
تابووت ….. هه‌ردی شه‌فیق
تابووت
هه‌ردی شه‌فیق
پێشكه‌شه بهڕۆحه هه‌میشه زیندوی (كڤین كارته‌ر)ئه‌و ڕۆژنامه نوس و فۆتۆ گرافهرهی به فۆتۆیه‌ك ویژدانی جیهانی ڕاچهڵهكان.كوین كوارتهر كاتێك ده‌چێته وڵاتی سودان و له‌وێ له‌پشت كۆمه‌ڵێك دره‌خته‌وه ده‌نگێكی غه‌ریب ده‌بیستێت و به‌ره‌و ڕوی ده‌نگه كهدهچێت ده‌بینێت مناڵێك به‌برسێتی و له‌ئه‌و په‌ڕی لاوازی‌دا برسێتی ومردن زه‌فه‌ری پێدهبا ئه‌مه‌ش هاوكات بووه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌م منداڵه ده‌یه‌وێت خۆی بگه‌یه‌نێته باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه كان بۆ به‌ده‌ست هێنانی پاروه نانێك و هاوكات لاشه خۆرهیهكیش چاوه‌ڕێ دواهه‌ناسه‌ی ئه‌م مناڵه‌یه ،گرتنی فۆتۆی ئه‌م كاره‌ساته جه‌رگبڕه ڕۆژنامه نوسهكهمان ئه‌كات به‌خاوه‌نی خه‌ڵاتی ( بولیتایزر)به‌ڵام سه‌د مخابن دوای ساڵێك له‌بڵاو بوونه‌وه‌ی وێنه‌كه ڕۆژنامهنوسهكهمان شه‌وی 27|جولای1993 له‌به‌ر ئه‌فسورده‌گی به‌هۆی ئه‌و كاره‌ساته‌وه خۆی كوشت!!!
ئه‌و خه‌وی به‌چیه‌وه ئه‌دی ده‌نگی دڵی ئه‌هات ؟
من له كوێوه هاتبووم جله‌كانم خوێنی ئه‌وی لێئهتكا؟
تۆبۆچی عومرێك جگه‌ره‌ی نائومێدیت له‌سه‌ر ده‌سته‌كانت كوژانده‌وه
به‌دیار په‌ڵه هه‌ورێكه‌وه
ساڵه‌های ساڵ خوێنی لێئه‌باری و سكێجێكی تۆی نه‌كێشا؟تۆ پێت وتم عیشق ئه‌م جه‌للاده پیرانه فێره خۆ كوژی ئه‌كات
ئه‌ی بۆچی عومر به‌هه‌ده‌ر ڕۆیی و من هه‌ر عیشقی كوژراوم دی؟
تۆ پێت وتم عیشق ڕۆح ئه‌كاته‌وه به‌به‌ر مردووه‌كاندا
ئه‌ی بۆچی ڕۆحی من پڕه له‌قامچی و داره‌مه‌یت؟
وتت كه‌شه‌و ده‌رگاكانت لێ دائه‌خات مانگ په‌نجه‌ره‌كانت بۆ ئه‌كاته‌وه
ئه‌ی بۆچی مانگیان به‌برینداری شه‌هید كرد؟
وتت قاچه‌كانت هه‌ڵكه‌و به‌ناو ئه‌م خوێنه‌دا بڕۆ
عاقیبه‌ت هه‌ر ئه‌گه‌یته خۆشنودی
ئه‌وه‌تانێ ئه‌م تونێله تاریكه ئه‌چێته‌وه گۆڕی حه‌قیقه‌ت!ئێمه نه‌وه‌ی كام خێڵه خوێن خۆری سه‌ده كۆنه‌كان بووین
ده‌ممان خستبووه خوێنی یه‌كتری
ئێمه له‌كام ده‌رگاوه هاتبووینه ژور
وا به‌ناو ئه‌م كه‌لاوه‌دا ئه‌چینه ده‌ر؟
به‌خاكم بسپێره ئه‌ی میهره‌بان
گه‌ر بڵێم من و مه‌سیح یه‌كجۆر له‌خاچ دراین درۆ ئه‌كه‌م
به‌ڵام له‌وانیه یه‌ك ئازارمان چه‌شتبێت
گه‌ربڵێم من و حه‌للاج به‌یه‌ك شمشێر دوولهتكراین درۆ ئه‌كه‌م
به‌ڵام له‌وانه‌یه بهدڵشكانی یه‌ك عیشقه‌وه مردبین
كه‌سه‌كه‌م……
من گوڵم ئه‌دا به‌ده‌ست ئه‌و مناڵه‌ی ناخمه‌وه به‌هه‌وای شه‌قامه‌كان ئه‌مرد
به‌سرودی سه‌رخۆشه‌كان گیانی ده‌رئه‌چوو
ئیتر بۆنهباری خوێنی ئه‌م كۆتره چاره ڕه‌شه به‌سه‌ر شارا؟
كێ گوێ لهغهمزهدهیهك ئه‌گرێ له‌گۆشه‌ی مهیخانهیهكا گۆرانی ئه‌ڵێ؟
