ببوره…!……..سێوه‌خان
ببوره…!
سێوه‌خان
Siwa_xan@yahoo.com
من زامداری عه‌شقێكی كۆنم و
تریفه‌ی مانگاشه‌و له‌من بێ به‌ریه و ،
خۆر هه‌رگیز نابینم .
دڵی من وه‌ك چیمه‌نتۆ ڕه‌قه‌و ،
ئاشنا نی یه به‌ماڵی باران .
ئه‌و ده‌مه‌ی تۆم ناسی ،
من گریاو ترین مه‌عشوق بووم
به‌شوێن هه‌ناسه‌ی هه‌وردا ده‌گه‌ڕام ،
تا فرمێسك و گریانی ببینم و ،
تۆزێك ئه‌سرینی چاوم وشك بكات .
تۆهاتی باران و هه‌ورو ئاسمانت دامێ
من نه‌زان .. بووم نه‌زان
تۆم كرده قوربانی دڵی پڕله‌ڕقی كۆنم و
عه‌شقی تۆم هه‌ڕاج كرد .
تۆهاتی و ژیانمت پڕكرد له‌خه‌نده .
ئای من خیانه‌تم كرد له‌خۆم و هه‌ستم و،
ژیانێكم له‌ئازار پێبه‌خشیت .
بم بووره … بم بووره
من خۆم كه‌ناریه‌كانم سه‌ربڕی و
درۆم به‌خۆشه‌ویستی پێناسه‌كرد .
ئای دووه‌مین كه‌سی ناخم !
من سه‌رابترین ئاده‌مم و،
تۆش له‌توخبی ژیان .
من بێ وه‌فابووم به‌رامبه‌رت و،
تۆش هه‌ناسه‌و ئومێدت دامێ .
نازانم بۆ دڵم پارچه پارچه كردیت و
سه‌راب و نامۆیی و ئازارم دایتێ .
ئه‌زانم نزا‌و پاڕانه‌وه ڕابوردوم ناداته‌وه ،
ده‌مه‌وێت پێت بڵێم ؟
ئاخ ئازاره‌كانی ژیان هه‌ناسه‌كانم به‌ره‌وه ،
تابۆساتێك كڕنۆش به‌رم بۆ عه‌شق .
عه‌شقێك پاكتر له‌دڵی نه‌وڕه‌س و ،
جوانتر له‌وێنه‌ی ژوان .
ئای ئازاری ڕابوردو !
بۆواتكرد دڵم ببێت به‌به‌ردو ئازاری بده‌م و،
شه‌وانه خه‌و نه‌چێته چاوانم …
گریان .. گریان
ئاخ دووه‌مین عه‌شق ،
چ زامێكم به‌خشیه‌ت دڵت ،
كه‌درۆم له‌گه‌ڵ كردی ،
ئاخر منی ئازار چه‌شتوی ڕابوردو ،
چۆن عه‌شق بناسم و پێناسه‌ی بكه‌م .
عه‌شق هه‌ناسه‌ی هه‌وره بۆباران
گریانی باخچه‌یه بۆئاونگ .
تۆ هه‌ناسه‌و هه‌وربویت و ،
ماڵێك له عه‌شقت پێبه‌خشیم ،
منیش نه‌زانانه وێرانم كرد .سوید
22/6/2009