له بیناسازی شوێن توانی ده‌لاله‌تی باو تێك بشكێنێت بۆ فره‌یی.
كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بۆ باربا خستنه ڕووی گرفته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان نه‌بووه، به‌ڵكو گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ كۆمه‌ڵناسی، هه‌ر بۆیه كۆمه‌ڵناسی به‌شێكی سه‌ره‌كی بووه له شانۆكه‌ی بۆ ته‌كنیكی ئه‌كته‌ر، ئه‌و له‌نێوان سۆسیۆلۆژیا و ئه‌نترۆپۆلۆژیاوه موماره‌سه‌ی شانۆی كردووه، به‌ڵام به‌هۆی به‌هه‌ند وه‌رگرتنی كێشه‌ی تاك و توێژینه‌وه له‌ژیانی تاك، په‌یوه‌ندی زینده‌گی گرووپه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌لای نه‌بۆته جێی بایه‌خ، به‌ڵكو ژیانی تاك و توێژینه‌وه له‌باره‌یه‌وه جێی سه‌رنجی شانۆكه‌ی بووه، ئه‌و فۆڕمه خۆرئاواییه‌ی بووه فۆڕمی باو له‌شانۆدا و توانیویه‌تی خۆی به‌سه‌ر ته‌واوی كولتوره جیاوازه‌كان بسه‌پێنێ، كه‌چی شانۆی سێیه‌م وه‌ك شانۆی توندوتیژیی و شانۆی هه‌ژار بایه‌خ به كولتوری خۆرهه‌ڵات ده‌دات، ئه‌و بایه‌خه‌ی باربا به كولتوری خۆر هه‌ڵات كه شانۆی سوونه‌تی جگه له ئه‌زموونی ئاڕتۆ و گرۆتۆفسكی هه‌مووان له‌سه‌ر كولتوری خۆرئاوا ئیشیان ئه‌كرد، بۆیه باربا له‌نێوان شانۆی سوونه‌تی و ئه‌زموونه‌كه‌ی خۆیدا به‌و شێوه‌یه به‌راووردێك ده‌خاته ڕوو "بۆئه‌وه‌ی بتوانین ڕاڤه‌ی په‌یوه‌ندی بكه‌ین له‌نێوان شانۆی سێیه‌م و شانۆی سوونه‌تی، له‌سه‌رمان پێویسته به‌راووردێك بكه‌ین له‌گه‌ڵ هه‌ندێك دۆزینه‌وه‌ی زانستی، بۆ نموونه: زوومهكانی بینین.. كاتێ میكرۆسكۆب خوڵقێنرا چه‌مكی سرووشت تا ئاستێكی مه‌زن فراوان بوو، ئه‌و پرسیاره‌ی هێنایه پێشه‌وه كه په‌یوه‌ست بوو به‌و جیهانه‌ی له‌خوار بینینه‌وه‌یه یا ئه‌و سرووشته‌ی تر، سه‌باره‌ت به من شانۆی سێیه‌م دیارده‌یه‌كی هاوشێوه‌ی خوڵقاندووه، هه‌ر فۆڕمێك یه‌كگرتوو بێت به شانۆی سوونه‌تی شیاو‌و خوازراو نیه، ئه‌وانه دوو جیهانی جیاوازن پێویسته ملكه‌چی بكات بۆ یاسا جیاوازه‌كان" (2)
ده‌توانین ستراتیژی ئه‌زموونه شانۆیه‌كه‌ی له‌وه‌دا بناسین كه شانۆی سێیه‌م پڕۆژه‌ی پشكنین و دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و نهبینراوانهیه كه ئه‌زموونكارانی به‌ر له‌و توانای بینینی نهێنیه‌كانیان نه‌بووه، بهواتایهكیتر ده‌توانین بڵێین شانۆی سێیه‌م ده‌یه‌وێ پیاچوونه‌وه به‌سه‌ر ئه‌و شته فه‌رامۆش كراوانه بكات كه ئه‌زموونه شانۆیه‌كانی پێش خۆی نه‌یانبینیووه.
