ده‌سه‌ڵاتی پارت به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌کانی کانوندانان، جێبجێکردن و دادوه‌ریدا
ده‌سه‌ڵاتی پارت به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌کانی کانوندانان، جێبجێکردن و دادوه‌ریدا
شاخه‌وان شۆڕش
ژولای 2009له‌م وتاره‌دا به‌کورتی سه‌رنج ده‌ده‌ینه ده‌سه‌لاتی پارت به‌سه‌ر پارله‌مان، ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌بردن و داوه‌ری له باشوری کوردستاندا له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری ی.ن.ک و پ.د.ک دا.
پارله‌مان له‌دوای دابه‌شکردنه ففتی ففتیهکهی ساڵی 1992 که‌وته‌ژێرده‌ستی هه‌ردوو پارت. دوای 2005 دیسان له‌سه‌ر بنچینه‌ی 41 به 41 دابه‌شکرایه‌وه. پارله‌مانی کوردستان له‌وه‌ته‌ی هه‌یه لهپرسیارهگرنگهکاندا بێدهسهلاته، ئه‌گه‌ر پرسی له‌پرسیارێکی گرنگ پێ بکرێت، کاتێک ده‌کریت که‌هه‌ردوو پارت له‌سه‌ر بریاڕێک ڕێکده‌که‌ون و پارله‌مانیش بێیهکودوو مۆری په‌سندکردن لهبریارهکه ده‌دات. بۆنمونه له په‌سندکردنی ده‌ستوری ئێراق، هه‌ردوو پارت له‌نێوان خۆیاندا له‌سه‌ر بڕیاره‌که رێکه‌وتن، ناردیان بۆ پارله‌مان، که‌له‌ماوه‌یه‌کی که‌مدا بێ هیچ ره‌خنه و پێشنیارێک مۆری په‌سندکردنیان لێدا. له‌کاتێکدا ده‌ستوری ئێراق له‌به‌رامبه‌ر داخوازیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستاندا پریه‌تی لهکهمووکوری. پارله‌مان سه‌باره‌ت به‌گه‌لێ بواری گرنگ پرسی پێناکرێت و بێئاگایه. بۆنمونه سه‌باره‌ت به سه‌رچاوه‌ی سروشتی، دوای رێککه‌وتنه‌کان و مۆرکردنی کۆنتراکته‌کان، پاش ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن عه‌ره‌به‌کانه‌وه گوترا پارله‌مانی کوردستان ئاگای له‌م کۆنتراکتانه نییه، ئه‌وجا به‌رپرسه‌کان هاتن هه‌ندێ شتیان (ناوه‌رۆک و ورده‌کاریه‌کان نا) بۆ پارله‌مان باس کرد. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی کاری له‌م جۆره نابێ به‌بێ ئاگاداری پارله‌مان و به‌بێ پهسندمهندی پارله‌مان بکرێت، چونکه سامانی سروشتی ناسیۆن پرسیارێکی سه‌روه‌رییه، به‌ڵام پارله‌مان هیچ پرسیارێکی سه‌باره‌ت بهخراپبهکاهێنانی سامانی سروشتی وڵات، یا لایه‌نه شاراوه‌کانی کۆنتراکته‌کان نه‌بوو، جگه‌له هه‌ندێ ورده ستایش. تائێستا پارله‌مان نه‌یتوانیووه لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ مینستهرێک بکات یا ره‌خنه‌یه‌ک له‌سه‌رۆکی به‌رێوه‌بردن یا هه‌رێمی کوردستان بگرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که‌موکوڕیان زۆره، کێشه‌ی پێشێلکاری و گه‌نده‌ڵیان زۆره، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌نگاو و کرده‌ی دژ به به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکی کوردستانیان هه‌بووه. بۆنمونه تائێستا پارله‌مان نه‌یوێرا بڵێ جه‌نابی سه‌رۆک تۆ مافی ئه‌وه‌ت نییه سهریرهش پاوان بکه‌یت و بۆخۆتی دابڕی؟ تائێستا نه‌یوێرا هه‌لوێست له پشتگیری تاڵه‌بانی له سوڵتان هاشم گهلکوژکاری ئه‌نفال وه‌ربگرێت هتد.
