
پشتپەردەی هەڵبژاردنەکانی ئێران……هه‌ژێن
هه‌ژێن
29ی جون 2009ئەوەی ئەوڕۆکە ئێمەی خوێنەر و بینەر له‌مه‌ڕ ڕووداوه‌کانی ناوخۆی ئیران دەیبینین و دەیبیستین، لیستێك یا چەند کاندیدێك دەنگدزییان لێ کراوە، ئەمە کراوەتە بەڵگەی ڕەوایەتی و بەرەی گەلیبوونی کاندیداتە دزیلێکراوەکان. ماسمیدیای جیهانیش به‌وپه‌ڕی هه‌وڵییه‌وه ده‌یه‌وێت، که‌توار وا نیشان بدات و بیرکردنه‌وه‌مان وا ئاراسته بکات و به‌و جۆره ڕووداوه‌کان و ویستی خۆپیشانده‌ران بخوێنینه‌وه، که ماسمیدیا به‌خۆی ده‌یهه‌وێت.
پرسیارێك کە لە جەنجاڵی ڕووداوەکاندا پەردەپۆش کراوە، ئەوەیە ئەگەر دەنگدزین ڕووی نەدایە، ئایا خەڵك نارازی نەدەبوو؟ ئایا لە دەمی دەنگدان و لەو ساتانەدا کە هێشتا موسەوی ناڕەزایەتی نیشان نەدابوو، لەناو خەڵك جموجوڵ نەبوو و تەقینەوە پەنگی نەدەخواردەوە؟
ئەگەر خۆمان لە وەلامی ئەم پرسیارانە لاده‌ین، ئەوا دیسانەوە پرسیارەکان بە جۆرێکی تر خۆیان قوتدەکەنەوە؛ ئایا موسەوی کاندیداتی حزباللە نییە؟ ئایا ملکەچی فەرمانەکانی ولایەتی فەقیه و ئیمامەت نییە؟ ئەگەر وی بێتە سەرۆککۆماری ئێران، هەڵاواردنی ژنان هەڵدەوەشێتەوە؟ ئازادی رادەربڕین یاساخ نابێت؟ یاسای له‌سێدارەدان هەڵدەوەشێتەوە؟ ئایا ئایین لە بەڕێوەبەرایەتی جیا دەکرێتەوە؟ ئایا ئازادی ڕێکخراوبوون و بیرکردنەوە فەراهەم دەکرێت؟ ئایا دەیانەوێت کۆتایی بە تاوانەکانی سی ساڵی رابوردووی حزباللە بهێنن؟ ئایا مافی خودموختاری به گه‌لانی تر ده‌ده‌ن؟
بەڵام ئەگەر نەگەڕێنەوە سەر پێشنەی ناکۆکی دوو باڵی حزباللە، ئەوا ناتوانین، پشتپەردەی ڕووداوەکان و هاندەری ڕووبەڕووبوونەوەکان دەرك بکەین. بیست ساڵ لەمەوبەر کە ئەوکات خومەینی لە گەرمەی هەڵدانی جامە شەرابەکەی جەنگی (عیراق-ئێران)دا بوو، نۆژەنکردنەوەی ژیرخانی ئابووری ویرانبووی ئێران پرسی ڕۆژ بوو و ئەو کاتیش ڕەفسەنجانی که ئه‌وکات کاندیداتی سهرۆککۆرامی بوو بە پێداگرتن لەسەر بەیعەت بۆ ئیمام و ولایەتی فەقیە، خوازیاری کرانەوەی بازار بەڕووی سەرمایەگوزارانی دەرەکی بوو، واتە خوازیاری شلکردنی هەوساری بەرنامەڕیژی دەوڵەتی بوو. لە بەرامبەردا خامینەئی که ئه‌وکات سه‌رۆکۆماری ئیران بوو، خوازیاری درێژەدان بە بەرنامەڕێژی ناوەندییانەی دەولەتی بوو و پێی وابوو تایبەتیکردنەوەی کۆڵەکە سەرەکییەکانی ئابووری، دەوڵەت لە ڕیبازی خوا و ولایتی فەقیە دوور دەخاتەوە.
