
لێت نابوورم …!….سه‌روه‌ر كه‌ریم
به‌رله‌وه‌ی ئاشنابم به‌وێنه‌ی تۆ !
چاوه‌كانم ته‌ژی بوون به‌ڕه‌نگی مانگ و ،
ئاشنا نه‌بووم به‌گۆرانیه خه‌مناكه‌كان .
ژیان وێنای عه‌شقی ده‌كێشاو ،
نه‌وڕه‌س ده‌ست له‌ملی ده‌ریا بوو .
ئاسمان بارانی گرتبوه باوه‌ش و ،
دار ئه‌رخه‌وانه‌كانی ئاو ده‌دا …
تا سێ به‌ریان ببه‌خشنه ژوانی دولبه‌ران .
ئای زه‌مه‌نی بێوه‌فاو دڵ ڕه‌ق !
چ قه‌ده‌رێك بوو ئه‌و سه‌رابت بۆهێنام ؟
خۆی له‌ڕه‌نگی به‌فر نیشان دا‌و ،
به‌چاوانی فرمێسكه‌وه هانات هێناو ،
به‌شوێن ماڵی عه‌شق دا ده‌گه‌ڕای .
جه‌خار … جه‌خار
من نه‌زان بووم نزاكانتم قبوڵ كرد‌و ،
ماڵی دڵمم پێ به‌خشیت
تۆش عه‌یارانه دڵمت له‌تكردو ،
هه‌رچی ڕقی خۆت هه‌بوو به‌سه‌ری دا بارانت .
لێت نابوورم … لێت نابوورم !
هه‌ناسه‌كانی بوونت لێ سه‌ندم و ،
ئازارت كرده میوانی هه‌موو ڕۆژێكم و ،
هه‌ورو بارانت لێ تۆراندم .
تازه نزا كردن بۆڕابوردو ،
گه‌ڕانه به‌شوێن بێ هوده‌یدا .
ئه‌و ده‌مه‌ی عه‌شق پێناسه‌ی دڵ بوو ،
خۆزگه‌كانت له‌گه‌رودا ده‌تاسان ،
تازه لێبوردن كام ئازار ساڕ‌ێژ ده‌كات .
كه‌خۆر له‌ئاسمان تۆرابێ و ،
ده‌ریا بێزار بووبێ له‌به‌خشینی شه‌پۆل و ،
ئاسمان بێ مانگ و ئه‌ستێره بێت .
ئای جه‌لاده‌كه‌ی دڵم !
هه‌ست كردن به‌ئازارو فرمێسك
دره‌نگ كه‌وت … دره‌نگ .
( با ) هه‌ناسه‌ی له‌به‌ر بڕاو ،
هه‌ور چاوه‌كانی وشك بوو ،
ئیدی بارانی ئه‌شك داناكات .
ماڵی خۆش نوودی و عه‌شق ڕووخا ..
تازه فرمێسك و گریان !
ماڵی بارانت ناداته‌وه .سلێمانی
30/6/2009