لەگەڵ نمەى بارن…. كاوەى خەسرەوكاوانى
لەگەڵ نمەى بارن هاتى و
تۆفانێكت لەدوات جىَ هێشت
بوویتە هاوڕىَ ى خەیاڵى من ,
لەگەل نەسیمى سەحەران
هاتیەنیشتمانى دڵم و
بوویتە سونگەى
هەمووخەمانى تاڵى من ,
لەگەڵ سپێدەیێكى زوو
هەوارگەى خۆت بىَ وویستى من
لە دڵ چىَ كرد,
كە بارگەى سەفەرت تێك نا
دڵ لە حەژمەت هاتە گریان
كۆچت چ حەشرێكى پىَ كرد,
كە تۆدەڵىَ ى پاش ساڵانى دوورى و غوربەت
پاش قەدرەرى لێك ترازان
چۆنە ئێستا لێم دەپرسىَ …؟
باوەڕبكە هەرگیز پشتم
لەگڕى سووتانەى عیشقت نەكردووە
ئەوەى بەسووتان خارا بێت
چۆن دەترسىَ …؟
چ لە عیشقت پیرۆزترە
بۆتۆنەبىَ
بۆكىَ خەمان لەدڵ بگرم ؟
لەخۆشەویستیت نەسووتێم
چ مانایە ژین بەدەوام بێت یان بمرم؟
هەموو دەنگێك لام كپ بووە
گوێ یەكانم لە پێشوازین
دەنگى هەنگاوت ببیستن ,
نەك تەنیا تۆ
ئەو پیتانەى ناوى تۆشیان پێك هێناوە
یەكەیەكە لەنێو رۆحم خۆشەویستن .
15/1/2008