چاکی مه‌که با خراپ نه‌بێ …..وه‌ڵام به ئارام حه‌مه ساڵح
کامیارسابیر ( خه‌تاب سابیر)….
دۆستێکی به‌ڕێز به‌ناوی ئارام حه‌مه ساڵح ، له هه‌ندێ پێشنیاز‌و بۆچووندا دڵسۆزیی خۆی بۆ بیر‌و بۆچوونی من له‌سه‌ر زمانی کوردیی ده‌رده‌خات، تا ئێره ئاساییه، هه‌ر که‌س په‌سه‌ندی بکات یان ره‌خنه بگرێ. من له‌و که‌سانه نیم که وه‌ڵامی خه‌ڵک نه‌ده‌مه‌وه، ئه‌گه‌ر باسه‌که‌ی ئه‌وه بهێنێ، وه‌ڵامی ده‌ده‌مه‌وه. رێزم بۆ هه‌مو مرۆڤێک هه‌یه‌و هه‌موو نووسه‌رێکیش حه‌ز ده‌کات خوێنه‌ری زۆر و دانسقه‌ی هه‌بێ. به‌ڵام لێره‌دا له‌به‌ر دوو هۆی زۆر سه‌ره‌کیی وه‌ڵامی خراپ تێگه‌یشتنه‌کانی کاک ئارام ده‌ده‌مه‌وه:
1. سووکایه‌تییه‌کی زۆر به هه‌ندرێن ده‌کات
2. له‌سه‌ر باسێک ده‌نووسێ، که لای من له‌هه‌موو شت گرنگتره بۆ کورد، که باسی زمانه.
پێشوه‌خت ئه‌م دۆسته، خۆی یه‌کلاییکردووته‌وه، زۆر به‌ره‌هاییه‌وه پێیوایه ئه‌و بۆچوونه سه‌قه‌تانه بۆچوونی هه‌ندرێنن و له‌باسه‌که‌ی که‌مکردووه‌ته‌وه. دواتر دارکارییه‌کی باشی هه‌ندرێن ده‌کات، گوایه ناوچه‌گه‌ریی, شارچییه‌تیی و هه‌ولێرچییه‌تی ده‌کات. وه‌ڵامی کوێی ئه‌م بۆچوونه چه‌وتانه بده‌یته‌وه، هه‌رچییه‌کی لێ ده‌که‌یت خراپتر ده‌بێ باشتر نابێ. ئاخر دیاره کاک ئارام ئه‌وه‌نده سلێمانییچییه‌تی له‌ناخیدا هه‌یه، بۆیه که‌وتووه‌ته وێزه‌ی هه‌ولێر و هه‌ولێرییه‌کان. ئه‌م بۆچوونه خراپانه‌یه، که هه‌ندێ نووسه‌رو رۆشنبیری بادینان، زمانی کوردیی له زاراوه و بنزاراوه‌ی سلێمانییدا ده‌بیننه‌وه.
به حه‌زره‌تی نالیی و مه‌حویی و سالم و کوردیی، که لای من حه‌زره‌ت نین و ته‌نێ داهێنه‌رن، چونکه حه‌زره‌ت وشه‌یه‌کی قۆڕی مه‌زهه‌بییه و کولتوورێکی ئه‌ده‌بیی زۆر کۆنی عه‌ره‌به بۆیان به‌کار ده‌هێنرێ، ئارام له کۆنتێکستی ئه‌و وتاره نه‌گه‌یشتووه، له‌مه‌غزای سیاسیی و کو‌لتووریی و لینگویستیکی ئه‌و بابه‌ته نه‌گه‌یشتووه. تۆ هاتوویته چوار وشه‌ت ده‌رهێناوه‌و که‌وتوویته‌ته وێزه‌ی هه‌ندرێن. دواتر کاکی برا، خۆ ئه‌و شاعیرانه، ته‌نێ موڵکی سلێمانیی نین، موڵکی هه‌موو کوردن. ئه‌حمه‌دی خانیی ، که نزیکه‌ی 350 ساڵ له‌وه‌به‌ر گه‌وره‌ترین تێکستی کوردیی ( مه‌م و زین) نووسیوه، ته‌نێ موڵکی کرمانجییه‌کان نییه، موڵکی هه‌موو کورده، مه‌وله‌ویی به‌ته‌نێ موڵکی هه‌ورامییه‌کان نییه، موڵکی هه‌موومانه. ئیتر ئه‌م خۆڕادانه به نالیی مه‌زنه‌وه چ پێوه‌ندییه‌کی به‌سلێمانییه‌وه هه‌یه.
