
د. سه‌ڵاحی گه‌رمیان له دیمانه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ ریبازی ئازادی
کیشه ده‌روونییه‌کان وڕۆشنبیری سێکس لای گه‌نجان و ڕۆڵی سیسته‌می په‌روه‌رده
د. سه‌ڵاحی گه‌رمیان
له دیمانه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ ریبازی ئازادی
سازدانی: ئازاد جهلالـ کێشه‌ی ده‌روونی گه‌نج چییه؟
:: مرۆڤ له ژیاندا به چه‌ند قوناغێکدا تێئه‌په‌ڕێت، هه‌ر قۆناغێکیش تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه به گوێره‌ی ئه‌و گه‌شه‌کردنه‌ی که له جه‌سته و بیروهۆش وههلسوکهوتدا ڕووئه‌دات. به‌پێی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه و وه‌ک پێویستی ژیان، مرۆڤ بۆ به‌دیهێنانی کۆمه‌ڵێک ئامانج له هه‌وڵداندایه. هه‌ر ڕێگرییه‌ک یان کۆسپێک بێته ڕێگای گه‌یشتن به‌و ئامانجانه هۆکارن بۆ سه‌رهه‌ڵدانی کێشه. کاتێک مرۆڤ ده‌سته‌وه‌ستان ئه‌وه‌ستێت و هه‌ست به بێتوانایی ئه‌کات بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ئه‌و کۆسپ و ڕێگرییانه یان هه‌ر مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک بۆ تێکدانی ڕه‌وشی ژیانی، مرۆڤ به‌ره‌وڕووی کێشه ئه‌بێته‌وه. لێره‌دا و بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که، به گشتی پێویسته به‌شێوه‌یه‌کی جیاواز بڕونینه کێشه‌کانی گه‌نجان و هه‌رزه‌کاران، چونکه قوناغی هه‌رزه‌کاری کۆمه‌ڵێک تایبه‌تمه‌نی خۆی هه‌یه به هۆی ئه‌و گۆڕانکارییانه‌ی به‌سه‌ر ئه‌ندامانی جه‌سته‌ی مرۆڤدا تێئه‌په‌ڕێت له‌م قۆناغه‌دا که ئه‌ندامه سێکسێهکان گه‌شه ئه‌که‌ن و ئه‌که‌ونه کار و به‌ره‌به‌ره هه‌رزه‌کار به‌ره‌و کامڵ‌بوونی جه‌سته‌یی و ده‌روونی و هرزی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ئه‌ڕوات. له کاتێکدا گۆڕانکاری فسیۆلۆجی و هۆرمۆنی و هه‌روه‌ها له هه‌لچوونی ده‌روونی مرۆڤ له‌م قۆناغه‌دا ڕووئه‌دات، مرۆڤ ڕووبه‌ڕووی کۆمه‌ڵێک کێشه‌ی ده‌روونی ئه‌بێته، که گرنگترینیان: ململانێ ناوه‌وه‌ی مرۆڤه، که له ئه‌نجامی هه‌وڵدان بۆ سه‌ربه‌خۆی له خێزان و پیداوێستییه سێکسییه‌کانی و ململانێی نیوان غه‌ریزه‌کانی گه‌نج و نه‌ریته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و ململانێی نێوان بیروبۆچوونی نه‌وه‌ی نوێ و کو‌لتوور و به‌ها کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی نه‌وه‌ی کۆن و خێزان و کۆمه‌ڵ که هه‌موو هۆکاری سه‌رهه‌ڵدانی نامۆیی و یاخیبوونه. زۆر جار مرۆڤ له‌م قۆناغه‌دا هه‌ست ئه‌کات که دایک و باوکی لێی تێناگه‌ن، بۆیه هه‌وڵئه‌دات خۆی ده‌ربازکات له ئاڕاسته و خواستی ئه‌وان و یاخی ئه‌بێت لێیان بۆ ئه‌وه‌ی خۆی ڕزگار بکات له کۆمه‌ڵێک کۆت و به‌ند و کۆسپی کۆمه‌ڵاییه‌تی و زۆرجاریش په‌نا ئه‌باته به‌ر توڕه‌یی و که‌له‌ڕه‌قی و تووندوتیژی و ده‌مارگرژی. هه‌روه‌ها مرۆڤ له‌م قۆناغه‌دا ڕووبه‌ڕووی ده‌ستنیشانکردنی ناسنامه و خۆناسینه‌وه و پێگه‌یشتنی که‌سێتی و هرز و هه‌ڵچوون و غه‌ریزه ئه‌بێته‌وه، وای لیئهکات خۆی جیا ببینێت له‌ده‌وروبه‌ری. هه‌ر ئه‌وه‌ش هۆکاری ئه‌وه‌یه گه‌نجان هه‌ستیان زۆر ناسک بێت و زووههڵچن و به ئاسانی نه‌توانن کۆنترۆڵی هه‌ڵسوکه‌وتی خۆیان بکه‌ن.ـ به بۆچوونی تۆ سیسته‌می په‌روه‌رده‌ی ئه‌مڕۆ، هۆکاری سه‌رهه‌ڵدانی کێشه نییه؟
:: ناکرێت بلێێن ته‌نیا سیسته‌می په‌روه‌رده هۆکاری سه‌رهه‌ڵدانی هه‌موو کێشه‌یه‌کی که‌نجانه، به‌ڵام گومان هه‌ڵناگرێت که له‌وه‌دا ڕوڵی هه‌یه. چونکه په‌ره‌وه‌رده سه‌رچاوه‌یه‌کی گرنگه بۆ پێگه‌یاندن و گه‌شه‌کردنی کۆمه‌ڵاییه‌تی. گه‌نجان له‌ناو خێزان و له ژێنگه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی دیاریکراودا و کاردتێکردنی سیسته‌می په‌روه‌رده‌دا گه‌وره‌ئه‌بن و که‌سێتییان دروست ئه‌بێت. په‌روه‌رده ته‌نیا فێرکردنی وانه زانستییه‌کان نیه، به‌ڵکو پێویسته له‌پاڵ فێرکردنی زمان و زانستی سروشتی و ته‌ندروستی و زانیستهکانی تر، بایه‌خی زۆر بدرێت به زانسته کۆمه‌ڵاییه‌تی و ده‌روونییه‌کان. چونکه ده‌روونناسی که بایه‌خ به ته‌فسیرکردنی هه‌ڵسوکه‌وت ئه‌دات گرنگێیهکی زۆری هه‌یه له بواری په‌روه‌رده‌دا. ئه‌وه‌ی تێبینی ئه‌کرێت له پهروهردکردن چ له‌ناو خێزاندا یان له خوێندنگه‌کاندا بایه‌خی ئه‌وتۆ نه‌دراوه به هه‌ڵسوکه‌وت و دروستکردنی که‌سێتی منداڵان و گه‌نجان. تا ئێستاش منداڵ گوێ لێناگێردرێت، هه‌ر ئه‌بێت چاوی له ئامۆژگاری بێت له باوک و دایک و مامۆستاوه. ڕێگای پینادرێت هه‌ست به بوونی خۆی بکات وه‌ک تاکێکی ئه‌کتیڤ له‌ناو کۆمه‌ڵدا و به‌شداربێت له بڕیاردان، هیچ نه‌بێت به‌و پرسانه‌ی که په‌یوه‌ندی به ژیان و پاشه‌ڕۆژی خۆیه‌وه هه‌یه. یان زۆر جار به به‌هۆی نه‌بوونی و هه‌ژارییه‌وه ئه‌رکی قورسی به‌سه‌ردا ئه‌درێت له‌پاڵ ئه‌رکی سه‌ره‌کی خۆی وه‌ک خوێندکار، زۆر سه‌رقاڵی دابینکردنی بژێوی خێزانه‌کانیانن و زۆر جاریش ناچار ئه‌بن له‌ژێر قورسی باره‌که‌یان واز له خوێندن بێنن. له خوێندنگه‌کان و ناو خێزاندا بایه‌خ به گه‌نجان له قۆناغی هه‌رزه‌کاریدا نادرێت، که قۆناغێکی زۆر هه‌ستیاره له ژیانی مرۆڤ و بنیادنانی که‌سێتیدا. له‌م قۆناغه‌دا گۆڕانکارییه‌کی زۆر به‌سه‌ر جه‌سته و ده‌روونی مرۆڤدا دێت که ئه‌بنه هۆی گۆڕان له هه‌ست و هه‌ڵچوون و سه‌رهه‌ڵدانی کۆمه‌ڵێک ململانێ له ناخی گه‌نجدا، به‌تایبه‌ت له‌نیوان بێروبۆچوونی سه‌پێنراوی خێزان و کۆمه‌ڵ و بیروبۆچوونی ڕه‌خنه‌گرانه و فه‌لسه‌فیانه‌ی نوێ و ئه‌بینێت کاسوکار و ده‌وروبه‌ر و کۆمه‌ڵ لێی تێناگه‌ن و ڕێز له خواست و ئاره‌زوو و توانا و بیرووبۆچونهکانی ناگرن. ئه‌و گۆڕانکاری و ململانێیانه ئه‌بنه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی کێشه‌ی ده‌روونی لای گه‌نج له‌م قۆناغه‌دا، له‌وانه هه‌ڵچوون و توڕه‌بوون و حاڵه‌تی دڵه‌ڕاوکێ و خه‌مۆکی.ـ بۆچی گه‌نجانی وڵاتی ئێمه به‌رده‌وام ڕه‌شبینن ، ته‌نانه‌ت له دوای دروستکردنی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریش، په‌شیمان ده‌بنه‌وه؟
