ئێمه‌ماینه‌وه ئه‌وان ڕۆشتن.
ئێمه‌ماینه‌وه ئه‌وان ڕۆشتن.
خۆڵ ماوه بیکه‌نه چاومان؟ ئه‌م هه‌موو خۆڵه‌تان له کوێ بوو؟
جه‌بار حهمهدسهرهتا ئه‌زانم ئه‌م نووسینه ئه‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ندێک، ئه‌گه‌ر هه‌مووشیان له حیزبی کۆمه‌نیستی کرێکاری نه‌بێ، دڵگران بکات و قسه سوواوه‌که‌یان هه‌زار باره بکه‌نه‌وه، به‌وه‌ی دۆراوه‌و به‌بای ناسوێنالستی کوردی شه‌ن ئه‌کات و ده‌مێکه ده‌ستمان لێشتووه و،،،،،،هتد به‌ڵام ئه‌مانه حه‌قیقتێکن چاوپۆشی لێیان ناکرێت…..(ئه‌وه‌ی حه‌قیقه‌ت نازانێت گه‌مژه‌یه،ئه‌وه‌ی ئه‌یزانێ و خۆی لێلائه‌دات تاوانباره).
له‌م مانگه‌داو له 14/7/2000 پێنج مرۆڤ له نێوان سه‌ر سه‌ختی و شه‌ڕه‌نگێزی دوو حیزب گیانیان به‌هه‌ده‌رچوو،کوژران.(شه‌هید وشه‌یه‌کی دینیه به گیانی ئه‌واندا داینابڕم،گیان به‌ختکردووش بۆ مه‌به‌ست داتاشراوه ، بۆیه ئه‌ڵیم گیان به‌هه‌ده‌رچوون) گیان به‌هه‌ده‌رچوون ئه‌و کرداره خۆنه‌ویسته‌یه که مرۆڤه‌کان ون ئه‌کات و جارێکی تر نایان بینینه‌وه.خۆنه‌ویست ئه‌که‌ونه ئافاتێکه‌وه که پێشتر درکیان پێنه‌کردووه،که‌من مه‌به‌ستی بابه‌ته‌که‌م ئه‌مه‌نیه.
له ڕوداوێکی چاوه‌ڕوان نه‌کراو،(ئه‌گه‌ر چاوه‌ڕوان بکرایه ئه‌بوایه وا نه‌بوایه)، پێنج لاوی خوێن گه‌رمی مرۆڤ دۆستی بێ‌ئاگا له‌و به‌رامبه‌رێنه گیانیان به‌هه‌ده‌رچوو.که زۆر جار له به‌رامبه‌رکێی شه‌ڕنگێزیی دوو که‌سدا، دوو کۆمه‌ڵدا یان دوو حیزب‌دا چه‌ند که‌سێک به‌هه‌ده‌رئه‌چن و ئه‌بنه قوربانی مه‌رامه‌کانیان، جا مه‌رامی ئه‌رێیی یان نه‌رێی بێت. ئه‌مه به دوو باردا ئه‌شکێته‌وه،یان ئه‌بێته ماڵوێرانی که‌سانی تر و زۆری تریش به‌دوایدا به‌هه‌ده‌رئه‌چن،یان به به‌هه‌ده‌رچوونی ئه‌وانه ڕێچکه‌ی ژیانێک ئه‌گۆڕێت و به ئاقارێکی تر ئه‌ڕوات. زۆربه‌هه‌ده‌رچوون ئاقاره‌که به لایه‌نی نه‌رێییدا ئه‌بات.وه‌ك تیاچوونی که‌سانی سیڤیلی نێوان جه‌نگه‌کان،کاره‌ساته مرۆیه‌کان یان ئافاته سروشتیه‌کان،که ئه‌مانه ماڵوێرانی فه‌وتان و نه‌خۆشی و سڕینه‌وه‌ی به‌دواوه‌یه.ئه‌م به‌هه‌ده‌رچوونه که‌سوکار خه‌مبار و مناڵکانیشیان بێئه‌وان گه‌وره ئه‌کات که تاله‌ژیاندابن ئاکاری سایکۆلۆجی خراپ جێده‌هێڵێت.