به کاک ئارامی خوێنگه‌رم ده‌ڵێم کاکی برا بمبه‌خشه، ئه‌و چوار وشه‌یه‌ی تۆ ده‌رت کردووه، من نووسیومه نه‌ک هه‌ندرێن. من پێشتر که نووسیومه سلێمانی قه‌ڵای زمانی کوردییه، هه‌نووکه‌ش ده‌ڵێم وایه، ئه‌مه به‌و واتایه نا، که بنزاراوه‌ی ناو شاری سلێمانیی بنزاراوه‌یه‌کی ته‌واو ساغڵه‌م و تێروپڕه. به‌ڵکوو مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه لای که‌م له سه‌د ساڵی رابردوودا، سۆنگه‌ی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری بزوتنه‌وه سیاسیی و کو‌لتووریی و رۆشنبیرییه‌کانی کوردستانی باشوور بووه و کاریگه‌ریی به‌سه‌ر پارچه‌کانی تریشه‌وه هه‌بووه. زۆرینه‌ی تێکستی کوردیی له‌و شاره‌دا نووسراوه، به‌ڵام ئه‌و بنزاراوه‌یه‌ی سلێمانیی ته‌واو ته‌ندروست نییه و سه‌قه‌تیی زۆر تێدایه( مه‌به‌ست زێتر له ئاخافتنه).
که گوتوشمانه ( بۆچوونی تایبه‌تیی من بووه و هه‌ندرێنیش هه‌مان رای هه‌یه ) با ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی کورد، زمانی نووسینی هه‌ولێر بپه‌ژرێنێ، مه‌به‌ستمان ( مه‌به‌ستم) ئه‌وه‌بووه، که ئه‌گه‌ر دڵتان به‌هه‌ولێر خۆشه‌و ئه‌و هه‌موو بازاڕ‌و ئاپارتمان و پرۆژه‌یه‌ی تێدا ده‌که‌نه‌وه‌و پارله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێمی یه‌کگرووتی لێیه، وه‌رن زمانی نووسینه‌که‌ی، زمانی شاره‌که‌ی عه‌بدولخالیق مه‌عروف به فه‌رمیی ( له‌ڕووی سیاسییه‌وه) بکه‌ن به‌زمانی ستانده‌ردی کوردیی. ئه‌مه چ که‌موکوڕییه‌که‌ی تێدایه، مه‌گه‌ر زمانی فڕانسیی و چاینیی و تورکیی ( ئیسته‌نبوڵ وه‌ک پایته‌ختی ئه‌وسای) و سوێدیی و ….تاد له زمانی پایته‌خته‌کانییانه‌وه یان زاراوه‌و بنزاراوه‌ی ده‌وروبه‌ری پایته‌خته‌کانیانه‌وه نه‌کراون به‌زمانی ستانده‌ردی ئه‌و وڵاتانه!. که تۆ تێ ناگه‌ی خه‌تای من چییه؟ گوتومانه( مه‌به‌ستمان ئه‌وه بووه ) ئه‌گه‌ر رقێکێ کوێر له‌سلێمانیی ، که‌رکورک ، مه‌هاباد، هه‌ورامان هه‌یه، زمان و بنزاراوه‌ی ئه‌وان مه‌که‌ن، وه‌رن زمانی هه‌ولێر بکه‌ن، که له‌راستییشدا، زمانی نووسینی سابڵاغییه‌ک و که‌رکوکییه‌ک و هه‌ولێرییه‌ک و سلێمانییه‌ک و سه‌رده‌شتییه‌ک و بیاره‌ییه‌ک و گه‌رمیانییه‌ک هه‌موویان یه‌کن ، به‌که‌مێک جیاوازیی زۆر بچووکه‌وه.