:: ڕه‌شبینی هه‌ستێکه لای مرۆڤ دروست ئه‌بێت له ئه‌نجامی کۆمه‌ڵێک بیرکردنه‌وه‌ی نه‌رێنییه‌وه سه‌باره‌ت به پاشه‌ڕۆژێک که پێی وایه هیوا و ئاواته‌کانی چیتر نایه‌نه دی، هه‌روه‌ها لاوزی باوه‌ڕ به‌خۆبوون و جۆری که‌سێتی ڕۆڵی هه‌یه له‌سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و هه‌سته لای مرۆڤ. به‌هۆی ئه‌و واقیعه‌ی ئێستای کوردستان و نه‌هه‌مواری ژیانی زۆرینه‌ی خه‌ڵک به‌تایبه‌تی گه‌نجان له سایه‌ی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی و نه‌بوونی عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵاییه‌تی و زیادبوونی ڕێژه‌ی بێ‌کاری و سه‌ختی پیداوێستییهکانی ژیانی هاوسه‌رگیری، زۆرینه‌ی گه‌نجانی ئێمه‌ی دووچاری ڕه‌شبینی کردوه‌ته‌وه. سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری و په‌شیمان بوونه‌وه لێی له‌پاش تیپه‌ربوونی چه‌ند مانگێک به‌سه‌ریدا، دیارده‌یه‌کی گشتییه له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی جیهان. كوڕان و کچان توشی حاڵه‌تی خه‌مۆکی و نائومێدی و دڵته‌نگی ئه‌بن، کاتێک بۆیان ده‌رئه‌که‌وێت هاوسه‌رگیری که لوتکه‌ی هیوا و ئاوات و خه‌ون و خه‌یاڵییان بوو، کۆمه‌ڵێک کێشه‌ی ڕووبه‌ڕوویان کردوه‌ته‌وه له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه کێشه‌ی نیشته‌جێبوون و نه‌بوونی دارایی و دانه‌وه‌ی قه‌رز و به‌رپسیارێتی و نه‌گونجاندن له هاوسه‌رگیڕی و تێنه‌گه‌یشتن له‌یه‌کتری، به پیچه‌وانه‌ی پێشبینییه‌کانی هه‌ردوو لای پرۆسه‌که، سه‌ره‌ڕای ده‌ستێوه‌ردانی که‌سوکار و کۆمه‌ڵ له کاروباری ژیانیاندا.ـ گه‌نجی وڵاتی ئێمه، به بۆچوونی تۆ له ڕووی خۆڕاگرییه‌وه بۆ تێرکردنی خواسته‌کانیان له ڕووی سێکسیه‌وه، خۆڕاگرنین؟ به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشچوونی؟
:: سێکس پێویستییه‌کی فیسیۆلۆجی بنه‌ڕه‌تییه، وه‌ک خواردن و خواردنه‌وه که زانای ده‌رووناسی به‌ناوبانگ ئه‌براهام ماسلۆ له پله‌ی یه‌کی پێویستییه‌کانی مرۆڤ دایناوه له‌و پولێنکردنهی بۆ پێویستییه‌کانی مرۆڤ کردوییه‌تی و ناسراوه بهMaslow’s hierarchy of needs. هه‌روه‌کو چۆن تێرکردنی پێویستی خواردن له‌کاتی برسێتیدا لایه‌نی ده‌روونی مرۆڤ ئاسوده ئاکات و مێشکی مرۆڤ باشتر ئه‌که‌وێته کار و له کاتی تینوێتیشدا مرۆڤ ئه‌بێت ئه‌و پێویستییه تێر بکات ئه‌گرنا له کاتی هه‌ستکردنێکی زۆر به تینوێتی مرۆڤ له په‌لوپۆ ئه‌که‌وێت و مێشکی به شێوه‌یه‌کی پێویست کار ناکات، به‌هه‌مان شێوه‌یش مرۆڤ له دوای ئه‌و قۆناغه‌ی که تیایدا ئه‌ندامه‌کانی سێکسی گه‌شه ئه‌که‌ن و ئهکهونهکار، پێویستی به‌وه هه‌یه که ئه‌و وزه سێکسییه‌ی تیادایه به‌تاڵ بکاته‌وه و ئه‌و پێویستییه‌ی تێرکات. به‌ڵام تێرکردنی پێویستی سێکسی ئه‌کوێته پاش پێویستی خواردن و خواردنه‌وه. واتا مرۆڤ تا پێویستی خۆراکی هه‌بێت و له هه‌ڵپه‌ی دابینکرنیدا بێت، بیری به‌لای تێرکردنی پێویستی سێکس ناچێت و ئه‌و بایه‌خه‌ی نابێت له‌لای. به‌ڵام گومان له‌وه‌دا نیه سێکس پاڵنه‌رێکی به‌هێزه و ناکرێت ڕێی پێ بگیرێت، چه‌پاندنی سێکس وه‌ک سه‌رکوتکردنی هه‌ر مافێکی تری ئازادی مرۆڤ وایه.