له هه‌ڵبژاردنی پێشوودا، کاتێك کە خەڵکی نارازیی کۆماری ئیسلامی تەنگەتاو کرد، خاتەمی وەك فریشتە قوتکرایەوە و دەوڵەتانی سەرمایەداری لەم سەر تا ئەو سەری جیهان بۆ ئەوەی بەر بە هەر هەڵگەڕانەوە و یاخیبوونێکی جەماوەری و دوور لە کۆنترۆڵی پارتیی بگرن، بە هەموو شێوەیەك خاتەمی (حزباللە)یان کردە فریادڕەسی خەڵك، ماسمیدیا وه‌ك ئەوەی کە ئەوڕۆ خه‌ریکن به‌ڕێی ده‌خه‌ن، ئەو کاتیش توفانی هه‌ڵچوونی لاوانیان به‌لاڕیدا برد. ئەوکاتیش حزباللەیبوونی خاتەمی و ملکەچی بۆ ولایەتی فەقیە و دەست سووری لە خوێنی ئازادیخوازانی ئێران‌دا بۆ میدیاکان جێگەی سەرنج نەبوو!
بەڵام ئەمجارە، لەبەر ئەوەی کە نەیان دەتوانی هەمان سیناریۆی جاری پێشوو دەقاودەق وەك خۆی دربهێننەوە، ناچار لە هەندێك دیمەندا گۆرانکاری ڕواڵەتییان کرد، ئەمەش لەبەر دوو پێداویستی: یەکەم، بە دونیا بڵێن لە سیستمی ئیسلامی‌دا مافی ڕەخنە و پیداچوونەوە و ناڕەزایەتی دەربڕین هەیە و رای جیهانی و نێودەولەتی بۆ خۆیان ڕاکێش بکەن و له‌م ساته‌دا که ئێران فشاری نیوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ره، به زلهێزه‌کان بلێن، ده‌بینن که چۆن هاوولاتی ئێرانیمان له پشته، ته‌نانه‌ت ئۆپۆزسیۆنه‌که‌شمان ده‌نگمان پێده‌ده‌ن. دووەم، بۆ ماوەی چەند ساڵی داهاتوو موسەوی وەك فریشتەی ڕزگاری لەناو خەڵکدا خۆشەویست بکەن و وەك کارتی تەنگانە بەکاری بەرن. بەڵام نەیان زانی ناڕەزایەتی خەڵك لەوە زیاترە بە فریوی موسەوی هەڕەشەی خامینەیی بنیشێتەوە و بەم جۆرە سیناریۆکە بە ڕووی خۆیاندا ئاوەژوو بووەوە و خەڵكی تین‌و بە ئازادی هەلەکە دەقۆزنەوە و جارێکی تر مەیدانی ئازادی دەبێتەوە شانۆی ڕووبەڕووبووەنەی ئازادیخوازان و دەسەلاتداران.
بە بڕوای من، کۆماری ئیسلامی ویستی بە خۆپیشاندانی خەڵك بۆ داوای پێداچوونەوەی ژماردنی دەنگەکان بە پێشەوایەتی موسەوی لە چەند ڕۆژێکدا هەم بە دونیا بڵێت، ئێمە دێموکراتین و هەژماری متمانەی بەشداربووان لەچاو وڵاتانی ئوروپی و ئەمەریکا بەرزترە و هەم لەناوخۆی ئێران خەڵکیش بە پێشەوایەتی موسەوی بۆ لای خۆی کێش بکاتەوە. لە هەنگاوی یەکەمی سیناریۆکەیاندا سەرکەوتوو بوون و وەك موحسینی ره‌زایی دەڵێت "ئێمە توانیمان نەیارەکانمان لە دەرەوەی ئێران بکێشینە پای دەنگدان"، زۆرینەی ئۆپۆزسیۆنی دەسەڵاتواز ئەرکی ئیسلامییانە و خۆشباوەڕانەی خۆیان بەجێ هێنا. بەڵام خەڵکی ناڕازی ناوخۆی ئێران، چ بە بایکۆت و چ بە قۆستنەوەی خۆپیشاندانەکان، سیناریۆکەیان پوچەڵکردەوە و لە بەرامبەر ماسمیدیای جیهانی کە لە