له‌ماوه‌ی بوونی پارله‌ماندا ئه‌ندمانی پارله‌مان نه‌یانتوانی نوێنه‌ری خه‌ڵک بن و به‌ته‌نگ داخوازیه‌کانی خه‌ڵکه‌وه بچن، خه‌مخۆری به‌رژه‌وه‌ندی ناسیونالیستانه‌ی کوردستان بن، له‌سه‌ر کاروکرده‌وه‌کانی ده‌سه‌ڵات چاودێربن، به‌رگری له مافی کوردان له ئاستی کوردستان و ده‌ره‌وه‌دا بکه‌ن، نوێنه‌ری ده‌نگ و پێکهاته جیاوازه‌کانی کوردستان بن، له هه‌موو بواره‌کانی رامیاری، ئابوری و کانونیدا چاو‌دێر بن. دژی پێشێلکاریه‌کانی مافی مرۆڤ بوه‌ستنه‌وه. جگه‌له‌وه‌ی پارله‌مان نه‌یتوانی هه‌رچی کانون و رێسای سه‌رده‌می به‌عس له بواره جیاجیاکاندا هه‌یه توریان هه‌لدا و له شوێنیان‌دا کانون و رێسای مۆدێرن و مرۆڤدۆستانه دابنێت به ده‌ستورێکی مۆدێرن پشتئهسترویانکا.
هه‌ندێ پرسیاری گرنگ هه‌ن ده‌کرێ لێره‌دا سه‌باره‌ت به پارله‌مان بکرێن: پارله‌مان چهندکاریگهری له‌سه‌ر دامه‌زراندن و رۆیشتنی ده‌سه‌ڵاتی به‌رێوه‌بردن هه‌بوو؟ هیچ! پارله‌مان چ جۆره هۆکار و که‌رسته‌یه‌کی بۆ که‌نترۆل و چاودێری ده‌سه‌ڵاتی به‌رێوه‌بردن له‌به‌رده‌ستدا بوو؟ هیچ! ئایا ئه‌ندامانی پارله‌مان نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵک ده‌که‌ن؟ نا! پارله‌مان چه‌ند کاریگه‌ری له‌سه‌ر بڕیاره رامیارییه گرنگه‌کاندا هه‌یه؟ هیچ! پارله‌مان چه‌ند کاریگه‌ری له‌سه‌ر پرسیاره هه‌ستیاره‌کانی پارتی ده‌سه‌ڵاتدار هه‌یه؟ هیچ؟ پارله‌مان چه‌ند گوێڕایه‌ڵی سه‌رۆکه‌کانی هه‌ردوو پارته؟ سه‌دله‌سه‌د!
پارله‌مانی کوردستان وه‌کو له‌وڵاتانی جیهانی نادیموکراسیدا ده‌بیندرێت بێده‌سه‌ڵاته و لاوازه، ئامرازێکه بۆ به‌دیهێنانی به‌رژوه‌ندیه‌کانی سه‌رکردایه‌تی پارتی ده‌سه‌ڵاتدار به‌کارده‌هێنرێت، بۆیه پارله‌مانی کوردستان نه‌یتوانیووه وه‌کو پارله‌مان به‌ئه‌رکی خۆی هه‌ڵسێت و کار بکات. هه‌ندێ له پۆلتیتۆلۆگهکان (رامیارناسان)، پێکهاته‌ی پارله‌مانی هه‌ر وڵاتێک به‌پێی توانا، فه‌رمان و کرده‌کان ناوزه‌د ده‌که‌ن، بۆیه سه‌یرنییه ئه‌گه‌ر دژی نازناوی "پارله‌مان" بن بۆ پارله‌مانی کوردستان.