من زۆر له نزیکه‌وه ئاگاداری خۆڕاگری گه‌نجانی کوردستانم نییه وه‌ک له پرسیاره‌که‌دا هاتووه و هیچ زانیارییه‌کم له‌به‌رده‌ستدا نییه له‌و باره‌ییه‌وه، به‌ڵام ئه‌توانم بڵێم خۆڕاگری په‌یوه‌ندی به ئه‌زموونی ژیانی مرۆڤه‌وه هه‌یه. کاتێک مرۆڤ سه‌رقاڵی پێداویستییه سه‌ره‌کییه‌کانی ژیان ئه‌بێت ناچاره پێداویستییه‌کانی تر دوابخات، بۆ نموونه کاتێک مرۆڤ بێکار ئه‌بێت و ناتوانێت بژێوی ژیانی دابین بکات، هه‌موو هۆش و بیری ئه‌خاته گڕ بۆ ده‌ربازبوون له‌و کێشه گه‌وره‌یه که هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر ژیانی ئێستا و پاشه‌ڕۆژی. ئه‌توانم بڵێم که‌می ده‌رفه‌تی تێرکردنی پێویستی سێکس لای گه‌نجانی کورد هۆکارێکه (له پاڵ هۆکاری بێ‌کاری و نادیاری پاشه‌ڕۆژیان و به‌دیهێنانی ئاواته‌کانیان) پاڵییان پێوه ئه‌نێت بۆ کۆچکردن و گرتنه‌به‌ری ڕێگای پڕ مه‌ترسی کۆچکردن و ئاواره‌یی. له لایه‌کی تره‌وه مرۆڤ که ئه‌بینێت په‌نابردن بۆ کاری ترێش وه‌ک خووه نهێنییه‌کان چێتر پێویستییه‌که‌ی تێر ناکات و بێ هێوا ئه‌بێت له تێرکردنی خواستی سێکسی به هۆی نه‌بوونی ده‌رفه‌ت و حاڵه‌تی خه‌مۆکی و نهسرهوتنهوه، توشێ حاڵه‌تێکی ده‌روونی ئه‌بێت که پێی ئه‌وترێت کوژانه‌وه‌ی خواست Extinction به‌تایبه‌تی له سێکسدا، چونکه له مێشکی مرۆڤدا ئه‌چه‌سپێت که چیتر ئه‌و خواسته نایاته‌دی و نا‌ئومێد ئه‌بێت له‌وه‌ی که ئه‌و بارودۆخه گۆڕانی به‌سه‌ردا بێت.
– پێدانی زانیاری سێکسی به گه‌نج، له ڕووی په‌روه‌رده‌ییه‌وه تۆکمه‌تری ناکات؟
:: گومان هه‌ڵناگرێت ئه‌و لایه‌نه زۆر گرنگه وپێویسته بایه‌خی زیادی پێ بدرێت و زۆر پێویسته به‌رپرسانی سیسته‌می په‌روه‌رده ئه‌و ڕاستییانه بگرنه به‌رچاو که سێکس وه‌ک پێویستییه‌کی فسیۆلۆجی خۆڕسک له قۆناغی گه‌نجێتیدا سه‌رهه‌ڵئه‌دات و بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ گه‌نجان له ڕێی جۆراوجۆره‌وه به سێکس ئاشنا ئه‌بن. به تایبه‌ت له دونیای ته‌کنۆلۆجیای ئه‌مڕۆدا که ئینته‌رنێت و سه‌ته‌لایت و فلیمی ڤیدیۆ و ئامێری هه‌مه‌جۆری تر و گۆڤاری سێکسی له به‌رده‌ستی گه‌نجاندان به مه‌به‌ستی بازرگانی و به شێوه‌یه‌کی نادروست زانیاری ئه‌گه‌یه‌ننه گه‌نجان و هانیان ئه‌ده‌ن و هه‌ستییان ئه‌جوڵینن. جا بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌نگاری شێوه‌ی نادروست و نیگه‌تیڤانه و کاردانه‌وه‌ی به‌کارهێنانی ئه‌و ته‌کنۆڵۆجیا و سه‌رچاوانه ببینه‌وه، پێویسته سیسته‌می په‌روه‌رده و هه‌روه‌ها داموده‌زگا ته‌ندروستییه‌کان، به‌شێوه‌یه‌کی زانستیانه زانیاری له باره‌ی سێکس و خۆپاراستن له نه‌خۆشییه‌کانی سێکسه‌وه بگه‌یه‌نن به گه‌نجان و ڕۆشنبیری سێکسی بخرێته پرۆگرامی په‌روه‌رده‌وه له