كێ سه‌ری سه‌رخۆشێك ئه‌گرێ كه ئه‌ڕشێته‌وه خوێن دێنێته‌وه ؟
كێ وێنه‌یه‌ك له‌پاڵ كوكوختیه‌كی سه‌ربڕاودا ئه‌گرێ؟
كێ گوێ لهئاسمانێك ئه‌گرێ له‌ده‌نگی شمشێره‌كان جاڕزه؟
باببارێ ئه‌و هه‌وره‌ی دڵی به‌چڵه گیایه‌كی تین‌و ئهسوتێو
ئاوڕ له‌خاكێكی خۆڵه‌مێشی ئه‌داته‌وه
من ده‌زانم مۆم له‌سه‌ره‌وه ئهسوتێو
بیابان به‌خوێن تینوێتی ناشكێ
من شه‌ره‌فم ئه‌خه‌مه ژێر پێم كاتێ
گوڵ له‌ناو تابووتا سه‌وز ئهبێو
به‌هه‌شت له‌ناو خوێنا بانگمان ئه‌كات
من دڵم ئه‌ده‌م بهسۆزانیهك
كاتێ جیهان له‌ناو له‌پی سواڵكه‌رێك و
له‌دامێنی سۆزانیهكا خاپور ئه‌بێ
من هه‌رگیز گوێم له‌ده‌نگی پێی كه‌سێك نه‌بوو
له‌به‌ر ئه‌م ئاوێنه شینه‌دا بڵێ:
با ئه‌م فریشته‌ی عیشقه دڵی نهشكێئهوهی خۆی به‌سێداره‌ی شیعرێكا هه‌ڵواسیبوو
دنیای جۆرێكی تر ده‌بینی
به‌خاكم بسپێره ئه‌ی میهره‌بان
وه‌كو مانگێكی هه‌تیو له‌تریفه‌و هه‌ڵهاتو له‌نێوان جه‌ننه‌ت وجهههننهمدا
وه‌كو گورگێك له‌و په‌ڕی برسێتیدا كه‌لاكێك ئه‌بینێ بمبینه
وه‌كو نوزه‌ی صهگێكی به‌وه‌فا كه‌س نازانێت ئێسقانی خاوه‌نه‌كه‌ی بۆكوێ ده‌با
وه‌كو دواشیعری عاشقانه‌ی سه‌ربازێك به‌هاواری مردنه‌وه بمبیسته
وه‌كو چاوه‌كانی چۆله‌كه‌یه‌ك له‌كاتی سه‌ر بڕینا پڕم له‌خوێن
وه‌ك به‌جێمانی یادگاری قامچیهكان له‌سه‌رپشتی كۆیله‌كان
وه‌كو سه‌ماكه‌ری ژوری ئیمبراتۆره كۆنه‌كان
وه‌ك باڵنده‌یه‌كی تین‌و له‌خوێنی خۆی ئه‌خواته‌وه
وه‌كو په‌یامبه‌رێك خودا بۆ خێڵه مه‌یمونی ناردبێ
وه‌كو كرێكارێكی تاقهتپڕوكێنراو سه‌یری مانگ كا
وه‌كو عاشقێك به‌دیار چاویه‌وه كرم دڵی بخۆن
وه‌كو زیندوویه‌ك مێروله ئێسقانه وردبووهكانی كێشبكهن
وه‌كو ئه‌و دیله‌ی له‌كڵاو ڕۆژنه‌ی زیندانێكه‌وه
په‌لكه زێڕینه‌یه‌ك ئه‌بینێ، بمبینه
ئاخر كهنیشتیمانم جێهێشت
به ده‌نگێك له‌گه‌رودا بیبه‌ستێ سێبه‌ره‌كه‌م بانگی ئه‌كردم
تۆناتوانیت له‌ناو دڵۆپێك خوێنا شه‌وێك سور بكه‌یت
ڕاوچیه‌كان بكه‌یت به‌ته‌ڵه‌كانی خۆیانه‌وه
دڵی تۆ پڕه له‌شوشه‌ی شكاوی باده‌ی
دڵی تۆ پڕه له‌برینی شوشه‌ی شكاو
تۆ نا‌توانیت په‌پوله‌كان به‌سه‌ر تابووتهكانهوه بكه‌یت بهشیوهنگێڕ
تۆ نا‌توانیت خۆڵه‌مێشی مردووه‌كان بڕێژیته ده‌ریاوه
قهرهبروتی عیشقه‌كان بده‌یت به‌ده‌م باوه
گه‌ر خودا‌ش ئه‌مشه‌و لێره نه‌با دڵی ئه‌م ده‌یجوره نه‌ده‌شكا
گه‌ر تۆش لێره نه‌بای ئه‌مشه‌و جه‌هه‌نه‌میش لێره نه‌ده‌بوو
ئاخر كهنیشتیمانم جێهێشت
هێند توند هه‌نگاوم نا جێ پێكانم گه‌شتنه خوێن
من ده‌مزانی به‌ئاسمانی كوشتاره‌وه قه‌له‌ڕه‌شه‌كان چاوه‌ڕێن
لاشه خۆره‌كان درود بۆ مرۆڤ ئهنێرنوهك چۆن جه‌نگه‌كان
