
هۆڵی ڕۆشنیر ده‌ربه‌ندیخان و پاركی شار……پێشڕه‌و حه‌مید
هۆڵی ڕۆشنیر ده‌ربه‌ندیخان و پاركی شار
نه‌درایه دكتۆركه‌مال میراودلی
پێشڕه‌و حه‌مید
هۆڵی ڕۆشنبیری ده‌ربه‌ندیخان و پاركی شار نه‌درایه ( د.كه‌مال میراودلی ) بۆئه‌وه‌ی كۆڕێكی جه‌ماوه‌ری تیداسازبكات و به‌رنامه و پرۆژه‌كانی خۆی وه‌ك كاندیدێكی سه‌ربه‌خۆ بۆسه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بخاته ڕو .
هۆڵی ڕۆشنبیری ده‌ربه‌ندیخان تائێستا بۆشانۆ كۆڕ‌و سیمینار‌و بۆنه تایبه‌تیه‌كان بوه‌و كۆڕه‌كه‌ی ( د. كه‌مال ) یش له‌و چوار چێ وهیهدا بو , به‌ڵام به‌داخه‌وه بهبیانویهكی ناڕاست و پڕلهگومان ڕێگه‌یان نه‌دا تا ئه‌و گردبونه‌وه جهماوهیه سازبكرێت ؟! له‌كاتێكدا ئه‌و هۆڵه موڵكی گشتییه‌و مافی هه‌مو كه‌سێكه كه به‌گۆیره‌ی یاساكانی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری چالاكیه‌كانی خۆیی تێدا بخاته ڕو بۆجه‌ماوه‌ر .
ڕۆشنبیری ده‌ربه‌ندیخانیش لای خۆیه‌وه بڕی ( 75 ) حه‌فتاو پێنج هه‌زار دینار وه‌ك حه‌ق ده‌ستی هۆڵا وه‌رده‌گرێت له‌ته‌واوی ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی كه بۆماوه‌ی یه‌ك ڕۆژ هۆڵه‌كه ده‌خواستن جگه له‌و كه‌س و لایه‌نانه نه‌بێت كه هه‌ندێ: جار وه‌ك هاوكاری كردن پاره‌یان لێوه‌رناگرن.
هاوكارانی ( دكتۆر كه‌مال ) په‌نایان برده به‌ر پاركی شاری سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی ده‌ربه‌ندیخان , به‌ڵام ئه‌وانیش هاوكاریان نه‌كردن له‌كاتێكدا له‌ماوه‌ی دو ساڵی ڕابردوا چه‌ندین چالاكی هونه‌ری و ڕۆشنبیری ناڕه‌زایه‌تی له‌و پاركه‌دا ئه‌جام دراوه , به‌ڵام كاتێك ڕێگه لهمیوانێكی شاره‌كه ده‌گیرێت و هاوكاری یه‌كێك له‌كاندیده‌كان بۆ سه‌رۆكه‌ی هه‌رێم ناكرێت , ئه‌وا بانێكه‌و دو هه‌وا .
ڕۆژی 28/6/2009 له‌كات ژمێر 5:50 دهقیقیه له‌به‌رده‌م گه‌رمای هاوین و تهپو تۆزێكی چڕدا به‌ئاماده‌بونی ژماریه‌كی زۆر له گه‌نجان و ڕۆشنفكرانی ده‌ربه‌ندیخان , له‌یه‌كێك له كۆڵانه‌كانی گه‌ڕه‌كی شاره‌وانی ده‌ربه‌ندیخان , دكتۆر كه‌مال میراودلی به‌رنامه‌ی كاری خۆی بۆ ئاماده‌بوان خسته‌ڕو وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌یشی دایه‌وه كه له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێك لهئامادهبوانهوه ئاراسته‌ی كرابو .