ئارام گیان باش تێنه‌گه‌یشتوویت له باسه‌که، که‌مێکیش ویژدانت هه‌بێ، تۆ تووڕه‌بوونێکی زۆرت به‌رامبه‌ر هه‌ندرێن پێوه دیاره، ئه‌و کوڕه هه‌شت ساڵ پێشمه‌رگایه‌تیی کردووه، هه‌موو له‌شولاری به‌هۆی قه‌ڵبه‌و که‌رته‌شاخ و راکه‌ڕاک و سه‌رماو گه‌رماوه خاراوه‌و به‌هه‌زارو یه‌ک ده‌رده‌وه ده‌ناڵێنێ، به‌و حاڵه‌شه‌وه به‌چڕوپڕیی ده‌ستی داوه‌ته خوێندن و هه‌موو خۆشیی ژیانی خۆی به‌لاوه ناوه‌و ئه‌وه‌نده‌ی له‌ته‌مه‌نیدا ماوه ده‌یه‌وێ خزمه‌تی گه‌ل و نیشتمانه‌که‌ی بکات، نه‌ک وه‌ک زۆرێک له قاره‌مانه دێرینه‌کانی کوردستان، له قه‌رسیلی گه‌نده‌ڵییدا بله‌وه‌ڕێ و سووکایه‌تیی به ئه‌نفالکراوه‌کان و گه‌رمیانییه‌کان بکات. ئه‌م قسانه پێوه‌ندیی به بابه‌ته‌که‌وه نییه، به‌ڵام مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه، ئه‌و پیاوه له تفه‌نگ و مه‌خزه‌ن و کۆڵه‌پشتی شاخه‌وه، هاتووه خه‌ریکی خوێندنه له ئه‌وروپا و نه‌هاتووه پۆز لێبدات، به‌ڵکوو زێتر خۆی ماندوو ده‌کات، ده‌خوێنێته‌وه و ده‌نووسێت.
به‌داخه‌وه ئه‌وه تۆی سلێمانیی – چییه‌تی ده‌که‌ی، نه‌ک هه‌ندرێن، ئه‌وه‌ی هه‌ندرێن فڕی به‌سه‌ریه‌وه نه‌بێ، هه‌ولێرو هه‌ولێرچییه‌تییه. ئه‌م بۆچوونانه‌ی تۆ، ئه‌و راستییه تاڵه زه‌قده‌که‌نه‌وه، که هه‌ندێک له دۆستانی بادینان، زمانی کوردیی له ئاخێوه‌رانی سلێمانییدا ده‌بیننه‌وه. ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌کی زمانه‌وانیی و زانستیی و سیاسییشه. سه‌رنجه‌که زێتر بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، پێیانوایه، سلێمانییه‌کان، ئارامییه‌کان، شه‌هابییه‌کان، کۆمه‌ڵه‌ییه‌کان نه‌وشیروانییه‌کان، نازانم چیی و چیی‌تر له‌پشت ئه‌م که‌مپه‌ینی به‌ستانده‌رایزکردنه‌ی زمانی کوردییه‌وه‌ن. له‌کاتێکدا هیچی وانییه، ئه‌مه رقێکی کوێرانه‌یه به‌سلێمانیی ده‌ڕێژرێ و به‌ڕێزانی وه‌ک تۆش ئه‌م ناحه‌زییه قووڵتر ده‌که‌نه‌وه. تا تۆ سلێمانیی-چییه‌تی بکه‌ی و ئه‌وانیش ده‌ڤه‌رچییه‌تیی بکه‌ن و من که‌رکوکچییه‌تیی و ئه‌وانیش هه‌ورامیی-چییه‌تیی و بادینانیی-چییه‌تیی بکه‌ن، هه‌رگیزاو هه‌رگیز به‌هیچ نابین، زمان کرۆک و بونیادی نه‌ته‌وه‌یه، تا سنووری شاره‌کان نه‌به‌زێنین، ناتوانین ئه‌جێندانی نیشتمانیی ببینین. کاتێ باسی گۆرانی شاعیر ده‌که‌یت ، ئه‌و شاعیره، خۆی له خێڵی جاف بووه، له داخی شه‌ڕی عه‌شیره‌تی جاف و گۆران، ناوی خۆی ناوه گۆران، واته ئه‌و پیاوه مه‌زنه که قوتابخانه‌یه‌کی نوێی هێنایه ناو شیعری کوردییه‌وه، ده‌ڤه‌رو ناوچه‌و شاری بۆ گرنگ نه‌بووه‌و له‌پێش هه‌موو شتێکیشدا، عه‌شیره‌ته‌که‌ی خۆی له‌پێ کردووه، موڵکی بادینان و سۆران و هه‌ورامانیشه، نه‌ک هه‌ر موڵکی سلێمانیی.
به‌ڕاست تۆ نه‌زانی "کۆڕی زانیاری کورد" و مه‌سعود محمه‌د ، پێوه‌ندییه‌کانیان چییه‌و کۆڕی زانیاریی کورد ده‌خه‌یته پێش مه‌سعود محه‌مه‌ده‌وه، ئه‌م لۆژیکه، لۆژیکی بشفڕی هه‌ر بزنه‌که‌یه!، کاکی برا، مه‌سعود محه‌مه‌د دڵ و مێشک و داینه‌مۆی کۆڕی زانیاریی کورد بوو. ئێمه نه‌مان گوتووه، که مه‌سعود محه‌مه‌د تاکه که‌سه له‌سه‌ر زمانی کوردیی نووسین و توێژینه‌وه‌ی کردبێ، گوتومانه مه‌سعود محه‌مه‌د تاکه که‌سه له‌رووی فه‌لسه‌فییه‌وه له به‌های زمانی کوردیی روانیبێ. وێڕای ئه‌وه‌ی مه‌سعود محه‌مه‌د شه‌ونخونییه‌کی زۆری له‌گه‌ڵ زمان و رۆشنبیریی کوردییدا به‌سه‌ر بردووه، ئێستاش ئه‌و هه‌موو فێستیڤاڵ و خه‌ڵات دابه‌شکردنه به ناوی ئه‌و شاعیر و ئه‌م نووسه‌ره‌وه چێده‌کرێن، که هه‌ندێکیان، وێڕای ( رێزی مرۆیی ) ، قڕانێکی سووتاو ناهێنن. که‌چیی نه ئه‌و به‌ناو نێوه‌نده رۆشنبیرییانه‌ی حیزبه‌کان و نه نووسه‌رێکی وه‌ک تۆش رێز له هه‌وڵه‌کانی ده‌نێن. ئه‌مه‌ش یه‌کێکه له کاره‌ساتی رۆشنبیریی کوردیی.
ئه‌وه گرفتی خۆته له‌و کۆنسێپته ناگه‌یت، نه‌خه‌تای هه‌ندرێنه‌و نه خه‌تای منیشه. باشتریش بوو که‌مێک رێزت له نووسینه‌که‌ت بگرتایه‌و به هه‌ندرێنت نه‌گوتایه درۆزن و بنووسیت خۆی به‌درۆ ده‌خاته‌وه. له‌سه‌ر ئه‌م درۆکردنه‌ی هه‌ندرێن، هیچ وه‌ڵامێکم بۆت نییه، با ویژدانی خۆت دادگاییت بکات. به‌ڵام پێده‌چێ تۆ رقێکی تۆخت له هه‌ولێر هه‌بێ و ئه‌و رقه‌ت وه‌ک فۆبیا له‌گه‌ڵتا بژی، ئه‌گینا له وڵاتێکی رۆژئاواییه‌وه بۆ وا ته‌نگه‌تی گرتووه، به‌س ناوی شاری هه‌ولێر هاتووه. خه‌ریکه گومان بکه‌م و بڵێم ئه‌وه‌ی ئه‌م شته‌ی نووسیوه و ناوی ئارامی لێداوه، ئه‌وه بۆ شکاندنی ئارامه. ده‌زانی بۆ، چونکه ئه‌وه‌نده خراپه، له خراپییدا ئارامیش خراپ ده‌کات و زیان به گیانی مرۆییشت ده‌گه‌یه‌نێت.