ئاسمانی ئاوه‌دانیه‌كان بهداڵاشهمرۆڤ خۆره‌كان ئه‌سپێرن
به‌خاكم بسپێره
دڵم پڕه وه‌ك ئه‌و سه‌رخۆشه‌ی مه‌ینه‌تیه‌كانی به‌باده دَینێتهوه
من ئه‌و سهدانهم هێنایه‌وه به‌خوێن وگوناه ئاوس بوون
ئه‌و سه‌دانه‌ی خوێنمان وه‌كو ئاوی بۆ گهنكردوو بهجۆگهلهكانا ئه‌ڕۆیی
ئه‌و ڕۆژگارانه‌ی ده‌مگوت :
ئیتر مێژوو به‌خوێنی دامێنی پاكیزه‌كان ئه‌نوسرێ
ئیتر شه‌ره‌ف ئه‌وه‌تانێ له‌ناو گه‌ڵی سۆزانیهكانا
ئه‌و سه‌دانه‌ی ده‌موت:
بادڵی حه‌قیقه‌ت نه‌وه‌ستێ تابووته‌كان پڕكه‌ینه‌وه
لهجبهخانهكانا دڵی كه‌س نه‌ده‌ین به‌كه‌س
خۆڵه‌مێشی كه‌س نه‌ده‌ین به‌كه‌س
شه‌رابی خوێنی كه‌س نه‌ده‌ین به‌كه‌س
ئه‌وه‌ی له‌دڵی منا ئه‌ژی مناڵێكه له‌من ناچێ
من نامه‌وێ له‌به‌ر ده‌رگای نهخۆشخانهكانا
به‌چڵێ گوڵی سوره‌وه بووه‌ستم
ده‌مه‌وێ هه‌موو فتواكانی كوشتنم به‌خوێن ئیمزاكهم
وه‌كو مۆری كڵۆڵی
ناوچاوم بخه‌مه سه‌ر كاغه‌زی كوشتنم.!!به‌خاكم بسپێره ئه‌ی میهره‌بان
توڕه‌م له‌به‌زه‌یی ئه‌و جه‌للاده‌ی ئه‌یتوانی بمكوژێو نه‌یكرد
به‌و په‌ڕی بێباكیه‌وه ئه‌یوت
خه‌تای تۆنیه ئه‌م شه‌وه خۆی به‌خوێن ئاوسه
ده‌ستی تۆ له‌وه كورتتره بگاته داوێنی حه‌قیقه‌ت
توڕه‌م له‌و شه‌وانه‌ی له‌به‌رده‌م دهسگرهوهكانی غوربه‌تا
به‌خوێنی باڵهشكاوهكانم ده‌منوسی
بائه‌م به‌له‌مه كاغهزیانه پڕكه‌ین له‌شه‌راب وبینێرین بۆ دورگه‌یه‌كی دور
وه‌ك ئه‌و پێكه‌ی له‌سه‌ر مێزه‌كه‌ی تۆ ئهكهوێو دڵی ئازیزێك ئه‌شكێ
دڵیان ئهشكاندم
وه‌ك دره‌ختێك داركونكهرهكان هه‌ڵی كۆڵن هه‌ڵیان كۆڵیم
ئاخر سه‌خته به‌خوێنی تۆ نه‌خشه‌ی شار‌و شه‌قامه‌كانت بكێشن
لهچێشتخانهكانا كه‌بابی دڵی خۆت له‌به‌رده‌متا دانێن
یا په‌نجه‌ی فلوتژهنێك ببڕیت و داوای لێبكه‌یت ئاوازێكی حهزینتر بژه‌نێت
گه‌روی كوكوختیه‌ك داخ بكهیتو پێ ی بڵێیت گۆرانیه‌كی غه‌ریبتر بڵێت.!بهگۆڕم بسپێره‌و لێم گه‌ڕێ
وه‌كو مارێك به‌عه‌زره‌ته‌وه ژه‌هره‌كه‌ی ئه‌كاته گیانی خۆی
ژه‌هرم ئه‌كرد بهبرینمهوه
وه‌كو كچێكی ڕ‌اكشاو له‌ناو ئه‌شكه‌وتێكی كۆنه ساڵا
دڵۆپ دڵۆپ تێزاب بچكێته سه‌ردڵی
دڵم له‌به‌ر بارانا ڕاگرتبوو
ئه‌ی دۆست….
من له‌م پرسه خانه‌دا دانهنیشتبام بۆ دۆسته له‌ده‌ست چووهكانم نه‌ده گریام
به‌م كۆڵانه تاریكه‌دا نه‌هاتبام چاره‌نوسی منیش وانه‌ده‌بوو
ڕوو له‌مه‌غریب وده‌ریا نه‌بووبام
با خۆڵه‌مێشی مردووه‌كانی بۆ من نه‌ده‌هێنا
به‌ڵام ده‌بوو له‌ئاهه‌نگی كوشتنی تۆدا له‌وێبم
ئاخر كه‌سێك نه‌یویست نازی پاساریه‌ك هه‌ڵگرێ به‌خوێنی خۆی كهسیرهبووه
كه‌س نه‌یویست دڵی شكاوی ئێمه بداته‌وه
كه‌س نه‌یویست له‌سه‌ر كێلی گۆڕێك بنوسێت
بۆچی لێره گشت كه‌س دڵی پڕه؟!