ده‌سه‌ڵاتی به‌رێوه‌بردنی هه‌رێمی کوردستان بریتین له‌و مینسته‌ر و به‌رپرسانه‌ی که له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه ره‌خنه‌یان له‌سه‌ره. زۆرینه‌ی خه‌ڵک گومانی لێیان هه‌یه و زۆر چیرۆکی گه‌نده‌ڵی و ناره‌وایی به‌رامبه‌ر به‌خه‌ڵک ده‌رباره‌یان ده‌گوترێن و هه‌ن. ده‌سه‌ڵاتی به‌رێوه‌بردن که‌له دوای هه‌لبژاردنی ساڵی 2005 دا که له 42 مینسته‌ر پێکهێنرا، له‌سه‌ر ئه‌م بنچینه‌ی پێداویستیه‌کان و ههلسهنگاندێکی زانستیانه‌ی ئه‌رک و راپه‌راندنی کاره‌کانی ستات دانه‌مه‌زرا. ده‌سه‌ڵات خاوه‌نی به‌رنامه‌یه‌ک نه‌بوو که به‌ڵێنی کۆمه‌ڵێ کار و هه‌نگاو له ماوه‌ی چار ساڵی داهاتوو وێنه‌بکات و له‌سه‌ر ئه‌م بنچینه‌یه و بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌کان خۆی پێکبهێنێت. به‌پێچه‌وانه‌وه به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌ڵاتدار، له‌سه‌ر بنچیه‌ی رازیکردنی لایه‌نگیرانی و هاوکارانی ده‌سه‌ڵات دامه‌زرا، بۆیه کۆمه‌ڵێ مینسته‌ری بێبنه‌ما و بێئهرکی دیاریکراو دروستکران.
به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت و بازرگانیکردن کاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی به‌رێوه‌بردن و مینستهریهکاندا هه‌بوو، مینستهرهکان پۆست و ده‌سه‌ڵاتی خۆیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان که‌م یا زۆر به‌کارهێناوه. پرۆژه و کۆنتراکته‌کانی که له‌گه‌ڵ کۆمپانیا ناوخۆییه‌کان یا دهرهکهیهکان ده‌کرێن گه‌لێکیان به گه‌نده‌ڵی ده‌وره‌دراون و سه‌رچاوه‌یه‌کی گرنگی دابڕینی پاره و سامانن. مینستهریهکان و ده‌سه‌ڵاتی به‌رێوه‌بردن به‌گشتی له‌بواره جیاجیاکاندا به‌شیوه‌یه‌کی دیار خۆیان وابه‌سته‌ی وڵاتانی داگیرکه‌ری کوردستان کرد. له‌جیاتی ئه‌وه‌ی په‌نا بۆ وڵاتانی پێشکه‌وتوو لهبوارهجیاجیاکان ببه‌ن، په‌نایان بۆ هاوکاری ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه برد که‌ئاره‌زووی ئازادی کوردستان ناکه‌ن. جگه‌له‌وه‌ی میتۆد و کرداره‌کانی که له‌م وڵاتانه‌وه دێن، کێشه‌یان هه‌یه‌و ره‌خنه‌ی زۆریان له‌سه‌ره. بۆیه سه‌یر نییه، گه‌لێ له رێساکانی بواری به‌ڕێوه‌بردن و جێبه‌جێکردنی کاره‌کان له ڕێسا کلاسیکی و بێواتاکانی ئێراق، سوریا و ئێران ده‌چێت. گه‌لێ له‌م رێسایانه ته‌نها شکاندن و ئازاردانی هاوڵاتییه و هیچیتر. کانون و ڕێسای ناڕه‌وا زۆرن که له‌لایه‌ک بۆ ئازاردانی خه‌ڵک هێنراون، له‌لایه‌کیتر بۆ کهنترۆلکردنی خه‌ڵک و بازاڕ و کۆمه‌ڵگه هێنراون.
هه‌موو مینستهریهکان له‌ئاست بریاره‌کانی سه‌رووی پارت و سه‌رۆک بێده‌سه‌ڵاتن. ده‌کرێ له‌سه‌رووی پارته‌وه پلان دابندرێت و مینسته‌ر بهجێبهجکردنی رابسپێردرێت. هه‌موو مینستهریهکان وه‌کو ئامرازێک له‌ده‌ستی پارتی ده‌سه‌ڵاتداردان و سه‌رکردایه‌تی پارت ده‌توانێ چۆنی بووێ وایان بجوڵێنی و بڕه‌تێنێ. مینستهریهکان وه‌کو له‌وڵاته پێشکه‌وتووه‌کاندا باوه، مه‌ترسی لێپێچانهوهیان له‌لایه‌ن پارله‌مانه‌وه نییه، ئه‌گه‌ر مه‌ترسیه‌کی راسته‌قینه‌یان هه‌بێت، ئه‌وه سه‌رۆکایه‌تی پارتی ده‌سه‌ڵاتداره.