هەوڵی موسەویکردنی بزاڤەکەدایە، خەڵکی هەر یەکەم شەو کەوتنە پەلامار و سوتاندنی دارودیوار، پاشان سوتاندنی مزگەوت و تەقاندنەوەی مەرقەدە پیرۆزەکانی ئیسلام، کە پێیەکی موسەوی خستە ئەم بەرو پێیەکی ئەوبەر. موسەوی ئیتر نەیتوانی هەر بەئاسانی بڵێت بڕۆنە ماڵەوە، بەڵکو داوای کرد ئارام بن و خۆیان لە توندوتیژی لادەن و دواتر بە پرسەگێڕی و راگەیاندنی چارەسەری کێشەکە لەڕێگەی گفتوگۆوە، بەڵام ئەمەش هەر نەیتوانی خەڵك بگێڕێتەوە دواوە، بۆیە ناچار دەبوو لە ڕیزی خۆپیشاندەراندا بمێنێتەوە، تاوەکو بەجورێك لە ژێر کارایی خۆیاندا بمینێتەوە، چونکە یەك شەوە پشتکردنە خەڵکی نارازی و بەیعەت دانەوە بە وڵایەتی فەقیە، دەیتوانی ئاگرەکە خۆشتر بکات و لایەنگرانی خۆشباوەڕی (موسەوی)یش بە ڕیزی خۆپیشاندەرانی دژە ئیسلامییەوە پەیوەست بکات.
بەم جۆرە دۆشدامانی باڵەکانی حزباللە و بێسوودبوونی هەڕەشەکانی خوا لە دەمی ئیمامەوە، حزباللە و میرییەکەی ناچار کرد و ناچار شورای نیگه‌هبان بەڵێنی پێداچوونەوەی 10% دەنگەکانی دا . بەڵام ئایا ئەمە دادی دەوڵەتی خواکانی سەرمایە دەدات؟ ئه‌ی ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نی ده‌وڵه‌تی خوا له ئیران‌دا تا چوار ساڵی تر درێژ بێت، ئایا ده‌توانن هه‌ر به سیناریۆکانی ئه‌م دوو خوڵه‌ی رابوردوو خه‌ڵك بکێشنه‌وه پای خۆشباوه‌ڕیی؟
ئه‌گه‌ر پرسی هه‌ڵبژاردن و دهنگدزی له خه‌ڵك و سیناریۆکانی خه‌ڵك راکێشانه پای ده‌نگدان و پاگه‌نده درۆینه‌کانی سه‌رده‌می هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌کان و تاکتیکه جۆراوجۆره‌کانی به‌ڕێکردنه‌وه‌ی خه‌ڵك بۆ ماڵ و چۆنییه‌تی ده‌سته‌مۆکردنی بزاڤه ناڕازییه‌کان له‌لایه‌ن ده‌سه‌لات و گروپه ڕامیارییه ده‌سه‌ڵاتخوازه‌کانه‌وه، ته‌نیا تایبه‌ت به یه‌ك شوێن وه‌ر بگرین، بێگومان به‌ره‌نجامێکی ناراست وه‌ك لێکدانه‌وه‌ی ڕواڵه‌تی درۆینانه‌ی ڕووداوەکان به‌ده‌ست ده‌هێنین. چونکه هه‌ر هه‌وڵێکی ده‌سه‌ڵات و ده‌سه‌ڵاتخوازان، پشت به وانه وه‌رگرتن له ئه‌زموونی پێش خۆی وه‌رده‌گرێت، ئه‌مه‌ش ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که پرسه‌کان پێش ئه‌وه‌ی ناوچه‌یی و لۆکا‌ڵی بن، تایبه‌تمه‌ندی جیهانییان هه‌یه. بۆ نموونه پیرۆزبایی خامینه‌ئی له ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد وه‌ك براوه‌ی هه‌ڵبژاردن، پیرۆزبایی و دیاریکردنی تاڵه‌بانی و ڕێژه‌ی کورسییه‌کانی هه‌ر پارت و هێزێك له پارله‌مانی عیراقی پاش سه‌دام تا ئه‌م ساڵمان وه‌بیر ده‌هێنێته‌وه، که پێشتر سه‌رۆککۆمار و ده‌سه‌ڵاتی خێڵ و مزگه‌وت و خانه‌قا و پارته‌کان دیاری کرابوو. به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه بۆچ لێره موسه‌وییه ده‌سه‌ڵاتخوازه‌کان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌رنه‌بڕی؟ وه‌ڵامه‌که ڕۆشنه، دابه‌شکردنه‌که به ڕێکه‌وتنی هه‌مووان بوو، هێزه ده‌سه‌ڵاتخوازه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی پارله‌مان که گروپه چه‌په‌کان بوون، نه ئه‌و توانایه‌یان هه‌بوو و نه قورسایی ماسمیدیا له‌سه‌ر جه‌ماوه‌ری سه‌رمه‌ست به دیموکراتی به‌و ئاسانییه ده‌ڕه‌وییه‌وه. گۆزه‌ی تازه ئاوی خۆش بوو و جه‌نگ و کوشتاری هه‌ر ڕۆژهییی ناو شاره‌کانیش بواری بیرکردنههی له خه‌ڵك بڕیبوو. نموونه‌ی تری زیندووش، هه‌وڵی ئۆپۆزسیۆنی ده‌سه‌ڵاتخوازه له باشووری کوردستان، که ده‌یه‌وێت سوود له ئه‌زموونی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئێران وه‌ربگرێت و به‌هه‌ر نرخێك بووه هه‌ژمارێکی زۆر به خۆشباوەڕیی گۆڕانه‌وه بکێشنه پای سندوقه‌کانی ده‌نگدان، له‌و لاشه‌وه هه‌ر که ئه‌گه‌ری بزاڤێکی نارازیی و ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان هاته ئاراوه، به زوویی سه‌رانی ڕیفۆرم، ببنه ڕدێن سپی و ده‌سته‌مۆی بکه‌ن، له سه‌رووی ئه‌مانه بۆ ماوه‌ی چوار ساڵی تر خه‌ڵکی له چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌دا راگرن، که‌ی بتوانن لیستی گۆڕان، زۆرینه‌ی ده‌نگ به‌ده‌ست بهێنێت و به‌م جۆره سیناریۆکەیان درێژه پێ بده‌ن. هه‌ر وه‌ك چۆن بزاڤه نارازییه‌کان، ڕه‌هه‌ندێکی جیهانییان هه‌یه و سروش له ئه‌زموونه‌کانی یه‌کتره‌وه وه‌رده‌گرن، هه‌روا سیناریۆکانی ده‌سه‌ڵات و فریوکارییه‌کانی ده‌سه‌ڵاتخوازان ڕه‌هه‌ند و پاشبنه‌مایه‌کی جیهانییان هه‌یه و سوود له ئه‌زموونی چینایه‌تی یه‌کتر وه‌رده‌گرن.
ئه‌گه‌ر سه‌رنجی ڕووداوه‌کانی ڕۆژانی دوایی ڕووداوه‌کانی ئیران بده‌ین، ده‌بینین، ده‌سه‌ڵات فه‌رمانی کوشت‌وبڕ ده‌دات، موسه‌وی بڕیاری گفتوگۆ له‌ته‌ك ده‌سه‌ڵات ده‌دات، به‌ڵام کاتێك که ده‌بینێت جه‌ماوه‌ر له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه له‌سه‌ر ناڕه‌زایه‌تییه‌کان به‌رده‌وامه و تاو ده‌سێنن، ڕۆژی دوایی یه‌کسه‌ره په‌شیمان ده‌بێته‌وه. شورای نیگه‌هبان، به‌لێنی پێداچوونه‌وه‌ی 10%ی ده‌نگه‌کان ده‌دات و (ڕه‌فسه‌نجانی)ش، که تا ئه‌وکات بێدنگهی هه‌ڵبژاردبوو، بڕیاره‌که‌ی شورای نیگه‌هبان به‌رز ده‌نرخێنێت و هیچ کۆمێنتێك له‌سه‌ر کوشتوبڕی خه‌ڵکی نارازی نادات.