ئه‌و بینینه پێویستی به سیستمی جیاواز هه‌یه، پێویستی به ڕێكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی شانۆ و بینه‌ره، به‌هۆی ئه‌وه‌ی شانۆكاران چه‌ندین مانگ خه‌ریكی كاركردن ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی نمایشێك درووست بكه‌ن، زۆرجار نمایشه‌كه ته‌نها یه‌ك ڕۆژ نمایش كراوه، به‌واتای كاری چه‌ندین مانگ له گه‌ڕان و پشكنین به ڕۆژێك خراوه‌ته ڕوو، بۆیه ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ی له‌و ڕۆژه‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌و بینه‌ره درووستی ده‌كه‌ن "ئه‌و بینه‌ره‌ی گرووپی شانۆی سێیه‌م به‌دوای ده‌گه‌ڕێن بینه‌رێكی سوونه‌تی نیه، ئه‌و به‌ته‌نیا نمایشی بۆ ناخرێته ڕوو، به‌ڵكو بابه‌تی پێ ده‌درێ بۆ بیركردنه‌وه، هه‌روه‌ها چۆنیه‌تی خوڵقاندنی په‌یوه‌ندی هاوبه‌ش كه له‌وه‌مان كه‌مه و ئێمه‌ش پێویستیه‌كی زۆرمان پێیه‌تی" (3)
ئه‌وه‌ش بنیاتنانی سرووتێكی تایبه‌تمه‌ندو سه‌ربه‌خۆی شانۆی سێیه‌مه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ڕێگه‌ی ڕاگوزرهوه ده‌یانه‌وێ خه‌ونه سه‌ركووت كراوه‌كانیان له‌ناو ئه‌و سرووته شانۆییه ئازاد بكه‌ن، چونكه به‌شێك له خه‌ونه‌كانیان به‌و هیوایه‌وه پارێزگاری لێ ده‌كه‌ن كه له‌ناو شانۆ بیهێننه دی، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی كه سیاسه‌ت بۆ ئه‌وان هیچ خه‌ونێكی پێ نیه، به‌چاوی گومانه‌وه سه‌یری ئایدیۆلۆژیاكان ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش له خه‌ونی ئایدیۆلۆژیه‌وه بۆ خه‌ونی تاك ده‌ڕوات.
به‌شداری هه‌ر ئه‌كته‌رێك وه‌ك داكۆكیكارێك بۆ خه‌ونی تاكه‌كان، شانۆ ئه‌و تاكانه له‌خۆی كۆ ده‌كاته‌وه و ده‌یكات به خه‌ونی كۆمه‌ڵگایه‌كی تاكخوازیی، كۆمه‌ڵگایه‌ك تاك تیایدا بوونی هه‌بێت نه‌وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی كۆمه‌ڵی خه‌ونی تاكه‌كان بكوژێت.
لێره‌دا له‌و پڕۆسه ئهزموونكاریه هاوكێشه شانۆییه‌كه بریتی ده‌بێت له (ئه‌كته‌ر+ ده‌رهێنه‌ر+ ده‌ق+ شوێن) ئه‌كته‌ر ئه‌و ڕه‌گه‌زه گرنگه‌ی ئه‌و ڕووبه‌ره شانۆییه، كه پێویسته ده‌ق بكه‌وێته خزمه‌تی تواناكانی، نه‌وه‌ك ئه‌كته‌ر بچێته ژێر ده‌سه‌ڵاتی ده‌قه‌وه، ده‌رهێنه‌ر ئه‌و كه‌ناڵی گه‌یاندنی په‌یوه‌ندیه‌ی نێوان ئه‌كته‌رو ده‌قه، ئه‌و كه‌ناڵه كاتێ ئه‌و دوانه به‌ریه‌ك ده‌كه‌وێنێت.. ده‌بێته هۆی بنیاتنانی نمایش، شوێن دوا خاڵی ناو ئه‌و هاوكێشهییه، چونكه وه‌ك ئه‌وانیتر ئه‌و بایه‌خه گرنگه‌ی نیه، چونكه شانۆی سێیه‌م باوه‌ڕی وایه ئه‌وان له‌هه‌ر شوێنێك بن ده‌توانن شانۆ نمایش بكه‌ن.