بابزانین گیان به‌هه‌ده‌رچوونی ئه‌م پێنج مرۆڤه که یه‌کێکیان خۆشه‌ویشترین هاوڕێم و نزیکترین که‌سم و پورزامه، ڕووداوه‌کانیان به‌ره‌و کوێوه برد؟،،یان گیان به‌هه‌ده‌رچوونی ئه‌مان چی ئه‌رێیه‌کی له وپێناوه‌دا دروست کرد؟ که ئه‌مان و چه‌ندانی تر ساڵانێکی زۆر خه‌باتیان بۆ ئه‌کرد؟
له شه‌ڕفرۆشتنێکی به‌رنامه بۆ داڕێژراوی نامرۆڤی و نادیموکراتی، یه‌کێتی نیشتمانی کوردوستان به حیزبی کۆمه‌نیستی کرێکاری کوردوستان،که بیانووه‌که‌ی دوورخستنه‌وه‌ی باره‌گا حیزبیه‌کان له ناوشاردا بوو،ئه‌م کۆمه‌ڵه پێنج که‌سیه که بۆ پێداویستی کڕین هاتبوونه ناوشار،له گه‌ڕانه‌وه‌یاندا به‌ره‌و باره‌گاکه‌یان له گرده‌که‌ی عه‌لی ناجی، ئه‌که‌ونه ناو مه‌فره‌زه‌یه‌کی یه‌کێتیه‌وه و ده‌ستڕێژیان لێئه‌که‌ن و هه‌ر پێنجیان بریندار ئه‌که‌ن، که دواتر هه‌موویان گیان له‌ده‌ست ئه‌ده‌ن.هه‌ندێکیان به برینداری ئه‌که‌ونه ده‌ستیان، به‌ڵام ئه‌مان دڵڕه‌قانه ئه‌یان کوژن و لاشه‌کانیشیان ده‌ستبه‌سه‌ردا ئه‌گرن و نایانده‌نه‌وه به که‌سووکاریان،دوای ئه‌وه‌ی که‌سووکار به چه‌نده‌ها ته‌کلیف و په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی لاشه‌کان خه‌ریک ئه‌بن ،یه‌کێتی پێنج گۆریان له گردی سه‌یوان پیشان ئه‌دات و ئه‌ڵێن لێره ناشتوومانن ،ئێستا ئه‌م گۆڕانه جیاواز له گۆره‌کانی تر و به‌شێوه‌یه‌کی تر و به ڕه‌نگێکی تر له گردی سه‌یوانن (ئه‌گه‌ر ئه‌وان بن،که‌س دڵنیا نیه).
ئاکامه‌که‌ی چی بوو؟
حیزبی کۆمه‌نیست ( به‌قسه‌ی خۆیان دوای ڕووداوه‌که که باسیان ئه‌کرد) ماوه‌یه‌ک پێش ئاگایان له‌م داوه بووه که یه‌کێتی بۆیناونه‌ته‌وه. ده‌سته‌یه‌ک له سه‌رکردایه‌تی له گه‌ڵ نه‌وشیروانی ئێستای گۆڕان و کۆن یه‌کێتی له دانیشتن و گفتووگۆدابوون،،،، بۆ چی؟ بۆ هێشتنه‌وه‌ی باره‌گاو ڕادوێکه‌یان؟یان بۆ نه‌کوشتنی هاوڕێیانیان؟
هه‌ر له‌وکاته‌دا که ئه‌مان له‌دانووستاندا ئه‌بن ئه‌قومێ،نازانین ئه‌مان به‌زیره‌کی خۆیان ده‌رباز ئه‌که‌ن یان نه‌وشیروان خاتریان ئه‌گرێت؟
نه باره‌گاو ڕادوێکه‌یان پێپارێزرا نه‌گیانی هاوڕێیانیشیان له به‌هه‌ده‌رچوون رزگار کرد،به‌ڵکو په‌رشوو بڵاوه‌یان پێکرا و زۆربه‌یان له هه‌نده‌ران گیرسانه‌وه،،به‌هۆی ئه‌م ڕووداوه‌وه مافی په‌نابه‌ریان وه‌رگرت و ژنه‌کانیشیان مێردیان کرده‌وه، که‌مافی خۆیانه.