بۆچی كه‌س ده‌رگای عاتیفه‌ی ئه‌ویتر ناكاته‌وه؟
به‌ده‌نگی كچه فارسێك ئه‌دای شیعرێك ئه‌كات
كه‌س به‌مردوو شۆرهكهی نه‌وت:
ئه‌م مه‌یزه‌ده به‌وێران بوونی خۆی موعتاده
كه‌س نه‌یوت ئه‌وه بۆچی دڵی تۆ وه‌كو كاتژمێرێكی كۆڵه‌وار لێئه‌دا؟
ئه‌ی دۆست ئه‌م ئاسملنه لهباغێكی تاریك ئه‌چێت
گوڵه‌كانی كزكز بسوتێن
ده‌بوو من له‌وێبم
كاتێك مه‌رگ ده‌ست ئه‌خاته بیناقاقای عیشق
وه‌كو دڵدار له‌پرسه‌ی كوشتنی دڵدارهكهیدا
وه‌كو تاقانه له‌پرسه‌ی دایكی‌دا
له‌پرسه‌ی كوشتنی تۆدا
ده‌بوو من له‌وێبم و بڵێم:
ئه‌وه‌بۆچی گوڵ لێره نیانی خۆی ئه‌یكوژێ؟
له‌وێ بم وبڵێم:
به‌شوێن ئه‌و خوێنه‌دا بڕۆ له‌دڵی من ئه‌ڕژێ
ئاخر زه‌مانێك ئێمه پێكه‌وه‌بووین
له‌ماڵی ته‌نیای ڕۆحی خۆمان بووین
له‌وێبووین له‌وێرانه‌ی عیشقێكی تر
له‌وێ بووین له‌ناو لاشه‌ی مردووی خۆمانا بووین و
له‌ناو دڵ و ڕۆحی خۆمان نههاتبووینه ده‌ر
له‌وێبووین له‌مه‌یدانی جه‌نگێكی ترا
دواجاریش ئێمه له‌ماڵی ڕۆح نهچووبووینهدهردهبوو له‌وێ بم و
وه‌كو مناڵ زارم بنێم به‌مه‌مكی چرچی ئه‌و پیرانه‌وه
عه‌یامێكه خاڵی بوونه‌ته‌وه له‌شیرو له‌ززه‌ت
وه‌كو شه‌راب به‌جلی ساقیهكانا بڕژێ خوێن لهجلهكانم بتكێ
په‌ڕه په‌ڕه هه‌ڵوه‌رینی ئه‌و گوڵانه ماچ بكه‌م
داوێنی خاكی پاك ماچ ئه‌كه‌ن
وه‌كو سواڵكه‌رێك ئێواره‌ی لێدێو كارتۆنێك ڕائه‌خا
ئه‌و كۆڵانانه سه‌رم ببڕن یادگاریهكیان نیه تاڵ نه‌بێ
ئه‌و كۆڵانانه‌ی بۆ تاقهجارێكیش ئاوڕیان لێنهداینهوهو جێیان هێشتین
وه‌كو شارێك له‌دوكه‌ڵی لاپهڕهكانیا بخنكێ
سێبه‌ری ئه‌و منارانه بمكوژن كۆترێكیان پێوهنانیشێ
ئه‌و تارماییانه بریندارمكهن نامه‌كانیان لهمهلهكوتهوه دهنێرنبهخاكم بسپێره‌و لێم گه‌ڕێ
من بهدهریایهكدا تێئهپهڕیم فیرعهونهكانیشی پیا تێپه‌ڕیبوون
له‌جێیه‌كدا خوێنم ئه‌ڕژا خوێنی مهغۆلهكانیشی تیا ڕژابوو
له‌شوێنێكا بووتپهرستیم ئه‌كرد گریكه‌كانیش له‌وێدا بووتپهرستیان كردبوو
ئێستا ئیتر به‌سه‌ر ئه‌و زه‌مینانه‌ی پێچه‌وانه‌ی باران
گولله‌یان بۆسه‌ره‌وه تیا ده‌بارێ
وه‌ك باڵنده‌یه‌كی وێڵ ده‌بێ بفڕ‌م
وه‌ك گه‌ڕانه‌وه‌ی مردوویه‌ك دوای هه‌زار ساڵ
ده‌بێت باس له‌شتێكی غه‌ریب كه‌م
من له‌بری ئه‌وه‌ی سه‌رپه‌نجه‌كانم به‌لێوی مه‌مكه‌كان و دۆسێ ی پۆلیسخانهكانا جێبێڵم
هێڵه‌كانی ناوله‌پم جێهێشت
ناوچه‌وان و ئه‌ڵقه‌كه‌ی په‌نجه‌شم لهقوماری پێكێك باده‌دا دۆڕاند
ئێستا ده‌بێت بڵێم :ئه‌م ده‌ریا بێدڵه فرمێسكی كێیه
باجیهان بخنكێت لهدهریایهكدا لهچاوهكانهوه هاتووه
ده‌بێت بڵێم: به‌باڵ باوه‌شێنی كورسی ناكرێت
ئه‌و باڵانه‌ی چهپڵهلێئهدهن نافڕن
ده‌بێت بڵێم :دۆزه‌خ لێره‌یه له‌به‌رده‌می مردنا
چ ده‌كات له‌وێ له‌دوای مردن؟!