ئه‌و تێگه‌یشتنه ئه‌نترۆپۆلۆژیه بۆ شانۆ به‌ره‌نجامی پڕۆژه ئهزموونكاریهكانی ئاڕتۆ و گرۆتۆفسكیه بۆ ئه‌نترۆپۆلۆژیای شانۆ و باربا ده‌یه‌وێت ئه‌و هه‌وڵانه یه‌ك بخاته‌وه، بهواتایهكیتر بنه‌ما تیۆریه‌كانی له‌وان وه‌رده‌گرێت، ده‌یه‌وێ لهڕووبهرو مانایه‌كی ناته‌با و جیاوازدا بیخاته‌وه ڕوو، ئه‌و وه‌ك گرۆتۆفسكی له‌سه‌ر گرنگی و بهسێنترال بوونی ئه‌كته‌ر پێداگیری ده‌كاته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له گرۆتۆفسكی جیای ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ی ئه‌كته‌ر وه‌ك قه‌دیس سه‌یر ناكات، هێنده‌ی ده‌یه‌وێ وه‌ك جه‌سته‌یه‌كی مرۆیی گوزارشت له بوونی مرۆڤبوونی خۆی بكات، بۆ ئه‌وه‌ش پشت ده‌به‌ستێت به‌و ئه‌كته‌رانه‌ی كه په‌یمانگاو قوتابخانه‌كانی شانۆیان وه‌ك خویًَندن نه‌خوێندووه، بۆیه شانۆكه‌ی له شانۆیه‌كی ئاره‌زوومه‌ندانه‌وه ده‌بێته شانۆیه‌كی ئه‌زموونگه‌ری
سه‌باره‌ت به دوالیزمه‌كانی جه‌سته، به‌وه‌ی جه‌سته به‌ته‌نیا هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زی خۆی نیه، به‌ڵكو هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زی بهرامبهریشیهتی، ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ش سه‌ره‌تا له‌دیدی ئه‌نترۆپۆلۆژی ئاڕتۆ بۆ شانۆ ده‌ركه‌وت، ئه‌و ده‌مه‌ی جه‌سته‌ی له‌وه ده‌ركرد به‌ته‌نیا تاكه خاسیه‌تێكی هه‌بێت به‌وه‌ی یان نێر بێت یان مێ، یاخود یا خاوه‌نی جه‌سته‌یه‌كی زبر بێت یان هێمن، شه‌ڕانی بێت یان ئیرۆسی، بۆیه به‌دوای ئاڕتۆ چیتر جه‌سته به‌ته‌نیا خاوه‌نی یه‌ك تایبه‌تمه‌ند نیه "به‌ڵكو جه‌سته‌یه‌كه هه‌ڵگری هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌كه‌یه، جه‌سته‌یه‌كی نێره مووكه، ئه‌وه‌ش جه‌سته‌یه‌كه ته‌واوی دوالیزمه‌كانی جه‌سته تێك ده‌شكێنێ، شتێ نیه پێی بووترێ (جه‌سته‌ی ژن/ جه‌سته‌ی پیاو)و (جه‌سته‌ی ڕه‌ش/ جه‌سته‌ی سپی)و (جه‌سته‌ی شاریی/جه‌سته‌ی لادێی)و (جه‌سته‌ی ناسك/جه‌سته‌ی بزر)و (جه‌سته‌ی سووك/ جه‌سته‌ی قووڕس)و (جه‌سته‌ی زیندوو/جه‌سته‌ی مردوو) " (4)
له‌و چاره‌سه‌ریه باربا چه‌مكێكی نوێ به داڕشته‌یه‌كی تره‌وه دێنێته ناو شانۆ، ئه‌ویش چه‌مكی (ووزه) ی ئه‌كته‌ره، ووزه ده‌بێته چه‌مكێكی ئه‌لته‌رناتیڤ بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئیشكالیه‌تی جه‌سته، به‌تایبه‌ت له‌ڕێگه‌ی ئه‌و چه‌مكه‌وه ده‌یه‌وێ ئه‌و ده‌مامكه ساخته‌یه لابه‌رێت له‌سه‌ر ڕه‌گه‌زه‌كان، به‌وه‌ی ئه‌كته‌ری مێینه خاوه‌نی ووزه‌ی مێینه بێت وئهكتهری نێرینه خاوه‌نی ووزه‌ی نێرینه بێت.