دوای قۆناغی داواناوه‌ندییه‌وه، و له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا به‌ستنی کۆڕ و سیمسناری تایبه‌ت زۆر گرنگه، له‌گه‌ڵ چاپکردنی کتێب و بڵاوکراوه‌ی جوراوجۆر و دابهشبکردنیان به‌سه‌ر گه‌نجاندا. ئه‌و راستییه‌ش ئه‌بێت به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت که سێکس پرۆسه‌یه‌کی فیسیۆلۆجی گرنگه و په‌یوه‌ندی به زۆرێک له ئه‌ندامانی جه‌سته‌وه هه‌یه، وه‌ک تۆڕی ده‌ماره‌کان و سوڕی خوێن و گلاندی هۆرمۆنه‌کان و هه‌روه‌ها به‌باری ده‌روونی مرۆڤه‌وه.ـ له ڕووی په‌روه‌رده‌ییه‌وه ئامۆژگاری بۆ گه‌نج زه‌ره‌ری لێنادا؟ به‌و شێوه‌ی که ئه‌مڕۆ بڵاوه به بێ ڕه‌چاوکردنی لایانی سایکۆلۆجی هه‌ر وه‌عز بدرێ؟
:: هه‌ر وه‌ک له پێشتر جه‌ختم له‌سه‌ریکرد، پێویسته ئامۆژگاری و زانیارییه‌کان به شێوه‌یه‌کی زانستییانه بن. له ڕێگای که‌سانی شاره‌زاو و پسپۆر له بواری کۆمه‌ڵاییه‌تی و سایکۆڵۆجی و ته‌ندروستییه‌وه، زانیاری و ڕۆشنبیری له باره‌ی سێکسه‌وه ئاماده‌بکرێن و مامۆستایان کۆرسی تایبه‌ت ببینن بۆ ئاشنا بوون له‌باره‌ی چونێتی گه‌یاندنی ئه‌و زانیارییانه به خوێندکاران و گرنگی ئه‌و زانیارییانه بخه‌نه‌ڕوو بۆیان دوور له شه‌رم و خۆدورخستنه‌وه و به‌حه‌رام ناساندنی باسکردن له سێکسه‌وه. له‌وه‌ش زیاتر پێویسته باوک و دایکان و سهرپرشتیاران هۆشیاربکرێنه‌وه و داوایان لێبکرێت تا هاوکاربن له‌گه‌ڵ خوێندنگه‌ی منداڵه‌کانیان تا به هه‌مه‌لایه‌نه هۆشیاری و ڕۆشنبیری له‌باره‌ی سێکسه‌وه به‌شێوه‌یه‌کی دروست بگه‌یه‌نرێت به گه‌نجان له خوێندنگه‌کاندا.ـ بۆچى گه‌نج دووچارى جۆرێك له نامۆ بوون ده‌بێت؟
:: هۆی سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ستی نامۆیی له‌لای گه‌نجان ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که که‌نجان به بارودۆخیکی زۆر ههستێاردا تێئه‌په‌ڕن به تایبه‌ت له قۆناغی هه‌رزه‌کارییدا. چونکه کۆمه‌ڵێک گۆڕان له جه‌سته‌یاندا ڕووئه‌دات و گلاندی هۆرمۆنه‌کان تیایاندا گه‌شه‌ئه‌کات و گۆڕان به‌سه‌ر باری ده‌روونیاندا دێت و هه‌ست و نه‌ستیان له هه‌ڵچون و داچوندایه. له‌م قۆناغه‌شدا گه‌نج هه‌ست به ململانێیه‌کی زۆر ئه‌کات له نێوان سه‌ربه‌خۆی ڕزگاربوون له کۆت و به‌ندی خێزان و کۆمه‌ڵ و سه‌پاندنی بوون و ناسنامه‌ی خۆی و پابه‌ندبوون به خواست و هه‌ڵوێسته نه‌گۆڕه‌کانی باوک و دایک و داب ونه‌ریتی باودا. هه‌روه‌ها گه‌نج خولیای تازه‌گه‌ریی و بیری ڕه‌خنه‌گرانه‌یه که له‌لایه‌ن نه‌ریتی خێزان و کۆمه‌ڵه‌وه رهتئهکرێنهوه، له‌م که‌شوهه‌وایه‌دا گه‌نج هه‌ستئه‌کات ده‌وروبه‌ره‌که‌ی گوێی لێناگرن و لێی تێناگه‌ن و یان واتێئهگات که دژایه‌تی هه‌ست خواست و ئاره‌زووه‌کانی ئه‌کرێت.