ده‌بێت بڵێم:من مناڵیم نیه كه‌سه‌كه‌م
مناڵیم بووه به‌عیبره‌ت
:من ماڵێكم نیهكهسهكهم
شاره‌كه‌ی من بووه بهقهرهبرووت
من نیشتیمانێكم نیه حه‌بیبم
نیشتیمانی من به‌ده‌ست كۆتر بازێكهوه فرۆشرا
من له‌وڵاتێك ئه‌چم تارمایی به‌ڕێوه‌ی با
لهجهنگهڵێك ئه‌چم خێڵهجنۆكه تیایا حوكم كابه گۆڕ‌و فه‌رامۆشیم بسپێره
داوای قه‌رزی ئه‌و سهدانهیان لێئهكردم
ڕوناكی وه‌كو گڵۆپێكی سیابه‌خت ئه‌بووه نیشانه‌ی كوێره‌كان
ئاخر كوێره‌كان له‌شه‌ودا نیشانه ئه‌پێكن
داوای گومرگی ئه‌و گوڵانه‌یان ئه‌كرد به‌خوێن ئاوم دابوون
دڵی ئه‌و گوڵانه‌یان ئه‌شكاند خوێنیان لێئهتكا
وه‌ك چۆن شه‌مشه‌مه كوێره له‌شه‌ودا دڵی حه‌قیقه‌ت ئهپێكێ و
گوڵه ئه‌ستێره‌كان ئه‌پێكن
كوێره‌كانیش ئاوا دڵ ئهپێكنبهخاكم بسپێره ئه‌ی میهره‌بان
ژیان تاقه‌ت پڕ‌و كێنه
ئه‌و شه‌قامانه‌ی وه‌كو كچێكی شونهكردوو بهمناڵێكهوه به گوناه ئاوسبوون
به‌وێنه‌ی ئه‌و سۆزانیه‌ی به‌ڕاستی عاشق بووه‌و ئیتر فایده‌ی نیه
ئه‌و چه‌ته‌ی بووه به‌خواناس و كه‌س باوه‌ڕی پێناكا
ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ی به‌سه‌ر خۆشی دێ و كه‌س ئیمانی پێنا هێنێ
كۆڵانه غه‌مگینه‌كانی غه‌ریبی و
شهقامهتاریك و دڵتهنگهكانی غوربه‌ت منیان كوشت
ئه‌و دڵانه‌ی له‌زه‌رفی خوێناوی پۆستهكانا چاوه‌ڕوانی ئهیكوشتن
به‌ئه‌ندازه‌ی شه‌قامه كۆنكرێتیه‌كان منیان كوشتبهگوللهی سوجده‌ی نابه‌جێ ئهیانكوشتم
سوجده بۆ خۆڵ ِو كۆشك و پۆساڵ و خوێن
ئه‌و ڕۆژانه ده‌یانكوشتم وه‌كو سواڵكه‌رێكی ڕه‌جاڵ
بهدهسماڵهكهم برینه‌كانم ده‌به‌ست
ئهودهسته خه‌یاڵیانه‌ی گوڵی سه‌ر گۆڕه‌كان ئاو ئه‌ده‌ن و
ئه‌و شه‌وانه ئه‌یان كوشتم گوڵهخاش خاشهكانم
بۆ گوڵه ئه‌ستێره‌یه‌كی موعتاد ئه‌سوتاند
شه‌وێك ئهیكوشتم تاریكی ئه‌ستێره‌كانی كوێر كردبوو
به‌خوێنی كۆترێك له‌دڵی منا ئه‌یخوێند و
به‌دیار چاومه‌وه سه‌ریانبڕی، نوسیم
تهنافهكان ته‌نیا ئه‌و سه‌رانه بهرزئهكهنهوه نه‌كه‌وتوونه‌ته سه‌رزه‌وی
له‌سه‌ر دیواری مه‌یخانه‌كان نوسیم
ئه‌م منارانه تا به‌رزبنه‌وه له‌خوا دور ئهكهونهوهبهخاكم بسپێره
شه‌وێك منی كوشت یاساوڵه‌كانی خوێن هاتن و
بتی مه‌عشوقه‌كانیان كردبوو به‌خودای خۆیان
ئه‌و شهوهمانگ به‌دارشه‌قی بێقاچهكانهوه سه‌ری له‌ماڵی هه‌تیوه‌كان ئه‌دا
خۆر له‌پشت سه‌ری هه‌وره ئیفلیجهكانهوه گیانی ده‌رئه‌چوو
ئه‌وشارانه‌ی به‌خوێنی دڵشكان نغرۆبووبوون
كردنیان بهمهیتخانه
خوێنی پێغه‌مبه‌ره‌كان له‌سه‌ر چ خاكێك ڕژا ،ئاله‌وێدا خوێنیان ڕشتین.!
دڵی خودا له‌سه‌ر چ زه‌مینێك شكا، ئاله‌وێدا دڵیان شكاندین.!ئه‌و وێنانه‌یان ده‌كوژانده‌وه له‌سه‌ر دڵمان هه‌ڵمان كۆڵیبوون
خوێنی كچێنی ئه‌و فریشتانهیان ئه‌ڕشت له‌ئاسمانی خه‌یاڵه‌وه ده‌هاتن و
له‌ناو كتێبهكانا سه‌ماین ئه‌كرد
ئه‌و باڵندانه‌ی زمانیان ده‌بوون به‌باڵ زمانیان ده‌بڕین
له‌سه‌ر ئه‌ژنۆ ئه‌كه‌وتن و ناوچاوی سوجده‌یان ئه‌خسته خوێنه‌كه‌ی خۆیان
سه‌ری ئه‌و كهناریانهیان ئه‌دا بهدهزگیرانهكانیان
چاوه‌كانیان پڕبوون لهخواحافیزی نابه‌دڵ
دڵی ئه‌و بولبولانهیان ئه‌خسته زه‌رفی نامه‌كانه‌وه