ده‌زگا و دامه‌زراوه‌کانی به‌رێوه‌بردن له‌نزمترین ئاسته‌وه تا به‌رزترین ئاست که‌وتوونه‌ته ژێر کاریگه‌ری دیارده‌ی کوشنده‌ی نیپۆتیزم (خزمخزمێنه) و ئه‌ندام بوون له پارتی ده‌سه‌ڵاتدار له‌دامه‌زراندن و کارکردن‌دا. ئه‌م دیاردانه توانای ئه‌م ده‌زگایانه‌ی زۆر لاوازکردوه و په‌کی خستوون. به‌رتیل، واسته، ساخته‌کاری و گه‌نده‌ڵی زۆر باوه و ئاساییه، ئه‌وه‌ی ماڵی وێرانه هاوڵاتی بێپشتوپهنایه که رۆژ تا ئێواره ئهمدهرکو ئهودهرکی فه‌رمانگه‌کانیان پێده‌کریت، ئه‌ویش به‌هۆی بوونی بیرۆکراسیه‌تێکی کلاسیکیانه‌ی بێ‌واتا، که زۆرجار وه‌کو رۆتینی مهرجئامێزانهی به‌عسیانه و ئاخوندیانه ده‌که‌ونه به‌رچاو.
سه‌باره‌ت به ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له کوردستاندا، دادگاکانی هه‌رێمی کوردستان سه‌ربه‌خۆ نین، له‌ئاست به‌رپرس و سه‌رۆکه‌کاندا بێده‌سه‌ڵاتن. پارتی ده‌سه‌ڵاتدار و سه‌رۆکه‌کان ده‌توانن ده‌ست تێکه‌ڵی کاروباری دادگا بکه‌ن و دادگا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌کار بهێنن. به‌رتیل و واسته‌کاری و گه‌نده‌ڵی ئاسایی باون. دادوه‌ر و دادگاکان که‌متوانان و کلاسیکیانه کار دهن. دادگاکان تائێستا له‌گه‌لێ بواردا بهکانون و رێسای به‌عس کار ده‌که‌ن و خه‌ڵک سزا ده‌ده‌ن. تائێستا نه‌توانراوه سیسته‌مێکی ئاسان و کهمبیرۆکراسی دادوه‌ری دابین بکرێت، دادگا پیاده‌ی جۆره سیسته‌مێکی بیرۆکراسیانه‌ی کلاسیکی شێوهبهعسیانه ده‌کات، چونکه سوود له کانون و سیسته‌می کۆنی ئێراقی له‌کاره‌کانیدا وه‌رده‌گرێت. ئه‌وه‌ی دادگا پێی ده‌وه‌ستێت هاوڵاتی ئاساییه که باجی ئه‌م دواکه‌وتوویی و گهندهلییهی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ده‌دات. له‌به‌رئه‌وه‌ی کێشه‌ی بێتوانایی هه‌یه، کێشه‌ی بیرۆکراسیانه‌ی کلاسیکیانه هه‌یه، کێشه‌ی نه‌بوونی ده‌ستپاکی هه‌یه، کێشه‌ی ناسه‌ربه‌خۆیی دداگا هه‌یه، ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له کوردستاندا له ئاستی سیسته‌می داد و داپه‌روه‌ری هێشتا زۆر دوره.
به‌کورتی له باشوری کوردستاندا پارتی ده‌سه‌ڵاتدار نادیموکراسیانه به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی کانوندانان و به‌رێوه‌بردن و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریدا زاڵه. به‌جۆرێک بڕیاره‌کانی سه‌رووی پارت یا به‌تایبه‌تی سه‌رۆکی پارت راسته‌وخۆ ده‌توانێ بریاری ده‌سه‌ڵاتی به‌رێوه‌بردن و کانوندانان ره‌تکاته‌وه یا وا بکات له‌لایه‌ن ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌وه پیاده بکرێن. ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری سه‌ربه‌خۆ نییه، ده‌ستێوه‌ردان هه‌یه و دادگا توانای لێپێچانه‌وه له سه‌رۆک و به‌رپرسه‌کانی نییه. ئه‌م سێ ده‌سه‌لاته‌ی کانوندانان، به‌ڕێوه‌بردن و دادوه‌ری نه‌ک هه‌ر له یه‌کتر سه‌ربه‌خۆ نین، به‌ڵکو له ژێر چنگ و تارمایی پارتی ده‌سه‌ڵاتداردان.