ـ گةنجان له وڵاتى ئێمه‌دا داهێنه‌ر نين؟
:: له هه‌موو بوارێکی ژیان و له هه‌موو کۆڕ و کۆمه‌ڵێکدا که‌سانی داهێنه‌ر ههڵئهکهون، به‌ده‌ر له بارودۆخی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری. به‌ڵام زاڵبوون به‌سه‌ر کۆسپ و ڕێگری له کاری داهێینان و هاندانی که‌سانی بلیمه‌ت و زره‌نگ و خاوه‌ن به‌هره و دابینکردنی دۆخی ڕه‌خساو و که‌شوهه‌وایه‌کی ئازاد و دوور له گرژی و ئاڵۆزی نه‌سره‌وتن (سترێس)، مه‌رجن بۆ گه‌شه‌کردن و بره‌ودان به داهێنان. ئازادی و گێانی خزمه‌تگه‌یاندن به گه‌ل و نیشتمان، هانده‌رێکی سه‌ره‌کین بۆ داهێنان. هه‌روه‌ها پێشکه‌وتنی ئاستی ڕۆشنبیری و کۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵکیش خاڵێکی گرنگه بۆ گه‌شه‌کردنی داهێنان. چونکه نوسه‌ری داهێنه‌ر بۆ نمونه، پێویستی به خوێنه‌ر و ڕه‌خنه‌گری داهێنه‌ر هه‌یه له کۆمه‌ڵدا، که مه‌رجن بۆ هه‌ڵسانگاندنی به‌رهه‌مه‌کانی و به‌رو پێشچوونی.داهێنان دیارده‌یه‌که له کۆمه‌ڵدا، له ژێر کارتێکردنی دیارده سیاسی و ڕۆشنبیری و ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندایه و له‌گه‌ڵ گه‌شه‌کردنی ئه‌و لایه‌نانه گه‌شه‌ئه‌کات و هه‌نگاوی گورجتر ئه‌نێت.
داهێنان کاری تاکه‌که‌سی نیه ته‌نیا به که‌سی داهێنه‌ره‌وه په‌یوه‌ندی هه‌بێت، به‌ڵکو په‌یوه‌ندییه‌کی توندوتۆڵی به کۆمه‌ڵ و ژینگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیسته‌می سیاسییه‌وه هه‌یه. زانایانی سۆسیۆلۆجی پێیانوایه که په‌یوه‌ندییه‌کی نێگه‌تیڤانه هه‌یه له نێوان داهێنان و ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی تۆتالیتاری. له زۆرێک له‌و وڵاتانه‌ی که سه‌ربه‌خۆییان به‌ده‌ستهێنا، داهێنان تیایدا گه‌یشته لوتکه، به پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌و وڵاتانه‌ی که له‌ژێر سته‌م و سهرتکوتکردان، داهێنان تیایاندا ده‌گمه‌نه. چونکه که‌شوهه‌وای سیاسی زه‌مینه‌خۆشکه‌ره بۆ به‌رهه‌مهێنانی کاری داهێنان. کاتێک که سیسته‌می سیاسی هانی داهێنان ئه‌دات و زه‌مینه‌ی بۆ خۆشئه‌کات به‌بێ مه‌رجی گرێدانی به خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نی حیزبی وده‌سه‌ڵاتی سیاسییه‌وه، داهێنه‌ران توانای خۆیان ئهخهنهگڕ به ئازادی و بێ ترس له ده‌ربڕینی ڕاوبۆچوونی جیاواز به مه‌به‌ستی به‌ره‌وپێشچوونی باری کۆمه‌ڵاییه‌تی و ڕۆشنبیری و ئابوری و خزمه‌تگوزاری وگه‌شه‌کردن له هه‌موو بواره جیاجیاکانی تر له وڵات‌دا به‌ده‌ر له سیسته‌می سیاسی. هه‌موومان نمونه‌ی داهێنان له بواره جیاجیاکاندا به‌دی ئه‌که‌ین له ئه‌مریکا و ئه‌بینین که ئه‌مریکا چۆن ده‌رگای کردوه‌ته‌وه بۆهه‌موو داهێنه‌ران له هه‌موو وڵاتان و گه‌لانی جیهانه‌وه و به‌گشت جۆرێک پێشوازییان لێئه‌کات و به هه‌موو شێوه‌یه‌ک هانی داهێنه‌ران ئه‌دات. ده‌زگاییه‌کی زانستی گه‌وره‌ی وه‌ک (ناسا) ڕێژه‌ی هه‌ره زۆری زانایان و ته‌کنیککار و کارمه‌ندانی له نه‌ته‌وه جیاجیاکانی جیهان کۆکردوه‌ته‌وه. به هه‌مان شێوه گشت زانکۆ و سه‌نته‌ری دیراسات و توێژینه‌وه و داموده‌زگاکانی تر به‌بێ جیاوازی ڕه‌گه‌ز و زمان و ڕه‌چه‌ڵه‌ک پیشوازی له که‌سانی پسپۆر و داهێنه‌ر ئه‌که‌ن و هه‌رکه‌س له بواری خۆیدا پاشترین ئاسانکاری و مووچه و یارمه‌تی بۆ دابین ئه‌کرێت. به پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌بینین له وڵاتانه‌ی بایه‌خ به داهێنان و داهێنه‌ر نادرێت، داهێنه‌ران هه‌ڵدێن و ڕوو له تاراوگه ئه‌که‌ن. بۆیه ئه‌و وڵاتانه دوائه‌که‌ون، له‌کاتێکدا وڵاتانی ڕۆژئاوا که باوه‌شیان بۆ ئه‌گرێته‌وه تا دێت پێشئهکهون.