وه‌ك ده‌نگدانه‌وه‌ی هه‌زاره‌ها كوكوختی له‌ئاسمانێكی دڵشكاودا
وه‌ك ده‌نگی گۆرانیه‌كی به‌جێماو لهمهیخانهیهكی ڕوخاودا
ناڵه‌ی دڵیان تا ئه‌و سه‌ری ئاسمانه‌كانی مه‌له‌كوت ئه‌ڕۆیشت.!له‌ساڵی تاعونگیریه وێرانكهرهكهوه هاتووم
تاوه‌كو لاشه خۆره‌كان گۆڕی دۆسته‌كانم ههڵبدهمهوهو
لێیان بپرسم:
ئه‌رێ ئێوه چه‌ند به‌دڵشكاوی ژیانتان جێهێشت؟
ئه‌ڕی ئێوه تاچه‌ند مردوو په‌رسته كانتان خۆشه ئه‌ویست؟
بهمهیتخانهیهكم بسپێره
من له‌مه‌مله‌كه‌تی تارماییه‌كانه‌وه به‌ناو كه‌لاوه‌كانی ئومێددا ده‌هاتم
مه‌رگ چۆن له‌ده‌ستی سواڵكهرهكاندا سه‌وز ئه‌بێت
ئاوا له‌ده‌سته‌كانی منیشا سه‌وز ئه‌بوو
صه‌گ چۆن خوێنی خاوه‌نه كوژراوه‌كه‌ی ئه‌لێسێته‌وه
ئاوا برینه‌كانی تۆم تیمار ئه‌كرد
به‌سه‌ر باڵای دره‌خته‌كانه‌وه سوجده‌م بۆ مانگ ئه‌برد
دڵم پڕبوو لهمرهكهب و شه‌رابی خوێنی شه‌وه سوره‌كانی هه‌رزه‌كاری
ئێسقانه‌كانی خۆمم ده‌بینی به‌بێ گۆشت و ماسولكه گۆڕستانه‌كانی ده‌پێوا
ئه‌و سه‌ربازه مۆمیایانهم ده‌بینی
وه‌كو بزمار به‌ده‌رگای كۆشكه‌كانه‌وه داكوترابوون
ئه‌و باڵانهم ده‌بینی به‌گولله‌ی ئیمانداره‌كان شكابوون
ئه‌و ڕۆحانهم ده‌بینی لهخهڵوهتا بووبوون به بوغورد
ئه‌و دڵانهم ده‌بینی به‌گڕی مۆمه‌كان خۆیان سوتاندبوو
ئه‌و عاشقانه‌م ده‌بینی ساڵی خۆڵبارینهكان
بووبوون به‌ژێر خۆڵی گۆڕه‌كانه‌وه
ئه‌و شهمشهمهكوێرانهم ده‌بینی به‌تریفه‌ی مانگ گیانیان ده‌رئه‌چێ
ئه‌و گوڵهئهستێرانهی نه‌سوتێن ئه‌مرن
سهرخۆشانهو مه‌ستانه گۆرانیم ئه‌وت وئهڕۆیشتم
ده‌نگێك له‌مه‌یخانه‌كانه‌وه بانگی ده‌كردم
وه‌ك له قوڵایی ویژدان و له غه‌یبه‌وه با‌نگم بكات وابوو
((ئه‌ی دۆست دڵی ئه‌م شه‌وه بهڕشانهوهیهك مه‌شكێنه
سه‌رخۆشی ئه‌م شه‌وه بۆ گۆرانی كونه پهپویهك تێك مه‌ده))به‌خاكم بسپێره ئه‌ی میهره‌بان
له‌سه‌ر ئه‌و چه‌قۆیانه‌ی به‌دیار چاوی دۆسته‌كانمانه‌وه سه‌رمان ده‌بڕن ڕاكشێ
به‌دیار ئه‌و گوڵانه‌ی باخچه ئهیانسوتێنی بمكهبهخۆڵهمێشی عه‌شق
زه‌مانێك ده‌ستم بۆ ئه‌و شه‌مه‌نه‌فه‌رانه بهرزئهكردهوه
له‌به‌ر خاڵیبوونی گیرفانه‌كانم نه‌یانتوانی له‌م هه‌ساره دورم خه‌نه‌وه
خواحافیزیم له‌و كه‌شتیانه ئه‌كرد بێ گوێدانه دڵتهنگیهكانم گۆرانیان ئه‌وت
هه‌ناسه‌م بۆ ئه‌و فریشته كوژراوانه ههڵئهكێشا
به‌و گوللانه مردبوون به‌ر دڵی ئێمه كه‌وتبوون
بۆ ئه‌و موسافیرانه‌ی به‌ناو غوباری ساڵ‌و سه‌ده‌كاندا سرودیان ئه‌خوێند ئه‌گریام
به‌ناو ته‌می كاره‌ساته‌كاندا ئه‌هاتن و پرچیان ئه‌ڕنی
خوێنی پهڕهسێلكهكانیان به‌سه‌ر په‌ڕه‌ی كتێبه‌كاندا ئه‌ڕژان
لاسكی گوڵه‌كانیان بهكهڵبهی سه‌گه‌كان ئه‌قرتان
كچێنی ئه‌و فریشتانهیان ئه‌برد له‌ناو لاپه‌ڕه‌ی كتێبهكانا خه‌وتبوون
گۆرانیه‌كانیان پڕبوون له‌خوێن و سهراب
به ژێر خوێنا ئه‌ڕۆشتن و چهترهكانیان دائه‌خست
بێ‌دڵ و دڵداریان به‌یه‌ك شێوه ئه‌كرد به‌دارا
شه‌یتان په‌رست وخوا په‌رستیان به‌یه‌ك سزا ئه‌كوشت.!كاتێك جاده‌كان به‌ناو دڵی یه‌كتریدا ده‌چنه گۆڕستان و
موسافیره‌كان له مه‌رگ هه‌ڵدێن
