دڵشاد عه‌بدوڵڵا
ژووره‌كه‌م كه‌شتییه‌كه به‌سه‌ر پشتی ته‌نیاییه‌وه
له به‌نده‌ری ڕووناكییه‌وه
ته‌كان ده‌دا بۆ كوێ تاریكهله هه‌ر كوێوه ده‌یكه‌یته‌وه… ئه‌وێ ده‌رگایه‌تی
كلیل گومان ده‌كا
له كردنهوهیبۆنی واهیمه ڕژاوه
هی منه، تێكه‌ڵی
داروپه‌ردووی بووهژوورهكهم هه‌ر خۆمم تێیدا
كه‌چی به‌رده‌وام ده‌نگی چه‌ند كه‌سێك دێ
كه‌لوپه‌ل كۆده‌كه‌نه‌وه
جانتایان ئاماده ده‌كه‌ن
هه‌ندێك سه‌فه‌ر ده‌كه‌ن و هه‌ندێك دێنه‌وه
ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام لێره‌یه
ته‌نیاییمه.٢
زۆر به دوای خۆمدا گه‌ڕاوم
له خه‌یاڵ و واقیعدا
له ناو خۆم و كه‌سی تر و شتی ترداشهڕكهرێك له ناو گه‌مێیه‌كدا
ئه‌وه منم له كۆنه‌وه
له ته‌رواده دێمه‌وه
هه‌ر شه‌پۆلم جێ نه‌هێشتووه له دوای خۆمدا
جه‌نگێكی بێ ئامانیش
به دوامه‌وه دهكشێڕۆژ نه‌یتوانی پشتم بچه‌مێنێته‌وه
شه‌و داڵده‌می دا
ده‌ركه‌وتم له ناو ئهستێرهكانیبێدهنگیم
گه‌وره‌تره له شه‌به‌نگی زمانم
ئازادییه‌ك بۆته خولیام بێ وڵاتهئهلبووم پڕه له وێنه‌ی شكست و سه‌ركه‌وتنه‌كانم
هه‌میشه دیمه‌نی یه‌كه‌میانم جوانه
پووچ و بێ مانان سهركهوتنهكانمله دوا دیمه‌ندا
باڵنده‌یه‌كی هه‌ڵكوڕماوی سه‌ر ته‌لی ئێواره‌كانم
گاڵته‌جاڕییه چریكه‌ی ئاوازهكانم٣
منداڵی داری هه‌رمێیه
هه‌موو ساڵ جارێك زه‌رد دهبێئاگر نۆ مانگی ته‌واوكرد له ناخمدا
نه‌وه‌یه‌كی تازه‌ی دهبێكه ئاوڕ ده‌ده‌مه‌وه
دنیا كوپه‌یه‌كی شه‌رابه
تا لێی نه‌خۆیه‌وه تامی نازانیژنێك گوڵێكی به ده‌سته‌وه‌یه
هه‌ردووكیان سیس بوون به دیار منهوهشارهكهم پیر بووه له دووری مندا
چۆن ببم به گۆچانی؟گه‌ڕه‌كه‌كه‌مان هی من نه‌بوو به منداڵی
ئێستا كه كه‌سی نه‌ماوه
بزگوڕی هێناوه‌ته‌وه لای منماڵهكهمان له كه‌لاوه‌یه‌كدا
نامناسێته‌وه
له ناخمدا به خوڕ ده‌گری
فرمێسكی ده‌ڕژێته گلێنه‌ی شیعرهوهئای له شیعری منداڵی و سه‌رده‌می پیری
ئای له دنیای تام گرتوو
له كۆشی وشهكانیدا٤
دیمه‌نێكی دوور:
خانوویه‌كم دروستكرد له ناو گوڵێكدا
تاپۆم كرد له‌سه‌ر په‌پووله
ئێستا من كرێچیی ئه‌وم
له گوڵستان
دیمه‌نێكی نزیك:
ژوورێكم دروستكرد له په‌پووله
دامه گوڵێك
دیمه‌نێكی نزیكتر:
په‌پووله‌یه‌كم دروستكرد
من له ئه‌ودام.تێبینی: ئه‌م شیعره‌ی دڵشاد، هاوكاتیش نووسینه‌كه‌ی ڕابه‌ر، له ژماره (٢١)ی حه‌وته‌نامه‌ی (ئه‌ده‌ب و هونه‌ر)ی ڕۆژنامه‌ی (كوردستان ڕاپۆرت)دا بڵاوبوونه‌ته‌وه، ل٤. به‌روار: ١١ی ٦ی ٢٠٠٩. ڕۆژی پێنج شه‌ممه.