هاوکێشه‌که که حیزبی کۆمه‌نیست به مێشکی سیاسیانه‌ی زیره‌ک خه‌ریکی بوو زۆر ناڕێک ده‌رچوو،ته‌مه‌ڵه‌کان له گه‌ڵ ڕێزم بۆیان باشتریان شیکار ئه‌کرد.(مه‌به‌ستم ته‌مه‌ڵه له بواری هاوکێشه شیکار کردن)، بۆ ڕیش چوون سمێڵیشیان نایه بانی ،هه‌رچه‌نده باوی ئه‌م په‌نده نه‌ماوه،ڕیشوو سمێڵ به‌مانا فه‌لسه‌فیه‌که‌شی تیاچوونی لای زۆر که‌س هه‌ر براوه‌یه.
هه‌مووساڵێک نزیکانی ئه‌م پێنج گیان به‌هه‌ده‌رچووه به ناوی خۆیان و حیزبه‌وه یادیان ئه‌که‌نه‌وه،داخی دڵی خۆیان و توانجه سیاسیه‌کانیان ڕوبه‌ڕووی ناسوێنالیست و یه‌کێتی نیشتمانی کوردوستان ئه‌که‌ن.
یادکردنه‌وه‌یان زۆر پیرۆزه،من هه‌رگیز له‌بیرم ناچن،به‌تایبه‌تی ئه‌و هاوڕێ و براو که‌سه‌م شێخ عه‌بدوول.
به‌ڵام با بزانین به تیاچوونی ئه‌مان چی له سیاسه‌تی حیزبی کۆمه‌نیستی کرێکاری گۆڕا؟چه‌ند هه‌نگاو له کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشان نزیک بوونه‌وه و چۆن بوونه ڕابه‌ری ئه‌وان و ئێستا جمهوریه‌تێکی سۆسیالیستیان دروستکردووه‌و کرێکاران خۆیان حوکمی خۆیان ئه‌که‌ن؟،ده‌وڵه‌تێکی سکویلاری غه‌یره قه‌ومی غه‌یره دینیان دامه‌زراندووه وکه‌سووکاری ئه‌م پێنجه‌ش له‌م ده‌سکه‌وته به‌روو بوومی گیان به‌خت کردنی ڕۆڵه‌کانیان ئه خۆن تا ئه‌مرن؟ سازکه‌رانی ئه‌م جینایه‌ته به‌کوێ گه‌شتوون؟دراونه‌ته ده‌ست دادگایه‌کی عادیلانه؟له‌به‌رده‌می خه‌ڵکدا دادگایی کران؟
بێگوومان ئه‌مانه هه‌موو ئه‌و قسه خۆشوو به‌تامانه‌یه که حیزب و ئه‌ندامانی له ڕابردوو ئێستا‌و داهاتووشدا وه‌کو نقوڵی ترش و دایئه‌کرمێنن.