كاتێك ده‌نگ هه‌ڵ ئه‌بڕی گۆرانیه‌كی غه‌ریب بڵێ ی و
تێزاب بهگهروتا ئهكهنا خوار
به‌خاكم بسپێره
وه‌كو مارێك مارێك قوتدات قوتم ده ئه‌ی خاك
وه‌ك و كیشوه‌رێك بوومه‌له‌رزه هه‌ڵی لوشێ هه‌ڵم لوشه
وه‌ره‌و ئه‌م كۆڵه‌واره له‌كۆڵی ژیان كه‌ره‌وه
وه‌ره‌و ئه‌م داڵه برسیه له‌م مناڵه نیوه مردووه دور خه‌ره‌وه
من ده‌مه‌وێت به‌باڵی ئه‌و چه‌قۆیانه‌ی سه‌ری كاره‌ساته‌كان ده‌بڕن بفڕ‌م
هاڕاوه‌ی ئێسقانه‌كانم بكه‌م بهتابووت بۆ مه‌ینه‌تیه‌كان
له‌به‌رده‌م دنیایه‌ك عابیدی جۆراو جۆر‌و
بوتسازێكی ناشیكارا
دڵی خۆم بكه‌م به‌قه‌ڵغانی گوللهكوێرهكان
به‌ڵام غوڵامی لاشهخۆرهكهیه مردن
جه‌نگ نۆكه‌ری ئه‌م مردوو خۆره‌یه!!من ده‌مه‌وێ له‌سه‌ر كفنه سپیه‌كه‌ی خۆم
ستیانی ئه‌و كچه بابده‌م ساڵه‌های ساڵ خۆشم ئه‌ویست
وه‌ك چاو داخستنی به‌ر له‌سێداره چاوه‌كانم دابخه‌م و
له‌بری عه‌ترێكی كچانه به‌خوێن بنوسم
یه‌شتا ژیانم خۆشئه‌وێ
له‌سه‌ر به‌فری ئێواره‌یه‌ك خوێنی خۆم به‌جێبێڵم وبێڵم
بێ تۆ ژیان سهختهئهی عیشق
قه‌دی دره‌خته‌كان به‌وێنه‌ی دڵێك هه‌ڵكۆڵم
تاتۆش بزانی عیشق مایه‌پوچه
بۆ كچێك كهبرینهكهی ئه‌و خوێنی منی لێده چۆڕا
له‌سه‌ر دڵی خۆم وه‌سیه‌ت نامه‌یه‌ك بنوسم
ته‌مه‌ن چه‌ن فانیانه تێپه‌ڕی..!!
ئه‌و هه‌موو جوانیه چه‌ن به‌ئاسانی تیاچوو!
بۆ مناڵێك كه لاشه خۆره‌كان به‌دیاریه‌وه سفره ڕائه‌خه‌ن بڵێم
خوێنی ناو ئه‌م پێكه سارده
بۆكهسانێكه هه‌رگیز به‌سه‌ر خۆشی خه‌یاڵ نابیننلۆكه له‌سه‌ر برینی ئه‌و مردووه دامه‌نێ زوخاوی لێوه دێته ده‌رێ
له‌گۆڕی ئه‌م مۆمیاییانه درهم بێنه‌و تاته قوڕهكهم بخوێنه‌وه
ته‌لیسمی ئه‌م تاعونه بشكێنه به‌سه‌ر شارا ئه‌بارێ
ئه‌م په‌یامه‌ش بۆ نه‌وه‌كانی دوای خۆم به‌جێدێڵم
تابیدهن بهپێغهمبهرێ خودا له‌بیری چووبینرێوهكو ئه‌وو گولله‌ی نیشانه شكێنێ ئه‌یگرێته دڵی یار بمكوژه
وه‌كو ئه‌و قوڵینگانهی گۆرانیه‌كانی خواحافیزیان پڕه له‌گریان، گه‌روم پڕه
وه‌كو مانگی دڵشكاوی شه‌وه‌كانی مانگ گیران ، له‌ئاسمان بێتاقه‌تم
وه‌ك ئه‌و په‌پوله‌ی لهلیتاوی شارا ئهخنكێ ،دڵم به‌خوێن گیراوه
من ده‌مه‌وێ
وه‌ك پاڵه‌وانی ئه‌و شیعرانه‌ی خاوه‌نی ده‌سته‌كانی جاویدانیین
دڵم له‌ژێر چنگی ئه‌م پڵنگه‌ی جه‌ساره‌ت ده‌ربهێنم و بڵێم:
ئیتر نۆره‌ی تۆیه بمریت
بڵێم :گوڵ گله‌یی له‌كێ بكات كه باخچه نابووتی ئاو بدات؟
قهصابخانهیهك بدۆزمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی په‌پوله‌كان خۆیانی تێدا بكوژن
قامچی له‌ده‌ستی جه‌للاده‌كان وه‌رگرم وبڵێم:
نۆره‌ی منه به‌عه‌زاب ویژدان ئێوه بكوژم
دڵی ئه‌و بووكه شوشانه بده‌مه‌وه به‌باوه‌شی مناڵه‌كانه‌وه كوژراون
وه‌كو گڵۆپێك له‌پێشی كهشتیهكانهوه بڕۆم و
بانگی دۆلفینه‌كان بكه‌م
وه‌رن جگه‌ره‌یه‌ك بكێشن له‌گه‌ڵمان
ئیتر كه‌س ئێوه نابات بۆ قهصابخانهكان
ئێمه نامانه‌وێ مردن بكڕین
من ده‌مه‌وێ وه‌ك ئه‌و باڵنده‌ی وێنه‌ی دڵی له‌سه‌ر باڵی ئه‌كێشێ
ده‌رگای ئه‌م چاره‌نوسه بشكێنم وبڵێم :
من ئیمانم به‌كلیل نیه
ئاخر سه‌خته شه‌وێك مانگ لێره نیه كتێبێكی داخراوی بۆ نه‌گه‌ڕێیت