سه‌ره‌تا چه‌مكه‌كه بۆ ناو پێناسه سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، دواتر ڕه‌خنه‌ی ئاراسته ده‌كات، به‌وه‌ی ووزه مانای هێزو كاركه‌ر ده‌گرێته‌وه، كه بوونی وابه‌سته‌ی هاوار و دهمارگرژیهتی ماسوولكه كراوه، له‌كاتێكدا ووزه بریتیه له ئاماده بوون.
لابردنی ئه‌و ده‌مامكی گرژیی و هاواره له‌سه‌ر ووزه‌و ناسینی وه‌ك ئاماده بوون سڕینه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و ناونانه‌یه كه له‌ڕێگه‌ی ڕه‌گه‌زه‌وه ووزه‌ی پێ بارگاوی كراوه، ئه‌و ده‌مه‌ی ئه‌وه‌مان له‌سه‌ر ووزه نه‌هێشت، ده‌كه‌وینه به‌رده‌م ئاماده بوون، كه بریتیه له‌و پڕۆسه‌یه‌ی "ڕۆڵی ئه‌كته‌ر (كوڕ بێت یا كچ) ئاشكرا كردنی ئه‌و خواسته تاكانه‌یه بۆ ووزه، وهپارێزگاریكردنی ووزه وخودگهرێتی" (5)
تێكشكاندنی دوالیزمه‌كانی جه‌سته بۆ باربا په‌یوه‌ندی به كه‌شف كردنی نهێنیه‌كی تایبه‌ت هه‌یه، به‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له ڕه‌گه‌زه‌كان به‌شێكی ڕه‌گه‌زه‌كه‌ی تری گرتۆته خۆی، چاره‌سه‌ری ئه‌و بۆ جه‌سته، په‌یوه‌سته به ئه‌نترۆپۆلۆژیای جه‌سته‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێ چاره‌سه‌ره‌كه په‌یوه‌ندی به ژیاره‌وه هه‌بێت كه مرۆڤه‌كان خاوه‌نین، ئه‌وه‌ش دوالیزمی (ڕه‌گه‌ز/ كه‌سێتی) بۆته هۆی ئیشكالیه‌تی ناو ژیار.
بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر ئه‌و لایه‌نه ڕوون بكه‌ینه‌وه نموونه‌یه‌ك دێنینه‌وه، با ئه‌ویش شانۆگه‌ری (ماكبێس) بێت، ڕه‌گه‌زی ئه‌كته‌ر ڕه‌گه‌زێكی مێینه‌یه كه ڕۆڵی (لیدی) یاری ده‌كات، به‌ڵام ئاخۆ ڕه‌گه‌زی كه‌سێتی لیدی مێینه‌یه؟ ئه‌و ده‌مه‌ی خه‌ونی تاج لای لیدی ده‌بێ به خه‌ونی كوشتن، ئێمه له‌ڕه‌گه‌زی كه‌سێتی لیدی وه‌ك نێرینه سه‌یر ده‌كه‌ین، له‌كاتێكدا ئه‌و مێینه‌یه، به‌واتای له‌یه‌ك كاتدا هه‌ڵگری هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌كه‌یه.
كه‌واته ئه‌و دوالیزمه (ڕه‌گه‌ز/ كه‌سێتی) له‌ناو خۆیدا په‌یوه‌ندی نێوان (ئه‌كته‌ر/ كاره‌كته‌ر) ه، په‌یوه‌ندیه‌ك له‌ئاستی ڕه‌گه‌زی ته‌واو ناكۆكه، ئه‌وه‌ش بۆته به‌شێكی زۆری ژیاری كۆمه‌ڵگاكان. (6)
كه‌واته ووزه بریتیه له‌توانای ته‌كنیكی عه‌قڵی وجه‌سته‌یی ئه‌كته‌ر له‌چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی له‌ناو نمایش، ژیار وكولتوور توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه له‌هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كدا ووزه ڕێڕه‌وه‌كه‌ی بگۆڕێت و ته‌كنیكیتر بدۆزێته‌وه، ده‌بێ له‌و كاته‌دا ئه‌و خاسیه‌ته كۆمه‌ڵایه‌تیانه به‌هه‌ند وه‌ربگرین، كه كوولتورێك سیفاتی پاڵه‌وانه‌كانی به‌و شێوه‌یه پاوان ناكات به‌سه‌ر ڕه‌گه‌زه‌كان، به‌ڵام ئه‌و ده‌مه‌ی به‌شێكی زۆر له كوولتوری خۆرهه‌ڵات به‌پێی یاسای دارستان كاره‌كته‌ره ترسنۆك و بێدهسهڵاتهكان ده‌دات به مێینه وبه ده‌گمه‌ن (نورا وئهلیكتراو ئه‌نتیگۆنا) له‌شانۆی خۆرهه‌ڵاتدا ده‌بینین (7) ده‌بێت ئه‌كته‌ری مێینه ووزه‌ی بخاته به‌رده‌م ئه‌و گومانه ئه‌نترۆپۆلۆژیه، به‌وه‌ی ئه‌و جه‌سته نیه، به‌ڵكو خاوه‌نی جه‌سته‌یه (8) كه ئه‌كته‌ر بریتی نه‌بوو له‌جه‌سته، به‌ڵكو خاوه‌نی جه‌سته بوون واتا ووزه بوونی نیه، كه ووزه‌ش بوونی نه‌بوو، واته نه‌بوونی ئاماده‌بوونه، بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌بوون له‌ناو شانۆ بوونی هه‌بێت ده‌بێت جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندیه بكرێته‌وه كه ده‌كه‌وێته نێوان ووزه‌و جه‌سته، ئه‌وه‌ش بنه‌مای چاره‌سه‌ری ئیشكالیه‌تی ئه‌و په‌یوه‌ندییه كه باربا شانۆی سێیه‌می پێ ڕزگار كردووه‌و نه‌یهێشتووه له‌ناو ئیشكالیه‌ت بمێنێته‌وه، كه ئه‌مڕۆ گرووپه ئه‌زموونگه‌ریه‌كان زۆر به‌بایه‌خه‌وه بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و ئیشكالیه‌ته ده‌گه‌ڕێنه‌وه، هه‌میشه كه بیانه‌وێ ئاماده‌بوونی شانۆ ببێته بنیاتنانی دنیایه‌كی خوڵقێنراو ئه‌وه بۆ ئه‌و تێگه‌یشتنه ئه‌نترۆپۆلۆژیه بۆ ووزه ده‌گه‌ڕێنه‌وه، تێگه‌یشتنێك یۆژینۆ باربای گه‌یانده ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی بڵێت "ئێمه له‌سه‌ر جه‌سته یا ده‌نگ كار ناكه‌ین، ئێمه له‌سه‌ر ووزه‌كان كار ده‌كه‌ین"
په‌راوێز وسه‌رچاوه‌كان
(1) نحو مسرح حی/ سامی عبد الحمید، دار الشۆون الپقافیه (بغداد)2006/ص 67
(2) اوجینیو باربا و مسرح اودین/ الحیاه المسرحیه، العدد (11/12) شتاو-ربیع 1980/ ص46
(3) هه‌مان سه‌رچاوه/ ص 46
(4) شانۆی پۆست مۆدێرنیتی/ نیهاد جامی، زنجیره‌ی (22) كتێبی ده‌زگای شه‌فه‌ق چاپخانه‌ی ئاراس (هه‌ولێر) 2009/ لا 124
(5) گاقه الممپل/ أوجینیو باربا واخرون، ترجمه (د. سه‌یر الجمل) أكادیمیه الفنون وحده الاصدارات المسرح (33) ص 284