ئایا، له بارێکی وادا، له‌وه نا لۆژیکیانهتر و ئاوهزنهگیرانهتر هه‌یه، که که‌سانی گۆرانخواز چاو ببڕنه مه‌لایه‌کی حزباللهی گوێ له مستی ولایه‌تی فه‌قیه له ڕیزی پیشه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی سته‌مدیده‌ی ئێران بوه‌ستێت. له کاتێکدا که ئۆپۆزسیۆنی ده‌سه‌ڵاتخواز ده‌نگ به جادووگه‌رێکی ولایه‌تی فه‌قیه ده‌ده‌ن و چاوی هیوای تێده‌بڕن، له کاتێکدا موسه‌وی و کاندیده‌کانی تر شیوه‌نی خراپ که‌ڵكوه‌رگرتن له یاسا شهریعهتییهکهی کۆماری ئیسلامی ده‌که‌ن و ده‌وله‌تانی خۆرئاوا که چاویان بڕیوه‌ته ئێران تا بیکه‌نه به‌شیك له بازار-ئازاده‌ی خۆیان، ده‌خوازن و هه‌وڵده‌ده‌ن، که ئاڵوگۆڕه‌کان له ڕێگه‌ی کوده‌تایی سه‌ربازی یا زاڵبوونی باڵی که‌رتی تایبهتیخوازهوه به ئامانجه‌کانیان بگه‌ن، ده‌بینین که خه‌ڵکی ئێران تینووی ئازادییه و هه‌ڵه‌داوانی هه‌ر ده‌روویه‌ك و قۆشتنهوهی هه‌ر هه‌لێکه. به‌ڵام ئه‌مجاره‌ش وانه‌کان نیشانیان دا که جه‌ماوه‌ر ته‌نیا له ڕێگه‌ی شۆرشی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه توانانی هه‌ڵگیرانه‌وه‌ی پایه‌کانی سته‌م و سه‌رکوتیان هه‌یه، هه‌ر چه‌نده وانه‌ی ئه‌م جاره نیشانی دا که جه‌ماوه‌ر له چاو سه‌رده‌می هه‌ڵبژاردنی خاته‌می دا، هوشیارییه‌کی چه‌ندایه‌تی و چۆنایه‌تی به‌ده‌ستهێناوه، به‌ڵام له‌ته‌ك ئه‌وه‌شدا ئه‌زموونی ئه‌م جاره‌ش نێشانی دا، له هیچ سه‌رده‌م و هیچ شوێنێکی ئه‌م جیهانه‌دا داخوازی ده‌سه‌لاتخوازان و داخوازی جه‌ماوه‌ری ئازادیخواز یه‌کانگیر نه‌بووه و سه‌رکه‌وتنی یه‌کێکیان به‌واتای ژێرکه‌وتنی ئه‌ویتریانه. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه ڕۆشن بێته‌وه، ئه‌گه‌ر جه‌ماوه‌ری نارازی هه‌نگاوی به‌ره‌و ڕوخانی ڕژێمی ئیسلامی بنایه، ئایا موسه‌وی بێلایه‌ن و بێده‌نگ ده‌مایه‌وه، یا به ئه‌رکی ئیسلامییانه‌ی خۆی هه‌ڵده‌ستا و چه‌قۆکێشه‌کانی خۆی له دواوه‌ڕا بهردهدانه خه‌ڵکی؟
ئه‌گه‌ر که‌سانێك پێییان وایه ناکۆکی و دژایه‌تی له‌نێوان باڵه‌کانی حزبالله دا هه‌یه، ده‌توانن وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره بده‌نه‌وه: ئه‌گه‌ر موسه‌وی له ڕێڕه‌وی ولایه‌تی فه‌قیه لابدات و دژایه‌تی یاسای بندهڕهتی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئێران بکات، ئیمام و ناوه‌نده ئایینییه‌کان لێی بێده‌نگ ده‌بن؟ ئه‌ی ئه‌گه‌ر نا، ده‌ی ده‌کرێت بزانین ئه‌و ڕیفۆرمانه کامانه‌ن، که موسه‌وی و ئه‌وانیتر خوازیاریان بوون و هاوکات داخوازی خه‌ڵكی نارازی له سه‌رکوتی سی ساڵه‌ی ڕژیمی ئیسلامی بن و له چوارچێوه‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلامیشدا جێگه‌یان ببێته‌وه؟ خه‌ڵك نیشانی دا دژی ده‌وڵه‌ت، ڕژێمی ئیسلامی و سه‌رکوته، ئه‌مانه‌ش له هزر و تێڕوانینی ئیسلامی‌دا به واتای هه‌ڵگه‌رانه‌وه له خوا و ده‌وڵه‌ته‌که‌ی دێن و ئیسلامییه‌کان له سوننه‌وه تا شیعه، له خامینهئییهوه تا موسه‌وی له‌سه‌ریان کۆکن و سزایان کوشتوبڕو که‌وڵکردن و ده‌ستوپێ و زمان و سه‌ربڕینه! ئه‌دی جارێکی تر ئه‌و ڕیفۆرمانه کامانه‌ن که موسه‌وی و باڵه‌که‌ی خوازیارنی؟
به‌ڕای من ئه‌گه‌ر که‌سی وریا و هوشیار سه‌رنجی پاگه‌نده‌کانی پێش هه‌ڵبژاردن و ده‌می ڕووداوه‌کانیش بدات، بۆی ده‌رده‌که‌وێت، که ناکۆکی و شه‌ڕی ئه‌و دوو به‌ناو باڵه‌ی حزبی خوا له ئێران، له‌سه‌ر گونجانه له‌ته‌ك بازار-ئازدی نیئۆلیبراله‌کان، که باڵی ئیمام دژیییهتی و لایه‌نگری ئابووریی ده‌وڵه‌تی و بوارنه‌دانه به کۆمپانیا جیهانگره‌کان. ئه‌گه‌ر سه‌رنجی هه‌ڵوێستی ناوه‌نده جیهانییه‌کان و ده‌وڵه‌تانی ڕۆژئاوا و پاگه‌نده‌چییانی دیمۆکراسی بده‌ین، ده‌بینین، له‌ته‌ك ده‌وڵه‌تی خوا له سعودییه که به‌هه‌مان شێوه له‌سێداره‌دان، سه‌پاندنی سه‌رپۆش و نه‌بوونی ئازادی و کوشتوبڕو سه‌رکوت هه‌یه، هیچ گرفتێکیان نییه و به‌وپه‌ڕی توانایهیانهوه پشتیوانی ده‌که‌ن. سهرلهشکران و ناوه‌نده جیهانییه‌کانی سه‌رمایه نیشانیان داوه، که خوازیاری ئاڵوگۆڕێکن له ڕێگه‌ی کوده‌تای سه‌ربازی و زاڵکردنی ئه‌م باڵ به‌سه‌ر ئه‌م باڵدا و له به‌رامبه‌ردا هه‌موو توانایه‌کی خۆیان بۆ سه‌رکوتی بزاڤه ناراییهکان ده‌خه‌نه گه‌ڕ و ماسمیدیاکانیان بۆ شیواندنی راستی ڕووداوه‌کان و گه‌وره‌کردنه‌وه‌ی ئه‌و باڵ و ئاراستانه‌ی که هیوایان تێبڕیون. له به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌شدا بۆ ئازادیخوازان خۆپیشاندانه‌کانی ئه‌مجاره ئه‌زموونێکی پڕ بایه‌خن و هوشیاری به‌خش بوون بۆ جه‌ماوه‌ری نارازی و که‌م ئه‌زموون. هه‌روه‌ها ئه‌م ئه‌زموونه جارێکی تر نیشانی دا که خه‌ون و داخوازی جه‌ماوه‌ر و ده‌سه‌ڵاتخوازان دوو شتی ناکۆك و دژ به‌یه‌کن و ده‌سه‌لاتخوازان هه‌ر ئایدیۆلۆژییهکیان هه‌بێت و هه‌ڵگری هه‌ر په‌یامێك بن، پلورالیست بن یا دیکتاتۆر، ئامانجیان سه‌روه‌رییه به‌سه‌ر جه‌ماوه‌ردا و مشه‌خۆرییه به‌سه‌ر ڕه‌نجی خه‌ڵکی به‌رهه‌مهێن و زهحمهتکیشهوه و هه‌رکات جه‌ماوه‌ر بریاری خۆی دا، ئه‌وان ده‌بنه‌وه برا و هاوسه‌نگه‌ری یه‌ك و له‌سه‌ر خاڵیکردنی سفره‌ی جه‌ماوه‌ر، دهستهبرایانه به‌ری ڕه‌نجمان به‌سه‌ر خۆیاندا دادهبهش ده‌که‌ن و خوادایانه سه‌رکوتمان ده‌که‌ن.