باروت بۆ په‌پوله‌یه‌ك بسوتێنی له‌تاریكی په‌ست بووه!!من نامه‌وێ ئیتر له‌سێبه‌ری ئه‌م هه‌ورانه‌دا سه‌رخه‌وێك بشكێنم
وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌بیابان یاخی بن نایانه‌وێت ببارێن
له‌خامۆشی ئه‌و عیشقانهی میراتیهكانیان گۆڕێكی شپرزه‌یه
له‌ناڵه‌ی ئه‌و ڕۆژگارانه‌ی په‌ڵه خوێنه‌كان بوون به‌هه‌ور
به‌دیار ئه‌و كتێبانه‌وه به‌فریشته چاو شینهكانهوه ژان ده‌یانگرێ
من ده‌مه‌وێ مامانه‌كه‌ی خۆم بدۆزمه‌وه پێی بڵێم :
بۆچی هێڵات بێمه دنیا؟؟
من ده‌مه‌وێ له‌بری مێژوو
ئه‌و گوللانه‌ی به‌ردڵی خه‌یاڵم كه‌وتن
له‌سه‌ر لاپڕهی كتێبه‌كان ڕیزیان بكه‌م
وه‌كو پارچه‌یه‌ك كلێنس
ناو چاوم لێبكهمهوهو ئه‌شكی پێبسڕم
ئه‌فسانه‌كان بخه‌مه ته‌نوری پیره‌ژنه‌كان و بڵێم:
هیچكات خاوه‌نی ئه‌مانه نه‌بووم و هه‌رگیزیش خاوه‌نی ئه‌مانه نیم
ئه‌و دره‌ختانه‌ی به‌چه‌قۆ بۆ یادگاری له‌سه‌رم نوسین و
خوێنیان له‌به‌ر ئه‌ڕۆیی
بكه‌م بهخهڵوزو بڵێم: وه‌ها مێژوویهكم ناوێ
به‌چه‌قۆیه‌ك هێڵه‌كانی ده‌ستم بكوژێنمهوهو
هاوار بكه‌م:
من به‌م چاره‌نوسه ڕازی نیم …..من ڕۆحی ئه‌و دڵشكاوانهم هه‌ڵگرتووه له ده‌غیله خوێناویهكاندا به‌جێماون
به‌خاكم بسپێره
زهمانهیهك ئیتر ئێمه له‌دوای سێبهرهكانهوه ده‌ڕۆین
به‌ر له‌وه‌ی ئاگر هه‌ڵبكه‌ین ئه‌بین به‌خۆڵه‌مێش
كه‌مه‌ری گوڵێك بگرین خۆمان ههڵدهوهرێین
جگه‌ره بده‌ین به‌ده‌م ئه‌و فریشتانه‌وه دوكه‌ڵی جه‌نگه‌كان ڕه‌شی كردوون
مردن ده‌كه‌وێته پێش لهدایكبوونمانهوه
ئیتر لهئاویلكه دانی ئه‌و په‌پوله‌دا ئومێد مه‌چێنه كه‌ئه‌و باڵی لێناڕوێت
له‌ناو چاوما ده‌رگا كراوه‌كان مه‌بینه كه من له‌شه‌ڕی دیواره‌كان هاتوومه‌ته‌وه
له‌ناو دیواره وههمیهكانا بۆم مه‌گه‌ڕی
من له‌سه‌ر زه‌مینی حه‌قیقه‌تا كوژراوم
لهنوتفهی ئه‌م عیشقه‌دا چاوه‌ڕێ هاتنی من مه‌كه
من له‌خوێنی فریشتهكانا خنكاومبهگۆڕی جاویدانیم بسپێره‌و شوێن ده‌سته‌كانم بسڕه‌وه
وه‌كو ئه‌و شاعیره‌ی یادگاریه‌كانی له‌سه‌ر برینه‌كانی ئه‌نوسێت ،دڵم ته‌نگه
وه‌ك باڵنده‌یه‌ك قه‌فه‌زه‌كه‌ی له‌ته‌م و مه‌ینه‌ت چنرابێت
شوێن چه‌قۆی زه‌مه‌نه‌كان به‌شه‌راب ساڕ‌ێژ ئه‌كه‌م
وه‌ك سه‌مای ماسیه‌ك به‌تۆڕی ماسیگرێكهوه بۆ تۆزێك ئومێد ئه‌گه‌ڕێم
وه‌ك وێنه‌یه‌كی شێواو خوێنی كوژراوێك دروستی كردبێت
ده‌مه‌وێت ئه‌و باڵنده خه‌یاڵیه بخوڵقێنم له‌سه‌ر دره‌ختی حه‌قیقه‌تیش ئه‌خوێنێ
به‌ڵام سه‌خته ئه‌ی میهره‌بان
له‌وسه‌ری ژیانه‌وه هاوار بكه‌یت
ژیان هیچ نیه جگهلهدڵشكانێكی به‌رده‌وام
مردن هیچ نیه جگهلهكۆتاییهكی شیرین بۆ ژیان
وه‌ك له‌بیركردنی ئه‌و عه‌تر فرۆشانه‌ی
ڕۆحی گوڵه‌كانیان ئه‌كرده شوشه‌ی دڵی ئێمه و
له‌ناو خاكا ده‌بوون بهشهرابێكی تاهه‌تایی داپۆشراو
خوڵقاندنی سه‌خته
به‌ڵام نمه‌ك حه‌رام نیم
وه‌ك ئه‌و گوڵانه‌ی فڕێ ئه‌درێنه سه‌ر تابووكان و
هه‌رله‌وێدا ئهژاكێن ،پهژموردهبم
من ئه‌م ئازارگهله سه‌خته له‌بیر ناكه‌م
كه‌وه‌ك یادگاری كوشتنی یار له‌بیر كردنی ئه‌سته‌مه
وه‌ك به‌جێمانی مقه‌ستی نه‌شته‌رگه‌ری له‌دڵدا
له‌بیركردنی سه‌خته
hardishafiq@yahoo.com
…