(6) له‌ئه‌ده‌بیاتی خۆر هه‌ڵات زۆر كاره‌كته‌ری له‌و شێوه‌یه‌ی باربا باسی ده‌كات ده‌یبینین، له ئه‌ده‌بی كوردیدا با دوو نموونه بێنینه‌وه، لهئدهبی كلاسیكی ئه‌حمه‌دی خانی و له‌ئه‌ده‌بی نوێ شێرزاد حه‌سه‌ن، خانی له (مهم وزین) به‌كر مه‌رگه‌وه‌ر هه‌ڵگری پڕۆژه‌ی مه‌رگه له‌ناو ژیاندۆستی عه‌شقدا، لای شێرزاد حه‌سه‌ن نموونه‌كه ته‌واو جیاوازه، به‌ڵام وویستوویه‌تی كاره‌كته‌ره‌كانی خانی بكاته‌وه به پاڵه‌وان، به‌وه‌ی له چیریۆكی (مهم وزینهكان) كۆمه‌ڵه ئه‌كته‌رێكی شانۆیی لای ده‌رهێنه‌رێك له‌تاقی كردنه‌وه‌دان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رهێنه‌ر كچ وكوڕێك هه‌ڵبژێرێت بۆ كه‌سایه‌تی مهم وزین،هه‌موو كوڕه‌كان سوورن له‌سه‌ر ڕۆڵ بینینی مهم وكچهكانیش بهههماهن شێوه هه‌موویان ده‌یانه‌وێ زین بن كه‌س ئاماده نیه ڕۆڵی به‌كر مه‌رگه‌وه‌ر وه‌ربگرێت، ده‌رهێنه‌ر ڕوو له‌ئه‌كته‌ره‌كان ده‌كات پێیان دهڵسێت كه‌س ئاماده نیه له شلانۆگهریهكهمهرگهوهر بێت له‌كاتێكدا كامیان له‌ژیاندا مه‌رگه‌وه‌ر نین، ههخمووتان ده‌تانه‌وێ مهم وزین بن له‌كاتێكدا ئێمه یه‌ك مهم وزینمان ده‌وێت ده‌رهێنه‌ر له‌كۆتاییدا ده‌گاته ئه‌و بڕیاره‌ی كه مادامه‌كی ئه‌و هه‌موو مهم وزینهمانههیه چ پێویستمان به شانۆیه، ئێمه لێره‌دا ده‌توانین ئه‌و ده‌ره‌نجامه له‌و چیربۆكه هه‌ڵبهێنجین كه هه‌ریه‌ك له عاشقه‌كان له‌ناخدا دژه عهشقیبان بۆ ئه‌وانیتر گرتۆته خۆی، ئه‌وه‌ش ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ی باربغایه بۆ ووزه كه پڕۆسه‌ی ئاماده بوونی وهكتهره له‌ناوم دوو ڕه‌گه‌ز یا دوو كه‌سایه‌تی.
(7) پێویسته ئه‌وه ڕوون بكه‌ینه‌وه كه باسكردنمان له یاسای دارستان بۆ شانۆی خۆرهه‌ڵات مه‌به‌ستمان زیاتر له شانۆی عه‌ره‌بی وكوردیی و ئێرانیه، نه‌وه‌ك شانۆی یابانی یان شانۆی هندی كه باربا له‌باره‌ی كوولتوری هندیه‌وه باس له‌و سیفاته ده‌كات كه قۆڕخ نه‌كراوه له‌سه‌ر ڕه‌گه‌زه‌كان.
(8) ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه‌بۆ ئه‌و ووته‌یه‌ی شانۆكاری كورد نیگار حه‌سیب كه ده‌ڵێت "شتێكی‌تر ده‌كرێته قوربانی تا جه‌سته‌ی من یه‌ك بگرێته‌وه؟ بۆیه له‌و باوه‌ڕه‌دا نیم، چونكه من جه‌سته‌م نییه، من جه‌سته‌م، به‌ڵام ئه‌گه‌ر جه‌سته‌م هه‌بێت، وه‌ك ئه‌كته‌رێك كه به‌شێوازیتر كارده‌كات، كه زۆربه‌ی زۆری ئه‌كته‌ره‌كان جه‌سته‌یان ده‌خه‌نه به‌رده‌ستی ده‌رهێنه‌ر خۆی پارچه پارچه بكات، له‌بواری پارچه پارچه كردن‌دا جه‌سته‌ی بینه‌ران كه له‌گه‌ڵیدا كۆمه‌ڵگا درووست ده‌كات یه‌ك بگرێته‌وه" گۆڤاری شانۆكار/ ژماره (1) ی به‌هاری 2007/ لا 49
(9) الجسم المتمدد/ اوجینیو باربا، له كتێبی (گاقه الممپل) هه‌مان سه‌رچاوه، لا 296