پێنچ مرۆڤی گرنگ بۆ که‌سوکاریان و کۆمه‌ڵگا به‌هه‌ده‌رچوون،حیزب باره‌گاو ڕادوێی بوو به مێژوو،ئه‌ندامان په‌رشوو بڵاو بوون،له پای سیاسه‌تی نه‌فامانه‌ی حێزبێک که ئێستاش نه‌ک هیچی بۆ کرێکار‌و زه‌حمه‌ت کێش نه‌کردووه،ته‌نانه‌ت له‌و پێله‌هه‌وایه‌ی یه‌ک تۆسقاڵ دانه‌به‌زێت و به‌خۆیدا ناچێته‌وه.نۆ ساڵه حیزب له کوردوستان و ناوچه‌ی خاوه‌رمیانه(خۆیان وته‌نی) سیاسه‌ته‌کانی وه‌ک لاستیک به‌هه‌موو لایه‌کدا ئه‌کشێنێ له کون زیاتر یه‌ک کون‌یان پڕ نه‌کرده‌وه.بۆشایه‌کی سیاسی گه‌وره که زۆر له ئایدۆلۆژیا‌و حیزبی تر که له چاو ئه‌وان دوێنێ درووست بوون، ئه‌وا جه‌ماوه‌رێکی به‌رچاو بۆ خۆی دروست ئه‌کات وپێی خۆی له‌و کۆمه‌ڵگایه‌دا ئه‌کاته‌وه،که‌چی ئه‌مان به مێژوویه‌کی دوور‌و هه‌زاره‌ها خه‌ڵک له‌ده‌وریان له که‌م بوونه‌وه‌و کاڵ بوونه‌وه زیاتریان لێنابینین.من ئه‌زانم وه‌ڵامتان بۆ ئه‌م قسانه‌ی من هه‌یه،به‌ڵام هیچی تازه‌نیه هه‌ر ئه‌وانه‌ن که چه‌ند ساڵه ئه‌یڵێنه‌وه.
پێنج که‌س گیانیان به‌هه‌ده‌رچوو له پێناو چوار دیواری ڕادوێیه‌کدا که دوایی تاڵانیشکرا.له پێناو سیاسه‌تێکی چه‌وتی ناسیاسی کاڵفامانه.
ده‌سکه‌وتی کرێکار و زه‌حمه‌تکێش ئه‌وه‌بوو ڕادوێکه‌ت به‌جێبهێله با خوێن له لووتی هاوڕێکه‌ی نه‌یه‌ت،هه‌موو ئه‌تانزانی که ئه‌مه پیلانێکی ئێرانه و به یه‌کێتی ئه‌یکات،،مێژووتان خوێندووه؟ یان ئه‌تانزانی ئه‌مه گه‌مه‌و یاریه‌کانی خۆتانوو حیزبی کۆمه‌نیستی ئێرانه؟که سیاسه‌ته نه‌رێیه‌کانی ئه‌وانه ڕشتوویانه‌و ئێوه‌ش پێی لێئه‌خه‌ن.پاش نۆ ساڵ گیان به‌هه‌ده‌رچوونی پێنچ ڕۆحشیرین و سه‌وداو مامه‌له‌ی ئه‌م دوایانه‌ی حیزبی کۆمه‌نیستی کرێکاری له‌گه‌ڵ یه‌کێتی(که دانیشتنیان کردووه)وتاره‌که‌ی مه‌نسور حیکمه‌ت*(تاوانی یه‌کێتی نیشتمانی له‌دژی خه‌ڵکی کوردوستان مه‌حکومه،ئێمه ئه‌مێنینه‌وه ئێوه ئه‌ڕۆن) جارێکی تر بڵاو ئه‌که‌نه‌وه،که بۆ ئه‌و بۆنه‌یه‌ی نووسیوه. هه‌مووی دروشمی بریقه‌داری به‌ئاسمانه‌وه‌یه،که‌یه‌ک خاڵیان نه‌هاتۆته‌دی ئه‌وه‌نه‌بێت ئه‌وان ڕۆشتن و ئێمه‌ش ماوینه‌ته‌وه…….بۆ؟
خۆڵ ماوه تا بیکه‌نه چاومان؟خۆ هه‌مووتان به‌کارهێنا،،،،ئه‌م هه‌موو خۆڵه‌تان له‌کوێ بوو؟
له ساڵیادی ئه‌و هاوڕێ خۆشه‌ویسته‌م کاکه عه‌بدوول و هاوڕێکانی و هه‌موو ئه‌وانه‌ی خۆنه‌ویست گیانیان به‌هه‌ده‌رچوو، سه‌ری ڕێز نه‌وی ئه‌که‌م بۆ پاکی و مرۆڤدۆستی وڕۆحشیرینیان.http://www.hawpshti.com/pdf/2009/Tawani-puk-MH-2000.pdf *
14/7/2009
Rzgar_4@yahoo.com