– زۆر له گه‌نجان په‌نا ده‌به‌نه به‌ر لادانى سێكسى وه‌كو ده‌ستبۆ بردنى كچان و توانج ئه‌مه بۆ ؟
:: ده‌ستبردن که جۆرێکه له به‌زاندنی سنوری جه‌سته‌ی که‌سێکی تر، یان بێزارکردن و ته‌شقه‌ڵه‌کردن به ڕه‌گه‌زی به‌رانبه‌ر به مه‌به‌ستی سێکسی یان هه‌وڵدان بۆ خروشاندنی به قسه‌کردن و توانجلێدان، یانیش ڕووخۆشی نواندنێکی ناپێویست و به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ری که ئه‌بێته هۆی سهخڵهتکردنی ڕه‌گه‌زی به‌رانبه‌ر، ئه‌کرێت به جۆرێک له کاری توندوتیژی و شه‌ره‌نگێزی بژمێرین. زۆرجار به ئامانجی سوکایه‌تیکردن و نواندنی باڵاده‌ستی ده‌کرێت، به‌تایبه‌تی له کۆمه‌ڵانی داخراودا که کچان و ژنان به چاوێکی که‌متر له ناو کۆمه‌ڵدا سه‌یر ئه‌کرێن. ئه‌و جۆره ره‌فتارانه له پایه‌ی ژنان وه‌ک مرۆڤێکی خاوه‌ن هه‌ست و نه‌ست که‌مئه‌کاته‌وه، به‌ڵکو ته‌نیا وه‌ک ئامرازێکی سێکسی سه‌یرئه‌کرێت.
نه‌بوونی ئازادی خۆشه‌ویستی و دروستکردنی په‌یوه‌ندی نیوان کوڕان و کچان، وا له هه‌ندێک له گه‌نجان ئه‌کات ئه‌و جۆره هه‌ڵسوکه‌وتانه بنوێنن. لێره‌شدا مه‌به‌ستم ئه‌وه نییه ئازادییه‌کی ڕه‌ها په‌یڕه‌و بکرێت و به شێوه‌یه‌کی به‌ره‌ڵایی سێکس ئازاد بکرێت، به‌ڵکو پێویسته، ڕێگا له خۆشه‌ویستی نێوان کوڕ و کچ نه‌گیردرێت و ئاوڕ له‌گه‌نجان بدرێته‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ر و یارمه‌تیدانیان بۆ پێکه‌وه ژیان.
چۆن سه‌رکوتی سیاسی و بێ‌کاری و برسێتی، یاخیبوون و ڕاپه‌ڕین و شۆڕشی لێ ئه‌بێته‌وه، ئاواش چه‌پاندنی Repression سێکس مرۆڤ دووچاری گرژی و کێشه‌ی ده‌روونی و لادان له هه‌ڵسوکه‌وت ئه‌کات. له ساڵانی هه‌فتاکاندا خه‌ڵکی میسر هه‌ڵسان به خۆپیشاندان دژ به برسێتی و نه‌بوونی که ناسرا به (ڕاپه‌ڕینی نان)، به‌ڵام گه‌نجانی میسر له مانگی نۆڤیمبه‌ری 2006 دا ده‌ستیانکرد به ڕاپه‌رینی سێکسی کاتێک ڕژانه سه‌رشه‌قامه‌کانی قاهیره و دهستدرێژیانکرده سه‌ر ژنان و کچان به‌بێ جیاوازی له نێوان باڵاپۆش و نهپۆشراودا، وه‌ک ده‌ربڕینی تووڕه‌یی و ناڕه‌زاییه‌تی و برسێتی سێکسی. دیاره تێرنه‌کردنی سێکس پاڵنه‌رێکی به‌هێزه بۆ ئه‌و جۆره ڕه‌فتارانه و ده‌ربڕینی هه‌ستی یاخیبوونی خۆیان به‌و شێوازه. دیاره ئه‌و جۆره ڕه‌فتاره واتا به‌زاندنی سنوری جه‌سته و ده‌ستدرێژیکردن، تایبه‌ت نیه به ڕه‌گه‌زی نێره‌وه. له ڕه‌گه‌زی مێینه‌شدا ڕه‌فتاری وا ئه‌وه‌شێته‌وه که بواری بۆ بڕه‌خسێت، هه‌مان هه‌ستی لا دروست ئه‌بێت کاتێک نه‌توانێت پێویستی سێکسی تێر بکات. ساڵانێکی پیش داگیرکردنی کوێت له لایه‌ن عێراقه‌وه، ڕۆژنامه کویتییهکان باسیان له دیارده‌ی دروستبوونی گرۆپی کچان ئه‌کرد که به ئۆتۆمبیل کوڕییان ئه‌رفاند به مه‌به‌ستی کاری سێکسی و ده‌ستدرێژیکردنه سه‌ری به ئاره‌زووی خۆیان و پاشان له شوێنێکی دووره شار فرێیان ئه‌دا له حاڵه‌تێکی زۆر خراپ‌دا.