سوپاس بۆ ئامۆژگارییه‌کانیشت، که داوام لێده‌که‌یت، به‌جیا بنووسین و کاره‌کانمان لێک جوێ بکه‌ینه‌وه. به‌ڵام ئه‌وه ئه‌وه‌نده‌ی کارێکی چاک بێ، کارێکی خراپ و تێکده‌رانه‌شه. له رۆژئاوادا به‌هه‌زاران کتێب به دووکه‌س و سێ که‌س و چوار که‌س ده‌نووسرێن، که‌چیی ئێمه دوو نووسینمان پێکه‌وه نووسیوه، تۆی سه‌غڵه‌ت کردووه، چونکه هه‌ندرێن هه‌ولێرییه و تۆش خه‌ڵکی سلێمانیی. به‌ڕاستیی مرۆڤ بێزی له‌م باسانه ده‌بێته‌وه که بابه‌تێکی گرنگی وه‌ک زمان بهێندرێته ئه‌م ئاسته نزمه، که باسی ئه‌م شار و ئه‌وشاری تێ بکه‌وێ. براکه‌م لێت تێک نه‌چێ من خه‌ڵکی سلێمانیی نیم، من که‌رکوکییم ، به‌ڵام سلێمانیی و هه‌ولێر و دهۆکیش به‌شاری خۆم ده‌زانم ( قسه‌مان به‌س له‌سه‌ر کوردستانی باشووره ) . ئه‌گینا سابڵا‌غ و سه‌قز و ئامه‌د و ماردین وقامیشلۆ………تاد هه‌موویان شاری کوردیین.
یه‌کێتیی نووسه‌رانی کورد‌و پارله‌مانی کوردستان و ته‌له‌فزیۆن و میدیای کوردیی ( حیزبیی) ، هه‌مووی بۆ تۆ کاک ئارام و پێشکه‌شێ خه‌ڵكی تری بکه، سوپاس بۆ دڵسۆزییه‌کانت، سوپاس بۆ بۆچوونه خراپ و باشه‌کانت، ته‌نێ تکام ئه‌وه‌یه لێت، زمان گاڵته‌ی منداڵان نییه، ئینگلیزییش ده‌زانیت ( وه‌ک ده‌ڵێی وه‌رگیڕیت) ، به‌دڵنیاییه‌وه کتێب خوێندنه‌وه، ژۆرناڵی ئه‌کادیمیی له‌سه‌ر ستانده‌رایزی زمانی نه‌ته‌وه‌کان، زۆر شتمان بۆ رۆشن ده‌کاته‌وه. عیلم و عیرفانی حه‌فتاکان و هه‌شتاکان و نه‌وه‌ده‌کانی کوردستان کۆنن، له‌کۆنییدا رزیون، ده‌بێ خۆمان نوێ بکه‌ینه‌وه، زمان ده‌ریایه‌که، رۆژبه‌ڕۆژ قوڵتر ده‌بێته‌وه. من دڵنیات ده‌که‌مه‌وه، ئه‌گه‌ر ده‌ماری شارچییه‌تیی فڕی بده‌ین، ئه‌وسا له به‌های زمان به‌رینتر تێده‌گه‌ین.
له‌کۆتاییدا ده‌ڵێم تکایه جارێ چاکی مه‌که با زۆر خراپ نه‌بێ.