هه‌نووکه که ئاڵۆزییه‌کان له ڕواڵه‌تدا دامرکاونه‌ته‌وه، دوا سه‌ره‌نجام نیشانی دا که وێرای دزی و فرتوفڵی سه‌رسندووقه‌کانی ده‌نگدان، هه‌ر باڵی به‌رنامه‌ڕێژی ده‌وڵه‌تی براوه بووه، موسه‌وی و لایه‌نگرانی به‌ره‌و مزگه‌وت و باڵاخانه و بازاره‌کانیان گه‌ڕانه‌وه و وه‌ك ئه‌وه‌ی که هیچ ڕووی نه‌دابێت، باڵه‌کانی حزبالله له‌بیری ئه‌وه‌دان که چۆن جه‌ماوه‌ر چاوترسێن بکه‌نه‌وه یا خه‌ڵك به‌وه خۆشباوه‌ڕ بکه‌ن، که ده‌کرێت له سایه‌ی هه‌مان ڕژیمی سه‌رکوتگه‌ری سی ساڵی رابوردوودا چاکسازی له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك بکرێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی حزبی خوا سی ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌بێ کوشتار و بڕین ده‌وڵه‌ته‌که‌ی له‌سه‌ر سه‌رمان چی کردبێت! سی ساڵ له‌مه‌وبه‌ر چه‌قۆکێشه‌کانی حزبالله له تارانه‌وه تا کوردستان و ئازه‌ربایجان و بلوجستان و خوزستان، هه‌روه‌ك ئێستا به گولله‌بارانی به کۆمه‌ڵ و به فه‌رمانی دادگه‌کانی هه‌مان ئیسلامی ئه‌وڕۆ، ده‌وڵه‌ته‌که‌ی حزباللهیان پانوپۆڕ کرده‌وه، ئیتر پاگه‌ندی لادانی میرایه‌تی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له شه‌ریعه‌تی ئیسلام (یاسای بنه‌ڕه‌تی ده‌وڵه‌ت) و پایه‌کانی ولایه‌تی فه‌قیه، ئاوه‌زی چ مرۆڤێکی هوشیار په‌سه‌ندی ده‌کات؟
ئه‌زموونی ئه‌م جاره‌ش نیشانی دا، که شۆرشی کۆمه‌ڵایه‌تی له سندووقه‌کانی ده‌نگدانه‌وه ڕوونادات و ڕووداوێکی یه‌ك شه‌وه و به‌ره‌نجامی بانگه‌وازی گروپێکی ڕامیاریی و کوده‌تاچییان نییه، به‌ڵکو به‌رکاری خه‌باتی ڕۆژانه‌ی بزاڤه کۆمه‌ڵایه‌تییه ئازادیخواز – یه‌کسانیخواز – دادوهریخوانهکانه و ئه‌رکی که‌سانی هوشیاره که له ده‌روونی ئه‌و خه‌باتانه‌دا سه‌نگه‌ره‌کانی هاوپشتی و یه‌کێتی چینایه‌تی چه‌وساوان به‌هێز و کۆمه‌ڵایه‌تی بکه‌نه‌وه، که وه‌ك ئه‌زموونی ئه‌م جاره‌ش نیشانی دا به‌بێ ئاماده‌بوونی ڕێکخراوه جه‌ماوه‌رییه سه‌ربه‌خۆکان، بزاڤه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له به‌رامبه‌ر سه‌رکوتی ده‌سه‌ڵاتداران و پیلانی فریوده‌رانه‌ی ده‌سه‌ڵاتخوازاندا به‌رده‌وام و شێلگیر نابن.