ـ به‌شێك له گةنجان په‌نا ده‌به‌نه به‌ر خووه نهێنى( استمنا) له ڕووى ده‌روونييه‌وه ئه‌مه چه‌ند زيانى هه‌يه؟
:: من پێموایه ته‌نیا به‌شێک له گه‌نجان بگره زۆربه‌ی هه‌ره زۆری گه‌نجان و بگره گه‌وره‌ساڵانیش نه‌ک له کوردستان به‌ڵکو له هه‌موو وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵات. به‌تایبه‌تی ئه‌و وڵاتانه‌ی که داب و نه‌ریتی کۆمه‌ڵایه‌تی ڕێگا نادات به تێکه‌ڵاوی کوڕ و کچ بۆ دروستکردنی په‌یوه‌ندی نیوانیان، ته‌نانه‌ت باسکردن له سێکس شتێکی (تابوو)یه تیایدا، په‌نا ئه‌به‌نه به‌ر خووه نهێنی (ده‌ستپه‌ڕ) Masturbation و ئه‌وه‌ش شتێکی سه‌یر نیه به‌ڵکو زۆر سروشتییه بۆ گه‌نجانێک که له ئه‌وجی خواست و وزه‌ی سێکسێدان و ده‌ستیان ناگاته ڕه‌گه‌زی دووه‌م بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پێویستییه فیسیۆلۆجییهیان تێر که‌ن و به‌هۆی نه‌بوونی باری ناهه‌موار ناتوانن پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری ئه‌نجام بده‌ن. مرۆڤ که برسی بوو ئه‌گه‌ر خواردنی ده‌ست نه‌که‌وێت، ناچار ئه‌بێت ڕێگای تر بگرێته به‌ر بۆ تێرکردنی پێویستی برسێتییه‌که‌ی و ناچار ئه‌بێت دزێش بکات. سێکسێش وه‌ک پێشتر ئاماژه‌م پێ‌کرد یه‌کێکه له پێویستییه بنهڕههتییهکانی مرۆڤ، به‌تایبه‌تی له‌م سه‌رده‌مه‌ی که ئه‌و هه‌مووو ئامرازی وروژاندن و کارتێکردنه وه‌ک سه‌ته‌لایت و ئینته‌رنێت و پۆسته‌ر و ڕێکلام و گۆڤاری سێکسی به ئاسانی ئه‌که‌ونه به‌رده‌ستی گه‌نجان. بۆیه ئه‌بینین له چه‌ند وڵاتێک ده‌ستووری ئایینی ڕێگای خۆشکردوه بۆ جۆرێک له شه‌رعییه‌تدان به جووتبوونی نێر و مێ به ناوی هاوسه‌رگیری کاتی، وه‌ک له مه‌زهه‌بی شیعه‌دا هه‌یه که ناسراوه به (سیغه) یان له چه‌ند وڵاتێکی که‌نداو و یه‌مه‌ندا هاوسه‌رگیری (مسیار) په‌یڕه‌و ئه‌کرێت که جۆرێکی تره له هاوسه‌رگیری کاتی یان شه‌رعییه‌تدان به سێکس. هه‌روه‌ها له‌و وڵاتانه‌دا دیارده‌ی هاوڕهگهزهسێکس (Homosexual) زۆر باوه له نێوان کوڕان و کچاندا. به‌ڵام له باره‌ی زیانی ئه‌و جۆره خووانه له ڕووی ده‌روونییه‌وه، پیموانیه زیانێ له‌وه زیاتر بێت که ئه‌و مرۆڤه‌ی په‌نای بۆ ئه‌بات، پاش لێبوونه‌وه‌ی دوور نیه هه‌ستێکی لادروست نه‌بێت به‌وه‌ی کارێکی بێمانای ئه‌نجامداوه و له باره‌ی ده‌روونییه‌وه تا ڕاده‌ییه‌ک خود-به‌هه‌ندوه‌رگرتنی له‌لا لاواز بێته‌وه، به‌ڵام پێویستییه فیسیۆلۆجییهکه له‌وه زاڵتره که ئه‌و هه‌سته کاری نه‌رێنی بکاته سه‌ری. به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر گه‌نجێک ئه‌و پێویستییه‌ی خۆی تێر نه‌کات، له‌وانه‌یه تووشی لادان له هه‌ڵسوکه‌وتدا بێت، یانیش به‌شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان کۆنترۆڵکردنی خۆی له ده‌ستبدات و ده‌ستدرێژی سێکسی ئه‌نجام بدات.